Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات

  
 
شاطر
 
  
هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات  Empty2011-11-01, 07:17
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات    






بەردەوام هەموو ڕۆژێك سەلماندنی زانستیی نوێ‌و بەهێز لەسەر هەنگوین‌و توانای هەنگوین لە چارەسەری نەخۆشیدا هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات  Stern_honey_bee



دەدۆزرێتەوە، كۆتا دۆزینەوەش بریتییە لەوەی كە هەنگوین دژەزیندەی زۆر بەهێز (ئەنتی بایەتیك)... لە خۆی دەگرێت.



لە
لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە زانكۆی (سیدنی ئوسترالی) ئەنجامیداوە،
ڕوونیكردەوە كە هەنگوین توانایەكی سەسوڕهێنەری بۆ لە ناوبردنی ئه‌و
ڤایرۆس‌و بەكتریا دڕندانه‌ هه‌یه‌، كە بەرگرییان به‌رامبه‌ر دژە زیندەكان (ئەنتی بایەتیك) هه‌یه‌...


خاتوو (دی كارتر)ی لێكۆڵەر، مامۆستا لە كۆلێژی زانسته‌ بایەلۆجیی‌و ڤایرۆسییه‌كان، لە
زانكۆی سیدنی، دەڵێت: ئەو لێكۆڵینوەیه‌یی ئەنجاممانداوە، ئەوەمان بۆ
ڕووندەكاتەوە كە هەنگوین دەتوانێت جێگەی زۆرێك لەو دژە زیندانە (ئەنتی
بایەتیك)...بگرێتەوە كە بۆ چارەسەركردنی برینەكان وەكو مەرهەم‌و كرێمی
جیاواز بەكارهاتوون، هەروەها هەنگوین وەكو هۆكارێكی یارمەتیدەربۆ
چارەسەركردن بەكاردەهێنرێت، كاردەكات بۆ زیادكردنی تەمەنی دژە زیندەكان
(ئەنتی بایەتیك).


هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات  78678687


هەنگوین
باشترین خۆراكە بۆ منداڵ‌و لاوو گەورەكان، لە سەدان ماددەی سوودبەخش
پێكهاتوەە، ڤیتامیناتی زۆر پێویستی تێدایە بۆ گەشەكردن، هەروەها جۆرەها
كانزاو خوێ‌و ماددەی دژە ڤایرۆس‌و دژە میكرۆبی تێدایە، هەموو لێكۆڵینەوە
زانستییەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەنگوین لە باشترین خۆراكە
چارەسەرەكانە.


زۆربەی
جۆرەكانی بەكتریا كە دەبنه‌ هۆكاری هەوكردن لە نەخۆشخانەكاندا، لانی كه‌م
توانای مانەوەیان لەسەر بەرگری له‌ به‌رامبه‌ر جۆرێك لە دژەزیندەكان
هه‌یه‌، ئەمەش پێویستی به‌ بەرهەمهێنانی جۆرەها دژەزیندەی نوێ(ئەنتی
بایەتیك)هه‌یه‌...تا توانای مانەوەی هەبێت بۆ


لەناوبردنی ئەو بەكتریایەی هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكان.


هەروەها
خاتوو (دی كارتر) دەڵێت: تا ئێستا زانایان ئەو ڕێگایە نازانن كە هەنگوین
كاری پێدەكات، لەسەر بەرگریكردنی بەكتریا، بەڵام بە زۆری پێكهاتەی ناوەكی
هەنگوین ناوی (
methylglyoxal) لەگەڵ پێكهاتەكانی تر كارلێكدەكات كە تائێستا نەمانزانیون، تا توانای هەبێت لەسەر لە كارخستنی توانای بەكتریا بۆ به‌رهه‌مهێنانی وه‌چه‌ی نوێ، كه‌ ئه‌م وه‌چانه‌ توانای بەرگری دژە زیندەكانیان هەیە.


هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات  2143234


هەنگوین
لە ڕووی پێكهاتەكەیەوە بە ماددەیەكی زۆر ئاڵۆز دادەنرێت، كە نزیكەی 800
پێكهاتەی تێدایە، ئەم ئاڵۆزییەش كاری زانایانی قورسكردووە، كە بە تەواوی
ئەو ڕێگایانە بزانن كە چۆن بەرگری لە دژی بەكتریا دەكات‌و لە
ناویاندەبات، خوای گەورە زۆربەوردی تایبەتمەندییەكانی چارەسەری ئەم ماددە
خۆراكییە سەرسوڕهێنەرەمان بۆ باسدەكات، كە پێویستە لەسەرمان سوودی لێ
ببینین.


قورئانی پیرۆز هەواڵمان پێدەدات سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی چارەسەر لە هەنگویندا، خوای گەورە دەفەرمووێت:


(يَخْرُجُ
مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
) [النحل: 69].


واتە:
لە ناوسكی ئەو هەنگانەوە شیلەیەیك ڕەنگ جیاواز دێتە دەرەوە كە شیفای
تێدایە بۆ (زۆر نەخۆشی) خەڵكی، (سەرەڕای تامی شیرین‌و خۆشی)، بەڕاستی ئا لە
مەشدا بەڵگەو نیشانەی بەهێز هەیە بۆ كەسانێك كە بیربكەنەوە.. (سەرنجبدە
لە هەنگ‌و شانەكانی، لە فڕین‌و هاتووچۆی، لە هەنگوین‌و تام‌و بۆن‌و
ڕەنگی...).


ئەو كەسەی بیر لە هەنگ دەكاته‌وە، كە چۆن هەنگ بە هەنگوین دروستكردن هەڵدەستێت؟


سەرسامدەبیت لەو ئاڵۆزییەی لە كرداری بەرهەمهێنانی هەنگویندا هەیە.


هەنگ دەیان كیلۆمەتر دەبڕێت، دەورەی هەزاران گوڵ دەدات، تەنها لە پێناوی دروستكردنی یەك كەوچك هەنگوین..


لەبەرئەوە
خۆشەویستانم ئامۆژگاریتان دەكەم سووربن لەسەرئەوەی هەموو ڕۆژێك هەنگوین
بخۆن، ئەگەرچی ڕێژەیەكی كەمیش بێت، بە تایبەت لە كاتی نانخواردنی بە
یانیاندا، كە زانایان دەڵێن: گرنگترین ژەمە خۆراكی ڕۆژانەیە، زانستی
پزیشكیش سەلماندوویەتی كە خواردنی هەنگوین بە پێی پلان‌و بەرنامەیەكی
خۆراكی ڕێكوپێك، دەبێتە چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشییەكان، لەوانە هەوكردنی
دەمارەكان، ئازارەكانی بڕبڕەی پشت، بەرگری لاشە زیاد دەكات لە دژی
نەخۆشییەكان.


هەروەها
ئامۆژگاریتان دەكەم كە پشت بە هەموو جۆرەكانی هەنگوین ببەستن‌و
بەكارهێنانی دژەزیندە كیمیاویەكان كەمبكەنەوە، كاریگەری هەنگوین هێواشە،
لەبەرئەوە پێویستە ئەم چارەسەرە بۆ ماوەی چەندین هەفتە، یان چەند مانگێك
بەكاربهێنرێت، بەڵام چارەسەرێكی یەكجاری‌و سەد لە سەدە بە پشتیوانی خوای
گەورە، سوپاس‌و ستایش بۆ خوای گەورە لەسەر ئەم هەموو نازو نیعمەتانەی كە
ناژمێردرێن:
(وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا إِنَّ اللَّهَ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ) [النحل: 18].


واتە:
((خۆ ئەگەر بێن‌و بتانەوێت نازونیعمەتەكانی خوا بژمێرێن، بۆتان
ناژمێردرێت، (لە ئەندامەكانی دەرەوەو ناوەوەی خۆتان‌و ئەو ڕزق‌و ڕۆزییەی
دەیخۆن‌و ئەو پۆشاك‌و ڕایەخ‌و ناوماڵەی بەكاری دەهێنن، سەرەڕای هەزاران
دروستكراوانی تری دیارو نادیار لە جیهانی ماددەو ڕووەك‌و گیاندار... هتد)
(سەرەڕای كەم سوپاسیتان لەو هەموو نازو نیعمەتە بێ شومارە)، بەڕاستی خوای
گەورە هەر لێخۆشبوو میهرەبانە)).


-----------------
نووسینی: عبد الدائم الكحيل

islamakam







 الموضوع الأصلي : هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات , هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات , هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات ,هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات ,هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات , هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لە ناودەبات ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة