ئیعجازی زانستی له وتنی الله
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : یه‌كێك له‌و خاڵه
گرنگانه‌ى كه پێویسته مرۆڤ تێدا بوه‌ستێت و بیرى لێبكاته‌وه نیشانه
و به‌ڵگه و موعجیزاتى خواى په‌روه‌ردگاره ،
كه له خودى مرۆڤ و زه‌وى و ئاسمانه‌كان و شتى تر به‌دى ده‌كرێن ،
ته‌نانه‌ت ناوى زاتى ( الله ) یش بێ موعجزه نیه ئه‌وه‌تا زاناى هۆله‌ندى
( ڤان دیر هۆڤین ) سه‌لماندوویه‌تى كه خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌تایبه‌تى
پیتى ( الهاء ) له ووشه‌ى ( الله ) چارهسهركارى گرانترین نه‌خۆشیه
ده‌رونیه‌كانه و ئارامى ده‌به‌خشى به مێشك . هه‌روه‌ها رِوونى كرده‌وه
كه ووشه‌ى ( الله ) به پێنج پیتهكهیهوه كاریگه‌ریه‌كى
سهرسوورِهێنهرى هه‌یه ، و زۆریش گه‌وره‌تره له تواناى بیركردنه‌وه‌ى
مرۆڤ به‌چه‌ند پله‌یه‌ك ، له‌كاتى ووتنى پیتى ( الألف ) كه به‌رامبه‌ر
پیتى ( A ) ى هۆله‌ندیه كه له‌سه‌رووى سنگه‌وه ده‌رده‌چێت ، كه
سه‌ره‌تاى گێرِانهوهى بارى ئاسایى هه‌ناسه‌دانه ، دواى ئه‌ویش پیتى (
اللام ) دێت ده‌بێته هۆى هێمن بوونه‌وه و بێ ده‌نگى بۆ ماوه‌ى چركه‌یه‌ك
، ئه‌مه‌ش بۆ ووتنى به‌هێزترین پیت كه ( الهاء ) ى عه‌ره‌بیه ، كه زۆر
له پیتى ( H ) هۆله‌ندى ده‌چێت و لێدانى دڵ رِێك ده‌خات ، دوا ووته‌ى
پرۆفیسۆر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ى تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى و مێشك و
نه‌خۆشى تر ده‌بێت به ووتنى ووشه‌ى ( الله ) له نێوان ( 100 ـ 1000 )
ئارام ده‌بێته‌وه و چاك ده‌بێت ، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه چه‌ند ساڵێكى
خایاندووه .
پاكى و بێگه‌ردى و گه‌وره‌یى بۆ ( الله ) ، ئه‌مه نابێت
به نامۆ بزانرێت له‌لاى موسڵمانان چونكه خواى گه‌وره ده‌فرمووێت :[
الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ
بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ > ( الرعد : 28 ) ، واته :
برِواداران ئه‌وانه‌ى كه به یاد و زیكرى خوا دڵه‌كانیان ئارام ده‌بێت ،
به دڵنیاییه‌وه دڵه‌كان به یاد و زیكرى خوا ئارام ده‌بن . جا موسوڵمانى
خواناس ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ى له ووته‌كانى رِۆژانهت ده‌بینیت
ئایینه‌كه‌ت واى فێركردووى كه ئه‌م ووشه‌یه زۆر دوباره بكه‌یته‌وه ،
بۆ نموونه ئایا له‌كاتى بینینى دیمهنێكى جوان چى ده‌لێیت ؟ بێ گومان (
الله ) یان ( ما شا‌ء الله ) ، وه ئاشكراشه زۆربه‌ى زیكره‌كان یان
هه‌موویان وشه‌ى ( الله ) یان تێدایه كه‌واته ناوى جوانى ( الله ) مرۆڤ
به‌خته‌وه‌ر ده‌كات ، ده‌ى دڵ و ده‌روونى خۆت شادومان و زیندوو بكه‌ره‌وه
به زیكرى خوا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه به زیندویى بمێنێته‌وه و نه‌مرێت
هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مثل الذي
يذكر ربه والذي لاذكر ربه كمثل الحي و الميت " ( متفق عليه )