Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا

  
 
شاطر
 
  
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا Empty2010-11-26, 08:23
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
عبدالمجيدهه‌ريري

البيانات
عدد المساهمات : 39
تاريخ التسجيل : 02/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا   






درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا
________________________________________

له‌كاتی مه‌يل و نيازی درۆكردن دا چه‌ند گۆڕانكاريه‌كه‌ی گرنگ له‌مرۆڤ دا روو ده‌دا ،زانايان ئامێری ئاشكراكردنی درۆيان داهێنا كه‌ پشت ده‌به‌ستێ به‌ (خێرايی لێدانه‌كانی دڵ)و هه‌روه‌ها به‌ چه‌نديێتی ئاره‌ق كردنی ڕوخسار و هه‌ردووك ده‌سته‌كان و ئه‌ندازه‌گرتنی به‌رز و نزمی خوێن و چه‌ندشتی تريش.....به‌ڵام ئه‌م ئامێره‌ ته‌نها %20ی تاوانه‌كانی ئاشكرا كرد .دزه‌ زيره‌كه‌كان توانيان فێل له‌م ئامێره‌ بكه‌ن و درۆ بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هيچ شوێنه‌واری درۆ به‌ نێو چاوانيانه‌وه‌ ديار بێت،به‌ڵام له‌ڵێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی زانستی نوێ دا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان دوای تاقيكردنوه‌يه‌كی زۆر ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا له‌كاتی درۆ كردن گۆڕانكاريه‌كی زۆر له‌ ڕوخساری مرۆڤ دروست ده‌بێت و چه‌ند چركه‌يه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نها به‌ وێنه‌گرتنێكی ڤيديۆيی خێرا نه‌بێ نابينرێت و‌ مه‌ردووم ناتوانێ بيبينێت،هه‌روه‌ها هه‌ر ه‌ تاقيكردنه‌وه‌يه‌كی نوێ دا زانايان توانيتيان به‌رنامه‌يه‌كه‌ كۆمپيوته‌ری دابهێنن كه‌ له‌كاتی‌ درۆ كردن دا به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ ديار ده‌كه‌وێ كه‌ گۆڕانكاريه‌كی زۆر له‌ده‌نگی درۆكه‌ره‌كه‌ ڕوو ده‌دات،ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سوڕمان بێت ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا خوای گه‌وره‌ باسی ئه‌م گؤرانكاريه‌ی كردوه‌ كاتێ به‌ حه‌زره‌تی ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ دووڕوه‌كان گوفتاره‌كانيان پێچه‌وانه‌ی ناودڵه‌كانيانن‌ خودا ده‌فه‌رموێت(وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ) [محمد: 30].سه‌يركه‌ن له‌م ئايه‌ته‌دا خوداوه‌ند دوڕوویی و درۆكردن له‌ڕوخساری خاوه‌نه‌كه‌ی دا ديار ده‌كه‌وێت(فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ)وا به‌م ده‌ريڕينانه‌ی كه‌له‌ ڕوخساريان دا ديار ده‌كه‌وێت،( وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ) واته‌ به‌ ئاوازی گوفتاره‌كانيان ده‌يانناسيته‌وه‌:لحن القول واتا ئه‌م ئاوازه‌سوكه‌يه‌ كه‌وا له‌سه‌رده‌نگ چه‌يدا ده‌بێت له‌كاتی دروكردن دا_يااااااسبحان الله_ئايائه‌مه‌ موعجزه‌يه‌ نيه‌؟؟!!،به‌ڵێ ئه‌مه‌ موعجيزه‌يه‌و گه‌واهی‌ ده‌ری ڕاستی قوڕئانه‌و ده‌سه‌لمێنێت كه‌ له‌لايه‌ن خوداوه‌يه‌ نه‌وه‌ك ئاده‌ميزاد،كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ڕاستيێكی پزيشكی كردوه‌ ونه‌مان ده‌زانی تاكه‌ سه‌ده‌ی 21 قورئان په‌يوه‌ندی درۆكردن به‌ڕوخسارو په‌يوه‌ندی درۆ به‌ به‌دنگه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌ياندين،ئه‌مه‌ش ئه‌م ڕاستيه‌يه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ زانايان دركيان پێ كردوه‌.
له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا زانايان هه‌وڵيان داوه‌ ئامێرێك دابهێنن كه‌ له‌ كاتی درۆ كردن دا مرۆڤ بكات،به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌يان بێ هوده‌بوو به‌هۆی نه‌زانيان بۆ ئه‌م ئامێره‌ی كه‌ درۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كا،هه‌موو تاقيكردنه‌وه‌كيان به‌سه‌رمرۆڤ دا ئه‌نجام داوه‌ به‌ئامانجی گه‌يشتن به‌ ئامێرێك درۆكردن ئاشكرا بكات و بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران سوودی لێ وه‌ربگيرێت،وه‌دوای چه‌ندتاقيكردنه‌وه‌يه‌ك گه‌يشتن به‌ سێ ڕێگای زۆر باش بۆ ئاشكرا كردنی درۆ كه‌ ئه‌وانيش ڕێگاكانی(بينين)و(بيستن)و(موگناتيسی)ين،خوێنه‌ری به‌ڕێز ئايا سه‌رسام ده‌بی ئه‌گه‌ر پێت بڵێم قورئانی پيرۆز باسی ئه‌م سێ ڕێگايه‌ی كردوه و به‌جوانی ڕوونی كردۆته‌وه‌‌؟؟!!.
1_ڕێگای بينين بۆ ئاشكراكردنی درۆكردن:
هه‌ندێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان تێبينی ئه‌وگۆڕانكاريانه‌يان كردوه‌ كه‌ له‌ خه‌ته‌كانی ڕوخسار په‌يدا ده‌بێت له‌كاتی درۆكردن دا،هه‌ستاون به‌ تاقيكردنه‌وه‌ كه‌بريتيه‌ له‌ وێنه‌گرتنی مرۆڤ له‌كاتی قسه‌كردن دا به‌ڕاستی وتن و له‌كاتی درۆكردنيش دا كه‌ دوو جياوازیان هه‌يه‌،له‌كاتی ڕاستی خه‌ته‌كانی ڕوخسار ڕيكتر ده‌بن و له‌كاتی درۆش به‌پێچه‌وانه‌وه‌،به‌ڵام ئه‌م هێڵانه‌ ياخود ئه‌م خه‌تانه‌ مرۆڤ به‌چاو ناينێت به‌ڵكو ده‌بێت به‌ وێنه‌گرتێكی ڤيديۆيی خێرا سه‌يری بكرێت،دواتر به‌كۆمپيوته‌ر وێنه‌كه‌ سست كراوه‌،ئه‌وجا شوێنه‌واری درۆكردن به‌ڕوخساره‌وه‌ زۆر ئاشكرا ديار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها زانايان دوپاتی ئه‌وه‌يان كردۆته‌وه‌ كه‌وا له‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت له‌كاتی درۆكردن دا،له‌وه‌هات كاتێ لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌زانستی(زمانی له‌ش_لغةالجسد)دا كرد كه‌ هه‌موو مرۆڤێك له‌جوڵه‌كانی ده‌ست وله‌ش و ڕوخساريه‌وه ته‌عبير له‌ خودی خۆی ده‌كا،ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وئه‌و زمانه‌_زمانی له‌ش_كه‌ ته‌عبيرله‌ له‌‌ش ده‌كات له‌كاتی قسه‌كردن _بۆنمونه‌ له‌كاتی توڕه‌بوون په‌نجه‌ وه‌شاندن واتای هه‌ڕه‌شه‌ ده‌دا_له‌كاتی درۆكردن هی مرۆڤ له‌گه‌ڵ يه‌كێكی تر زۆر جياوازی هه‌يه ‌كه‌ مرۆڤ له‌كاتی ئاخافتن ناتوانێ ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ريان دا هه‌بێ.
2_ڕێگای بيستن بۆ ئاشكرا كردنی درۆ:
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ر بۆئاشكراكردنی درۆ پشتيان به‌ ده‌نگی مرۆڤ به‌ستوه‌،ئه‌وان هه‌ستاون به‌ تۆمار كردنی ده‌نگی مرۆڤ كه‌ به‌ڕاستگۆيی بئاخڤێت به‌ڵام له‌م كاتانه‌ی كه‌ درۆی تێدا ده‌كات شه‌پۆڵه‌كانی ده‌نگی گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا دێت،واتا ئه‌م شه‌پۆڵه‌ ده‌نگيانه‌ی ئامێره‌كه‌ تۆماری ده‌كا 2شێوه‌ی هه‌يه‌ يه‌كه‌م له‌حاڵه‌تی ڕاستگۆيی و دووه‌ميشيان له‌كاتی درۆكردن دا ،له‌م دوو حاڵه‌ته‌شدا جياوازی زۆر هه‌يه‌.
زاناكان دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ريه‌كێك له‌م دووانه‌ شوێنپه‌نجه‌ی تايبه‌ت به‌خۆی هه‌يه‌_سبحان الله_له‌كاتی درۆ كردن دا چاوو له‌ش و ده‌نگيش خاوه‌نه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن،به‌ڵام به‌هۆی خێرايی گۆڕانكاریه‌كان به‌شێوه‌يه‌كی كه‌م نه‌بيت به‌چاوی سه‌ر هه‌ستی پێناكرێت،به‌ڵام ئه‌م ئامێره‌ داهێنراوه‌ به‌شێوه‌يه‌كی يه‌كجار جوان ديار ده‌خات.

3_ ڕێگای موگناتيسی بۆ ئاشكراكردنی درۆكردن:

هه‌ندێك له‌زانايان هه‌وڵی ئه‌وه‌يان داوه‌ كه‌ بچنه‌ ناو ميشكی مرۆڤ وزانينی ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌كاتی درۆكردن دا ڕوو ده‌ده‌ن،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئامێری(fMRI)يان داهێنا كه‌ ئامێرێكه‌ كار له‌ شه‌پۆڵه‌ موگناتيسيه‌كان ده‌كات و ده‌توانێ چاڵاكيه‌كانی مێشك ئاشكرا بكات.
دوای چه‌ند تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك بۆيان ئاشكرا بوو كه‌ مرۆڤ له‌كاتی درۆكردن پێشه‌وه‌ی مێشك به‌شێوه‌يه‌كی ناكاو ده‌كه‌وێته‌ چاڵاكی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ توانيان به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه‌ و له‌ڕيگای وێنه‌گرتنێكی چاڵاكی مێشك گوفتاره‌ درۆيه‌كان ئاشكرا بكات،

به‌ وێنه‌ پێشكه‌وتنی ئامێری ئاشكراكردنی درۆ پيشان ده‌ده‌ين:
وێنه‌ی ژماره‌ ١
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا Sh079744

له‌ ده‌يان ساڵی ڕاابردوو دا زانايان هه‌وڵی داهێنانی ئامێری ئاشكرا كردنی درۆيان داوه‌،به‌ڵام ئه‌م ئامێره‌ به‌كاريگه‌ری بچوك مايه‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵی زياتريان دا به‌به‌رده‌وامی وبه‌دوای رێگای تر دا گه‌ڕاون بۆ ئاشكراكردنی درۆكردن.


وێنه‌ی ژماره‌ ٢
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا Irk79744

ئه‌مه‌ئامێری(بوليگرافه‌)‌ تايبه‌ته‌ به‌ پێوانه‌كردنی خێرايی ترپه‌كانی دڵ و چه‌نديێتی ئاره‌ق كردن و ڕيژه‌ی هه‌ناسه‌دان و به‌رزو نزمی خوێن،زانايان تێبينی گۆڕانكاری ئه‌و ڕێژه‌يان كردوه‌ له‌كاتی درۆكردن،به‌ڵام ئه‌م ئامێره‌ به‌شێوه‌يه‌كی ڕێك و پێك ناتوانێت ئاشكرا بكات چونكه‌ دزو تاوانباره زيره‌كه‌‌كان ده‌توانن فێلی لێ بكه‌ن.

تاقيكردنه‌وه‌يه‌ی لاسايی كردن بۆئاشكراكردنی درۆ به‌ هۆی هۆكاری ئامێری(بولیيگراف)،سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنێكی زۆر به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌يشتۆته‌ ئاستی پێويست،چونكه‌ مرۆڤ ده‌توانێ خۆی له‌درۆكردن ڕابهێنێ وبه‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانكاريانه‌دا زاڵ ببێت،به‌ڵام زانايان ده‌ڵێن ئه‌م ئامێره‌ كاريگه‌ری زياتره‌ له‌ ئاشكرادنی ترس نه‌وه‌كه‌درۆكردن.

وێنه‌ی ژماره‌ ٣
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا Fti79744

ئه‌مه‌ئاميرێكه‌ بۆ ئاشكراكردنی درۆ له‌ڕێگای ده‌نگه‌وه‌،له‌كاتی تۆماركردنی قسه‌كردنی مرۆڤ له‌هه‌ردووك حاڵه‌ته‌كانی درۆ و ڕاستی و دوای به‌رامبه‌ر يه‌ك كردنيان به‌م ئامێره‌وه‌ به‌هۆی جياوازی له‌تۆنی ده‌نگه‌كان درۆو ڕاستيه‌كان لێك جيا ده‌كرێته‌وه‌ .


وێنه‌ی ژماره‌ ٤
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا OLU79744

ئه‌مه‌ش ئامێڕێكی نوێيه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ڕێگای شيكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان،ئه‌م ڕێگايه‌ش دوای تاقيكردنه‌وه‌ی زياتر له‌100ساڵ زانايان پێی گه‌يشتن و دوپاتی ڕاستی ئه‌نجامه‌كانيان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئاوازێكی سست و خاو دروست ده‌بێ كاتێ مرۆڤده‌ست ده‌كا به‌درۆكردن.واتاخودای گه‌وره‌ بۆده‌نگی هه‌ركه‌سێك ئاماژه‌يه‌كی داناوه‌ له كاتی درۆكردن دا،_پاك و پێگه‌ردی بۆ خودا_هێشتا زۆركه‌س هه‌ن كه‌ باوه‌ڕيان وايه‌ سروشت مرۆڤی دروست كردوه‌ و هه‌رسروشتيش ئه‌م ده‌ستور و ياسايانه‌ی بۆداناوه‌_خودايه‌گيان چ به‌مێشكێكی بێ مێشكه‌ ئه‌م كه‌سه‌_.ئه‌مه‌ ئه‌و ئه‌و معزجيوه‌يه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ پێ ڕاگه‌ياندوين ده‌فه‌رموێت(ولتعرفنهم في لحن القول) واتا له‌ئاوازی ده‌نگه‌كانيانه‌وه‌ درۆی دووڕه‌وه‌كان ده‌ناسيته‌وه‌.
ئامێره‌ موگناتيسيه‌كه‌ش ئه‌مه‌ ديار ده‌كا كه‌ چه‌ندشوێنێكی نێوچاوان له‌كاتی درۆ
كردن ده‌كه‌ونه‌ كاركه‌ئه‌وانيش پێش نێوچاوانه‌ نێوچاوان و پێستی مێشكن قوڕئان به‌(ناصيه‌)ناوی هێناوه‌ و پێی ڕاگه‌ياندوين كه‌ئه‌م شوێنه‌ واتا ناصيه‌ سه‌نته‌ری درۆو خراپه‌كردنه‌،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ زانايان ئاشكرايان كردوه‌ به‌م دواييانه‌دا.

قورئان نهێنيه‌كانی درۆ ئاشكراده‌كا
ئێستا دێين بۆلای قورئانی پيرۆزو ئه‌وه‌ئاشكراده‌كه‌ين كه‌قورئان ئاماژه‌ی ‌به‌دروستكردنی ئه‌م ئامێره‌ی داوه‌،ئمه‌ش بێگومان گه‌وره‌يی ئه‌م په‌رتوكه‌پيرۆزه‌ ده‌گه‌ينێت،چونكه‌ ئاشكراكره‌ ڕۆژئاواييه‌كان دوپاتی ئه‌مه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌س بۆلای ئه‌م داهێنانه لای نه‌كردۆته‌وه‌_كه‌ واش نيه‌_ئايا ئه‌م قورئانه‌ لای ئه‌م زاته‌ دانه‌به‌زيوه‌ كه‌ خۆی فه‌رموويه‌تی(‌ إِنَّ اللَّهَ لَا يَخْفَى عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ) [آل عمران: 5]. ).
خودای گه‌وره‌ له‌يه‌كێك له‌ئايه‌ته‌كانی قوڕئانی پيرۆزدا به‌خۆشه‌ويستمانی فه‌رمووه‌(وَلَوْ نَشَاء لأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُم بِسِيمَاهُمْ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ) [محمد: 30].).
ئه‌م ئايه‌ته‌پيرۆزه‌ باسی ئه‌م دوڕوه‌درۆزنه‌كانی چه‌رخی حه‌زره‌ت ده‌كات و به‌(پێغه‌مبه‌ر د.خ)ی ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ئه‌وان درۆزنن وخوای گه‌وره‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌ به‌سه‌ر ئاشكراكردنی درۆيه‌كانيان و ڕق و كينه‌يان به‌رامبه‌ربه‌خوداوپێغه‌مبه‌رو باوڕداران،بابه‌يه‌كه‌وه‌سه‌يركه‌ين چۆن ئه‌م ئايه‌ته‌ درۆی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ئه‌ويش به‌ 6 ڕێگا ده‌بێت.
1_خوداوه‌ند ده‌فه‌رموێت(وَلَوْ نَشَاء لأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُم بِسِيمَاهُمْ)واتا خوای گه‌وره‌ گه‌ر ويستی بێت وا له‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات كه‌ درۆی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ڕێگای خه‌ته‌‌ئاسۆييه‌كانی نێوچاوانانيان ئاشكرا بكات،ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كی ڕوون و ئاشكرايه‌ له‌سه‌ر ئاشكراكردنی درۆ له‌ ڕيگای ڕوخساره‌وه‌،كه‌ئه‌مڕؤ زانايان له‌ڕێگای ئامێره‌كان دا پێی گه‌يشتون.
2_به‌شی دوه‌می ئايه‌ته‌كه‌ ده‌فه‌رموێ(وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْل) ئه‌م به‌شه‌ ئاماژه‌ بۆ ئاشكراكردنی ده‌كات له‌ڕێگای ده‌نگه‌وه‌،(لحن القول)واتا ئاوازی گوفتاره‌كانيان.
3_ڕێگای سێيه‌م :
زانايان دوپاتی ئه‌وه‌يان كردۆته‌وه‌ كه‌ نێوچاوان به‌كار ده‌كه‌وێت له‌كاتی درۆكردن دا،ئه‌مه‌ش له‌قورئانی پيرۆزدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌،خودا ده‌فه‌رموێت(نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ) العلق: 16]. خوداوه‌ند وه‌صفی نيوچاوانی كردوه‌ به‌درۆكه‌ر،ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ زانايان دركيان پێ كردوه.‌
4_ڕێگايه‌كی تر له‌ ئاشكرانه‌كه‌ له‌ڕێگای پله‌ی گه‌رمی ناوه‌ڕاستی چاوانه‌كان ،لێكۆڵه‌ره‌ئه‌مريكيه‌كان ئاشكرايان كردوه‌ كه‌مرۆڤ له‌كاتی درۆكردن دا تێپه‌ڕين و فڕيدانی خوين له‌ڕوخساری زياد ده‌كا و تايبه‌تيش ناوه‌ڕاستی چاوه‌كان.ئه‌م زياد تێپه‌ڕينه‌ی خوێنيش واده‌كات پله‌ی نێوان چاوه‌كان به‌رز ببێته‌وه‌ و ئه‌م گۆڕانكاريه‌ش له‌ڕيگای ئامێره‌كان هه‌ستی پێ ده‌كرێت،ئه‌مه‌واتا چاو ده‌توانێ فێڵ له‌ كه‌سانی تر بكات،له‌به‌ر ئه‌مه‌يه‌ كه‌وا خودای مه‌زن پێمانی ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ چاو شته‌كان به‌خێراييه‌كی زۆر ده‌شارێته‌وه‌ و چاوی ئاسايی ناتوانێ ئاشكرايان بكات،بڵام كه‌سێك به‌ئاسانی ئه‌مه‌ ده‌توانێ كه‌ دروستكه‌ری چاوه‌كانه‌ ئه‌ويش خودای باڵا ده‌سته‌،ئه‌م خودا مه‌زنه‌ ويستی وابوو كه‌ مرۆڤ بتواتێ ئامێرێك دابهێنێت ئه‌م شته‌ ئاشكرا بكات تاكو ڕاستی ئايه‌ته‌كانی خوداوه‌ند زياتر بدره‌وشێنه‌وه‌،خودا ده‌فه‌رموێت(يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُور)غافر: 19
هه‌ندێك له‌ وته‌ی زانايان و لێكۆڵه‌ره‌كان

هه‌ندێك له‌ به‌د گومانه‌كان وای بۆده‌چن كه‌وا نێوچاوان هيچ په‌يوه‌ندی به‌درۆوه‌ نيه‌،ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌ هه‌ندێك شوێنی تر هه‌ن كه‌ به‌رپرسن له‌درۆكردن دا،بۆ ئه‌م مه‌به‌‌سته‌ چه‌ند ئه‌نجامێكی تاقيكردنه‌وه‌كان پيشان ده‌ده‌ينكه‌ لێكۆڵه‌ركان پێی هه‌ستاون له‌ زانكۆی (بنسلفانيا)له‌سه‌ر18خوێندكار كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو(When the students lied, the areas of the brain that play a role in paying attention and controlling error were much more active than when the students told the truth. The brain sections include the anterior cingulate gyrus, located deep in the brain towards the top of the head, and parts of the prefrontal and premotor cortexes, both located in the very front of the brain.)

ئه‌نجامی ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ بوو كاتئي خوێندكارێك درۆی كرد ئه‌وا نێوچاوان كاريگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ خراپه‌كه‌،ئه‌م شوێنه‌ له‌ڕوخساردا له‌كاتی درۆكردن چاڵاكترين شوێنی له‌ش بوو به‌كرتی هه‌موو ئه‌ ئه‌نجامانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باس كراون.
ئه‌نجامه‌كانی پێی ده‌گه‌ين ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه‌مرۆڤ پێیدا تێده‌په‌ڕيت له‌ڕوخساردا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌خودای گه‌وره‌ له‌باسی ئه‌وبێ باوه‌ڕانه‌ی ڕقيان له‌ قوڕئانه‌ فه‌رموويه‌تی(وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آَيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنْكَرَ) [الحج: 72].قوڕئان ده‌ربڕينه كانی ڕوخساری به‌ستۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ مێشكی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌دا ده‌خولێته‌وه له‌هه‌مبه‌ر قوڕئان دا.
زانايان ده‌ڵين (هه‌‌رهه‌ڵسوكه‌وتێك زۆر دووباره‌ ببێته‌وه‌ شوێنه‌وارێكی ديار به‌دوای خۆي دا جێده‌هێڵێ تاكو ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ شوينه‌كه)‌،له‌به‌ر ئه‌مه‌يه‌ كه‌ خودای گه‌وره‌ له‌باسی ئه‌م بڕوادارانه‌ی زۆر كڕنۆش ده‌به‌ن ده‌فه‌رموێت(مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ) [الفتح: 29].
هه‌روه‌ها بڕواداران به‌ گه‌شاوه‌يی ڕوخساريانه‌وه‌ له‌ڕۆژی دوايی دا ده‌ناسرێنه‌وه له‌ئه‌نجامی ڕاستگۆيان خودا ده‌فه‌رموێت(إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ * عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ * تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ) [المطففين: 22-24]. .به‌ڵام دوڕوه‌كان ئه‌وانه‌ی وا گومان ده‌به‌ن فێڵ له‌ بڕواداران ده‌كه‌ن له‌ دونيادا و له‌ ڕوخساريانه‌وه‌ حه‌شاری ده‌ده‌ن ،ئه‌م ڕوخسارانه‌ له‌خودا بزر نابن ،له‌به‌ر ئه‌مه‌قوڕئانی پيرۆزئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆمان شێوه‌ كردوه به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ڕوخسارانه‌ی هه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندتی موسڵمانانیان داوه‌ ده‌بنه‌ ئاگر له‌ ڕۆژی دوایی دا(يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولَا)(لأحزاب)66
ئه‌م ڕوخسارانه‌ی درۆيان كردوه‌ ڕۆژی دوایی ڕه‌ش ده‌بن له‌به‌ر شوێنه‌واری درۆيه‌كانيان(وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ) [الزمر: 60].
له‌كۆتايی دا
خۆشه‌ويستان له‌گه‌ڵمان سه‌يربكه‌ن ئايا هيچ لێكدانه‌وه‌و ده‌ربڕينێك به‌قه‌دهێنده‌ی ده‌ربڕبينی خودا له‌ نهێنيه‌كانی درۆ ڕاستتر و جوانتر هه‌ن؟؟!!.

ئايا زانايان له‌ لێكۆڵينه‌وه‌كان دا به‌تاقيكردنه‌وكانيان دا شه‌رحی هه‌مان بۆچونه‌كانی قورئانی پيرۆزیان نه‌كردوه‌؟؟!!.
بائاگادار بين مرۆڤی بڕوادار نێوچاوانه‌كه‌ی هه‌ر به‌ خاوێنی ده‌مێنێته‌وه‌ ،ئه‌وان نێوچاوانيان به‌كار ناخه‌ن ته‌نها له‌ خزمه‌تی خودا نه‌بێت ،سه‌يركه‌ن (پێغه‌مبه‌ر د.خ)له‌باره‌ی نێوچاوه‌نه‌ پيرۆزه‌كه‌ی دا له‌كاتی نزا كردنی دا ده‌فه‌رموێت(ناصيتي بيدك)هه‌روه‌ها (پێغه‌مبه‌ر هود_ د.خ)له‌گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كه‌ی دا فه‌رموويوتی(إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمْ مَا مِنْ دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آَخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ) [هود: 56 ،برايانم با به‌بيرمان بێت پاراستنی ئه‌م شوێنه‌_نێوچاوان_زۆر گرنگه‌،ئێمه‌ ده‌توانين فێل له‌مرۆڤ بكه‌ين به‌ڵام ناتوانين فێل له‌ دروسته‌ری مرۆڤه‌كان بكه‌ين.
ئايا ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ئامێرێك درۆ ئاشكرا بكات ئه‌ی خودای حه‌ت ئاسمان و زه‌مينه‌كان چۆن ئاگاداری نابێت(يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ) [التغابن: 4].)
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا قورئانی پيرۆز هيچ شتێكی نه‌له‌ بچوكوكان ونه‌ له‌ گه‌وره‌كانيشی له‌ياد نه‌كردوه‌و هه‌موويانی باس كردووه‌،و ئه‌م قوڕئانه‌ پيرۆزه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌يه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ شته‌ سه‌ر سوڕهێنه‌كانی نابرێنه‌وه‌و هه‌ر ڕۆژێك و شته‌ نوێيه‌كانی ديار ده‌كه‌ون،هه‌ر وه‌ك خۆشه‌ويستمان ده‌فه‌رموێت(ولا تنقضي عجائبه) [رواه الترمذي)
هه‌روه‌ها وشه‌پيرۆزه‌كانی خودا هه‌ر به‌م شێوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ كۆتای نهێنيه‌كانی نايه‌ت ،ئه‌مه‌ش پاڵبشتی ڕاستگۆيی ئه‌م ئايه‌ته‌ی خودايه‌(
وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) [لقمان: 27].
خودايه‌گيان بمانگێڕه‌له‌وكه‌سانه‌ی له‌ دونياو دواڕۆژدا ڕاستگۆون و هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ی نێوچاوانيان ته‌سميل به‌ خودا ده‌كه‌ن،هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت هه‌ڵيانسوڕێنێت و هه‌ر ئه‌ويش رێنمۆيمان ده‌كات(وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ)لقمان: 22]

و_به‌ده‌ستكاري له‌ عه‌ره‌بيه‌وه‌/ عبد المجيد هه‌ريری
س_ibtesama.com








 الموضوع الأصلي : درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدهه‌ريري




 

  
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا Empty2010-12-24, 05:30
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
أحمد عماد أحمد

البيانات
عدد المساهمات : 36
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا   






:D
:)






 الموضوع الأصلي : درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: أحمد عماد أحمد




 

  
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا Empty2010-12-27, 04:12
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو نشيط
الرتبه:
عضو نشيط
الصورة الرمزية
 
كوردستان

البيانات
عدد المساهمات : 134
تاريخ التسجيل : 24/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا   






:oops: :oops: :oops:
:face: 🇳🇴 :face:
ده ست خؤش بيت






 الموضوع الأصلي : درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: كوردستان




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا , درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا , درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا ,درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا ,درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا , درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ درۆكردن و نهێنيه‌كانی له‌ قوڕئانی پيرۆز دا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة