ووتنی شتێک بە موسڵمانێک کە لێی بەریە وە باسی کەسێک لەسەر ناحەق کێشە و دەمە دەم بکات و چەند شتێکی تریش
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من حالت شفاعته دون حد من حدود الله فقد ضاد الله في أمره ، و من مات و عليه دين فليس ثم دينار و لا درهم و لكنها الحسنات و السيئات ، و من خاصم في باطل وهو يعلم لم يزل في سخط الله حتى ينزع ، و من قال في مؤمن ما ليس فيه حبس في ردغة الخبال حتى يأتي بالمخرج مما قال ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 437 واتە : ( ئەوەی بە شەفاعەتی ئەو حەددێک لە حەددەکانی خوا مەنع بکرێ -بەهۆی شەفاعەتی ئەو تاوان بارێک کە حەددی لە سەرە پاش ئەوەی گەیشتووە بە قازی ئەو بچێ واستەی بۆ بکا ببێتە هۆیەک بۆ ئەوەی حەددەکەی لە سەر جێبەجێ نەکرێ- ئەوە دژایەتی و ڕکا بەرایەتی خوای کردووە لە فەرمانی ، وە هەر کەسێک دژایەتی و دەمە دەم و جیدال بکا لە سەر شتێکی باتڵ وە ئەشزانێ باتڵە ئەوە بەردەوام لە توڕەیی خوا دایە هەتتا واز ئەهێنێ ، وە هەر کەسێ شتێ بڵێ لە دەربارەی بڕوا دارێک کە ئەو شتەی تیا نەبێ ئەوە حەبس ئەکرێ لە ناو قوڕاوی کێم و زوخاوی -ئەهلی جەهەننەم- هەتتا شتێ ئەهێنێ -حوججەیەک- کە پێی دەرچێ لەوەی ووتویەتی ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( كفى بالمرء إثما أن يحدث بكل ما سمع ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2025 واتە : ( ئەوەنە تاوانە بەسە بۆ مرۆڤ کە هەرچی بیبیستێ بیگێڕێتەوە ) .
ئایا خۆمان پاراستووە لەم تاوانانە ؟
یەکەم : لە خواردنی قەرزو نەدانەوەی .
دووەم : لە دیفاع کردن و پاکانە کردن بۆ تاوان باران ئەوانەی حەدد لە سەریانە .
سێهەم : لە موناقەشەو جیدال کە لە سەر باتڵیش بین .
چوارەم : لە ووتنی شتێک بەرامبەری بڕواداران کە تیاشیان نەبێ .
پێنجەم : لەوەی هەرچی ببیستین زوو بڵاوی بکەینەوەو بیگێڕینەوە بێ ئەوەی تەئکید بکەین ئایا ڕاستە یان نا !.
ئەم دوو فەرموودە با تێبگەین و خۆمان بپارێزین لەم تاوانە ناشیرنانە بڕواداری ڕاستەقینە هەر کاتێ فەرمانی خوا و پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ببیستێ گوێڕایەڵ ئەبێ نەک پشت گوێی بخاو بەکەمی بزانێ ! با زمانمان بپارێزین بە ناحەق تانەو تەشەر نەگرینە بڕوا داران بە تایبەتی ئەوانەی بانگەواز ئەکەن بۆ یەک خوا پەرستی و تەنها شوێن کەوتنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بزانین خوای بەرز ئاگادارە و هەموو شتێک ئەبیستێو ئەبینێ وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [ أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَاهُمْ بَلَى وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ ] الزخرف(80) واتە : ( ئایا وا ئەزانن ئێمە ئەوە نابیستین ئەوەی لە غەیری خۆیان ئەیاشرنەوەو هەر لە بەینی خۆیانا ئەیڵێن -پستە پست ئەکەن و ناهیڵن خەڵک گوێی لێبێ- بەڵێ ئەیبیستین لێمان شاراوە نیە وە فریشتە نێردراوەکانمان لە سەریان ئەنوسن کە چاودێرن بە سەریانەوە ) .
وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) کۆ کردنەوەو نوسینی : باوکى حارث