2011-10-08, 06:31
رسالة بيانات كاتب الموضوع
چیاكانی شاری هه‌ڵه‌بجه المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: چیاكانی شاری هه‌ڵه‌بجه
-باڵامبۆ: چیایه‌كى خاكى و به‌ردیه له رِووى خوارووى رِۆژئاواى شاره‌وه جوان ئه‌بینرێت . بهرزایىیهكهى(1560)م ئه‌بێت. له چاو چیاكانى تر‌ى ده‌وروبه‌رى شاردا كه‌م دار و ده‌وه‌نه، به‌ڵام گژو گیاى زۆره و بۆ ئاژهلچدارى خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره سوودى لىَ وه‌رئه‌گرن.له هه‌ردو گوندى(چاووگ و باوه‌كۆچه‌ك)دا كانه به‌ردى گه‌وره‌ى تیایه كه خه‌ڵكى ئه‌م دوو گونده سودیان لىَ وه‌رئه‌گرن وه لێیان ئه‌هێنایه شاره‌وه ۆ فرۆشتن. كاتى خۆى ئینگلیزه‌كان كه‌شفیان كردووه كه ههندێَك ئه‌له‌منیۆمى تیایه. له سه‌رچاوه‌ى جیۆلۆجیاى عێراقیدا باسێك هه‌یه به ناوى (پێكهاتنى باڵامبۆ) ( Blanbo formation ) كه‌واى دیارى ئه‌كات ده‌ورو به‌رى ئه‌م چیایه سه‌رچاوه‌ى نه‌وتى له چه‌ند شوێنێكدا تیایه بهحسهكهیان ناوناوه Sirwan Gourge . دۆڵى سیروان درێژایى بنارى ئه‌م چیایه ئه‌گرێته‌وه. ئه‌و شوێننهى كه له‌م دۆڵه و له‌م دهوروبهرهیدا نه‌وتى تیایه بریتین له:1-نه‌یجه گهرِۆڵه: شوێنێكه به‌رابه‌ر گوندى (ژاڵه‌ى ره‌حمان به‌گ) ناوچه‌ى یهناخى له‌وبه‌رى ئاوى سیروانه‌وه به‌شى كوردستانى ئێران. 2 -زه‌رده درێژ: ئه‌میش شوێنێكه به ماوه‌ى سه‌عات و چاره‌كێك به پىَ ئه‌كه‌وێته خوارووى نه‌یجه گهرِۆڵهوه. 3-چه‌مى گه‌چ: چه‌مێكه نزیك به گوندى(بۆین) له‌م چه‌مه‌دا جگه له نه‌وت گه‌چى زۆریشى تیایه كه كاتى خۆى ئینگلیزه‌كان كوره‌یان تیا دروست كردووه، گه‌چیان لىَ به‌رهه‌م هێناوه و هێنراوه له شارى هه‌ڵه‌بجه فرۆشراوه 4-نزیك به گوندى سازان له ناو ئاوه‌كه‌ى سیرواندا سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وتى تیایه به‌ڵام چنكه له ناو ئاوهكهدایهو ئاوه‌كه‌ش بووه‌ته سنوورى نێوان ئێران و عێراق هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانیوه سوودى لىَ وه‌ربگرن. 5-بانى بۆڵان:گوندێكه له ناوچه‌ى تاوه‌گۆزى ئه‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو گوندى(مۆرتكه و كانى ژنانه‌وه). سه‌رچاوه‌ى نه‌وتێكى تیایه كه جاران خه‌ڵكى ناوچه‌كه بۆ قه‌نیله و چرا به‌كاریانهێناوه به بىَ ئه‌وه‌ى پاك كرابێته‌وه 6-دواى ساڵى 1978 كه رِژێم گونده‌كانى رِاگواست و هه‌ندێكیانى له ئۆردوگاى زۆره ملىَى زه‌مه‌قى ته‌نیشت هه‌ڵه‌بجه‌دا كۆكرده‌وه . هه‌ر ئه‌و ساڵه ده‌وڵه‌ت ویستبوى بیرێكى ئیرتیوازى لىَ بدات له نێوان شار و ئۆردوگاكه‌دا پاشان ده‌ستى لى َههڵگرتبوو چونكه له ههڵكهندنیدا گه‌یشتبوونه سه‌ر نه‌وت. ئه‌مه وه‌كو نه‌وت ، وه‌كو به‌رهه‌مى تریش خه‌ڵكى ناوچه‌كه ئه‌ڵێن له نێوان هه‌ردوو گوندى(لمه و كۆساوا)دا كه به داوێنى ئه‌م چیاوهن و به(به‌ركه ورگان) ناو ئه‌برێت ، شارهزهكانى ئینگلیز له سه‌ره‌تاى بیسته‌كاندا گۆگردیان دۆزیوه‌ته‌وه و له شوشه‌یه‌كدا نمونه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كى ر دیارى ئه‌كات كه باڵامبۆ به‌ردى(مارلى لایمستۆن)ى تیایه كه بۆ بیناسازى به‌كه‌ڵك دێت. 2- شنروىَ: چیایه‌كى خاكى یه‌و به به‌رزایى(2110م) ئه‌كه‌وێته رِۆژههڵاتى شاره‌وه ، به‌رزترین لوتكه ئه‌م چیایه پىَ ئه‌وترێت (به‌فرى میرى) ههندىَ جاریش (چارگا)ى پىَ ئه‌وترێت چونكه دواى سه‌ركه‌وتنى ئینگلیزه‌كان ئۆردوگایهكى سه‌ربازى ئینگلیزه‌كان له‌و شوێنه‌دا جێگیر ئه‌بێت ، له ههندىَ شوێنى تریشدا به‌رزایى و ركهى تیایه به‌م ناوانه (سىَ قه‌ڵاتان ، سه‌ركۆ ، دالارِى ، شهوهتىَ، بهرِوار) ئه‌م چیایه دار و ده‌وه‌نى زۆره ، به تایبه‌تى بهرِووى هاوار و هاوارهكۆن گریانه‌دا) دارى قه‌زوان و گوێژو بهرِووى هه‌یه، به شێوه‌یه‌كى زۆر باش خه‌ڵكه‌كه سودى لىَ وه‌رئه‌گرن به تایبه‌تى له قه‌زوان و بنێشتهكهى ، هه‌روه‌ها كانه به‌رد و كانى گڵه سپى تیایه كه ئه‌مانیش سودیان لىَ وه‌ر ئه‌گیرێت .لاى كاكهیىیهكان (ئه‌هلى حه‌ق) ئه‌م چیایه رِێزێكى تایبه‌تى هه‌یه . سه‌رچاوه ده‌ست نوسه‌كانى ئه‌م رِێبازه واى دیارى ئه‌كه‌ن كه كاتىَ (سوڵتان ئیسحاقى كورِى شێخ عیساى به‌رزنجى) له به‌رزنجه‌وه ئه‌كه‌وێته رِىَ به‌ره‌و گوندى (شێخان) كه مكۆكهیهكى گه‌وره‌ى یارانى ئه‌م رشێبازه بووه ، له دۆڵى (ئهشكهوڵ) دا كه به‌شێكه له‌م چیایه كرِێوه و زریان لىَى هه‌ڵئه‌كات و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاورِێكانیدا په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ئه‌و ئهوشكهوتهى كه تیایه‌تى، له به‌ر تۆف و كرِێوه سىَ رِۆژ گیر ئه‌خۆن تا پاشان سوڵتان له خوا ئهپارِێتهوه و به‌ڵاكه‌یان له سه‌ر نامێنێت. ئیتر كه ئه‌گاته شێان به‌و موناسه‌به‌ته‌وه كه سىَ رِۆژ گیریان خواردووه و هیچیان نه‌خواردووه له ئاینه‌كه‌یاندا سىَ رِۆژ رِۆژوو گرتن فه‌رز ئه‌كات.هه‌روه‌ها كاكهیىیهكان ده‌فته‌رێكى ده‌ستنوسیان له لایه به ناوى(دهورهى شنروىَ) كه به شیعر دانراوه و سه‌رجه‌م ژماره‌ى به‌یته‌كانى (622) به‌یته ئه‌و شاعیرانه‌ى شیعریان له‌م دهتهرهدا تۆمار كراوه ئه‌مانه‌ن .1- سوڵتان ئیسحاق2- سید میر محم د3- سید مسته‌فا4- سید محمد5- سید عبدالوفا6- سید شهاب ا‌لدین7- سید حبیب شا8- سید باوهیسى9- داود10- گڵێم وكۆڵ11- شنروىَ12- وسێنه13- حه‌وشى14- رِهمزوار15- پیر مو‌سا16- عابدین17- میره پاشا18- پیر رِۆستهم19- پیر میكائیل20- میره باش توجار لێره‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت كه شنروىَ نازناوى كهسیبَكى كاكهیىیه ، له ناوشیعرهكاندا ووتوێژى سوڵتان ئیسحاق و شنروىَى به‌م شێوه‌یه تیایه:سوڵتان مهرِهمۆ: سیرِت بواچه... شنروىَ مه‌عنا و سیرِت بواچه سیرِو عاجهوێت چێگا بساچه تاكه‌ى بشنهومىَ ناڵه و كه‌مانچه بیان كه‌ر رِهنگت جهى سه‌ر تیانچه تا پوخته بۆ نان خه‌میر و خوانچه تاكه مه‌علوم بۆ سه‌ر و پا و په‌نجه شنروىَ مهرهمۆ: عازیز جهوێتا... عاجێو رِهنگمان عازیز جهوێتا سیرِمان جه سیرِ و ئهزهلى جێتا ئینا به‌یان و سوره‌تمان پێتا جه لاى تۆ به‌رمان جهى رِهنگ و وێتا جه باوه ئێمه مهستانت سێتا هه‌ر چلمان یه‌ك یه‌ك تێنى وهجێتا رِاكهم جه سیرِى باتینى رِێتا 3- هه‌ورامان: چیایه‌كى سه‌خت و سه‌ركه‌ش و به‌ردینه ، ئه‌كه‌وێته رِۆژههڵات و خوارووى رِۆژههلاتى شاره‌وه ، (2160)م به‌رزه هه‌ندێك یاڵ و رِكهى گه‌وره‌ى تیایه وه‌كو (شرام ، ته‌ته ، وه‌زه‌را، داڵانى ، سۆنى ، قه‌ڵا سووره ، مڵه‌خورد ، گۆزندار ، هه‌واره‌به‌رزه، هه‌سوون) شایانى باسه (هه‌واره‌به‌رزه) له ئاڤێستادا به شێوه‌ى (هه‌وارى بهرزنگهه) ناوى هاتووه له داوێنیشدا تاڤگه‌ى (وهزنىَ)هه‌یه كه له ئاڤێستادا ووشه‌ى (وه‌زنه) هه‌یه به واتاى (تاڤگه) ، له زۆر شوێنیشیدا كانیاوى گه‌وره و بچوكى سازگارى تیایه كا هاوینان ئه‌بنه هاوینه هه‌وارى خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆ ئاژه‌ڵدارى سودى لىَ وه‌رئه‌گرن. ئه‌م چیایه دار و دره‌ختى كه‌مه ، به‌ڵام هاوینان دۆڵ لاپاڵهكانى به (چنوور، بهرِهزا ، بهرزهلنگ ، كه‌ما ، لۆ، شه‌وبۆ ، هه‌ڵاڵه برایمه ، رِێواس ) و چه‌ندین جۆر گژ و گیاى تر ئهرِازێتهوه كه به رِاستى ئه‌بێته یه‌ك پارچه به‌هه‌شت ، خوا دایناوه له رِۆژى خۆیدا بیكه‌یته مه‌ڵبه‌ندى تۆریستى، كانى و سه‌رچاوه‌كانى وه‌كو ، ئاوێسه‌ر، هه‌یات، نوهیجهرِ ، داڵانى، زه‌ڵم ، هانه نه‌وه ، وهزهنىَ ، ئه‌حمه‌د ئاوا ، چه‌مى بیاره ، گهرِیات ،مێشلىَ) جێگاى زۆر خۆش و سه‌رنج راكێشن ، ئه‌گه‌ر كه‌مێك ده‌ست كارى بكرێن وه رِێگاو بانه‌كانیان خۆش بكرێن له بارترین شوێنى سه‌یران ئه‌بن.چیاى هه‌ورامان له ههندىَ جێ‌دا مادده‌ى ئاسنى تیایه ، جگه له‌مه‌ش داوێنى شاخه‌كه هه‌مووى ئاوه‌دانه هه‌ر له ته‌وێڵه‌وه تاكو خورماڵ و ئه‌ملاتر، له‌م ئاوهدانیهدا جگه له (هه‌نار، هه‌نجیر ، ترىَ ، قه‌یسى، هه‌ڵوژه، قۆخ، توو) گوێز به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هه‌یه، سالانه چه‌ندین ته‌نى لىَ ئه‌گاته هه‌ڵه‌بجه بۆ سلێمانى ، بغداد ،موێل . كه ئه‌مه‌ش ههندىَ بازرگانى گه‌وره‌ى له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست كردووه ، داوێنى ئه‌م چیایه به هه‌ردوو دیوى كوردستانى عێراق و ئێران‌دا ئاوه‌دانى تیایه، چیایه‌كى گه‌لێك سه‌خت و رِژد و پرِ له هه‌ڵه‌مووته و هه‌رگیز دوژمن نه‌یتوانیوه به یه‌كجارى ده‌ستى به سه‌ردا بگرێت و تیایدا بحه‌وێته‌وه ، هه‌ر ئه‌م سه‌ختیه واى كردووه بووه‌ته پارێزه‌رى ئه‌وله‌هجه شیرینه‌ى هه‌ورامان كه تا ئێستاش به پاكترین له‌هجه‌ى زمانى كوردى ماوه‌ته‌وه . قانعى شاعیرى شۆرِشگێرِ رِوو ئه‌كاته ئه‌م چیایه و ئه‌ڵێت: شاخى هه‌ورامان هه‌رچه‌ند رِهنجه رِۆمزۆر چاك بزانه هه‌ر مه‌منوونى تۆمچونكه پاراستت تۆ ئه‌و زمانهتێكهڵت نه‌كرد له گه‌ڵ بێگانهنه رِۆم ، نه عه‌جه‌م ، نه توركى تاتارنه رِووس ، نه ژاپۆن ، نه ده‌ست ئیستیعمار 4- سورێن: چیایه‌كى سه‌خت و سه‌ركه‌ش و به‌ردینه ، لكاوه به چیاى هه‌ورامانه‌وه ئه‌كه‌وێته باكورى رِۆژههڵاتى شاره‌وه 2548م به‌رزه ئه‌میش ههندىَ رِكه و كورتكهى هه‌یه وه‌كو (داڵه مێز ، رِهنگین ، مناره كه‌وه ، چاره سه‌وز ، قوچى به‌رده‌به‌ل ) ئه‌میش له ههندىَ شوێنی‌دا مادده‌ى ئاسنى تیایه، جگه له كانى و سه‌رچاوه‌ى سازگار ، ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وتى گه‌وره و كهورگى تیایه ، وه‌كو هه‌ورامان هه‌موو گژ و گیایه‌كى هه‌یه و بۆ ئاژه‌ڵدارى سوودى لىَ وه‌رئه‌گیرێت. ناوى سورێن له مێژووى ئهشكانیهكاندا به‌م شێوه ده‌ركه‌وتووه ( له سهرهمى حوكمى ئهشكانیهكاندا كه دواى هه‌خامه نشینیهكان و به‌ر له ساسانیه‌كان غهرمان رِهوایى وڵاتى ئێرانیان كردووه، له‌و سه‌رو به‌نده‌دا سىَ خێزانى به ده‌سه‌ڵات پله و پایه‌ى به‌رزى پاشایه‌تیان به ده‌ست هێناوه كه بریتى بوون له : 1- كارین2- سورێن3- ئیسپاپوژكه هه‌رسێكیان له نه‌ژادى ره‌سه‌نى ئهشكانیهكانن له سه‌رچاوه‌یه‌كى تره‌وه وا نیشان ئه‌درێت كه له مێژووى زۆر كۆندا شهرِێكى گه‌وره كراوه له‌م شاخه‌دا كه سه‌ركرده‌ى سوپاى ئه‌رمه‌نیه‌كان ناوى (سورێن) بووه دواى سه‌ركه‌وتن ئه‌م شاخه‌یان به ناوى ئه‌و سه‌ركرده ئازایه‌وه ناو ناوه. به هه‌ر حاڵ كه‌واته چیاى سورێن یه‌كێك بووه له مه‌ڵبه‌نده‌كانى ژیان له دێر زه‌مانه‌وه تا ئه‌م خێزانه ئهشكانیانه و دواتریش. وه‌كو ئه‌ڵێن ژیان و مه‌ڵبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئهشكانیهكان له ده‌وروبه‌رى (گوندى نهوىَ و سیا مێوه)دا بووه كه له بننارى ئه‌م چیایه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون.5- نوه‌ر: چیایه‌كى هه‌م خۆڵین و هه‌م به‌ردینه ، ئه‌كه‌وێته ناوچه‌ى نه‌ورۆڵى له خۆرئاواى شاره‌وه 1290م به‌رزه ههندىَ رِكه رِهوهز و بن رِهمهن و ئه‌شكه‌وتى تیایه . به رِووى رِۆژههڵاتیا ئهرِوانێت به سه‌ر ناوچه‌ى نهورِۆڵى پارچه‌دا به رِووى رِۆژئاواشیدا ئهرِوانێت به سه‌ر ناوچه‌ى شه‌مێران و رِووبارى سیرواندا. خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رى بۆ رِاو و شكار و ئاژه‌ڵدارى سوود له‌م چیایه وه‌رئه‌گرن. جگه له‌مانه‌ش له ناوچه‌كه‌دا ههندىَ چیاى تر هه‌یه وه‌كو( زهواڵى ، به‌رده دوكون ، بێزه‌ل ، مهگرِ ، مله‌ى دارىَ ، شاخى سید سادق و ئه‌حمه‌د برِنه و نێرگزهجارِ و ته‌پى ته‌پان...هتد). سه رچاوه:هه ڵه بجه
الموضوع الأصلي : چیاكانی شاری هه‌ڵه‌بجه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam