2011-10-03, 07:52
رسالة بيانات كاتب الموضوع
بوونی چەندین حیزب و جەماعەت دژ بە دەقی قورئان و سوننەتە المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: بوونی چەندین حیزب و جەماعەت دژ بە دەقی قورئان و سوننەتە
بوونی چەندین حیزب و جەماعەت دژ بە دەقی قورئان و سوننەتە
باوکی حارث
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعین اما بعد : بە داخەوە چەواشە کردنی حیزبیەکان ئەوانەی گوایە بۆ خزمەتی ئیسلام حیزبایەتی ئەکەن! چەواشەیان گەیشتۆتە ئەوەی گاڵتەی بە ئەهلی سوننە بکەن و ناوو ناتۆرەی ناشیرینیان بۆ دابنێن و بوختانی بکەن بۆ زاناکانی ئەهلی سوننە گوایە ڕێگایان داوە بە بوونی حیزبایەتی و بە حەڵاڵیان زانیوە! من وەنەبێ خۆ مەدح بکەم و لافی زۆر شارەزایی لێبدەم بەڵام سوپاس بۆ خوا شارەزای ئەوەم هەیە کە ئەو حیزبانە لەسەرین بۆیە بە واجبی ئەزانم ئەو بوختان و گومانانەیان ڕەد بکەمەوەو ڕونیان بکەمەوە بەڵکو خەڵکی سادەو ساویلکە کە ئەوان ئەم جۆرانەیان بۆ ئەخەڵەتێ چیتر پێیان نەخەڵەتێن! ئەم جارە ئەچینە خزمەتی فەتوایەکی پێشەوا ابن العثیمین رحمه الله جاری تریش ان شاء الله باسی ترمان ئەبێت خوای گەورە سەرکەوتومان بکات و مەبەستمان تەنها ڕەزامەندی خوا بێ و دوا کەوتنی حەق بێت نەک سەر خستنی شەخس و حیزب !
فەتوای پێشەوای سەلەفی محمد بن صالح العثیمین رحمه الله لەسەر بوونی فرە حیزب و جامەعەت س/ هل هناك نصوصٌ في كتاب الله وسنة نبيه صلى الله عليه وسلم فيهما إباحة تعدد الجماعات أو الإخوان ؟ ج / ((نعم . . أقول ليس في الكتاب ولا في السنة ما يبيح تعدد الأحزاب والجماعات ، بل إن في الكتاب والسنة ما يذم ذلك ، قال الله تعالى {إنَّ الذينَ فَرَّقُوا دينهم وَكانُوا شِيَعَاً لستَ مِنْهُم في شَئ إنَما أمْرُهُم إلى الله ثُمَّ ينبئهم بِمَا كانوا يَفعَلُون} وقال تعالى : {كلُ حِزبٍ بمَا لَدَيْهم فَرِحُون } ولا شك أن هذه الأحزاب تتنافى ما أمر الله به بل ما حث الله عليه في وقوله {وأنَّ هَذه أمَّتُكم أمَّةً وَاحدَة وَأنا رَبُكم فَاتَّقون} .
وقول بعضهم : إنه لا يمكن للدعوة أن تقوى إلا إذا كانت تحت حزب ؟ نقول : هذا ليس بصحيح ، بل إن الدعوة تقوى كل ما كان الإنسان منطوياً تحت كتاب الله وسنة رسوله صلى الله عليه وسلم متبعاً لآثار النبي صلى الله عليه وسلم وخلفائه الراشدين)). من شريط مجموع كلام العلماء في عبدالرحمن عبدالخالق . الوجه الثاني منقول من كتاب جماعة واحدة لا جماعات للشيخ ربيع حفظه الله پ/ ئایا دەقی وا هەن لە کتابی خوا وە سوننەتی پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوەی تێدا بێت دروست =حەڵاڵ= بوونی فرە جەماعەتی یان برایان =بوونی زۆربوونی جەماعات=؟ و/ بەڵێ . . ئەڵێم نە لە کتاب و نە لە سوننەت ئەوە نیە کە بونی فرە جەماعەت و چەند حیزب حەڵاڵ بکات ، بەڵکو بە تەئکید لە کتاب و سوننەت ئەوە هەیە کە زەمی =سەرزەنشتی= ئەوە دەکەن =چەند حیزب و چەند جەماعەت هەبن= ، خوای بەرز ئەفەرموێ : {إنَّ الذينَ فَرَّقُوا دينهم وَكانُوا شِيَعَاً لستَ مِنْهُم في شَئ إنَما أمْرُهُم إلى الله ثُمَّ ينبئهم بِمَا كانوا يَفعَلُون} واتە : ( بە تەئکید ئەوانەی دینی خۆیان پارچە پارچە کردووەو لێک جودا بونەتەوەو بوون بە کۆمەڵی جیا جیا تۆ لەوان نیت لە هیچ شتێک لێیان بەریت ئەوان بێگومان کارو حیسابیان بۆلای خوایە پاشان خوا ئاگاداریان ئەکاتەوە بەوەی ئەیکەن ) . وە خوای بەرز ئەفەرموێ : {كلُ حِزبٍ بمَا لَدَيْهم فَرِحُون }واتە : ( هەر حیزبەو بەوەی لای خۆیەتی دڵ خۆشە) . وە بێگومان ئەو حیزبانە یەک ناگرنەوەو دژایەتیان تێدا لە گەڵ ئەوەی خوا فەرمانی پێکردووە بەڵکو ئەوەی خوا هانی داوین لە سەری لە فەرموودەی : {وأنَّ هَذه أمَّتُكم أمَّةً وَاحدَة وَأنا رَبُكم فَاتَّقون}واتە : ( وە بە تەئکید ئەو ئوممەتەی =دین و شەریعەتەی= ئێوە یەک ئوممەت =دین شەریعەت= ە وە من پەروەردگاری ئێوەم =من شایانی ئەوەم بم پەرستن بە تەنها= جا خۆتان لە سزای من بپارێزن =تەنها من بپەرستن و هاوبەش پەیدا مەکەن= ) . وە قسەی هەندێکیان : کە ئەڵێن کە ناکرێ بانگەواز بە هێز بێت ئیللا ئەگەر لە ژێر رکێفی حیزب بێت ؟ دەڵێین =ئەمە وەڵامی شێخە بۆ ئەو گومانە= : ئەوە ڕاست نیە ، بەڵکو بانگەواز بەهێز ئەبێ هەر چەندەی مرۆڤ ملکەچ بێو لە ژێر رکێفی کتابی خواو سوننەتی پێغەمبەرەکەی بێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم شوێنکەوتە بێ بۆ ئەسەرەکانی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە خەلیفە راشیدەکانی =لە سەر حەقەکانی= . ئەوە فەتوای پێشەوا ابن العثیمین رحمه الله لە سەر بونی چەند حیزب و جەماعەت کە ئەبینین حیزبە ئیسلامیەکان بانگەشەی حەڵاڵی ئەکەن چەواشەی خەڵکی پێئەکەن گوایە بۆ بانگەوازی ئیسلام حیزبیان دروست کردووە نەک بۆ گەیشتن بە کورسی و جانتای دیبلۆماسی و بودجەی چەور و بوون بە وەزیرو گزیر! وە هەندێ نەفام و نەزان کە عەرەبی لە زنجیرەی .... فێر بوون و خۆ دەر ئەخەن بە عەربی زان و گاڵتەی بە موسڵمانی تر ئەکەن گوایە عەرەبی نازانن دێن پاکانە بۆ ئەو حیزبانە ئەکەن و خۆشیان بە شوێنکەوتەی ئەو زانا سەلەفیانە ئەزانن! من بە پشتیوانی خوا بەو جۆرە کەسانە ئەڵێم ئەمە کەمێکە زۆر بەڕێگاوەیە!
الموضوع الأصلي : بوونی چەندین حیزب و جەماعەت دژ بە دەقی قورئان و سوننەتە // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam