Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا

  
 
شاطر
 
  
ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا Empty2010-12-30, 09:05
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
عبدالمجيدهه‌ريري

البيانات
عدد المساهمات : 39
تاريخ التسجيل : 02/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا   






[SIZE="6"]ئيعجازی ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قينه‌ی خۆر

----------------------------------------
[/SIZE]

[IMG]ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا ZZe96065[/IMG]

[SIZE="5"]خۆشه‌ويستانم باسه‌كه‌ زۆر درێژ ناكه‌ينه‌‌وه‌،ئيعجازی ئه‌م جاره‌ بر يتيه‌له‌(ڕيڕه‌وه‌ی خۆر):
ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی خۆشده‌وێت بێ گومان حه‌ز ده‌كات هه‌رده‌م له‌باره‌يه‌وه‌ شتی نوێ فێر ببێت و شته‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی زياتر بزانێت.
گومان له‌دڵه‌كان هيچ وشه‌يه‌كيان نه‌هێشتۆ‌ته‌وه‌ كه‌ تانه‌و ته‌شه‌ری لێ نه‌ده‌ن،هه‌ر ڕاستيێكی زانستيش دۆزرابێته‌وه‌،ئه‌وا بێ گومان ڕه‌تيان كردۆته‌وه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌وا ژيرانه‌ باوه‌ڕيان هێناوه‌.
يه‌كێك له‌و وشانه‌ی گومانيان له‌سه‌ری دروست كرد وشه‌ی(تجري) بوو ،ئه‌وان ده‌يانوت ده‌بوايه‌ قورئان بيوتبايه‌(تدور) چونكه‌ وشه‌ی(تجري) واتا ده‌ڕوات ،به‌ڵام وشه‌ی(تدور) واتا ده‌خولێته‌وه‌،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌يه ‌كه ‌مانگ به‌ده‌وری زه‌وی ده‌خولێته‌وه‌ و خۆريش له‌سه‌نته‌ری خولگه‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕيی كاكێشان ده‌خولێته‌وه‌.
كه‌واته‌ خۆر ده‌خولێته‌وه‌ ئه‌دی باشه‌ بۆ قورئان له‌جياتی وشه‌ی (خولانه‌وه)‌ ده‌سته‌واژه‌ی (ڕۆيشتنی) به‌كار هێناوه‌؟؟!!.

با له‌سه‌ره‌تاوه‌ بڕوانين قورئانی پيرۆز چۆن و به‌ چ ده‌سته‌واژه‌يه‌ك باس له‌ جولانه‌وه‌ی خۆر ده‌كات؟.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) يس: 38
واتا:
(خۆريش له‌ گه‌ردش‏ و سورِانه‌وه‌ى خۆيدا به‌رده‌وامه‌ و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، بێگومان ئه‌وه‌ تواناى زاتێكى باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (كه‌ هه‌موو شتێكى به‌ رێكوپێكى دروست كردووه‌).
ئێستاش با بچينه‌ لای زاناكانی ڕۆژ هه‌ڵات ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕيان به‌ قورئان نيه‌ .
بێ گومان ديارده‌ی جوڵه‌ی خۆر هه‌ستی يه‌كێك له‌ زاناكانی ڕاكێشا،بيری له‌ ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قينه‌ی خۆر كرده‌وه‌،
ئه‌گه‌ر له‌شه‌وێكی ساماڵ سه‌يری ئاسمان بكه‌ی ته‌ونێكی سپی ده‌بينی كه‌ به‌ئاسمان دا درێژبوه‌ته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت(گه‌له‌ ئه‌ستێره‌ی ڕيی كاكێشان) كه‌ خۆريش يه‌كێكه‌ له‌و گه‌له‌ ئه‌ستێره‌يه‌‌و زياترله‌100000000000ئه‌ستێره‌ی تێدايه‌،هه‌ر ئه‌ستێره‌يه‌كيش يان گه‌وره‌تره‌ له‌خۆر يان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و و يان بچوكتره‌.

[SIZE="6"]ئه‌مه‌ وێنه‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌يه‌
[/SIZE][IMG]ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا DpZ96065[/IMG]

گه‌ردوون زياتر له‌100 000000سه‌د مليۆن گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی تێدايه‌ .
ئايا ئێستا له‌گه‌ڵ من له‌ گه‌وره‌يی گه‌ردوون ورد ده‌بيته‌وه‌؟؟!!.
كه‌واته با ‌ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ بڵێينه‌وه‌(لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [غافر: 57].
واتا: ( به‌ڕاستى دروستكردنى ئاسمانه‌كان‏ و زه‌وى له‌ دروستكردنى خه‌لَكى زۆر گه‌وره‌ و گرنگتره‌، به‌لآم زۆربه‌ى خه‌لَكى ئه‌م ڕاستيانه‌ تێناگه‌ن‏ و په‌ى پێ نابه‌ن‏ و نايزانن.).
[IMG]ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا BoM96065[/IMG]

بێ گومان جوڵه‌ی خۆرهه‌زاران ساڵه ‌مه‌ته‌ڵێكی سه‌رسورهێنه‌ر بوه‌ ،زۆر بيرو ڕا هه‌بوه‌ ،بۆ نموونه:زه‌وی جێگيره‌و خۆر به‌ده‌وری دا ده‌خولێته‌وه‌،به‌ڵام دواتر ڕوون بوه‌وه‌ كه‌وا ئه‌م بۆچونه‌ هه‌ڵه‌يه‌،هۆی هه‌ڵه‌بوونيشی ئاسانه‌:خۆر به‌ مليۆن جار له‌زه‌وی گه‌وره‌تر‌ه‌ بۆيه‌ ناكرێت زه‌وی خۆر ڕابكێشی و به‌ده‌روی خۆی بيخولێنێته‌وه‌.
خۆر به‌هۆی گه‌وره‌يی ئه‌ندازه‌كه‌ی دا هه‌موو ئه‌ستێره‌كان به‌لای خۆی ڕاده‌كێشێت،هه‌روه‌ك زه‌وی مانگ ڕاده‌كێشێت كه‌ زۆر له‌و بچوكتره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 17دا زانايان دڵنيا بوون له‌وه‌ی خۆر جێگيره‌و زه‌وی به‌ ده‌وری دا ده‌خولێته‌وه‌، به‌ڵام ئايا ئه‌م بۆچونه‌ ڕاسته‌؟؟!!.

له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ خۆر هێزی كێش كردنی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕيی كاكێشانی هه‌يه‌و به‌ ده‌وری دا ده‌خولێته‌وه‌،بۆيه‌ زانايان وتيان بێ گومان خۆر به‌ده‌‌وری سه‌نته‌ری گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌مان ده‌خولێته‌وه‌،به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی 20ئه‌وه‌يان بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ خۆر جوڵه‌يه‌كی تری هه‌يه‌ كه‌بريتيه‌ له‌ (به‌رز بونه‌وه‌و دابه‌زين) بۆيه‌ شته‌كه‌يان به‌ته‌وای ئاڵۆزی تێكه‌وت.

يه‌كێك له‌زاناكان لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی تری كرد و هه‌ستا به‌ به‌دواچوونی جوڵه‌كانی خۆر له‌ڕێگای كۆمپيوته‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قينه‌ی خۆر له‌كاتی خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌دا بزانێت ،سه‌ير بكه‌ن چی دۆزيه‌وه‌ ئه‌م زانايه‌ بۆی ڕوون بوه‌وه‌ كه‌ (به‌ڕاستی خۆر ناخولێته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌ڕوات به‌ڕۆيشتنێكی ڕاسته‌قينه‌،ڕۆيشتنه‌كه‌شی به‌ ئه‌سپێك ده‌چێت له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌ ئه‌سپێك له‌پێشبڕكێ دا).


ئه‌مه‌ وێنه‌يه‌كی خۆره‌ كه‌به‌ تيشكی سينی گيراوه‌و زياتر له دووری ‌ يه‌ك مليۆن مه‌تر گيراوه‌و كه‌وه‌كو كوره‌يه‌كی نه‌وه‌و‌ی ده‌ركه‌وتوه‌.
[IMG]ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا B9A96065[/IMG]

خۆر زياتر له‌99 %ی كێشی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌به‌ر كه‌توه‌‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا ئه‌ستێره‌كان كێش ده‌كاو له‌ خولگه‌ی ئه‌ودا ده‌خولێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی به‌زه‌وی و مانگيشه‌وه‌ له‌مه‌له‌وانی و جوڵه‌ دان و گه‌رميه‌كه‌شی له‌يه‌ك سانيه‌ دا ده‌گاته‌ 6000 پله‌ی سه‌دی
زانايان له‌ناو گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌دا دوو جوڵه‌يان بۆ خۆر دۆزيه‌وه‌،يه‌كه‌م جوڵه‌ی خولانه‌وه‌ به‌سه‌نته‌ری گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌دا،دووه‌ميش جوڵه‌يه‌كی له‌رينه‌وه‌يه‌ بۆ سه‌روو خواروی دا،له‌به‌ر ئه‌مه‌يه‌ كه‌وا ديار ده‌كه‌وێت خۆر به‌رزو نزم و ده‌بێته‌وه‌و به‌رو پێشو پاشه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت،به‌ڵام ئه‌م سه‌رو خواره‌وه‌ی خۆی، ده‌بێت له‌و ڕێره‌وه‌بێت كه‌بۆی دانراوه‌، ئه‌گينا نزم بونه‌وه‌ی خۆر به‌يه‌ك سانتيم هه‌موو شتێك ده‌سوتێنێت و به‌رز بونه‌وه‌شی به‌ يه‌ك سانتيم هه‌موو شتێك به‌فراوی ده‌بێت و ده‌به‌ستێت،هه‌روه‌ك نزم بونه‌وه‌ی مانگ به‌م ئه‌ندازه‌يه‌ جيهان نوقمی ئاو ده‌كات و به‌رز بونه‌وه‌شی يه‌ك پ‌شكی ئاو ناهێڵێت.


له‌يادمان نه‌چێت ئه‌م زانايه‌ی باسمان كرد (خۆر)ی به‌ ئه‌سپێك چواند له‌حاڵه‌تی پێشبڕكێ دا ،دوای ئه‌م پێچواندنه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك كرا،ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ شوێنه‌واری غاردانی ئه‌سپ هه‌مان ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ دروست ده‌كات كه‌ خۆر دروستی ده‌كات.
ئايا ده‌كرێت ئه‌مه‌ به‌ ڕێكه‌وت‌ بێت؟؟!!.



كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر قورئان وشه‌ی(تجري) له‌جياتی(تدور) به‌كارهێنابێت ئه‌وا هيچ هه‌ڵه‌ نيه‌ و به‌ڵكو ئه‌مه‌ ڕاسته‌ زانستيه‌كه‌يه‌.
ئه‌م جاره‌ش ڕه‌خنه‌ گرانی قورئان ته‌نها سه‌رشۆڕيان بۆ مايه‌وه‌.
ده‌ی با به‌يه‌كه‌وه‌ بڵێين (سبحانك اللهم انت العظيم الاعظم ،انت الخالق الاكبر الخبير العليم)

-------------------------------------------------------------------------

به‌ده‌ستكاری له‌عه‌ره‌بيه‌وه‌ ((((((((((عبدالمجيد هه‌ريری)))))))))

س_ منتديات كواكب الاسلام[/SIZE]






 الموضوع الأصلي : ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدهه‌ريري




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا , ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا , ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا ,ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا ,ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا , ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ئيعجازێكی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ ( 1 ) وشه‌دا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة