2011-10-24, 13:00
رسالة بيانات كاتب الموضوع
كورد به‌ده‌ستی به‌تاڵ هاته‌ده‌ره‌وه! المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: كورد به‌ده‌ستی به‌تاڵ هاته‌ده‌ره‌وه!
نوسینی: موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌مجۆره كورد رێككه‌وتنه‌كه‌ی دۆڕاند … به‌ده‌ستی به‌تاڵ هاته‌ده‌ره‌وه! كورد چی ده‌ستكه‌وت له عێراقی دوای 2003 و رێككه‌وتنه سیاسیه‌كان ... هیچ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به خیانه‌تكاری گه‌وره و لایه‌نگری داگیركه‌ر تۆمه‌تبار كرا. به‌ڵام ره‌وشی كورد نه‌گۆڕا .. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ڕووی ئه‌ده‌بی و ڕووخسارییه‌وه زیاتر خراپ بوو. ئێمه پێمانوابوو، ساتێكی مێَژوویی وه‌كو ڕووخانی سه‌دام حسێن، هه‌لێكی مێژوویی بێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی كوردیی، كه خه‌ونی مێژوویی كوردی چه‌وساوه و دابه‌شكراوه، رابگه‌یه‌نن .. هیچ .. كورد هێشتا خزمه‌تكاره له وڵاتی سه‌رده‌ستدا ..! كامه‌یه رووداوی تازه؟ كامه‌یه ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد؟ هیچ .. كورد هاوڵاتی پله دوو و پله سێیه له هه‌موو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی دووردا. ئه‌ی كورد، فریوتان نه‌ده‌ن به دانانی هۆشیاری زێباری به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چونكه نوره‌دین مه‌حمود سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌حمه‌د بابان، هه‌ردووكیان كوردبوون، پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی كار‌و گه‌یاندن و ناوخۆ و داد و داراییشیان وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت پۆستی وه‌زیری به‌رگریشیان وه‌رگرت، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی سوپای عێراق كوردبوو، واته به‌كر سدقی و حسێن فه‌وزی .. هه‌روه‌ها ئه‌مین زه‌كی، به‌ڵام رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا گه‌یشته 25% و 97%یش له ناوچه كوردییه‌كاندا. كورد له ناوچه‌كانی خۆیاندا له عێراق، خاوه‌نی ئه‌نجومه‌نی گوند و ناحیه و قه‌زا و پارێزگا بوون. زمانی كوردیی و عه‌ره‌بی زمانی ره‌سمی هه‌ندێك له پارێزگاكان بوون، له‌وانه‌ش سلێمانی، زمانی خوێندن و قۆناغه‌كانی فێركردنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له ناوچه كوردییه‌كاندا، زمانی كوردیی بوو، عه‌ره‌بی زمانی دووه‌م بوو. ئه‌مه ره‌وشی عێراقی شه‌سته‌كانی رابردوو بوو. چاوهڕواندهكرا له گۆڕانكارییه ترسناكه‌كانی ناوچه‌كه و له‌ژێر دووكه‌ڵی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، ده‌وڵه‌تی كوردیی سه‌رهه‌ڵبدات و ببێته هۆی رزگاركردنی كورد و ببێته چه‌ترێك كورد له چه‌وساندنه‌وه و له‌ناوبردن و كوشتن، كه به درێژایی مێژوویه‌كی كارهساتاویی، رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، بپارێزێت. چانسی كورد ته‌نها هه‌ناسه ساردییه، به‌داخه‌وه ئه‌مه گوزارشتێكی ئازاراوییه. كورد هه‌لێكی مێژوویی له‌ده‌ستدا، سه‌ره‌ڕای شۆڕش و قوربانیی و راپه‌ڕین… كامه‌یه شتی نوێ؟ .. كورد هاوڵاتیی عێراقییه ئێستاش، پێشتریش هه‌روا بوو. كه‌واته كورد چ قازانجێكی له عێراقی نوێ كرد؟!. ئینجا كورد ژماره‌یه‌كی زۆری له ده‌ره‌وه‌یه، بۆچی پشتگوێ خراون؟، ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر كه‌مینه‌یه‌ك له‌ناوخۆی عێراقدا ده‌كرێته‌وه؟. ئه‌ی هاوار ئه‌وه كێیه بازرگانی به دۆزی پیرۆزی كورده‌وه ده‌كات؟ ئه‌وه كێیه خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی كورد ده‌خواته‌وه؟ .. ئایا ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی رژانی خوێنی ئاڵی كورد له شۆڕشه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و نه‌قشبه‌ندی و شه‌هابه‌دین و شێخ سه‌عید و شكاك و حه‌فید و ئیحسان نوری و ئه‌حمه‌د بارزانی و ره‌زا و مسته‌فا بارزانیدا. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رامبه‌ر به ساتێكی گۆڕاوی مێژوویی وه‌ستاوین و باس له ئازادكردنی گه‌لان ده‌كه‌ین، ئه‌وا گه‌لێكی چه‌وساوه‌تر له گه‌لی كورد، له هیچ شوێنێكی تری جیهاندا بوونی نییه .. گه‌لێك نییه كه هێنده‌ی كورد رقی دوژمنانی به‌سه‌ردا رژا بێت، بۆچی ئێمه ئه‌وه‌نده دووڕوو بین له بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كاندا .. بۆچی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد نین .. با یه‌كێتی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت و شمشێری زۆرداران له‌سه‌ر خۆی لاببات و خاكی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و كوردیش ئه‌و كاته ده‌بێته دراوسێی و برای نه‌ته‌وه‌كانی فارس و عه‌ره‌ب و تورك؟!. كێ كوردی فریودا .. كێ سازشی له‌سه‌ر دۆزی پیرۆزی كورد كرد .. كێ كوردی فرۆشت؟. وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: گۆران ئیبراهیم تێبینی: ئه‌م وتاره موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا، دوای ساڵی 2003 و رووخانی سه‌دام حسێن نوسیویه‌تی و گوزارشته له بۆچوونی ئه‌و به‌رامبه‌ر به دۆزی كورد له عێراقدا، ئێمه‌ش له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك له براده‌رانمان، بۆ زمانی كوردیی و به ده‌ستكارییه‌وه، وهرمانگێڕا. وه‌رگێڕانی ئه‌م وتاره‌ی قه‌زافی له‌كاتێكدایه، دوای كوژرانی له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانی لیبیاوه، بۆچوونی جیاواز له‌ناو لاوانی كورددا له‌باره‌ی پشتیوانی یان نه‌یاریی قهزاقییهوه سه‌ریهه‌ڵداوه.
الموضوع الأصلي : كورد به‌ده‌ستی به‌تاڵ هاته‌ده‌ره‌وه! // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam