Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌

  
 
شاطر
 
  
هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ Empty2011-10-08, 06:34
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌   






- گوڵان: ئه‌كوێته‌ رِووى قیبله‌ى شاره‌وه‌ ، دۆڵێكى ئاودارى سه‌وز و پرِ باخ و باخاته‌ ، سه‌ره‌و ژوور درێژ ئه‌بێته‌وه‌ تا كانى زرِگوێز ، له‌ خواریشه‌وه‌ به‌ كلكه‌ى باخى شێخ وه‌لى ته‌واو ئه‌بێت. له‌ ناوه‌رِاستى ئه‌م دۆڵه‌دا گوندى گوڵان هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوو ماڵ پێك هاتووه‌ . شێخ مۆمنى گوڵانى گۆرِى موباره‌كى به‌ رِاسه‌رى گوڵانه‌وه‌یه‌ و به‌ ده‌وریدا گۆرِستانێكى گه‌وره‌ دروستبووه‌ هه‌ندىَ له‌ خه‌ڵكى شار مردووه‌كانیان له‌وىچ ئه‌نێژن. ئه‌م دوو ماڵه‌ى گوڵان جگه‌ له‌ به‌رهه‌مى باخ و داروده‌وه‌ن هه‌ندىَ كشتوكاڵیش ئه‌كه‌ن بۆ خۆیان به‌مه‌ش هێنده‌ى تر دۆڵه‌كه‌یان رِازاندوه‌ته‌وه‌.



2- وه‌زگێرِ: هاوینه‌هه‌وارێكى دڵگیره‌ ئه‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتى شاره‌وه‌ به‌ سنگى چیاى شتروێوه‌ خۆى ه‌ڵواسیوه‌ به‌ رِووى دۆڵى هاوارا به‌ره‌كه‌ت ئه‌بارێنىَ . كانیه‌كى سازگارى هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ سه‌رسه‌وزه‌ . وه‌زگێڵ له‌ رِاستیدا (وه‌ز+كێڵ)ه‌ ووشه‌كه‌ هه‌ورامیه‌ به‌واتاى كێڵى كوێز ، (ك) گۆرِاوه‌ به‌(گ).



3- سه‌ركه‌ن: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى سازگاره‌ كه‌ هه‌ندێك دار و دره‌خت و زه‌وى به‌ ده‌وریدا دێراو ئه‌كات سه‌یرانگایه‌كى خۆشه‌ و ئه‌كه‌وێته‌ خوارووى دۆڵى تاوێره‌ به‌ پشتى گوندى عه‌نه‌ب و جه‌لیله‌دا .



4- ئاوێسه‌ر: كارێزێكى گه‌وره‌ و ئاوێكى سازگار و مشه‌ى هه‌یه‌ له‌ سه‌روو شاره‌ دىَى ته‌وێڵه‌وه‌یه‌. باخى گوێز و میوه‌كانى تر ئاودێر ئه‌كات ، دره‌ختى گوێز و تووى باڵا هه‌ڵچوو سیچبه‌رێكى خه‌ستیان خستوه‌ته‌ سه‌رى و به‌ درێژایى وه‌رزى هاوین جێگاى گه‌شت و سه‌یرانه‌ و گۆران واته‌نى شنه‌ى سێبه‌رى دارى گوێز و تووئه‌سرِن ئاره‌قى رِێبوارى ماندوو



5- ئه‌حمه‌د ئاوا: ئه‌م گونده‌ خۆش و دڵگیره‌ كاتى خۆى مه‌ڵبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانىیه‌كان بووه‌ له‌ كاتىَكدا خانئه‌حمه‌د خانى كورِى هه‌ڵۆ خانى ئه‌رده‌ڵانى فه‌رمان رِه‌واى میرنشینى ئه‌رده‌ڵان بووه‌ هه‌ر له‌ خۆشى خان ئه‌حمه‌د خان بوه‌ ناونراوه‌ ئه‌حمه‌د ئاوا، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى براى خۆشه‌ویستم كاك حه‌كیمى مه‌لا ێاڵح ئه‌ڵێت. گوندێكى سه‌ر سه‌وزى پرِ له‌ باخ وباخاته‌ و ئاو و هه‌واه‌كى له‌ بارى هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوا مانگى به‌هاره‌وه‌ تا سه‌ره‌تاى پایز خه‌ڵَكى ناوچه‌كه‌ سه‌یرانى تیا ئه‌كه‌ن.زىَى زه‌ڵم به‌خورِ به‌ به‌رده‌میدا رِه‌ت ئه‌په‌رِێت به‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم شوێنێكى ئێجگار خۆشى تیایه‌ به‌ ناوى (بن په‌ڵگ) كه‌ به‌ به‌ردى پان سه‌كۆ و بانێكى تیا دروست كراوه‌، دیمه‌نێكى دڵبزوێن و سه‌رنج رِاكێشى هه‌یه‌.



6- سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم: له‌ ئه‌حمه‌د ئاواوه‌ به‌ره‌و كۆتایى دۆڵه‌كه‌ تاڤگه‌یه‌كى به‌رزه‌ به‌ نیوه‌ى چایاكه‌ى هه‌ورامانه‌وه‌ وه‌كو به‌فرێكى سپى به‌رئه‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ ، ئاوێكى شیرین و سازگاره‌ و رِێچكه‌ ئه‌به‌ستىَ وم ئه‌رِوا وورده‌ ورده‌ تا یه‌ك ئه‌گرن له‌گه‌ڵ رِووبارى تانجه‌ر ۆ و سیروان و كه‌ هه‌مویان پێكه‌وه‌ ئه‌رِژێنه‌ ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌. خه‌ڵكى هه‌ورامان و شاره‌زور بۆ باخ و كشتوكاڵ سوودى زۆرى لىَ وه‌رئه‌گرن. شایانى باسه‌ پاشماوه‌ى قه‌ڵایه‌كى كۆنى مه‌ڵبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانىیه‌كان وه‌ك نیشانه‌ و به‌ڵگه‌یه‌كى مێژوویى نه‌ته‌وه‌كه‌مان تا ئێستاش له‌و دۆڵه‌دا ماوه‌.



7- سه‌راوى سوبحان ئاغا: ئه‌كه‌وێته‌ ته‌نیشت شارۆچكه‌ى سه‌یدسادقه‌وه‌ به‌ره‌و شارى عىربه‌ت ئاوێكى زۆره‌ و له‌ ژێر زه‌وىیه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، گۆماوێكى گه‌وره‌ى له‌ به‌رده‌مدا دروست كراوه‌ بۆ ئاودانى زه‌وى و زاره‌كانى به‌رده‌مى سوودى لىَ وه‌رءه‌گرن. شوێنێكى خۆش و دڵگیره‌ و جێگاى سه‌یرانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یه‌.



8- مێشلىَ: كانى و باخێكى خۆش و دڵگیره‌ ، ئه‌كه‌وێته‌ نێوان گوندى به‌ڵخه‌ و سۆسه‌كانه‌وه‌ ، سه‌یرانگایه‌كى خۆشه‌ و پاشماوه‌ى قه‌لایه‌كى كۆنى تیایه‌ ، هاوینان خه‌ڵك رِووى تىَ ئه‌كه‌ن بۆ ه‌یران.9- سه‌روه‌زه‌ن: تاڤگه‌یه‌كى خۆشه‌ نزیك به‌ گوندى سازان. وه‌زه‌ن) یان(وه‌زان) ووشه‌یه‌كى هه‌ورامیه‌ به‌ واتاى (گوێزه‌كان) باخێكى زۆر له‌ به‌رده‌میدا كراوه‌ و دیمه‌نێكى دڵفرِێنى هه‌یه‌.



10- سه‌ربه‌ڵخ: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى گه‌وره‌و شیرینه‌ به‌ ته‌نیشت گوندى پریسى سه‌رووه‌وه‌ شوێنێكى خۆش و دڵگیره‌ ، ئه‌گه‌ر بایه‌خى پىَ بدرێتسه‌یرانگایه‌كى خۆشى لىَ ده‌ر ئه‌چێت.



11- بله‌ قه‌وى:كانى و ئه‌ستێڵێكه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گوندى عه‌نه‌ب و بیاوێڵه‌دا ، هه‌رچه‌نده‌ ئاوه‌كه‌ى وه‌كو ئاوى هاوینه‌هه‌واره‌كانى تر سازگار نىیه‌ ، به‌لام هه‌میشه‌ شنه‌ و شه‌ماڵێكى خۆشى هه‌یه‌ و ئه‌وسا دوور له‌ ئێستا خه‌ڵكێكى زۆر رِووى تىَ ئه‌كرد هاوینان چایخانه‌یه‌كیشیان تیا دائه‌نا.







 الموضوع الأصلي : هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ , هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ , هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ,هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ,هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ , هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ هاوینه‌ هه‌واره‌كانی شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة