بەردەوام هەموو ڕۆژێك سەلماندنی زانستیی نوێو بەهێز لەسەر هەنگوینو توانای هەنگوین لە چارەسەری نەخۆشیدا
دەدۆزرێتەوە، كۆتا دۆزینەوەش بریتییە لەوەی كە هەنگوین دژەزیندەی زۆر بەهێز (ئەنتی بایەتیك)... لە خۆی دەگرێت.
لە
لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە زانكۆی (سیدنی ئوسترالی) ئەنجامیداوە،
ڕوونیكردەوە كە هەنگوین توانایەكی سەسوڕهێنەری بۆ لە ناوبردنی ئهو
ڤایرۆسو بەكتریا دڕندانه ههیه، كە بەرگرییان بهرامبهر دژە زیندەكان (ئەنتی بایەتیك) ههیه...
خاتوو (دی كارتر)ی لێكۆڵەر، مامۆستا لە كۆلێژی زانسته بایەلۆجییو ڤایرۆسییهكان، لە
زانكۆی سیدنی، دەڵێت: ئەو لێكۆڵینوەیهیی ئەنجاممانداوە، ئەوەمان بۆ
ڕووندەكاتەوە كە هەنگوین دەتوانێت جێگەی زۆرێك لەو دژە زیندانە (ئەنتی
بایەتیك)...بگرێتەوە كە بۆ چارەسەركردنی برینەكان وەكو مەرهەمو كرێمی
جیاواز بەكارهاتوون، هەروەها هەنگوین وەكو هۆكارێكی یارمەتیدەربۆ
چارەسەركردن بەكاردەهێنرێت، كاردەكات بۆ زیادكردنی تەمەنی دژە زیندەكان
(ئەنتی بایەتیك).
هەنگوین
باشترین خۆراكە بۆ منداڵو لاوو گەورەكان، لە سەدان ماددەی سوودبەخش
پێكهاتوەە، ڤیتامیناتی زۆر پێویستی تێدایە بۆ گەشەكردن، هەروەها جۆرەها
كانزاو خوێو ماددەی دژە ڤایرۆسو دژە میكرۆبی تێدایە، هەموو لێكۆڵینەوە
زانستییەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەنگوین لە باشترین خۆراكە
چارەسەرەكانە.
زۆربەی
جۆرەكانی بەكتریا كە دەبنه هۆكاری هەوكردن لە نەخۆشخانەكاندا، لانی كهم
توانای مانەوەیان لەسەر بەرگری له بهرامبهر جۆرێك لە دژەزیندەكان
ههیه، ئەمەش پێویستی به بەرهەمهێنانی جۆرەها دژەزیندەی نوێ(ئەنتی
بایەتیك)ههیه...تا توانای مانەوەی هەبێت بۆ
لەناوبردنی ئەو بەكتریایەی هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكان.
هەروەها
خاتوو (دی كارتر) دەڵێت: تا ئێستا زانایان ئەو ڕێگایە نازانن كە هەنگوین
كاری پێدەكات، لەسەر بەرگریكردنی بەكتریا، بەڵام بە زۆری پێكهاتەی ناوەكی
هەنگوین ناوی (methylglyoxal) لەگەڵ پێكهاتەكانی تر كارلێكدەكات كە تائێستا نەمانزانیون، تا توانای هەبێت لەسەر لە كارخستنی توانای بەكتریا بۆ بهرههمهێنانی وهچهی نوێ، كه ئهم وهچانه توانای بەرگری دژە زیندەكانیان هەیە.
هەنگوین
لە ڕووی پێكهاتەكەیەوە بە ماددەیەكی زۆر ئاڵۆز دادەنرێت، كە نزیكەی 800
پێكهاتەی تێدایە، ئەم ئاڵۆزییەش كاری زانایانی قورسكردووە، كە بە تەواوی
ئەو ڕێگایانە بزانن كە چۆن بەرگری لە دژی بەكتریا دەكاتو لە
ناویاندەبات، خوای گەورە زۆربەوردی تایبەتمەندییەكانی چارەسەری ئەم ماددە
خۆراكییە سەرسوڕهێنەرەمان بۆ باسدەكات، كە پێویستە لەسەرمان سوودی لێ
ببینین.
قورئانی پیرۆز هەواڵمان پێدەدات سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی چارەسەر لە هەنگویندا، خوای گەورە دەفەرمووێت:
(يَخْرُجُ
مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [النحل: 69].
واتە:
لە ناوسكی ئەو هەنگانەوە شیلەیەیك ڕەنگ جیاواز دێتە دەرەوە كە شیفای
تێدایە بۆ (زۆر نەخۆشی) خەڵكی، (سەرەڕای تامی شیرینو خۆشی)، بەڕاستی ئا لە
مەشدا بەڵگەو نیشانەی بەهێز هەیە بۆ كەسانێك كە بیربكەنەوە.. (سەرنجبدە
لە هەنگو شانەكانی، لە فڕینو هاتووچۆی، لە هەنگوینو تامو بۆنو
ڕەنگی...).
ئەو كەسەی بیر لە هەنگ دەكاتهوە، كە چۆن هەنگ بە هەنگوین دروستكردن هەڵدەستێت؟
سەرسامدەبیت لەو ئاڵۆزییەی لە كرداری بەرهەمهێنانی هەنگویندا هەیە.
هەنگ دەیان كیلۆمەتر دەبڕێت، دەورەی هەزاران گوڵ دەدات، تەنها لە پێناوی دروستكردنی یەك كەوچك هەنگوین..
لەبەرئەوە
خۆشەویستانم ئامۆژگاریتان دەكەم سووربن لەسەرئەوەی هەموو ڕۆژێك هەنگوین
بخۆن، ئەگەرچی ڕێژەیەكی كەمیش بێت، بە تایبەت لە كاتی نانخواردنی بە
یانیاندا، كە زانایان دەڵێن: گرنگترین ژەمە خۆراكی ڕۆژانەیە، زانستی
پزیشكیش سەلماندوویەتی كە خواردنی هەنگوین بە پێی پلانو بەرنامەیەكی
خۆراكی ڕێكوپێك، دەبێتە چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشییەكان، لەوانە هەوكردنی
دەمارەكان، ئازارەكانی بڕبڕەی پشت، بەرگری لاشە زیاد دەكات لە دژی
نەخۆشییەكان.
هەروەها
ئامۆژگاریتان دەكەم كە پشت بە هەموو جۆرەكانی هەنگوین ببەستنو
بەكارهێنانی دژەزیندە كیمیاویەكان كەمبكەنەوە، كاریگەری هەنگوین هێواشە،
لەبەرئەوە پێویستە ئەم چارەسەرە بۆ ماوەی چەندین هەفتە، یان چەند مانگێك
بەكاربهێنرێت، بەڵام چارەسەرێكی یەكجاریو سەد لە سەدە بە پشتیوانی خوای
گەورە، سوپاسو ستایش بۆ خوای گەورە لەسەر ئەم هەموو نازو نیعمەتانەی كە
ناژمێردرێن: (وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا إِنَّ اللَّهَ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ) [النحل: 18].
واتە:
((خۆ ئەگەر بێنو بتانەوێت نازونیعمەتەكانی خوا بژمێرێن، بۆتان
ناژمێردرێت، (لە ئەندامەكانی دەرەوەو ناوەوەی خۆتانو ئەو ڕزقو ڕۆزییەی
دەیخۆنو ئەو پۆشاكو ڕایەخو ناوماڵەی بەكاری دەهێنن، سەرەڕای هەزاران
دروستكراوانی تری دیارو نادیار لە جیهانی ماددەو ڕووەكو گیاندار... هتد)
(سەرەڕای كەم سوپاسیتان لەو هەموو نازو نیعمەتە بێ شومارە)، بەڕاستی خوای
گەورە هەر لێخۆشبوو میهرەبانە)).
-----------------
نووسینی: عبد الدائم الكحيل
islamakam