Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا

  
 
شاطر
 
  
حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا Empty2011-12-11, 08:58
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا   








حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا
له‌ ئیسلامدا:


محمد کوردی


الحمدولله
والصلاة والسلام علی رسول الله محمد وعلی
اله‌ وصحبه‌ اجمعین.،
به‌ پێویستم زانی که‌ وا
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مسوڵمانان گیرۆده‌ی ئه‌وه‌ بون
که‌ لافو گه‌زافی ئیسلامه‌تیش لێده‌ده‌ن و ئه‌م
کاره‌ ناڕه‌وایه‌ که‌ خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا علیه‌ السلام نه‌هی
یان لێکردوه‌ . جا بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی که‌وا هه‌ر
وه‌ك ئه‌رکێکی سه‌ر شانمان ئه‌وه‌ ڕون
که‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر
دا
هاتووه‌ صلی الله علیه‌ وسلم له‌سه‌ره‌تادا
به‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌که‌ین که‌ له‌قورئانی
پیرۆزدا هاتووه‌ و پاشان ئه‌چینه‌ سه‌ر فه‌رموده‌کان ان شاء الله

خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێت::



وَمِنَ
النَّاسِ مَن يَشْتَرِي

لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ
وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ
عَذَابٌ مُّهِينٌ .. سورة لقمان:6
.
واته‌:وه‌هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌خه‌ڵكى
كرِیارى قسه‌ى بێ هووده‌و
بێ كه‌ڵكن تابه‌نه‌زانى خه‌ڵك له‌رِێگه‌ى خوا لاده‌ن وه‌قورئان
به‌گاڵته‌ ده‌گرن جابۆئه‌وانه‌ سزاى سووك
وئازار ده‌ر هه‌یه‌.
(ابن عباس)
خوای لێ ڕازی بێێت
ئه‌فه‌رمێ:ئه‌وه‌ گۆرانی یه‌،وه‌مجاهد(ڕه‌حمه‌تی
خوای لێبێێت )
ئه‌فه‌رمێ:ته‌پڵه‌.(تفسیر الطبري)

وه‌حسن
البصري
(ڕه‌حمه‌تی خوای
لێبێێت)ئه‌فه‌رمێ:ئه‌م ئایه‌ته‌له‌سه‌ر گۆرانى و شمشاڵ دابه‌زى.(تفسیر
ابن كثير).ابن القیم(ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێێت)
ئه‌فه‌رمێ:به‌سه‌ له‌ته‌فسیرى هاوه‌ڵان و شوێن
كه‌وتووان كه‌ (لَهْوَالحَديثِ) گۆرانى بێ. چونكه‌ ئه‌مه‌(صحيح)ه‌
له‌(ابن
عباس وابن مسعود)وه‌
(ابوالصهباء))ئه‌فه‌رمێ:پرسیارمكرد له‌(ابن مسعود) ده‌رباره‌ى
ئه‌م ئایه‌ته‌"وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشتَري
لَهْوَالحَديثِ....فه‌رمووى:
به‌وكه‌سه‌ى كه‌كه‌سى تر شایه‌نى په‌رستن
نیه‌ جگه‌له گۆرانی هیچی که‌ نیه‌ ‌.- سێ
جار دووباره‌ى كرده‌وه‌ -وه‌دووباره‌به‌(صحيح)ى له‌
ابن عمره‌وه ڕه‌زای خوای لی بێێت
هاتووه‌كه‌: گۆرانى یه. وه‌هه‌روه‌ها جابرو عكرمه‌و سعیدى كورِى
جبیر و
مكحول و میمونى كورِى مهران و عمروى كورِى شعیب و على
كورِى مدینى و جگه‌ له‌وان له‌ته‌فسیرى ئه‌م
ئایه‌ته‌ وائه‌فه‌رموون.

وه‌پێشه‌وا(ابن القیم) (ڕه‌حمه‌تی خوای
لێبێێت)
ئه‌فه‌رمێ:له‌كتێبى(اغاثة‌ اللهفان)
دا له‌سه‌ر قسه‌ى حاكم:وه‌ئه‌مه‌
ئه‌گه‌ر چى قسه‌ى تیایه‌
به‌ڵام هیچ گومانێكى تیانیه‌ كه‌پێشترن بۆوه‌رگرتن له‌جگه‌له‌دواى
خۆیان،جائه‌وان زاناترین كه‌سى ئوممه‌تن به‌مه‌ستى خوا
له‌قورئان،له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى وه‌ئه‌وان
یه‌كه‌م كه‌س بوون كه‌قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرا له‌م ئومه‌ته‌،وه‌
ته‌فسیره‌كه‌شیان به‌زانستى و كرده‌وه‌یى له‌
پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم
بینیوه‌،ئه‌وان عه‌ره‌ب زمان وپاراو بوون له‌رِاستیدا،كه‌س ناتوانێ
له‌ته‌فسیره‌كه‌یان لابدات ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ى رِاست
نه‌بێ به‌رامبه‌ر ته‌فسیره‌كه‌یان بوه‌ستێ.
خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ :
[وَاسْتَفْزِزْ
مَن ِاستَطَعْتَ مِنهُم بِصَوتِكَ وَاَجلِبْ عَلَيهِم بِخَيلِكَ
وَرَجِلَكَ وَشَارِكهُم فى الأموالِ والأولاد وَعِدهُم
وَمَا يَعِدهُمُ الشَّيطانُ الاَّ
غُرُوراً]سورة الأسراء:64.

واته‌:ئه‌ى شه‌یتان
هه‌ركه‌س له‌وانه‌ كه‌ده‌توانى به‌ده‌نگى خۆت
دنه‌بده‌و به‌رگریان لێ بكه‌ ، به‌له‌شكرى
سواره‌و پیاده‌ت بنێره‌ سه‌ریان و له‌ماڵ و منداڵیاندا به‌شدارى
بكه‌وبه‌به‌ڵێن سه‌رگه‌رمیان بكه‌،به‌ڵام به‌ڵێنى
شه‌یتان بێجگه‌له‌ دۆرو فریوو گزى نیه‌.

له‌ته‌فسیرى(جلالین)

داهاتووه‌(واستفزز:استخف)

واته‌:نزمى
كه‌ره‌وه‌(بصوتك:به‌بانگ كردنت بۆ گۆرانى و ئاوازو
هه‌موو بانگه‌وازێك بۆ سه‌رپێچى وه‌هه‌روه‌ها
ئه‌مه‌یه‌ كه‌(ابن كثير وطبرى له‌(مجاهد)ه‌وه‌ باسى ئه‌كه‌ن.وقرطبي
له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌فه‌رمێ:له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هه‌یه‌
كه‌به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر حه‌رامێتى ئاوازو گۆرانى
و شتى ناڕه‌وا..وه‌ئه‌وه‌ى كه‌له‌ده‌نگى شه‌یتاندایه‌ یان
كرده‌وه‌كه‌ى وه‌ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌به‌باشى ئه‌زانێ
واجبه‌ خۆتى لێ دوور بگریت.
خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت



(
الَّذينَ لاَيَشهَدونَ

الزُّورَوَاِذا مَرُّوا بِالَّغوِ مَرُّوا كِرامَاً) سورة
الفرقان72


واته‌:به‌نده‌كانى خوا(چونكه‌ پێشتر
باسیان ئه‌كات) ئه‌وانه‌ن
كه‌به‌درۆ شایه‌دى ناده‌ن و كاتێ كه‌به‌سه‌ر ناپه‌سه‌ندێكا برِۆن
به‌رِێك و پێكى لێ ى دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌.
.
.ابن كثير له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا
ئه‌وه‌ى كه‌له‌(محمدى بن الحنفية‌) ه‌وه‌ هاتووه‌ باسى
ئه‌كا كه‌ووتوویه‌تى: ( زور)
لێره‌دا گۆرانیه‌،وه‌له‌( قرطبي) و(
طبير)
یه‌وه‌ هاتووه‌ له‌(مجاهد)ه‌وه‌له‌سه‌ر
ووته‌ى خوا(وَالَّذينَ لاَيَشهَدونَ
الزُّور..)

كه‌فه‌رموویه‌تى:واتا: گۆرانى

نابیستن وه‌ له‌(طبري) داهاتووه‌ له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا: له‌(ابوجعفر)

كه‌
ئه‌فه‌رمێ:بنه‌رِه‌تى ( زور)
جوانكردنه‌وه‌ى
شته‌،باسكردنێتى به‌پێچه‌وانه‌ى

سیفه‌ته‌كه‌ى،هه‌تا وابه‌خه‌یاڵى ئه‌و كه‌سه‌ ببات كه‌ئه‌یبیستێ یان
ئه‌یبینێ، كه‌ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه‌
كه‌تیایه‌تى،وه‌هاوه‌ڵ برِیاردانیش ئه‌گرێته‌وه‌
چونكه‌ جوانه‌ به‌لایانه‌وه‌،هه‌تا واگومانیان
بردكه‌حه‌قه‌و پێچه‌وانه‌كه‌ى باتڵ و
نارِه‌وایه‌،وه‌گۆرانیش ئه‌گرێته‌وه‌ چونكه‌ دووباره‌ ده‌نگه‌كه‌ جوان
ئه‌كاته‌وه‌ هه‌تا واى لێ ئه‌كات
گوێگره‌كه‌به‌حه‌ڵاڵى بزانێ.
وه‌له‌
ته‌فسیری (طبري) دا هاتوه‌ که‌ ئه‌فه‌رموێت كاتێ
به‌لاى نارِه‌وادا تێ په‌رِ بن و جا یا بیستیان
یان بینیان به‌جوانى تێ ئه‌په‌رِن ،چونكه‌ نایبیستن و گوێ ى بۆ
هه‌ڵناخه‌ن (وه‌ك گۆرانی)
کککک
ئه‌
به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ڵگه‌ی قورئانی بوون
لێره‌شدا ئه‌چینه‌ خزمه‌ت فه‌رموده‌کانی
پێغه‌مبه‌ری خوا علیه السلام بزانین ئه‌و ده‌رباره‌ی ئه‌ کاره‌
ناڕه‌وایه‌ چیمان فێر ئه‌کات
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه
وسلم ئه‌فه‌رمێ:
ليكونن من أمتى أقوام يستحلون الحر
والحرير والخمروالمعازف،ولينزلن أقوام ألى جنب علم،
يروح عليهم بسارحة لهم،يأتيهم
لحاجة،فيقولون:أرجع الينا غداً،فيبيتهم الله،ويضع العلم،ويمسح الآخرين
قردةوخنازير الى يوم القيامة)رواه البخارى 5590


واته‌:به‌رِاستى
له‌قیامه‌تتدا كۆمه‌ڵێك په‌یدائه‌بن
له‌ئوممه‌تم،حه‌ریرو زیناو عه‌ره‌ق و
ئامێره‌كانى مۆسیقا لێدان حه‌لاَڵ ئه‌كه‌ن،وه‌به‌رِاستى كۆمه‌ڵه‌
خه‌ڵكێك له‌لاى شاخى به‌رز نیشته‌جێ
ئه‌بن،وه‌رِانه‌كه‌یان ئێوارانێك به‌لایاندا تێ په‌رِ ئه‌بێت
وه‌یه‌كێك دێ بۆ لایان بۆ پێویستى پێى ئه‌ڵێن به‌یانى
وه‌ره‌وه‌ بۆلامان،جاشه‌و خوا له‌ناویان ئه‌بات
وه‌كێوه‌كه‌ ئه‌رِوخێنى به‌سه‌ریاندا . وه‌خواى گه‌وره‌ رِوومه‌تى
كۆمه‌ڵیكى تریان ئه‌گۆرِێت بۆ رِوومه‌تى مه‌یموون و
به‌راز هه‌تا رِۆژى قیامه‌ت.


ئه‌م فه‌رمووده‌ گه‌وره‌ زانایان
دانیان پێناوه‌ له‌ دروستێتی ( صحیح) له‌وانه‌:پێشه‌وا
ابن حبان،اسماعیلی،ابن صلاح،ابن حجري
عسقلاني،وه‌شێخى ئیسلام ابن تيمية‌،وه‌ طحاوى،وه‌ابن القیم،......

وه‌پێشه‌وا ابن القیم (رحمه
الله)
ئه‌فه‌رمێ:وه‌هیچ كه‌س
رِه‌خنه‌ى له‌م فه‌رمووده‌ نه‌گرتووه‌ جگه‌ له‌ ابن الحزم بۆ سه‌رخستنى
مه‌زهه‌به كه‌ى له‌ رِه‌وایه‌تى ئامێره‌كانى
مۆسیقا،وه‌ وادائه‌نێ كه‌ (منقطع) چونكه‌
(بخاري) (سند)ه‌كه‌ى
(متصل)
نه‌كردووه‌- نه‌ گه‌یاندوه‌پێی-

وه‌ به‌ڵگه‌ له‌فه‌رمووده‌كه‌دا هه‌یه‌
له‌سه‌ر حه‌رامكردنى
ئامێره‌كانى لێدانى مۆسیقاو ته‌پڵ له‌دوورِووه‌وه‌:
*یه‌كه‌میان
ووته‌ى"یستحلون"ئه‌مه‌رِاشكاوانه‌ده‌ریئه‌برِێ
كه‌ئه‌وانه‌ى له‌فه‌رمووده‌كه‌ باسكراون له‌وانه‌ش
مۆسیقا له‌شه‌رعدا حه‌رامه‌ وه‌ئه‌و كه‌سانه‌
حه‌لاَڵى ئه‌كه‌ن.
*دووه‌م:مۆسیقا نزیك
ئه‌و شتانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌حه‌رامێتیان جێگیربووه‌
كه‌زیناو عه‌ره‌ق و حه‌ریره‌،جائه‌گه‌ر مۆسیقا
حه‌رام نه‌بوایه‌ نزیك له‌وانه‌ باس نه‌ئه‌كرا .
وه‌شێخى ئیسلام(ابن تيمية‌)( ڕه‌حمه‌تی
خوای لێبێێت)ئه‌فه‌رمێ:ئه‌م
فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامكردنى
مۆسیقا،وه‌مۆسیقا ئامێره‌كانى ئه‌گرێته‌وه‌ له‌لاى ئه‌هلى زمانه‌وانیدا
جا(معازف)ناوێكه‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانى مۆسیقا(مجموع
الفتاوى لابن تيمية).


له‌ جابره‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێێت)
ئه‌گێرنه‌وه‌
(
خرج رسول الله

صلى الله عليه
وسلم
مع عبد
الرحمن بن عوف الى النخيل،فاذا بأبنه ابراهيم يجود بنفسه،فوضعه فى حجره
ففاضت
عيناه،فقال عبدالرحمن :أتبكي وأنت تنهى عن
البكاء؟قال:انى لم أنه عن البكاء،وانما نهيت عن
صوتين أحمقين فاجرين:صوت عندنغمة لهو ولعب ومزامير الشيطان،وصوت عند
مصيبة:خمش وجوه وشق جيوب ورنة.) قال الترمذى:هذا
الحديث حسن وحسنه الألبانى فى صحيح الجامع5194

كه‌فه‌رموویه‌تى:پێغه‌مبه‌ر


صلى الله عليه وسلم

ده‌رچوو
له‌گه‌ڵ عبدالرحمن ى كورِى عوف بۆلاى (النخیل) ابراهیمى كورِى گیان
ئه‌دا ،
بردیه‌ژووره‌كه‌ی ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
چاوه‌كانى پرِبوون له‌فرمێسك عبدالرحمن
فه‌رمووى:ئه‌گریت و خۆتیش نه‌هى ئه‌كه‌ى له‌گریان؟فه‌رمووى:من نه‌هى
ناكه‌م له‌گریان، به‌ڵكو نه‌هى ئه‌كه‌م له‌دوو ده‌نگى
بێ عه‌قڵى خراپ:ده‌نگێك له‌كاتى ئاوازى
نارِه‌واو یارى و ئاوازى شه‌یتان، وه‌ده‌نگێك له‌كاتى
موسیبه‌تدا:رِوورِنین و قژ برِین رِوومه‌ت كوتان.
‌پێغه‌مبه‌ر

صلى الله عليه وسلم

ئه‌فه‌رمێت:صوتان ملعونان،صوت مزمارعند نغمة،وصوت

ويل عند مصيبة.أسناده حسن السلسلة الصحيحة427.


واته‌:دووده‌نگ نه‌فره‌تیان لێ
كراوه‌،ده‌نگی ئاوازى شمشال یان
مۆسیقا له‌كاتى خۆشیدا،وده‌نگى هاوار له‌كاتى موسیبه‌ت
و به‌ڵادا.
‌له‌پێغه‌مبه‌ر

صلى الله عليه
وسلم
ه‌وه‌ كه‌فه‌رموویه‌تى
:ليكونن فى هذه الأمة خسف
،وقذف،ومسخ،وذلك اذا شربت الخمور،واتخذوا القينات،وضربوا
بالمعازف.صحيح بجموع طرقه :السلسلة الصحيحة2203

واته‌:له‌م
ئوممه‌ته‌دا رِۆچوون به‌ناخى زه‌وى و فرِێدان
وسرِینه‌وه‌ى رِووخسار رِووئه‌دات ئه‌مه‌ش كاتێ
ئه‌بێ كه‌ عه‌ره‌ق خورایه‌وه‌و،ئافره‌تى گۆرانى بێژ په‌یدابوو،ومۆسیقا
لێ درا.
‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
ئه‌فه‌رمێت ::ان

الله حرم على أمتى الخمر،والميسر،والمزر، والكوبة، والقنين،وزادنى صلاة
الوتر.صحيح.صحيح الجامع"غذاء الألباب"


واته‌: خواى گه‌وره‌ (عه‌ره‌ق)
و(قومار)
و (ئاوى جۆ یان گه‌نم) و(ته‌پڵ یان تاوڵه‌) و(ئه‌و یاریه‌ى

كه‌رِوَمه‌كان قومارى پێ ده‌كه‌ن )حه‌رام
كردووه‌وه‌نوێژى وه‌ترى له‌سه‌رم زیادكرد..

وروى ابوداود فى سننه عن نافع أنه
قال:سمع ابن عمر
مزماراً،قال:فوضع على أذنيه، ونأى عن الطريق ، وقال لى: يانافع هل تسمع
شيئاً؟قال:فقلت :لاقال: فرفع أصبعيه من أذنيه، وقال:
كنت مع النبي

صلى
الله عل
ية

وسلم،فسمع
هذا فصنع هذا.حديث صحيح،صحيح ابى داود(4116
).
واته‌: نافع ئه‌فه‌رمێ: ابن عمر ده‌نگى
شمشاڵێكى بیست.په‌نجه‌كانى
خسته‌ هه‌ردوو گوێ یه‌وه‌ و لاى دا له‌رِێگه‌كه‌و فه‌رمووى: نافع
هیچ ئه‌بیستى؟ ئه‌فه‌رمێ:ووتم: نه‌خێر. پاشان
په‌نجه‌كانى له‌هه‌ردوو گوێ یه‌وه‌ لابرد و
فه‌رمووى: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر

صلى الله علية وسلم
بووم،
شتێكى ئاواى بیست
و ئاواى كرد .
وه‌پێشه‌وا قرطبي له‌سه‌ر ئه‌م
فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌فه‌رمێ:
زانایانمان ئه‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ كارى یان بێت له‌ئاست ده‌نگێك
كه‌ له‌رِێكى و ناوه‌رِاست ده‌رنه‌چێ ئه‌ى چیان ئه‌كرد
به‌گۆرانى ئه‌م زه‌مانه‌و ده‌سته‌
وتاقمه‌كانیان.



له‌دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌که‌ن







 الموضوع الأصلي : حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا , حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا , حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا ,حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا ,حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا , حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ حوكـــمی گۆرانی و مۆسیقا له‌ ئیسلامدا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة