Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)

  
 
شاطر
 
  
چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)   Empty2011-06-24, 00:18
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو نشيط
الرتبه:
عضو نشيط
الصورة الرمزية
 
كوردستان

البيانات
عدد المساهمات : 134
تاريخ التسجيل : 24/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)    






برایان وخوشكانی بەڕێزم
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته.....
بەڵێ ئەی براكانم چەند پێویستمان بەئاشكرا قسەكردن هەیە!چەنی دونیامان لێ دەڕوات... ئایا مافی ئەوەمان نی یە كە چەند دەقیقەیەك بوەستین بەنەرمی و ئاشكرا قسە بكەین و بەدەستەواژەگەلێكی خۆشەویستانەو دڵ نەرمانە..
برام.. خوشكم داوادەكەم كەڕەزیلی مەكەن لەخوێندنەوەی ئەم بابەتەم... بەزۆری مەزانن كەپێنج دەقیقە لەكاتی خۆتان دانێن بۆ خوێندنەوەی.
وەهەر كەسێكیش ئامادەنی یە كەئێستا بیخوێنێتەوە بائەم ووشانە چاپ بكات و لەكاتێكی تردا بیخوێنێتەوە... چونكە ئەمە شایەنی گرنگی پێدانە.
برام.. خوشكم...ئەی ئەوانەی كەگوێ لەگۆرانی دەگرن... پیتەكانم بانگتان دەكات تكایە، مەڵێن سوود نابینین هەرچەندە ئامۆژگاریەكەت چەند بارە بكەیتەوە. بەڵكو بەجێگیریەكی متمانە بەخشەوە بڵێن: بەڵێ، گوێ دەگرین و بێ دەنگ دەبین بۆ بانگەوازكاری حەق و ڕاستی جا عاقڵ ئەو كەسەیە كە حەق وەرگرێت و جێ بەجێ ی بكات وەنەزانیش ئە وكەسەیە كەچاوی لەئاست حەقدا بنوقێنی و ڕەتی بكاتەوە... جا حەق ڕوونەو ناحەق و باتڵیش لێڵ و وونە.
زۆر چاكە بائێستا دەست پێ بكەین.
ئەی براو خوشكم. ئایا تی بی نی ناكەی؟...كەیەكی لەئێوە جاری واهەیە چەند سەعاتێكی بەردەوام و بەدوای یەكدا گوی بۆ كۆمەڵیك گۆرانی دەگرێت. وەلەشی ئەهەژێنی و كارلێك ئەكات لەگەڵ ئەو گۆرانیانەدا. بەڵام لەهەمان كاتدا پێی گرانە كەبۆ نموونە تەنها نیو سەعات گوی بۆ ووتەی خوای گەورە [جل جلالە] بگری لەكاتێكا كە قورئان شیفاو دەرمانە بۆ دڵ و دەروون،وەلەگەڵ ئەوەی كەڕێنموونی وڕەحمەتە.وەنامەیەكی ئاسمانی یەو هەمووی بەرەكەت و فەڕ و خێرو چاكەو سەلامەتی یە.
ئایاپرسیارت لەخۆت كردووە؟ بۆچی گۆرانی ئەخەیتە نێوان هەردوو چاوت و سەیری دەكەیت و گوێ ی بۆ دەگریت، لەكاتێكا كەناڕەحەت و گرانە بەلاتەوە كەدابنیشی بەبیر كردنەوەو تێگەیشتنەوە گوی بۆ قورئان بگریت و بیخوێنی...؟
بەئاشكرا خوای گەورە ئەفەرموێت: [وَ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيطَانُ أَعْمالَهُم] واتە: شەیتان كردەوەكانیان(تاوانەكانیان) بۆ جوان ئەكاتەوە. ئەمە ئەو حەقیقەت و ڕاستی یەیە كەمن بانگتانم كرد بۆ بەئاشكرا قسەكردن لەسەری.(بارك الله فیكم)
خۆشەویستانم... موسیبەتە كەخۆمان بخەڵەتێنین وەلەو موسیبەتە گەورە تر ئەوەیە كەئەم خۆهەڵخەڵتاندنە نیشانەیەك بێت تیاماندا و بەباشی بزانین. جا گۆرانی دڵتەنگی وخەفەتە. بەڵكو ژینێكی ناسۆریشە چونكە پشت هەڵكردنە لەیادی خوا كە (قورئانە) وەك خوای گەورە ئەفەرموێت: [وَمَن أََعرَضَ عَن ذِكرِي فَانَّ لَهُ مَعيشَةً ضَنكاً وَنَحشُرُهُ يَومَ القِيامَةِ أعمي] واتە:ئەوەی لەم زیكری منە كە (قورئانە وەك لەتەفسیری سەعدی و تەفسیری جلالیین دا هاتووە،وەلەتەفسیری ابن كثيردا بەمانای فەرمانی من كەدامبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەكەم) وپشت هەڵكات و سەرپێچی بكات ئەوە هەر لەدونیا ژیانێكی تەنگ و ناسۆری بۆهەیەو لەڕۆژی قیامەتیشدا بەكوێری حەشری دەكەین.
گۆرانی بەڕاستی پەشیمانی یە ئەگەر خۆشی و زیادبوونێكی تێدابێت ئەوە خۆشی شەیتانەو لەكردەوەكانی ئەوە.
گوی بگرە بۆئەم قسەكردنە خواییە لەگەڵ شەیتانی نەفرەت لی كراو... خوای گەورە ئەفەرموێت: [وَاستَفْزِزْ مَن استَطَعتَ منهُم بِصَوتِكَ وَأَجلِبْ عَلَيهِم بِخَيلِكَ وَرَجِلِكَ وَشارِكْهُم في الأمْوالِ وَ الأَولادِ وَعِدهُم وَما يَعِدُهُمُ الشَّيطَانُ اِلاَّ غُروراً] سورەتی اسراء /64 واتە: وەهەركەس لەوانە كەدەتوانی بەدەنگی خۆت دنە بدەو بەرگریان لێ بكەو بەلەشكری سوارەو پیادەت بنێرە سەریان و لەماڵ و مناڵیاندا بەشداری بكەو بەبەڵێن سەرگەرمیان بكە، بەڵام بەڵێنی شەیتان جگە لەفریوو درۆو گزی نی یە (اجلب: هاواری توند، استفزز: دنەی بدە) ابن كثير _ ڕەحمەتی خوای لی بێت_ لەتەفسیرەكەیدا دەفەرموێت:وەفەرموودەی خوا" استفزز من..بصوتك" ووتراوە كە گۆرانی یە، وە(مجاهد) فەرموویەتی: بەقسەی پڕوپوچ و گۆرانی و بەمە ڕایان دەكێشی و سەركزیان دەكات.
وەئیمامی (ابن القیم)_ ڕەحمەتی خوای لی بێت_ ئەفەرموێت:وەیەكی لەفێڵەكانی دوژمنی خواو یەكی لەوتەڵەكانەی كەفێڵی پێ كردووە لەو كەسانەی كەبەشێكی كەم زانست و عەقڵ و دینیان هەیە. وەدڵی نەزان و باتڵیانی پێ ڕاوكردووە: گوی گرتنە بۆ قسەی گاڵتەو گەپ و چەپڵەو گۆرانی بەئامێرە حەرامەكان. بۆئەوەی دڵەكان لەقورئان لابدات. وەسوڕی پێ بدات بەدەوری خراپەو تاواندا. جائەوە (گۆرانی) پەردەیەكی ئەستوورە بەچوار دەوری قورئاندا، وەئەوە نوشتەو بەریدی نێربازی و زینایە (پەنامان بەخوای گەورە) وەبەوە فاسق و خراپەكان دەگەنە عاشقەكانیان و ئارەزووەكانیان جی بەجی دەكەن. شەیتان بەوە نەفسە لەكار كەوتووەكانی ڕاو كردووە. وەجوانی كردووە بۆی بەفێڵ سەركەشی
. وە وەحی ناردووە بۆی بەگومانی خراپ و جوانكردنی ئەویش وەحیەكەی وەرگرتووە.وەلەپێناوی ئەودا قورئانی بەجی هێشتووە. ووتەكەی{ ابن القیم} تەواو بوو.
وەئەوئارەزووە بەتاڵ و خۆشیە خەیاڵیە دەڕوات و پەشیمانی تاوانەكەجی دەمێنی وەئەو خۆشیەی كەگوایە خۆشیی یەدەڕوات وەتاوانەكە بەتۆماركراوی دەمێنێتەوە لەنامەی كردەوەكاندا. وەگۆرانی ئاشكراكردنی تاوانە وەپێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت:" كل امتي معافي الا المجاهرون" واتە: هەموو ئوممەتم لی دەبووررێن مەگەر ئەوانەی كە بەئاشكرا تاوان دەكەن وشانازی پێوە دەكەن. وەهەندی كەس شانازی بەگۆرانیەوەو دەكات و دەیڵیتەوە بەسەربادانێكەوە چ شانازیەك!... شانازی ئەكەن بەسەرپێچی كردنی خوای گەورە؟! وەلەو قسەپڕوپووچانەی كەدەیڵێن(هونەرمەندە بەڕێزەكەم....هونەرمەندە كچە خۆشەویستەكەم)...ئایا ئەوانە نازانن كەهەركەسێكت خۆش بوێت لەگەڵ ئەودا حەشر دەكرێیت، وەك ڕاسگۆی بەڕاستگۆ زانراو دەفەرموێت سەلات و سەلامی خوای لەسەر بێت.
وەبەڕاستی شەیتان یاری بەو هونەرمەندە !كوڕوكچانە دەكات...چونكە هەندێكیان وا دەبینن كەهونەر پەیام و پەروەردەی جیلەكانە...وەئەگەرتەنها ووشەكانی ببیستیت دەزانی كەئەو هونەرە پەیامی شەیتانەو وەبانگەشە دەكات بۆ گەیشتن بەیەكی كوڕوكچ بەڕێگەیەكی ناشەرعی وبەڕوونی و ئاشكرا..دەی بەوخوایە ڕاستی كرد ئەوكەسەی كەدەڵی گۆرانی نوشتەو بەریدی زینایە.
ئەی كوڕكچانی ئیسلام...خوای گەورە فەرمانمان پێ دەكات بەپاك كردنەوەی نەفسمان كەدەفەرموێت: [قَد أَفلَحَ مَن زَكَّاهَا] واتە: بەڕاستی سەرفرازوڕزگاربووئەوكەسەی كەنەفسی خۆی پاك ڕاگرت و پاكی كردەوە.وەگۆرانی زوڵم كردنە لەو نەفسەی كەخوای گەورە پێتی بەخشیوە وەفەرمانی پێ كردووی بەپاك كردنەوەی جا خێراكە لەپاك كردنەوەی لەپیسی وتاوان وەدووركەوەرەوەلەئارەزووەكان،...وەبۆت نی یە كەگۆرانی پێ ببیستی و زوڵمی لی بكەی بەمە... چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: [انَّهُ لاَ يُفلِحُ الظَّالِمُون]
واتە: بەڕاستی ستەمكاران سەرفراز نابن. وەخوای گەورە دەفەرموێت: [وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشتَرِي لَهْوَ الحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللهِ بِغَيرِ عِلمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أوُلَئِكَ لَهُم عَذابٌ مُهين] سورە/لقمان/6 واتە: وەهەندی لەخەڵكی قسەی بی هودەو بی كەڵك ئەكڕن تابەنەزانی خەڵك لەڕێگەی خوا لادەن و قورئان بەگاڵتە ئەزانن، جائەوانە سزای سووك و خوار كەریان بۆ هەیە.هەندی لەموفەسیران دەفەرموون دەربارەی ئەم ئایەتە كە (لهو الحديث) ئەكڕی بەماڵ و كاتی.وە عەبدوڵلای كوڕی مەسعود رضي الله عنه كەلەشارەزاترینی هاوەڵانە رضي الله عنهم قەسەمی خواردووە كە گۆرانی یە. وەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەم نەخۆشیەی كەخەڵكی ئەمڕۆ بەنەرم ونیانی دەزانن ڕوون دەكاتەوەو ئاگادارمان ئەكاتەوە لەفەرموودەیەكیدا كەدەفەرموێت:"لَيَكونَنَّ من أمّتي أقوامٌ يَستحِلُّونَ الحِرَّ وّالحَريرَ وَالخَمرَ والمَعازِف"اخرجه البخاري(5590)وأبوداود(4030)وأنظر صحيح الجامع(5466) واتە: چەندكۆمەڵی لەئومەتەكەم دێن كەحەریرو زیناو عەرەق و گۆرانی حەڵاڵ دەكەن(بەواتای ئەم شتانە حەرامن و سەردەمێكی خراپ دێت حەڵاڵ دەكرێت).
وەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:لَيَشڕبَنَّ ناس من أُمّتي الخمرَ، يُسَمَّونها بِغيڕاسمِها،يُعزَفُ علي رُؤوسَهَم بالمعازِف والمُغَنِّات، يَخسِفُ اللهُ بِهِمُ الأرضَ، وَيَجعلُ مِنهُمُ قِرَدَةً وَخَنازيرَ"صحيح لغيره،اخرجه ابن ماجه(4020)وابن حبان(15/160)والبيهقي في السنن(8/295)،(17160)وأنظر صحيح الترغيب والترهيب للالباني(2378).. واتە:كۆمەڵە كەسانی لەئومەتم عەرەق دەخۆنەوەو ناوێكی تری لی دەنێن جگە لەناوەكەی خۆی، لەسەرسەریان گۆرانی بێژی ئافرەت گۆرانیان بۆ دەڵێت لەگەڵ مۆسیقادا، خوای گەورە بەناخی زەویدا ڕۆیان دەچێنی و لێیان دەكاتە مەیمون و بەراز...وەدەستەواژەی(المعازف) ئامێرەكانی لێدان (الطرب) دەگرێتەوە. جاباكەسێكی سادەو نەزان نەیەت و بڵی: كەمۆسیقا بەتەنها حەڵاڵە یاكەسی بی و بڵی:گۆرانی نیشتمانی حەڵاڵە. چونكە بەڵگەی حرام كردن ڕوون و ئاشكرایە.
پاشان ئەو ماڵ پارەیەی كەئەو كاسێتە گۆرانیانەت پێ كڕیوە، ئەو كاتەی كە بەفیڕۆت داوە لەگوی گرتن هەموو ئەمانە پرسیارت لی دەكرێت دەربارەی...وەئەو ڕۆژە سودت پێ ناگەیەنی نەمۆسیقا ژەنی كوڕ نە كچ جگە لەوەی كەپێشت خستووە لەكردەوەی چاكە. جا ئایا خۆت ئامادەكردووە بۆ گەیشتن بەخوا؟؟وە ئایا هیچ حسابێكت بۆ ئەو ڕۆژە كردووە؟؟!!!
وەلەكۆتاییدا بۆ هەموو یەكی كەنیەتی تەوبەو گەڕانەوەی هێناوە بۆ حەق..مژدەی لی بێت.بۆ ئەو كەسەی كە بڕیاری داوە لەسەر هەڵكەندن لەگۆرانی و پاك كردنەوەی گوی ی لی ی..ئەم مژدەیەی لی بێت.
جابخوێنەرەوە.خوای گەورە ئەفەرموێت: [وَيَومَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَومَئِذٍ يَتَفَرَّقُونَ(14)فَأَمَّا الَّذينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحاتِ فَهُم فِي رَوضَةٍ يُحبَرونَ(15)] سورة الروم. واتە:وەڕۆژی كەقیامەت دادی خەڵك(لەیەكتر) جیا دەبنەوە*جائەوانەی كەبڕوایان هێنابوو كردەوەی چاكیان كردووە، لەبەهەشتدا شاد وخۆشحاڵن. (الحبرە): لەزەت و گوی گرتنە. وەپێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) ئەفەرموێت:"انَّ الحورَ العينَ لَتَغنينَ في الجنة،يقُلنُ: نحن الحور الحسان. خُبئنا لازواج الكرام"قال الالباني: حديث صحيح. واتە: بەڕاستی حۆری چاو جوان گۆرانی دەڵێن لەبەهەشتدا، دەڵێن:ئێمە حۆری چاك و جوانین دانراوین بۆ مێردە بەڕێزەكان.
ڕەنگە یەكی لەئێوە پریسار بكات...چۆن ڕزگارم بێت لەبیستنی گۆرانی؟چونكە من زۆر خەریكی بووم و ناتوانم وازی لی بێنم بەئاسانی،
جائەم هەنگاوانە وەرگرە و ئەوەی جێ بە جێ ی بكات ئەیباتەوە بەئیزنی خوا.
1_ یەكەم شت:ڕاستگۆیی لەتەوبەكردن..وەخاوەن هیممەتی بەرز بن لەگەڵ تواناو زیرەكی بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە زیرەكانە بدەن.
2 _هەستان بەتێكدان و لەناودانی هەموو ئەو كاسێت و سی دیانەی كەهەتانە.
3_ئەگەر هەستتان كرد بەحەزی زۆرو بەردەوام لەگۆرانی.. خێراكەن بەكردنەوەی نزیكترین قورئان لیێتانەوەو بیخوێننەوە چونكە نەفس ئارام دەكات وئەو حەزە دەبڕێت بۆ تاوان. وەئەگەر ئەمەش ناتوانن گوی بگرن بۆ خوێندنەوەی بەدەنگی یەكێك لەمامۆستایانی قورئان خوێن یان كاسێتی ووتارو موحازەرە.
4_ئەگەر یەكی گاڵتەی كرد بەواز هێنان لەگوی گرتن لەگۆرانی وەڵامی مەدەنەوە، وەزمانتان مەشغوڵ كەن بە یادی خوا. كاتی قسەتان لەگەڵ دەكات..وەكاتی وازی هێنا لەقسەكەی بڵێن:" جزاك الله خیرا وهداك"چونكە ئەم قسەیە ئەو بی دەنگ دەكات وئێوەش ئارام دەبنەوە...
5_ئەگەر یەكێك لەباوك و دایك یان برایەكت گوی دەگرن بۆ گۆرانی حوكمەكەیان بۆ ڕوون بكەرەوە بەووشەگەلێكی نەرم یان بەپێشكەشكردنی كاسێتی قورئان یان بەووتار یان نامیلكەیەكی بچووك...وەئامۆژگاری بكەن بەنەرمی وە پێیان بڵێن كەئێوە دڵتان تەنگ دەبی بەم گۆرانیانە چونكە ئێوە هەست ئەكەن كەدوورن لێیان.
لەكۆتاییدا برام.. خوشكم...بزانن كەئەم هەنگاوانە بۆ ڕزگاربوون لەم دەردە زۆر زۆر ئاسانە ئەگەر ڕاستگۆ بوون لەتەوبەو گەڕانەوە بۆلای خواوكاتی هەموو پەنجەرەكانی شەیتانتان لەسەر خۆتان داخست...وەكەستان با نەڵێت لەداهاتوودا تەوبە دەكەم دوای ئەم كاسێتە نوی یە...مەڵێن دوای ئەمڕۆ..دوای مانگێگی تر...
چونكە شەیتان ڕۆژێك دەكاتە دوو ڕۆژ دووڕۆژ دەكاتە دوومانگ دوومانگ دەكاتە دووساڵ. وەچەند براو خوشك هەبوون بی ئاگابوون و زمانی هیچ یەكێكیان بی دەنگ نەدەبوو لەووتنەوەی گۆرانی و بەناو مولوولوكانیدا ڕی ی دەكرد...و ئێستا زیكری خوا دووبارە ئەكەنەوە. وەهەركەسی هەرشتی بۆ خوای گەورە جی بێڵی خوای گەورە جێى بۆ دەگرێتەوە.
برام.. خوشكم ئەگەر یەكی لەنزیكان یان هاوڕی یان گوی لەگۆرانی دەگرێت ئامۆژگاریان بكە جا ئەگەر وازیان لی نە هێناو وەڵامیان نەدایتەوە واجبە خێرا جیابیتەوە لێی..وەیاكەستان نەڵی:بەسە كەمن بەتەنها تەوبەبكەم و هیچ شتێك كارم لی ناكات...خۆتان دوور خەنەوە لەشوێنە خراپەكان بۆ ئەوەی سەرفراز بن...و خێراو پەلە بكەن لەتەوبەكردندا لەكاتی خوێندنەوەی ئەم ووتارەو مەڵێن (سوف أتوب) واتە لەداهاتوودا تەوبە ئەكەم چونكە(سوف) لەسەربازەكانی شەیتانە.
داواكارم لەخوای گەورە نووسین و وەرگێڕانی ئەم بابەتەمان بگێڕی بەكردەوەی چاكە بۆ سەرتەرازووی چاكەكانمان وبەنیەت پاكی وەری بگرێت و تەزوویەك بێت بەلەشی ئەو كەسانەی كە لێى بی ئاگان و ئێوەش سوودتان لی بینیبێت و لەدوعای خێر بی بەشمان مەكەن(انە سمیع مجیب)
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)   4045439445
به هه شت






 الموضوع الأصلي : چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: كوردستان




 

  
چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)   Empty2011-09-06, 09:44
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)    







 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن) , چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن) , چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن) ,چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن) ,چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن) , چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن)
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ چی سەر سوڕمانت ئەكات بەگۆرانی(پەیامێك بۆئاشكرا قسەكردن) ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة