Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1

  
 
شاطر
 
  
كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 Empty2011-11-12, 11:24
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1   






[كه‌فی ده‌ریا




بۆ كه‌سێك، كه‌ یه‌كه‌مجار ده‌یبینێت ئه‌م دیارده‌یه‌ جوان و له‌هه‌مان كاتدا نامۆیه‌، كه‌فی ده‌ریا به‌ درێژیی ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌, با سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه‌ بده‌ین......

ئه‌مه‌ وێنه‌ی كه‌فی ده‌ریایه‌، دیارده‌یه‌كی ئاڵۆزه،‌ كه‌ له‌ گشت ده‌ریاكاندا ڕووده‌دات به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی زۆری ئه‌وه‌ی، كه‌ ئاو هه‌ڵیگرتووه‌ له‌ پاشماوه‌و ته‌نه‌ ئه‌ندامییه‌كان وخوێ‌ وڕووه‌كی مردوو وماسی شیبووه‌وه‌ … ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی كه‌فێكی زۆر سووك، به‌ڵام زۆر جار بۆ مه‌ودای په‌نجا كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه‌

زانایان ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌وه‌ ده‌چوێنن: ئه‌گه‌ر كه‌مێك شیر بكه‌یته‌ ناو ئامێرێكی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌(الخلاط)وبه‌خێراییه‌كی زۆر تێكيبده‌یت، ئه‌وا كه‌فێك دروستده‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پێ‌ ناچێت به‌ هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ئامێره‌ به‌ خێراییه‌كی زۆرتر بخولێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كه‌فه‌ی دروستده‌بێت زۆرتر و سووكتر ده‌بێت.



ڕاستییه‌ زانستییه‌كان له‌باره‌ی كه‌فی ده‌ریاوه‌ به‌م جۆره‌ن:

1- ئه‌و كه‌فه‌ دروست نابێت، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت، كه‌ به‌ هۆی گه‌رده‌لول یان لافاوی به‌هێزه‌وه‌ جوڵه‌یه‌كی خێرای ده‌ریا دروستده‌بێت، ئه‌م كه‌فه‌ش به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه‌ دروستده‌بێت.

2- كێشی ئه‌م كه‌فه‌ زۆر سووكه‌ و به‌ئاسانيی وه‌ك هه‌ڵم به‌ هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

3- ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌م له‌ ئاو به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كه‌ف دروستبكات، واته‌ كه‌ف هیچ كێشێك یان سودێكی نییه‌!

قورئانی پیرۆز, ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ئایه‌تێكدا باسده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
(أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِثْلُهُ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ) [الرعد: 17]

ئه‌گه‌ر به‌ وورديی سه‌رنجبده‌ین, ده‌بینین ڕاستییه‌ زانستییه‌كان ته‌واو وه‌ك ئه‌وه‌ن، كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا باسكراوه‌, ئه‌ویش به‌مجۆره‌:

یه‌كه‌م: كه‌ف، به‌هۆی جوڵه‌ی خێرا و توندی لافاوی ناو دۆڵه‌كانه‌وه‌ دروستده‌بێت ، هه‌رواش ئایه‌ته‌كه‌ باسی شێوه‌ی دروستبونی كه‌ف ده‌كات به‌هۆی جوڵه‌ی خێرای ئاوه‌وه‌، (فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا) له‌گه‌ڵمدا سه‌رنجی وشه‌ی (رَابِيًا) بده‌ن كه‌ له‌ كرداری (ربی یربو) ه‌وه‌ هاتووه،‌ واته‌ گه‌وره‌ بوو. له‌ ڕاستیدا زانایان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌فه‌ پڕه‌ له‌ هه‌وا و ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌م له‌ ئاو به‌سه‌ بۆدروستكردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌ف.

دووه‌م: ئایه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ یاسایه‌كی فیزیایی ده‌دات، كه‌ لای زانایان ناسراوه‌، ئه‌ویش یاسای چڕ بوونه‌وه‌یه‌، به‌جۆرێك ته‌نه‌ قورسه‌كان به‌هۆی هێزی كێشكردنی زه‌ویيه‌وه‌, ده‌نیشن وده‌چنه‌ ژێره‌وه‌، به‌ڵام ته‌نه‌ سووكه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، ده‌توانرێت ئه‌م كرداره‌ خێرا بكرێت به‌ به‌كارهێنانی گه‌رمی. هه‌ربۆیه‌ كارگه‌كانی تواندنه‌وه‌, ئاسنی خاو ده‌توێننه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی له‌ هه‌موو خڵته‌ و پیسییه‌ك، ئه‌مه‌ش دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ ئاستێكی دیاریكراو, خڵته‌و پیسییه‌كه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و كه‌ف دروستده‌كات وله‌ ده‌رچه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئاسنه‌ پاكه‌كه‌ له‌ ژێره‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نیشێت، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ماده‌كانی سروشتدا جێبه‌جێ ده‌بێت.

قورئانی پیرۆز باس له‌م كرداره‌ ده‌كات, وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
(وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِثْلُهُ)، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌ نێوان ئه‌و كه‌فه‌ی كه‌ به‌هۆی ڕوبار و لافاوه‌وه‌ دروستده‌بێت و ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ كارگه‌كانی ئاسنی خاودا دروستده‌بێت. سه‌رنج ده‌ده‌ین كه‌ هه‌مان كردار له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا ڕووده‌دات! كه‌ ئه‌مه‌ش پێناسه‌یه‌كی زۆر ورده،‌ كه‌ قورئان كردویه‌تی وهه‌رگیز ناگونجێت له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه‌ بكرێت، كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕوبارو لافاو نه‌كردبێت و زانیاری له‌باره‌ی ڕێگاكانی پیشه‌سازی ئاسن یان ئالتونه‌وه‌ نه‌بێت

سێهه‌م: له‌ باره‌ی فه‌رموده‌ی (فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً)، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ڕۆیشتنی كه‌ف بده‌ین، ده‌بینین، كه‌ زانایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ته‌نها به‌ هه‌ڵكردنی شنه‌ بایه‌ك به‌سه‌ریدا, ئه‌وا كه‌فه‌كه‌ ده‌ڕوات و بڵاو و وشك ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بریتییه‌ له‌ كه‌فێكی سوك و بڵقی هه‌وا! واته‌ ده‌ربڕینه‌ قورئانییه‌كه‌ له‌ ڕووی زانستیيه‌وه‌ ده‌ربڕینێكی زۆر ورده‌.



كه‌فی ده‌ریا و تاوان:

پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌مان (صلی الله علیه‌ و سلم) چواندنێكی زانستی وردی به‌كارهێناوه‌ كاتێك تاوانی زۆری به‌ كه‌ف چواندووه‌، وه‌ك فه‌رمویه‌تی (من قال "سبحان الله وبحمده" مئة مرة حُطّت عنه خطاياه ولو كانت مثل زبد البحر)! (هه‌ركه‌س سه‌د جار بڵێت "سبحان الله وبحمده‌" له‌ گوناهه‌كانی پاكده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌فی ده‌ریاش بێت)! هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی زۆر هه‌یه،‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌ وسلم) ئه‌و چواندنه‌ی به‌كارهێناوه‌ بۆ ده‌ربڕینی تاوانی زۆر و پاكبوونه‌وه‌ لێیان. پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌ی به‌كارهێناوه‌ تا په‌یامێكمان بداتێ‌، كه‌ هه‌رچه‌ند تاوان و گوناهه‌كان زۆر وگه‌وره‌بن, ئه‌وا یادی خوا و كاره‌چاكه‌كان به‌ئاسانی ئه‌و تاوانانه‌ پاكده‌كه‌نه‌وه‌, وه‌ك چۆن كه‌فی ده‌ریا به‌ ئاسانیی له‌ناوده‌چێت






 الموضوع الأصلي : كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 

  
كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 Empty2011-11-12, 11:30
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1   






خواى كه ور باداشتت بداته و بوبابه ت جوانه كانت هه ر بژیت






 الموضوع الأصلي : كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 , كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 , كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 ,كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 ,كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 , كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ كه‌فی ده‌ریا !!!!!!!!!!1 ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة