2011-10-07, 14:33
رسالة بيانات كاتب الموضوع
كورتە ولامیك بۆ ئەشعەری و صۆفیةكان نوسين و ئامادةكردنى / باوكى مةبةست المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: كورتە ولامیك بۆ ئەشعەری و صۆفیةكان نوسين و ئامادةكردنى / باوكى مةبةست
نوسين و ئامادةكردنى / باوكى مةبةست من سەرەتا كوتم بیویستە موسلمان كاتیك دەیەویت بانكەوازی بۆدینی خوا بكات بیوستە ماوەیەكی باش زانستی شەرعی بخوینی وەبش زانی ئەو كەسەی لای ئەخوێنێت تاچەند ئەوپەیامەی لەسەلەفەوە بۆمان ماوەتەوە تێیدا بەدی ئەكرێت باشان تەجروبەی ژیان و تەمەن زۆر دەور دەبینن لەگشت بوارەكاندا بۆیەهەركاتیك مرۆڤ وستی لەسەر بابەتیك قسەبكات بویستە علیمی تةواوی لەسەر بابەتەكە هەبیت ئەوسا قسەی لەسەر بكات ئەكەرنا لەكاتیكدا خۆی لەناوچالێك ئەدۆزێتەوە كە هاتنەدەرەوەی زۆر قورسە یەكەم جار بیویستە هەموومان ئەدەبمان هەبیت بەرامبەر زانایان وە كاتێك كەدەلێی شیخ الرهاب بروابكە تۆ بوختانت نەك بە شیخ الاسلام كرد بەلكو بوختانت بە زۆرینەی زانایانی ئاینیت كرد جونكە كشت ئەزازاناو مامۆستائاینیانەی كە بە شیخ الاسلام ناوی ئەبەن بكرە هەردوور نەجین زۆرینەی مامۆستایانی ئاینی شاری هەولیر لەرۆزانی جومعە وتەبەنرخەكانی ئەو شیخە بەریزە ئەلینەوە كەواتە مامۆستایانی شاری هەولیریش شیخ الارهابن ؟؟؟ لای صۆفیەكان ؟؟؟؟ خوا پەناماندا (( سبحانك هذا بهتان عظيم))... ئیتر با خەلك بریاربدا . باشان دیمە سەر باسەكە كومانی تیدانیە لەوەی نیەت لەناودلە وە بەزوبان بیدعەیە بەلام تۆ كوتت شافعیەكان و هەندی لەمەزهەبەكان دەلین موستەحەبە من ویتم بە ج دەلیلیك دەلین موستەحەبە تۆش حدیثەكەی جابری كوری عبدالله رەزای خوای لێ بیت بەبەلكە هێناتەوە كە كوایە ئەوە دەلیلی موستەحەب بوونە بەلام لەوەیان زۆر بەهەلەداچوی چونكە ئەمە پەیوەندی بە نویژەوە نیە كاكە ئەوە گومانی تیا نیە شیخ الاسلامیش دەلێ نیەت بە زوبانە لە حەج و عمرە ئەوە رای ئەهلی سوننەیە بەلام بەچ حەقیك تۆ ئەمە تیكەل بەمە ئەكەیت ؟لەوە زۆر بەهەلە داچوی خوازیارم بەخۆت دابچیتەوە . پاشان كە فتوای شیخ الاالسلام نەقل ئەكەی بویستە جوان لێی ورد بینەوە كە باسی چی ئەكات وە چۆن ئەو قسەیە ئەكات وە لەبەر چی ئەو قسەیە ئەكات یەكەم جار شیخ بە گشتی باس ئەكات و وە ئەو حوكمی كوشتن بەسەر ئەو كەسەنادا كە بە جەهل بەردەوام ئەبیت لەسەر نیەت بە زوبان فتواكە باش بخینەوە وە ماناكەشی باش لیك دەوە ئەو دەلێ ئەكەر بۆی روون كرایەوە كە ئەوە لەدین نیە بەلام هەر ئینكاری كردوبردەوام بوو وە كوتی نەخیر نیەت بەزووبان لەدین دایە ئەو كاتە دەلی دەبیت بكوژرێ . بەلام ئەم فتوایە تەفصیلی تێدایە جونكە لەئیسلام ئەكەر كەسێك شتێك بكات بەناوی دین یان حەرامیك حەلال بكات ئەكەر تەوبەی لەسەرنەكات ئەوە حاكمی مسولمانان بانكی ئەكات و داوای تەوبەی لێ دەكات ئەكەر هەر نەی كرد ئەوسا فەرمان بەكوشتنی ئەدرێت ئەوەش كاتیك دەكرێت كە لەولاتەكە حوكوم حوكمی خوا بیت نەك هەر كەسەو بە كەیفی خۆی بەناو بكەویت بۆیە بیویستە شتەكان تیكەل نەكەین وە بیویستە ریز لەزانایان بكرین وە ئەوانەی لافی ئەوە لی دەدەن كە دەلێن ئیمە شافعین سویند بەخوا راست ناكەن چونكە شافعی رەحمەتی خوای لێبێت سەلەفی بوو ئەوانەی كە دەلین شافعین بروابكەن نەك شافعی نین بەلكو پێچەوانەی فەرمانەكانی شافعی دەجولێنەوە لەزۆربەی بوارەكان وە بۆ مەسەلەی ئیمان خۆت دەلێی من ئەشعەریم بەلام من بیناسەی ئیمانی ئەهلی سوننە و جەماعە ت بۆنەقل ئەكەم وە بەكوردیەكەش نەك بەس بە عەرەبی بۆئەوەی كشت خەلكی سودی لێ ببینن ان شاءالله ..... باوەڕ ووتەو كردارە((الإیمان قول وعمل) موسوڵمانانی ئەهلی سوننەوجەماعە بڕوایان وایە كە با وەڕ((الإیمان))ووتەو كردارە , دركاندن بە دڵ و ووتن بەزمان ، وەكردەوە پێكردنی دڵ وزمان وە هەموو ئەندامەكانی لەش , وە وازهێنان لەتاوانەكان ، وە باوەڕ زیاد دەكات بەگوێ ڕایەڵی و كەم دەكات بەسەرپێچیەكان ، ئەهلی سوننەوجەماعە ئەهلی قیبلە بەبێباوەڕ دانانێن بەكردنی هەر تاوانێكی گەورە(ئەگەر تاوانەكردنەكە بە حەڵاڵ نەزانێ. وەرگێڕ) وەك خەواریجیەكان دەیكەن ، بەڵكو برایەتی ئیمانی جێگیرە با هەندێك سەرپێچیش بكرێت یان هەبێت، وەك خوای باڵادەست دەفەرموێت((فمن عفی له من أخیه شیو فاتبا ع بالمعروف))البقرە(178) واتە هەركەسێك بەخشرا لەلایەن برایەكی دینی یەوە ..بەبەشێك لەخوێنەكەی ..ئەبێ خزمەكانی تری پەیڕەوی بكەن بەباشی ، هەروەها دەفەرموێت ((وإن طائفتان من المۆمنین اقتتلوا فأصلحوا بینهما فإن بغت إحداهما علی الاخری فقاتلوا التی تبغی حتی تفیو إلی أمرالله فإن فاوت فأصلحوا بینهما بالعدل وأقسطوا إن الله یحب المقسطین (107)إنما المۆمنون إخوە فأصلحوا بین أخویكم))الحجرات(108)...واتە.. ئەگەر دولایەن یان دوو هۆز لە ئیمانداران ناخۆشی كەوتە نێوانیان هەوڵ بدەن بە ئامۆژگاری لەگەڵ یەك ئاشتیان بكەنەوە، بەڵام ئەگەر هەوڵی ئاشتەواییەكەتان سوودی نەبوو، وە هەر ئاشت نەدەبوونەوە و ، لایەكیشیان شەڕی لەگەڵ لاكەی تردەكردوو دەست درێژكاربوو ، ئەوەئێوە لەگەڵ لایەنی ستەمكارەكەدا بەشەڕ بێن ولەسەرلایەنەكەی تریان بكەنەوە تاوەكو لایەنی ستەمكارەكە دەگەڕێتەوە بۆلای فەرمانی خواو بەحەق ڕازی دەبێت ، ئینجا ئەگەر ڕازی بوو، دەستی لەشەڕكردن هەڵگرت ئەوە ئەوكاتە هەوڵ بدەن ناكۆكیەكەیان چارەسەر بكرێ بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و دووربێت لەستەم , بەڕاستی خودا ئەو كەسانەی خۆشدەوێت كە دادپەروەرن و دادپەروەرانە دەجوڵێنەوە.. وە خراپەكاران واتە(فاسق)لەدین ناكەنەدەرەوە بەگشتی وناڵێن هەتا هەتایە لەئاگردا دەبێت وەك چۆن موعتەزیلە دەڵێن ، بەڵكو كەسی فاسق ناوی باوەڕداری (موتڵەقی)پێ دەدرێت هەندێ جار وەك خوای باڵادەست دەفەرمووێت ((فتحریر رقبە مۆمنە)) وەهەندێ جاریش ناوی باوەڕداری( مطلق)ی پێ نادرێ وەك چۆن خوای باڵادەست دەفەرمووێت ((إنما المۆمنون الذین إذا ذكر الله وجلت قلوبهم وإذا تلیت علیهم ایاته زادتهم إیماناََ وعلی ربهم یتوكلون))الانفال(2)...واتە. بێگومان ئیمانداری ڕاستەقینە ئەوانەن كاتێك ناوی خودا دەبرێت دڵیان دەهەژێت وئەگەر بڕیاروو فەرمانەكانی خودایان(كەقوڕئانە)بەسەردا بخوێنرێتەوە ، ئیمانیان بەهێزتر دەبێت ، وە لە گشت كارووبارێكی ژیانیاندا تەنها پشت بەپەروەردگاریان دەبەستن) ،، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)فەموویەتی ((لایزنی الزانی حین یزنی وهو مۆمن ، ولایسرق السارق حین یسرق وهو مۆمن، ولایشرب الخمر حین یشربها وهومۆمن ، ولاینتهب نهبە ژات شرف یرفع الناس الیه فیها أبصارهم حین ینتهبها وهومۆمن))رواه البخاری (2295) و مسلم (86) و الترمژی (2549) و النسائی (4787) و ابوداود(4069) و ابن ماجە(3926) و أحمد (8540) و الدارمی (2014) . واتە:-ئیمانداری تەواو ئەو كاتەی داوێن پیسی دەكات ئەگەر ئیمانەكەی تەواو بێت نایكات , وە بە هەمانەشێوە ئەگەر ئیمانەكەی تەواو بێت لەو كاتەدا دزی ناكات , وە عارەق ناخواتەوە لەو كاتەدا ئەگەر ئیمانەكەی تەواو بێت , وە تاڵانیەك كە جێگەی ڕێز و جاو تێبڕینی خەڵكی بێت بە تاڵانی نایبات لەو كاتەدا ئەگەر ئیمانەكەی تەواو بێت . وەدەڵێن ئەوە بڕوادارێكە كە كەموكوڕی لە باوەڕكەیدا هەیە یان باوەڕدارە بە پێ ی ئەو ئیمانەی كەهەیەتی ویاخیە(فاسقە)ئەوەندەی كەتاوانی گەورەی هەیە نە باوەڕداری تەواوە و نەبێ باوەڕیشە وەیەكێك لەبنەماكانی موسوڵمانان واتە ئەهلی سوننەو جەماعە بریتیە لە پارێزراوی پاكی دڵ وزوبانیان لەئاستی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)(ڕەزای خوایان لێ بێت)وەك خوای گەورە وەصفی كردوون پێی، دەفەرموێت((والژین جاوو من بعدهم یقولون ربنا اغفرلنا ولإخواننا الژین سبقونا بالإیمان ولاتجعل فی قلوبنا غڵاَللذین وامنوا ربنا إنك رۆوف رحیم))الحشر(10)...واتە:-ئینجا لێرەدا دێتە سەرباسی ئەو موسوڵمانانەی كە لە دوای (موهاجرین و ئەنصارە)وە هاتوون ودێن ، كەدڵیان بەڕووناكی ئیمان ڕۆشن بووەتەوە دەڵێن، ئەی پەروەردگاری ئێمە لەگوناهەكانی ئێمەو ئەو برا ئایینیە ئیماندارانەشمان خۆش ببە كەلەپێش ئێمەوە ڕۆیشتون و، هیچ بوغزو كینەیەك بەرامبەر ئەوانەی كەئیمانیان هێناوە مەخەرە ناوودڵمانەوە خودایە بەڕاستی تۆزۆر خاوەن بەزەیی ومیهرەبانیت)). وە فەرموودەی پێغەمبەری خوا((صلى الله عليه وسلم)):((لاتسبوا أصحابی ،فوالذی نفسی بیده لو أن أحدكم أنفق مپل الاحد ذهباََمابلغ مد احدهم ولا نصفه))رواه البخاری (3397) و مسلم (4610) و ابوداود (4039) و الترمذی (3796) و ابن ماجە (157) و أحمد (10657)...واتە:-جوێن مەدەن بە هاوەڵانم ، سوێند بەو خوایەی كە نەفسی منی بەدەستە ئەگەر هەریەكێك لەئێوە بەوێنەی كێوی ئوحود ئاڵتون ببەخشێ لەپێناوی خوادا ناگات بەنیو مشتی ئەوان،،، وە بڕوایان وایە بەوەی كە جێ نشینەكانی دوای پێغەمبەری خوا((صلى الله عليه وسلم)) ((أبو بكر وعمر وعثمان وعلی ))یە (خوایان لێ ڕازی بێت)، بەبێ تانەو تەشەردان لەخەلافەتی هیچ یەكێكیان ، وەك چۆن هاتووە لەباسكردنی چاكەكانیان وچاكەی دایكی بڕواداران ، پێغەمبەری خوا ((صلى الله عليه وسلم)) فەرموویەتی ((فچل عائشه علی النساو كفضل الثرید علی سائر الطعام))رواه البخاری (3179) و مسلم (4478) و الترمژی (3822) و النسائی (3885) و ابن ماجە(3272) و أحمد (13285) و الدارمی (1980) . واتە:-پلەو پایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەكو پلەو پایەی تێ ووشە (واتە تێ ووشەی نان لە ناو شلەی گۆشتدا.) وایە بەسەرهەمووخواردنەكانی ترەوە.... وە بەرین لەڕێگەو بەرنامەی ئەوانەی ڕقیان لەهاوەڵانەو جوێنیان پێ دەدەن وەقسە ناكەن دەربارەی ئەو كێشە و هەواڵانەی كە دەربارەی خراپەیان باس دەكرێ جونكە ئەوان موجتەهید بوون لەو كارانەیاندا و باداشتی ئیجتیهادەكەیان هەیە, وەدەڵێن ئەو هەواڵانە تێیدایە درۆیە یان زیادكراوە یان كەم كراوە یان لەڕێچكەی خۆی لای داوە ،وە ئیدعای ئەوە ناكەن كەهەموویەكێك لەهاوەڵان پارێزراون لەتاوانی گەورەو بچووك ،خوای گەورە لەتاوانەكانیان خۆش دەبێت گەربیەوێت ، لەبەرئەوچاكانەی پێشترهەیان بووە ، ئەوان هەڵبژاردەی سەدەكانی ئەم ئوممەتەن كە باشترین وبەڕێزترین ئوممەتن لەلای خوای گەورە...وە ئەهلی سوننەو جەماعە بڕوایان بەكەراماتی دۆستانی (الاولیا ْ)خوا هەیەو بەڕاستی دەزانن هەرچییەك لەسەردەستی ئەواندا خوای گەورە بی هێنێتە دی لەكارێك كە لەتوانای ئینساندانیە تا ڕۆژی هەستانەوە((القیامە).....وەئەهلی سوننەو جەماعە شوێن كەوتەی سوننەتی پێغەمبەری خوان((صلى الله عليه وسلم))لە ڕووكەش ولەناخدا ، وەشوێن رێگەی پێشینانی یەكەم دەكەون لەكۆچكردوان وپشتیوانان وەشوێن ئامۆژگاریەكەی پێغەمبەری خوا((صلى الله عليه وسلم))دەكەون وەك فەرموویەتی ((علیكم بسنتی وسنە الخلفاو الراشدین المهدیین من بعدی ،تمسكوا بها وعضوا علیها بالنواجذ وإیاكم ومحدثات الامور فإن كل بدعە ضلالە)) سبق تخریجها.....واتە:-پەیوەست بن بەو سوننەت و ڕێبازەی كەمنی لەسەرم ، هەروەها سوننەت و ڕێبازی جێ نشینە ژیرەكانی دوای خۆم كە لەسەر ڕێنمونی ئیسلامن ، بەچاكی پەیوەست بن پێ یانەوە ، وەبەكاكیلەكانتان قەپاڵی پێ دا بكەن ((كەمەبەستی ئەوپەڕی پەیوەست بوونە بەسوننەتەوە)) وەدەخیلتانم ئاگاتان لەو كارە داهێنراوانە بێت واتە (البدع) چونكە هەمووكارێكی زیادەكراو لەدیندا گومڕاییەو سەرلێشێواویە ، وە ووتەی خوا پێش دەخەن بەسەر هەر قسەو گوفتارێكی تردا وە ڕێبازەكەی پێغەمبەری خوا ((صلى الله عليه وسلم))پێشتردەخەن بەسەر ڕێبازی هەمووكەسێك دا وەمتمانەیان بەیەك دەنگی هەیە ، ئەو یەك دەنگیەی كەموسوڵمانان ڕێك دەخات ئەوە هەرئەوەشە كەپێشینانی چاكەكار(السلف الصالح)لەسەری بوون ، چونكە لەدوای ئەوان جیاوازی ودووبەرەكی زۆربوو وە لەناو ئومەتی ئیسلامدا تەشەنەی كرد ، وەبەم سێ پێوەرە بنچینەی شتەكان هەڵدەسەنگێنن كەئەویش((قوڕئان وسوننەت و یەك دەنگی یە،،هەموو ئەوقسەوكردارانەی كەخەڵكی لەسەرە لەدیار و نادیارەكانی وە لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان فەرمان دەكەن بەچاكەو نەهی دەكەن لەخراپە ، هەروەها جێ بەجێكردنی حەج وە نوێژی جومعەوجەماعەت وە نوێژی جەژنەكان ، وەخۆیان تەرخان كردوە بۆئامۆژگاری كردنی ئوممەت وەبڕوایان هەیە بەناوەرۆكی ئەوفەرموودەیەی پێغەمبەری خوا((صلى الله عليه وسلم))كە فەرموویەتی((المۆمن للمۆمن كالبنیان یشد بعضه بعضا ،)) رواه البخاری (459) و مسلم (4684) و الترمذچ (1851) و النسائی (2513) و أحمد (18798)..وەهەردوودەستی وپەنجەكانی كرد بەناو یەكدا..واتە:-باوەڕدار بۆبرای باوەڕداری وەكو دیوارێك وایە كە لە خشت دروست كرابێت هەرخشتەو ئەوی تر توند وتۆڵ دەكات و ڕایدەگرێت ... وەفەرمان دەكەن بەئارامگرتن لەكاتی بەڵاو ناڕەحەتی دا ، وەسوپاس گوزاری لەكاتی خۆشی دا ، وەڕازی بوون بەتاڵی وناخۆشی قەزاوقەدەر ، وەبانگەشە دەكەن بۆخووڕەوشتی جوان ، وەكارە چاكەكان وە تێ دەگەن لەمانای ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا ((صلى الله عليه وسلم))كە فەرموویەتی (أكمل المۆمنین إیماناََ احسنهم خلقاَََ))رواه الترمژی (1082).......واتە باوەڕداری تەواو ئەو باوەڕدارەیە كە لە هەمووكەس خوو ڕەوشتی جوانتربێت). وە هانی خەڵكی دەدەن بۆسەردانكردنی ئەوخزمانەی كەسەردانت ناكات ، وەبەخشندەبی بەوانەی كە بەرامبەر تۆبەخشندەنین ، وەخۆش بیت لەو كەسەی كە ستەمێكت لێ دەكات ، فەرمان دەكەن بەچاكە كردن لەگەڵ دایك وباوكدا ، بە جێ هێنانی سیلەی ڕەحم ، وچاكێتی لەگەڵ دراوسێدا ، وەچاكەكردن لەگەڵ هەتیو وهەژاران وڕێبواراندا ، وەقەدەغەی دەكەن گەزاف ولەخۆبایی بوون و زۆروستەم ، ڕێگای ئەوان بریتیە لەئایینی ئیسلام كەپێغەمبەری خوای ((صلى الله عليه وسلم))بۆ نێردراوە، هەروەك چۆن هەواڵی پێداین كەنەتەوەوەكەی جیا دەبنەوە بۆ حەفتاوسێ گروپ، هەموویان لەئاگردا دەبن تەنها یەكێكیان نەبێت كەئەویش((الجماعە))یە یان فەرموویەتی ((هم ماكان علی مثل ماأنا علیه الیوم وأصحابی)) رواه الترمذی (2641) و الحاكم فی المستدرك (1\218) و اللالكائی فی شرح أصول إعتقاد أهل السنە (1\99) , أنظر السلسلە الصحیحە (1492 , 203)..واتە :-ئەوانەی ڕزگاریان دەبێت ئەوانەن كەلەسەرهەمان ئەو ڕێبازو سوننەتەن كە من و هاوەڵانمی لەسەرە ئەمڕۆ)،.وەئەوانەی كەپەیوەستن بەئایینی ئیسلامە پاكەكەوە وە بەبیروباوەڕە ڕوون وپوختەكەی ، كەدوورە لەشیرك وخوڕافەت ئا ئەوانە ئەهلی سوننەو جەماعەتن وەدەربارەیان ، پێغەمبەری خوا((صلى الله عليه وسلم))فەرموویەتی ((لاتزال طائفە من أمتی علی الحق لایضرهم من خالفهم ولامن خذلهم حتی تقوم الساعە)) رواه مسلم (3547)....واتە:-بەردەوام كۆمەڵێك لە ئوممەتی من لەسەر حەق دەمێننەوە وفیتنەو ئاژاوەی ئەوانەی كە دژایەتیان دەكەن زیانیان پێ ناگەیەنێت وسەركەوتوون تا ڕۆژی فیامەت ... داواكارین لەخوا كە بمانكاتە یەكێك لەوان وهیدایەتمان بدات بەو هیدایەتەی كە بەوانی داوە...اّمین
الموضوع الأصلي : كورتە ولامیك بۆ ئەشعەری و صۆفیةكان نوسين و ئامادةكردنى / باوكى مةبةست // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam