2010-11-25, 04:23
رسالة بيانات كاتب الموضوع
له(مێشوله)كان دا_سبحان الله_ المعلومات الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 39 تاريخ التسجيل : 02/10/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: له(مێشوله)كان دا_سبحان الله_
له(مێشوله)كان دا_سبحان الله_ بێ گومان زانستی نوێ تايبه‌تمه‌ندی زۆری مێشوله‌ی ئاشكرا كردوه و جيای ده‌كاته‌وه له زيندهوهرانی تر،بۆ نموونه ئه‌و ده‌توانێ به‌سه‌ر ديواره خواره‌كان بڕوات ياخود بۆ ماوه‌يه‌كی زۆر به بنه‌بانی ژووره‌كانه‌وه خۆی هه‌ڵواسێت،پێيهكانی ئاماده‌كراوه بۆ ڕاوه‌ستان به‌سه‌ر شوشه‌و ديواره‌كان دا. مێشوله جيا له‌هه‌موو دروستكراوه‌كانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی دا خواردن ده‌هاڕێت ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی جياكردنه‌وه‌ی شلهمهنيێكه كاری هاڕين ده‌كا و خواردهمهنيهكان پارچه ده‌كات و ده‌يگۆڕێت بۆ شلهمهنيێك تاكو زيندهوهركان هه‌ڵيمژێت به هۆی كهپوهكهيهوه. مێشوله بۆ ههڵفڕينهكهی پشت ده‌به‌ستێ به ڕوناكی به‌هۆی ئه‌م هه‌ستانه‌ی هه‌يه‌تی لايه‌نی ڕوناكی ديار ده‌كات و فڕين ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌م كرداره‌ش ڕێژه‌ی 1/100ی خولهك ده‌خايه‌نێت و هێزی زياد كردنی خێراييشی هه‌يه به‌شێوه‌يه‌ك ده‌توانێ كه‌وا له كاتژمێرێك دا 10كم ببڕێت. بۆيه زانايان نازناوی(گه‌وره‌ی فڕۆكه پاڵه‌وانه‌كان)يان لێ ناوه وه‌كو ناوێكی خۆشه‌ويست ،چونكه له‌كاتی فڕيني دا ڕێگايه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌توانێ له‌شوێنی وه‌ستانی دا به‌شێوه‌ی ستوونی ههلبستێت و سه‌ره‌وژێر بوه‌ستێت ،به‌پێچه‌وانی ياسای كێش كردنی زه‌وی چونكه ئه‌گه‌ر به‌مه بوايه ده‌بوايه بكهتبايه خواره‌وه. مێشوله‌ی ماڵان دوو باڵی هه‌يه و نيوه‌ی هه‌ر باڵيكيان لهلهشهوه دێته ده‌رو پهردهيهكی يه‌كجار ته‌نكی هه‌يه كه‌له‌گه‌ڵ باڵه‌كانی تێكه‌ڵه و ده‌توانێ هه‌ر يه‌كێك له‌م باڵانه‌ی به‌شێوه‌يه‌كی جيا كار پێ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌كاتی فڕين دا هه‌ردووكيان به‌كار ده‌كه‌ون . ئه‌م مێشولانه هه‌ر يه‌كێكيان 6000 بنيهی شهشيهكی چاوهچكۆڵهيان هه‌يه و ههريهكێكيشيان بۆ پێش و پاش و ڕاست و چه‌پ و سه‌روو خواروو كاری خۆی ده‌كات ،ده‌توانێت له زاويهی 360پله‌ی خۆی دا هه‌ست به‌هه‌موو شتێك بكات وبه هه‌شت ده‌ماره‌وه به‌ند كراوه بۆ ڕوناكی به‌مه‌ش تێكڕای خانه‌كان ده‌كاته نزيكه‌ی 48000 خانه،هه‌روه‌ها ده‌توانێ له 1 خولهك دا 100وێنه له‌يه‌كتر جيا بكاته‌وه. ئه‌م هه‌ستانه‌ی له‌ژێر سه‌ر و باڵه‌كانی دا بوونيان هه‌يه كرداری گه‌ياندنی زانياريه‌كان به‌مێشك ئه‌نجام ده‌ده‌ن،ئه‌گه‌ر مه‌ترسيه‌ك هه‌بێت ئه‌م هه‌ستانه زانياريه‌كان به‌مێش دهگهينن و مێشولهكهش ڕووی فڕينهكهی ده‌گۆڕێت بۆ لايه‌كی تر. له خوله‌كێك دا به سه‌دان جار باڵه‌كانی لێك ده‌دات و هێزی به‌كار بردنيشی سه‌د ئه‌وه‌نده زياد ده‌كات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی حه‌سانه‌وه‌ی دا. لێره‌وه ده‌توانين بڵێين كه‌وا مێشوله زيندهورێكی يه‌كجار به‌هێزه ،چونكه مرۆڤ ده‌توانێ هێزی زيادی خۆی به‌كاربێنێت له كاتی ته‌نگانه‌دا كه ده‌كاته 10ئه‌وه‌نده‌ی هێزی ئاسايی ڕۆژانه‌ی دا،جگه له‌وه‌ی مرۆڤ ده‌توانێت بۆ چه‌ند خوله‌كێك ئه‌مه بكات،به‌ڵام مێشوله بهپێچهوانهيه ئه‌و ده‌توانێ بۆ نيو كاتژمێر به‌كاری بهێنێت ،هه‌روه‌كو به‌م هێزه ده‌توانێت به‌نێو كاتژمێر ميلێك ببڕێت. با لهياديش نهكهي كه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م تايبهتمهنديانهيه كه‌وا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ(يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَاباً وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئاً لا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ) الحج:73 واتا ( ئه‌ى خهلَكينه: نموونهيهك هێنراوه‌ته‌وه چاك گوێى بۆ بگرن؛ بهڕِاستى ئه‌وانه‌ى كه هاناو هاواريان لێَدهكهن لهجياتى خوا، هه‌رگيز ناتوانن تاكه مێَشيَك دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و كاره كۆببنه‌وه و (يارمه‌تى يه‌كتريش بده‌ن) و ئه‌گه‌ر مێشه‌كه شتێكيان لێ بفڕِێنێت، ناتوانن لێى بسه‌ننه‌وه، داواكارو داواليَكراو هه‌ردووكيان لاواز و بێ دهسهلاَتن.) وه‌رگێڕانی لهعهرهبيهوه (((((((( عبدالمجيد ههريری )))))))) سه‌رچاوه_په‌رتوكی(التصميم في الطبيعة تأليف الكاتب التركي) هارون يحيى
الموضوع الأصلي : له(مێشوله)كان دا_سبحان الله_ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدههريري عبدالمجيدههريري ; توقيع العضو