چۆنێتى دانانى تاب بۆ پەڕەکانى فەیسبووک
کاتێک دەتەوێت کە کەسێک سەردانى پەڕەکەت دەکات بەخێرهانى بکەیت یان هەر
شتێک خۆت بتەوێت دەبێت تابێکى زیاتر دروست بکەیت ، هەوڵ دەدەم لەم بابەتەدا
ڕونى بکەمەوە چۆن شتێکى لەو جۆرە دەکەیت .
پێش هەموو شتێک ئەبێت خۆت تۆزێک شارەزایت لە (هتمل) هەبێت .
پەڕەیەکم دروستکرد ماوەى مانگێک زیاترە بە ناوى
(پزیشکى ددان لە فەیسبووک | ددانپارێزى ) وەک دەبینیت کاتێک دەچیتە پەڕەکە بەخێرهاتن و زایارى دەربارەى پەڕەکەیە
بۆ ئەوانەى هێشتا (لایک)ــیان نەکردووە ، بەڵام بۆ ئەوانەى لەوێن کاتێک
دەچنە پەڕەکەوە ڕاستەوخۆ دەچنە بەشى دیوارى پەڕەکە ، لێرەدا دەڵێیت چۆن
منیش شتێکى وا بکەم ؟
شتێکى ئاسانە سەرتا (لایک)لە پەڕەى ئەم
پرۆگرامۆکەیە بدە لە فەیسبووک دواتر کرتە بکە
لێرە ئێستا ئەو پەڕەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەشى بەخێرهاتنى بۆ زیاد بکەیت و دواتر کرتە بکە لە :
ئێستا بچۆرەوە پەڕەکەى کە بۆت زیاد کردووە دەبینیت بەشێک زیادى کردووە لە خوارەوەى بەشەکانى پەڕەکەت وەک لەم وێنەیەدا :
کرتە لەو بەشە بکە کە تیشکە سورەکەى بۆ ڕاکێشراوە
ئێستا ئەگەر دەتەوێت دەرکەوتەکانى ئەم بەشە تەنها ئەو کەسانە بیبینن کە
پەڕەکەتیان (لایک)نەکردووە کۆد یان هەرشتێک دەتەوێت لە خانەى ژمارە ١
دایبنێ ، ئەگەر دەتەوێت دەرکەوتەکانى ئەم بەشە تەنیا بۆ ئەوانە بێت کە
(لایک) ــیان لە پەڕەکە کردووە لە خانەى ژمارە ٢ دایبنێ .
هەندێک زانیارى :
ئەگەر دەتەوێت وەک پەڕەى پزیشکى ددان وێنەیەک بۆ ئەوانە دەربکەوێت کە (لایک)یان نەیاوە لەپەڕەکە و ئەوانەش کە
پەڕەکەتیان لایک کردووە بچنە دیوارى پەڕەکە ئەم کۆدانە دابنێ :
لە خانەى ژمارە یەک
<blockquote>
<a href="http://www.panus.me">بڵاگى پانووس</a>
<a><img src="بەستەرى ئەو وێنەیەى دەتەوێت دەربکەوێت" /></a> </blockquote>
لە خانەى ژمارە دوو
<blockquote>
<script type="text/javascript"> top.window.location = 'بەستەرى دیوارى پەڕەکەت';</script>"</blockquote>
س:بانووس