Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام

  
 
شاطر
 
  
ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام  Empty2011-12-16, 03:10
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام    






ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام  Attaturk


مسته‌فا كه‌مال له‌
ئه‌تاتورك كێ‌یه‌ ؟ له‌ساڵی‌ 1881 ز له‌ شاری‌ سالوتیك-ی‌ یۆنانی‌ له‌دایك
بووه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ بوو.

هه‌رچه‌نده‌ گومانێكی‌ زۆر له‌سه‌ر له‌دایك بوونه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌وه‌ كه‌
به‌ڕێگه‌ی‌ ناشه‌رعی‌ له‌دایك بووبێت له‌ نێوان عه‌لی‌ ڕه‌زا ناوێك و
ئه‌لبرومسن ئاغادا.

دایكی‌ ناوی‌ زوبیده‌یه‌. بۆیه‌ زۆرێك له‌ لێكۆڵه‌وه‌كان گومانی‌ زۆر
ئه‌به‌ن به‌وه‌ی‌ ته‌نانه‌ت ڕه‌نگی‌ پێست و قژ و چاوی‌ ئه‌تاتورك
ناچێته‌وه‌ سه‌ر باوانی‌ بۆیه‌ لێره‌دا گومانه‌كه‌ زیاترئه‌بیت.

منداڵی‌ ئه‌تاتورك: به‌ منداڵی‌ كه‌سێكی‌ زۆر گرینۆك بوو هه‌میشه‌
به‌ده‌نگی‌ به‌رز گریاوه‌ زۆر دایكی‌ ناڕه‌حه‌ت كردووه‌ هه‌میشه‌ بوونه‌
هۆی‌ بێزاری‌ بۆی‌ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ كردنیدا منداڵێكی‌ زۆر ورك گربووه‌ بۆیه‌
به‌ناچاری‌ له‌ ژورێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌خێو كراوه‌ وه‌ جیا كراوه‌ته‌وه‌
ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌وره‌یدا كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ری‌ و ڕه‌نگی‌
داوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ حه‌زی‌ به‌تاكڕه‌وی‌ كردووه‌ له‌ ژیانی‌ داواو
ڕای‌ خۆی‌ زاڵ كردووه‌، حه‌زی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژیانێكی‌ خۆش بۆخۆی‌
دابین بكات به‌ڕێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ بۆ خۆی‌، كاتێك گه‌وره‌ بوو هه‌میشه‌ له‌
كۆڵان له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ هاوته‌مه‌نی‌ شه‌ڕی‌ ئه‌كرد وه‌ منداڵێكی‌ زۆر
بزێ‌ و لاسار بووه‌ هه‌میشه‌ حه‌زی‌ به‌كاری‌ ئاژاوه‌گێڕی‌ و لاساری‌ و
سه‌ركه‌شی‌ كردووه‌ زۆر ئاسوده‌ بووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ ئازار بگه‌یه‌نێی‌
به‌كسانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ بۆیه‌ دایكی‌ ناچار له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌م كه‌ ته‌نها
یانزه‌ ساڵی‌ به‌ڕێ‌ كردووه‌ بینێڕێته‌ خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ ساڵێ‌ 1893
ئه‌چێته‌ قوتابخانه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ڕه‌شیدی‌ یه‌ له‌وێ‌ وه‌ ناو ئه‌نرێت
مسته‌فا كمال چوونكه‌ مامۆستایه‌كی‌ هه‌بوو به‌ناو مسته‌فا له‌و
قوتابخانه‌یه‌وه‌ به‌ ئه‌تا تورك ئه‌ڵێن باناومان جیا كاری‌ یه‌كی‌ تێدا
بێت چونكه‌ هه‌ردوكمان ناومان مسته‌فا یا با تۆ ناوت مسته‌فا كمال بێت له‌و
ڕۆژه‌وه‌ ئه‌و نازناوه‌ بڕا به‌سه‌ریدا له‌ناو خوێندنگه‌ سه‌ربازی‌
یه‌كه‌یدا زیاتر حه‌زی‌ به‌زمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئه‌كات زۆرتر فێرر ئه‌بێت
كه‌متر مه‌یلی‌ به‌لای‌ وانه‌ی‌ بیركاری‌ و فێربوونی‌ زمانه‌كانی‌ تردا
ئه‌بێت له‌ ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵێ‌ دێته‌ ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌
بكات به‌ (كۆلێژی‌ جه‌نگه‌وه‌)له‌ كۆلێژ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌تینی‌ ئه‌بێت
له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك تا فێری‌ زمانی‌ فه‌ره‌نسی‌ بكات به‌باشی‌ وه‌ له‌و
ڕێگه‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه‌ی‌ پێئه‌گات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و
توركانه‌وه‌ كه‌ ئه‌ژین له‌فه‌ره‌نسا ده‌رئه‌چون وه‌ زۆر حه‌زی‌ به‌
قه‌صیده‌ (یاویلاه‌) ئه‌كرد به‌ده‌نگی‌ به‌رز له‌ناو هاوڕێكانی‌ دا
ئه‌یخوێند كه‌ هی‌ شاعیر (نامق كمال) بوو، وه‌ له‌و كاته‌دا سه‌راسام بوو
به‌نوسینه‌كانی‌ (ڤۆڵتێر)(ڕۆسۆ) (مونتیسكۆ) كه‌ ئه‌م كێشانه‌ هه‌مووی‌
یاساغ بوون له‌و وڵاتدا.



ساڵی‌ 1902 كۆلێژی‌ جه‌نگی‌ ته‌واو ئه‌كات وه‌ ساڵی‌ 1904 یا 1905 كاتێك
ته‌مه‌نی‌ 24 ساڵ ئه‌بێت په‌یوه‌ندی‌ به‌ سوریاوه‌ ئه‌كات به‌ڕۆتبه‌ زابت
له‌ دیمه‌شق وه‌ دوساڵ له‌ دیمه‌شق ئه‌بێت پله‌كه‌ی‌ به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ بۆ
(ئاغاس)كه‌ له‌ نێوان روتبه‌ی‌ ڕائید و موقه‌ده‌م ئه‌بێت هه‌میشه‌ له‌ناو
هاوڕی‌ سه‌ربازه‌كانی‌ دا باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌كرد كه‌ هێزیان بكه‌ن به‌یه‌ك و
له‌ده‌س پاشاوانی‌ عوسمانی‌ یه‌كان ڕزگاریان بێت هه‌میشه‌ ئه‌یووت به‌
به‌رپاكردنی‌ شۆڕشی‌ یان ئینقیلاب ڕزگارمان ئه‌بێت له‌ده‌ست عوسمانی‌
یه‌كان ئه‌و ڕقێكی‌ زۆری‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام هه‌بوو دواتر جه‌معیه‌ی‌
(الوگن والحریه‌) دامه‌زراند خه‌ریكی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆژنامه‌و نوسراو
شیعر بوون هانی‌ خه‌ڵكێان ئه‌دا دژی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ دواتر ئه‌تاتورك
هه‌ڵدێ‌ بۆ میصر له‌وێ‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كۆمه‌ڵێكی‌ تر له‌ زابتی‌ هه‌ڵهاتوو
ئه‌كات كۆیان ئه‌كاته‌وه‌ داوای‌ ئه‌وه‌یان لێ‌ ئه‌كات یه‌كگرتوو بن و
هه‌وڵی‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ بده‌ن وه‌ له‌وته‌كانیدا زۆر
به‌ ئاشكرا ئه‌یوت هه‌وڵی‌ رزگار كردنی‌ گه‌ل بده‌ین و دین له‌ ده‌وڵه‌ت
جیا بكه‌ینه‌وه‌ ئافره‌ت له‌ پۆشاكی‌ حیجاب ڕزگار بكه‌ین.



هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ پۆلیسی‌ نهێنی‌ زوۆر بوو زۆرجار ئه‌و
بڵاوكراوه‌یه‌یان ئه‌گرت به‌ڵام هێنده‌ شانه‌كانیان نهێنی‌ بوو نه‌یان
ئه‌توانی‌ سه‌ری‌ داوه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ دواتر مسته‌فا كمال له‌یه‌كێك له‌
گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌كان خانوویه‌ك ئه‌گرێت تا گومانی‌ لێ‌ نه‌كرێت
به‌ڵام دواتر به‌هه‌وڵی‌ پۆلیسی‌ نهێنی‌ و به‌هۆی‌ كه‌سێكی‌ سه‌ربه‌
پۆلیسه‌وه‌ شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان كه‌شف ئه‌كرێت و هه‌موویان ئه‌گیرێن
له‌ زیندان ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ مسته‌فا كمال سه‌ركرده‌ی‌ ئه‌م گروپه‌یه‌ جیا
ئه‌كرێته‌وه‌ ئه‌خرێـه‌ زیندانێكی‌ تایبه‌تی‌ یه‌وه‌ دواتر كۆمه‌ڵه‌ی‌
ئیتحادوو ته‌ره‌قی‌ دروست ئه‌بێت كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ مسته‌فا كمال له‌گه‌ڵ
ئیتحادی‌ یه‌كان یه‌ك ئه‌گرن و ئه‌كه‌ونه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ گومان و دودڵی‌
دژی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ به‌ڵام ئیتحادی‌ یه‌كان خۆشیان له‌ مسته‌فا كمال
نه‌ئه‌هات به‌هۆی‌ خۆپه‌رستی‌ و خۆ به‌زل زانی‌ یه‌كه‌یه‌وه‌، دواتر
كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیتحادو ته‌ره‌قی‌ ئه‌بنه‌ دوو باڵی‌ مه‌ده‌نی‌ باڵێ‌ سه‌ربازی‌
(ئه‌حمه‌د ڕه‌زابه‌گ) نوێنه‌ری‌ باڵی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌بێت سه‌رسامی‌
بیروبۆچونه‌كانی‌ فه‌یله‌سوف (ئرغست كانت)ئه‌بێت ته‌نانه‌ت ووشه‌ی‌
ته‌ره‌قی‌ له‌ده‌ستوری‌ كانت ده‌رئه‌هێنێت.



ئه‌ندامی‌ ئیتحادو ته‌ره‌قی‌ بڵاوه‌یان كرد له‌ نێوان سه‌ربازوو
ده‌رده‌داری‌ سوپاو فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌ت دواتر دوای‌ هه‌وڵدانی‌
هه‌ردوو باڵه‌كه‌ یه‌كیان گرته‌وه‌ له‌ پاریس هه‌تا بتوانن هێزیان یه‌ك
بخه‌ن دژی‌ سوڵتان عبدالحمیدی‌ دووهه‌م دواتر توانیان له‌ 24یولیو 1908
ئه‌و ده‌ستوره‌ ڕابگه‌یه‌نن كه‌ پێشتر ڕاگیرابوو له‌ ساڵی‌ 1877م دواتر له‌
ڕێگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (مشوره‌ت)ئه‌یان توان هه‌رچی‌ ئامانجیان هه‌یه‌
به‌ئاشكرا بڵاوی‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ بوه‌ زمان حاڵی‌
مه‌جمعیه‌ی‌ ئیتحادو ته‌ره‌قی‌ دواتر ڕۆژنامه‌ی‌ (میزان) ده‌رئه‌كرا كه‌
دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی‌ موراد به‌گ میزانجی‌) بوو ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ (مشوره‌ت)
له‌ فه‌ره‌نسا ده‌رئه‌چوو ئه‌گه‌یشته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ عوسمانی‌ به‌هۆی‌
ئه‌و ئیمتیازه‌ی‌ كه‌ كونسوڵخانه‌وه‌ هه‌ی‌ بوو دواتر به‌شێوه‌یه‌كی‌
نهێنی‌ بڵاویان ئه‌كرده‌وه‌ سوڵتان عه‌بدول حه‌مید ئه‌یووت ئه‌زانم ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه‌ سێ‌ كه‌س یان پێنح كه‌سن ئه‌وان دژی‌ من چه‌ند ساڵك له‌
ئه‌وروپا قسه‌و نوسین و پلانیان له‌ دژی‌ من نووسی‌ وه‌ به‌ڵام بیریان
نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دژایه‌تی‌ من یانی‌ دژایه‌تی‌ ده‌وڵه‌ت ، كۆمه‌ڵه‌ی‌
ئیتحادو ته‌ره‌قی‌ و ڕێكخستنی‌ نهێنی‌ یان هه‌بوو له‌ناو خاكی‌ عوسمانی‌
داو ڕێكخستنی‌ ئه‌وروپاشیان هه‌بوو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ بیرقه‌ تورانی‌ یان
هه‌بوو (توران شاخێكه‌ ئه‌كه‌وێـه‌ باكوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ئێران، لای‌ ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه‌ ئه‌یان ووت تورك له‌ پێش ترین گه‌لی‌ سه‌ر زه‌وی‌ وه‌
ڕه‌گه‌زی‌ تورك پێشكه‌وتو ترین گه‌لن).



په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیتحادو ته‌ره‌قی‌ به‌جوله‌كه‌ی‌ دۆنمه‌
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وای ئه‌كرد كه‌ سه‌ربه‌خۆن
به‌ڵام په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ به‌هێز هه‌بوو له‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌و جوله‌كه‌ی‌
دونمه‌ ،وشه‌ی‌ دونمه‌ له‌ دوو وشه‌ی‌ توریكی‌ پێك دێت (دو)به‌مانای‌ دوان
دێت (نمه‌) به‌مانای‌ بیرو باوه‌ڕ دێت ئه‌وان خاوه‌نی‌ دوو بیرو باوه‌ڕ
بوون یه‌كێكیان خۆیان وانیشان ده‌دا كه‌ موسڵمانن به‌ڵام لایه‌نی‌
په‌نهانیان جووله‌كه‌ بوون. جوله‌كه‌ی‌ دونمه‌ ده‌ورێكی‌ كاریگه‌ریان
هه‌بوو له‌ دروست كردن و گه‌شه‌ كردنی‌ ئیتحادوو ته‌ره‌قی‌ دواتر ئینجا دوو
ته‌ره‌فی‌ په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ به‌هێزیان له‌گه‌ڵ مه‌حفه‌لی‌ ماسونی‌ دا
هه‌بوو وه‌ جوله‌كه‌ی‌ دونمه‌ هاوكاری‌ ماددی‌ زۆری‌ ڕێكخراوی‌ ئیتیحادو
ته‌ره‌قی‌ یان ئه‌كرد به‌ بۆنه‌ی‌ ئه‌و هاوكاری‌ یه‌ زۆره‌وه‌ جوله‌كه‌ی‌
دونمه‌ی‌ سلانیك به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی‌
ئیتحادوو ته‌ره‌قی‌ وه‌ جوله‌كه‌ی‌ دونمه‌ی‌ سلانسكیش ته‌واو له‌ژێر
كۆنترۆڵی‌ مه‌حفه‌لی‌ ماسونی‌ دا بوون ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ كه‌
كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیتحادو ته‌ره‌قی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ جوله‌كه‌ی‌ دونمه‌وه‌ هه‌بوو
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ سه‌فیری‌ به‌ریتانی‌ (لاوزر) ساڵی‌ 1910 كه‌ باسی‌
په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئیتحادوو ته‌ره‌قی‌ و جوله‌كه‌ی‌ ئه‌كرد ئه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ زۆر به‌نهێنی‌ له‌ 25 /9 /1910
له‌ قوسگه ئگی‌ یه‌وه‌ سه‌فیری‌ به‌ریتانیا (السیر جیرارولاوزر) ئه‌ینێرێت
بۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا - السیرش. هارونج) وه‌ له‌ناو
به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا زانیاری‌ زۆر وردی‌ باس كردووه‌ له‌په‌یوه‌ندی‌ توندو
تۆڵی‌ ئیتیحادو ته‌ره‌قی‌ و جوله‌كه‌ له‌ شاری‌ سلانیك كه‌ شوێنی‌ له‌دایك
بوونی‌ مسته‌فا كمال ئه‌تاتوركه‌ سه‌دو چل هه‌زار كه‌س ئه‌ژیا هه‌شتا
هه‌زاریان جوله‌كه‌ی‌ ئه‌لبان و بیست هه‌زاریان جوله‌كه‌ی‌ دونمه‌ بوون
زۆربه‌ی‌ جوله‌كه‌كان جنسی‌ یه‌ی‌ ئیتالی‌ یان هه‌بوو وه‌سه‌ر
به‌مه‌حفه‌لی‌ ماسونی‌ ئیتالی‌ بوو له‌شاری‌ سلانیك جوله‌كه‌یه‌ك به‌ناوی‌
(قه‌ره‌سو)به‌هاوكاری‌ ماسونی‌ ئیتالی‌ مه‌حفه‌لی‌
(ماسیدونیاروزیتا)دامه‌زراند ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كار بكه‌نه‌ سه‌ر
كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیتحادی‌ و ته‌ره‌قی‌ و خه‌ڵكی‌ توركیا نفوسی‌ خۆیان زیاد
بكه‌ن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ تاوای‌ لێ‌ هات كه‌
كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیتحادو ته‌ره‌قی‌ زۆربه‌ی‌ كارگێرانی‌ له‌ جوله‌كه‌ بوون وه‌
هه‌موو جوله‌كه‌كان بوو بوون به‌ جاسوس كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیتحادو ته‌ره‌قی‌
تاوای‌ لێ هات خه‌ڵكی‌ بڵێین ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ جوله‌كه‌یه‌
تا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ توركی‌ بێت ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باس كرا مشتێكی‌ كه‌م
بوو له‌ هه‌وڵ و چالاكی‌ جوله‌كه‌ بوو له‌ژێر په‌رده‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیتحادو
ته‌ره‌قی‌ و هاوڕێیانی‌ كمال ئه‌تاتورك كه‌ كاریان بۆ له‌ناو بردنی‌
دواهه‌مین ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ئه‌كرد تا وای‌ لێ‌ هات بوو زۆرێك
له‌جوله‌كه‌كان خۆیان خزاندبووه‌ ناو سوڵته‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ یه‌وه‌
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت ئینشاالله له‌ باسێكی‌ سه‌ربه‌خۆدا باسێكی‌ دوورو
درێژتر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌كه‌م به‌ڵام ویستم له‌ساڵیادی‌ مردنی‌ ئه‌تاتورك
ڕوخێنه‌ری‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ هه‌ندێ‌ زانیاری‌ به‌خوێنه‌ران بده‌م وه‌
باسی‌ ئه‌و زیانانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ نابوته‌ی‌ كه‌ دای‌ له‌ جه‌سته‌ی‌
ئومه‌تی‌ ئیسلامی‌ هه‌ندێ‌ خاڵ زۆر به‌كورتی‌ رون بكه‌مه‌وه‌.

1- پچڕاندنی‌ هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ئیسلام به‌ توریكاوه‌.

2- ڕه‌فز كردن و له‌بناغه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خه‌لافه‌تی‌ ئیسلامی‌

3- ده‌ركردنی‌ خه‌لیفه‌و ئه‌وانه‌ی‌ لێی نزیك بوو له‌ناو خاكی‌ توركیاو ده‌ستگترن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا.

4- ده‌ركردنی‌ ده‌ستورێكی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌بری‌ ده‌ستوری‌ كۆنی‌ توركیا.

5- به‌یانی‌ ده‌ركردنی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ دین له‌ ده‌وڵه‌ت. له‌ ساڵی‌ 1923 و
لابردنی‌ ئه‌و بڕگه‌ی‌ له‌ده‌ستور كه‌ ئه‌ڵێت دینی‌ ئیسلام دینی‌
ده‌وڵه‌ته‌.

6- له‌ساڵی‌ 1924 وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌بری‌ ئه‌و وه‌زاره‌تی‌ مه‌عاریفی‌ دانا

7- له‌ساڵی‌ 1926 له‌بری‌ ده‌ستوری‌ ئیسلامی‌ ده‌ستوری‌ سویسرای‌ دانا بۆ
توركیا ڕۆژمێری‌ كۆچی‌ گۆڕی‌ له‌ساڵی‌ 1342 گۆڕی‌ بۆ ساڵی‌ 1926
له‌سه‌رانسه‌ری‌ توركیا.

8- ساڵی‌ 1933 هه‌موو خوێندنگه‌ ئایینی‌ یه‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ هه‌موو ته‌كیه‌و خانه‌قاكانی‌ داخست.

9- جلی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ گۆڕی‌ و ناچاری‌ كردن كه‌ دوای‌ ده‌وام جلی‌ تر له‌به‌ر بكه‌ن

10-سه‌رپۆشی‌ قه‌ده‌غه‌ كردو شه‌بقه‌ی‌ به‌ناچاری‌ كرده‌ سه‌ریان.

11- پۆشاكی‌ موحاجه‌به‌ی‌ قه‌ده‌غه‌ كردو ئافره‌تانی‌ ناچار كرد
به‌له‌به‌ركردنی‌ جلی‌ سفور وه‌ داوای‌ ئازادی‌ ئافره‌تانی‌ ئه‌كرد ده‌ستی‌
كرد به‌ كردنه‌وه‌ی‌ نادی‌ خواردنه‌وه‌ ڕه‌قس و سه‌ما كردن

12- پڕۆگرامی‌ خوێندنی‌ گۆڕی‌ و زمانی‌ توركی‌ و مێژووی‌ كۆنی‌ توركیا هێنایه‌وه‌ بۆ خوێندن و ووشه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ قه‌ده‌غه‌ كرد.

13- وه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی‌ ڕووی‌ توركیای‌ ئه‌كرده‌ ئه‌وروپا و ئه‌یویست توركیا داببڕێت له‌ عاله‌می‌ ئیسلامی‌ .

كمال ئه‌تاتورك له‌سه‌ر ته‌ختی‌ ده‌سه‌ڵات كه‌سێكی‌ هه‌میشه‌ مه‌ست و
سه‌رخۆش و خه‌ریكی‌ سه‌ماو ئاهه‌نگی‌ شه‌وان ڕه‌قس كردن بوو له‌گه‌ڵ
ئافره‌تانی‌ داوێن پیس جگه‌ له‌وه‌ی‌ خۆی‌ خێزانی‌ هه‌بوو خه‌ڵكی‌ ئه‌زمیرو
بوو له‌ جوله‌كه‌كانی‌ نه‌دی‌ بووو خۆشی‌ هه‌ندێ‌ ئافره‌تی‌ تایبه‌تی‌
هه‌بوو بۆ ڕابواردنی‌ پێیان ئه‌وو خۆشه‌ویسته‌ به‌رده‌وامه‌كه‌ی‌ كه‌
ناویان (فكریه‌)ئه‌قای‌ بوون وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌یاڵی‌ هه‌میشه‌ لای‌
ڕابواردن بوو به‌هۆی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ پێشكه‌شیان ئه‌كرد پشكی‌
نه‌وتی‌ ئه‌دایه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌وانه‌ ژنی‌ بارمێزه‌رێكی‌ هێنا هه‌ندێ‌
پشكی‌ دایه‌پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ مه‌شروعی‌ (بارون)و كچێكی‌ (موفید به‌گ) و
خه‌لیل پاشا) بوو ده‌ستكه‌وتی‌ هه‌ندێ‌ پاره‌و پوول و ڕابواردنی‌ كچ و ژنی‌
خۆیان خست بووه‌ به‌رده‌ستی‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ناو كۆشكه‌كه‌
به‌كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر ئافره‌تی‌ داوێن پیس و سه‌ماكه‌رو خزمه‌تكاری‌ ڕاگرتبو
ناوی‌ نابوون به‌كجائی‌ ته‌به‌نی‌


نه‌خۆشی‌ و مردنی‌
ئه‌تاتورك
ئه‌م ڤایرۆسه‌ سه‌خته‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ ئومه‌تی‌ ئیسلامی‌ دوای‌ ئه‌و هه‌موو
زوڵم و زۆرو خۆبه‌زل زانی‌ و دژایه‌تی‌ كردنی‌ ئیسلام خوای‌ باڵا ده‌ست
له‌كۆتایی‌ ته‌مه‌نیدا تووشی‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ زۆر ترسناك و پڕ ئازاری‌ كرد
به‌جۆرێك توشی‌ ئازارێكی‌ زۆر سه‌ختی‌ سه‌ر ئێشه‌ بوو،وه‌ ئاو له‌ سكیدا كۆ
بوویه‌وه‌ ده‌رنه‌ئه‌چوو وه‌زاكیره‌ی‌ زۆر كزو لاواز بوو وه‌خوێن له‌لوتی‌
به‌بێ‌ وه‌ستان به‌ر ئه‌بوو وه‌ توشی‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كی‌ جنسی‌ بوو وه‌
به‌ینی‌ هه‌ردوو رانی‌ توشی‌ خوران بوو ئه‌و ئاوه‌ی‌ كه‌ له‌ سكیدابوو
به‌ده‌رزی‌ له‌ گیانی‌ ده‌ریان ئه‌هێنا وه‌ ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ به‌ره‌و
لاوازی‌ ئه‌چوو به‌جۆرێك بێ هێز بوو بوو كه‌نه‌ی‌ ئه‌توانی‌ به‌ته‌نیا
هه‌ڵس و كه‌وت بكات وه‌ ئێسكی‌ سه‌ر ڕومه‌تی‌ توشی‌ په‌ڵه‌كی‌ بووبوو، وه‌
هێنده‌ ده‌مووچاوی‌ لاواز بووبوو برۆی‌ خه‌ریك بوو ئه‌گه‌یشته‌ سه‌ر ده‌می‌
وه‌ له‌ كۆتا ڕۆژه‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ دا كێشی‌ ته‌نیا چل و هه‌شت كیلۆی‌
مابووه‌ وه‌ وه‌سێتی‌ كرد كاتێك له‌ دنیا ده‌رچو نوێژی‌ جه‌نازه‌ی‌ له‌سه‌ر
نه‌كه‌ن له‌به‌ره‌ به‌یانی‌ 10-11-1938 له‌دنیا ده‌رچوو به‌زه‌لیلی‌
گه‌ڕایه‌وه‌ به‌رده‌م خوای‌ په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ دواهه‌مین
خه‌لافه‌تی‌ ئیسلامی‌ روخاند و خێزانی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ڕه‌وشتی‌ له‌ناو
برد كه‌ به‌سه‌رنجدانه‌ خێراییه‌ له‌ ژیانی‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێت به‌ ڕاستی‌
سه‌لماندی‌ كه‌و له‌ زینایه‌ به‌ڕێگه‌ی‌ ناشه‌رعی‌ له‌دایك بووه‌ وه‌
پیاوێكی‌ ته‌واو حاقدو قین له‌دڵ بوو به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام، توركیا له‌و
گه‌وره‌ییه‌وه‌ كه‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك حوكمی‌ لایه‌ك له‌ جیهانی‌ ئه‌كرد
هێنایه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی‌ بچوكی‌ دارده‌ست و به‌كرێ‌ گیراوی‌ ده‌ست
جوله‌كه‌و ڕێكخراوی‌ ماسونییه‌تی‌ عاله‌می‌ بوو مرد به‌جۆرێكی‌ زۆر
شه‌رمه‌زاری‌ و زه‌لیلی‌ وه‌ ئێستا دوا 71 ساڵ له‌ مردنی‌ وا خه‌ریكه‌
بیره‌ بۆگه‌نه‌كه‌ی‌ به‌یه‌كجاری‌ ده‌خرێته‌وه‌ زبڵدانی‌ مێژوو.







ئاماده‌كردنی : زانا قه‌ره‌داغی‌



س:فه‌یس بووك






 الموضوع الأصلي : ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام , ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام , ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام ,ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام ,ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام , ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ژیانی كه‌مال ئه‌تاتورك دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئیسلام ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة