ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | لەیەکێک لە حەکیمانیان پرسی بە چ شتێکی مرۆڤ زۆر سەرسام بویت؟ | |
ئیسلام بۆ ھەمووان - لەیەکێک لە حەکیمانیان پرسی بە چ شتێکی مرۆڤ زۆر سەرسام بویت؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی: (مرۆڤ! لە منداڵی بێزاردەبن، حەزدەکەن زوو گەورە بن، پاشان تامەزرۆی ئەوەن جارێکی تر منداڵ ببنەوە)!. (تەندروستی خۆیان لەپێناوی کۆکردنەوەی ساماندا دەخەنە مەترسیەوە، پاشان پارە و سامانەکانیان بۆ گێڕانەوەی تەندروستی لەدەستچویان خەرج دەکەن). (بە نیگەرانیەوە بۆ دواڕۆژی خۆیان دەڕوانن و ئێستە لەبیر دەکەن، بۆیە نە لە ئێستەدا دەژین و نە لە دواڕۆژ). (وادەژین کە ھەرگیز نامرن، بەڵام دەمرن ھەر وەک ئەوەی کە ھەرگیز نەژیابن). پاشان پرسیان: ئەو وانانە چین کە پێویستە مرۆڤەکان لە ژیان فێری ببن؟ ئەویش دوای کەمێک بێدەنگی وەڵامی دایەوە و وتی: با فێربن: ئەوان ناتوانن وا لەکەسێک بکەن خۆشی بوێن، ھەموو ئەوەی کە دەتوانن ئەوەیە کە خۆیان خۆشەویست بکەن. با فێربن: ھەرگیز بەراوردی خۆیان بە کەسانی تر نەکەن. با فێربن: لێبوردە بن و لێخۆشبون تاقیبکەنەوە. با فێربن: دەتوانن لەماوەی چەند خولەکێکدا برینی زۆر قوڵ لە ناخی خۆشەویستەکانیاندا دروست بکەن، بەڵام دەگونجآ چەندین ساڵێک پیویستی بە دڵنەوایی ھەبێت. با فێربن: مرۆڤی دەوڵمەند ئەوەنیە کە زۆرتری ھەبێت، بەڵکو ئەوەیە کە کەمترین پێویستی بوێت. با فێربن: زۆرن ئەو مرۆڤانەی کە خۆشیان دەوێیت، بەڵام فێرنەبون گوزارشت لە ھەستوشعوریان بکەن. بافێربن: دووکەس ڕەنگە سەیری یەکشت بکەن بەڵام تێڕوانینی جیاوازیان ھەیە بۆی. بافێربن: تەنھا بەس نیە کەسێک لەبەرامبەرەکەی خۆشببێت، بەڵکو پێویستە بەرامبەر بە خودی خۆیشی لێبوردەبێت.
| |
|