السلام علیکم ورحمة الله
بسم الله الرحمن الرحیم ...الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله:
زۆرجار ده‌بیستین وه ده‌بینین له‌هه‌ندێ
که‌سانی لایه‌نه اسلامیهکان به‌گشتی و ته‌کفیریه توندره‌وه‌کانیش
به‌تایبه‌تی که بوهتانی ئه‌وه بۆسهلهفیهکان ده‌که‌ن که ئه‌وان
( عه‌لمانین یان له‌گه‌ڵ عه‌لمانین) یان
خزمه‌ت به‌عه‌لمانیه‌ت ده‌که‌ن وه له‌به‌رامبه‌ریش دا خۆیان واده‌رده‌خه‌ن
که ته‌نها ئه‌وان تێکۆشه‌رو موجاهیدن و خه‌مخۆری دینن!!!
ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین :
خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی : {تَعَالَوْا
نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ
وَأَنْفُسَنَا وَأَنْفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَتَ
اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ} [آل عمران : 61] واتا: وه‌رن
با منداڵه‌کانمان و خێزانه‌کانمان و خۆشمان بانگ بکه‌ین له‌پاشان له‌خوا
بپارێینه‌وه که له‌عنه‌ت بکات له‌درۆزن .
جا له‌ژێر
ڕۆشنایی ئه‌م ئایه‌ته ئێمه‌ی سه‌له‌فی کوردستان دوعایه‌ك ده‌که‌ین وه
خۆمان ده‌ڵێین ئامین وه داواش له ئێوه‌ی اسلامی و ته‌کفیری ده‌که‌ین که
بڵین ئامین له‌سه‌ر دوعایه‌که‌ی ئێمه وه لهسایتهکانتان دا بینوسن
بۆئه‌وه‌ی راست ودرۆی ئه‌و بابه‌ته ده‌ر بکه‌وێت :
( ئه‌ی
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و بوهتانه بۆ ئێمه
ده‌که‌ن راست ده‌که‌ن له‌وه‌دا که ئێمه ئیش ده‌که‌ین بۆ عه‌لمانیه‌ت
ودژایه‌تی اسلام و موسڵمانانی ڕاست ده‌که‌ین، ئه‌وه خوای په‌روه‌ردگار
به‌ر له‌عنه‌تی تۆ بکه‌وین ،
وه ئه‌گه‌ر درۆده‌که‌ن وه ئێمه راست
ده‌که‌ین که‌ته‌نها مه‌به‌ستمان خزمه‌ت کردنه به‌دینه‌که‌ی تۆ
وهڕهزابونی تۆیه و بانگ کردنی خه‌ڵکه بۆته‌نها خواپه‌رستی و شوێن
که‌وتنی ڕیباز وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت(علیه الصلاة والسلام) وه
مه‌به‌ستمان ته‌نها به‌رز کردنه‌وه‌ی وشه‌ی الله یه نه‌ك عه‌لمانی بون و
خزمه‌ت کردنی ئه‌وان ئه‌وه ئه‌و بوهتان چیه درۆزنانه به‌ر له‌عنه‌تی خۆت
بخه‌یت ) ،
اللهم ئامین
الشیخ أبو عبدالحق عبداللطیف الکردی