پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) دانیشت له گه‌ڵ هاورێكانی خوا لێیان رازی بێت ، پرسیاری لێ‌كردن
سه‌ره‌تا به ئهبوبهكرـی ده‌ست پێكرد ....
چت له دونیا پێخۆشه ؟
ئه‌بوبه‌كر (خوای لێ رازی بێت ) له دونیا سێ شتم پێخۆشه
... ... له گه‌ڵ تۆ دابنیشم - سه‌یر كردنی تۆ -سه‌رفكردنی ماڵی خۆم له‌پێناوی تۆ
ئه‌ی تۆ عمر
فرمان كردن به چاكه ئه‌گه‌ر به شاراوه‌ش بێت _فرمان كردن به چاكه به ئاشكرا -وتنی حه‌ق هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت .
ئه‌ی تۆ عثمان ؟
وتی
نان دان به‌خه‌ڵك -سه‌لام كرد له خه‌ڵك -نوێژ كردن له شه‌و كاتێك كه خه‌ڵك نوستوون
ئه‌ی تۆ علی ؟
وتی رێزلێنانی میوان - روژی گرتن له هاویندا -لێدانی دوژن به شمشێر
دواتر له ذر الغفاري پرسی
وتی : له دونیادا سێ شتم پێ خۆشه
برسیه‌تی ، نه‌خۆش بوون ، مردن
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی بۆ چی؟
برسیه‌تیم پێ خۆشه بۆ ئه‌وه‌ی دڵم نه‌رم بكات ، نه‌خۆش بوونم پێ خۆشه
تاوه‌ك و له گوناحه‌كانم كه‌م بكاته‌وه ، مردن ـیشم خۆش ده‌وێت تاوه‌كو
به دیداری په‌روه‌ردیگار بگه‌م
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی له دونیاتان سێ شتم پێ خۆشه ،
بونی خۆش ، ئافره‌ت ، گلێنه‌ی چاوانیشم نوێژه
جبريل هاته‌خواره‌وه (سه‌لامی خوای لێ بێت ) سه‌لامی لێ‌كردن و وتی :من له دونیاتم سێ جار
گه‌یاندنی په‌یام :دانه‌وه‌ی سپارده‌كان ، خۆشویستنی هه‌ژاران .
دواتر بورز بووه‌وه بۆ ئاسمان دووباره هاته خواره‌وه فه‌رمووی : خوای
په‌روه‌ردیگار سه‌لامتان لێ ده‌كات ده‌فه‌رمووێ له دونیای ئێوه سێ شتی
پێ خۆشه
زمانێكی بهزكری خودا
دڵێكی له خوا ترس
له‌شێك به ده‌ست نه‌خۆشیه‌كه‌ی له سه‌ره‌خۆ بێت سه‌بر بگرێت.
2011-11-29, 04:00 من طرف ibn islam