پێغه‌مبه‌ری
ئازیز ( درودی خوای لێ بێت ) ئه‌و چیرۆكه‌ی به‌زاری مباره‌كی گیرایتهوه
ئیمامی بوخاری وموسلیم ریوایه‌تیان كردوه هاوه‌ڵه ( منداڵه) كه‌ی
جورهیجه.
جوره‌یج
كه‌سێكی خواپه‌رست بوو په‌رستگایه‌كی بۆخۆی دروست كردبوو به‌ندایه‌تی خوای
تیادا ده‌كرد ، ( ڕۆژێك ) له‌كاتێكدا جوره‌یج خه‌ریكی خواپه‌رستی و نوێژ
كردنی ( سوننه‌ت ) بوو دایكی هات بۆلای و بانگی كرد ئه‌ی جوره‌یج ،
جوره‌یجیش له ( دڵی ) خۆیدا ووتی ئه‌ی
خوای گه‌وره نوێژه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م یان وه‌ڵامی دایكم بده‌مه‌وه ،
ئه‌وه‌بوو نوێژه‌كه‌ی پێشخست و وه‌ڵامی دایكی نه‌دایه‌وه ، دایكیشی
له‌وكاته‌دا نزایه‌كی لێ‌كرد، هاواری كرده لای خوا ووتی : ئه‌ی خوای
گه‌وره نهیمرێنیت هه‌تاوه‌كو ڕووبه‌ڕوی ئافره‌تانی داوین پیسی
ده‌كه‌یته‌وه و چاوی پیان ده‌كه‌وێت ، ( جوره‌یج هێنده خواپه‌رست بوو )
به‌نو ئیسرائیل له‌هه‌موو جیگایه‌ك باسی خواپهرستیهكهیان ده‌كرد ،
ئافره‌تێكی داوێن پیسیش كه ناوبانگی له‌جوانیدا ده‌ركردبوو، ووتی به
به‌نوئیسرائیل ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت من ده‌توانم توشی خراپه‌كاری و( زنا ) ی
پێ بكه‌م ، ( یان وه‌كو بڵێیت ئه‌وه چیه ئێوه زۆر پیێ سه‌رسام بوون من
ده‌توانم هه‌ڵی بخه‌ڵه‌تێنم و توشی خراپه‌ی بكه‌م ) ئه‌وه‌بوو ئافره‌ته
داوێن پیسه‌كه ( خۆی ڕازانده‌وه ) و ڕۆشت بۆ لای جوریج و خۆی پیشان دا،
به‌ڵام جوره‌یجی خواپه‌رست ئاوڕی لێ نه‌دایه‌وه وسه‌یری نه‌كرد ، شوانێك
كه له‌و نزیكانه‌دا مه‌ڕوماڵاتی ده‌له‌وه‌ڕاند وهه‌میشه له په‌رستگاكه‌ی
جورهیجدا ده‌حه‌وایه‌وه ئافره‌ته داوێن پیسه‌كه نزیك بوویه‌وه لێی و
له‌گه‌ڵ شوانه‌كه‌دا ( زینا ) ی كرد و پاشان سكی پڕ بوو دواتر كه منداڵی
بوو ئافره‌ته‌كه ووتی ئه‌و منداڵه له جورهیجه - منداڵ منداڵی زینایه
وباوكی جورهیجه -، پاشان خه‌ڵكه‌كه ئه‌مه‌یان زانی هاتن
وپهرستگاكهیان ڕوخاند و زۆریشیان دا له جوریج ، ئه‌ویش ههرئهوندهی
پێكرا ووتی له‌به‌رچی لێم ده‌ده‌ن ؟ ووتیان : چۆن چی بووه تۆ ( زینا ) ت
كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته داوێن پیسه‌دا و ئه‌و منداڵه‌شت لێی بووه ،
( جوریج )یش لێی پرسین ووتی منداڵه‌كه له‌كوێ یه ؟ پاشان منداڵه‌كیان
هێنا و ( جوره‌یج ) ووتی به‌خه‌ڵكه‌كه لێم گه‌ڕێن نوێژێك بكه‌م ، كاتێك
نوێژه‌كه‌ی كرد‌و له‌نوێژه‌كه‌ی بوویه‌وه ، منداڵه‌كه‌یان هێنا و ( جوره‌یج
) به‌ده‌ستی دای له سكی منداڵه‌كه ووتی به منداڵه‌كه : ئه‌ی منداڵ
باوكی تۆ كێ یه ؟ منداڵه‌كه‌ش ( به‌فه‌رمانی خوا ) هاته قسه و گفتوگۆ
وه‌ڵامی جوره‌یجی دایه‌وه ووتی : باوكی من شوانهكهیه ، كاتێك
خه‌ڵكه‌كه ( ئه‌م كهرامهتهیان ) له جوریج بینی كه‌له‌لایه‌ن خوای
گه‌وره‌وه پێی درا ، زۆر سه‌رسام بوون وده‌ستیان كرد به ماچكردنی جوره‌یج
و ده‌ست پیاهێنانی ، په‌شیمان بونه‌وه له كاره‌كه‌یان و ووتیان به
جوره‌یج پهرستگاكهت له زێڕ بۆ دروست ده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو
ووتی پیان نامه‌وێت به‌ڵكو وه‌كو خۆی له قوڕ دروستی بكه‌نه‌وه ،
ئه‌وانیش له قوڕ بۆیان دروست كرده‌وه .