[center]ئايا دەزانيت كەخواي گەورە فەرماني پێكردوويت نوێژ بكەي؟... خواي گەورە دەفەرموێت: [حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ] (سورة البقرة: 238)، واتە پارێزەري لەنوێژەكانتان و نوێژي عەسر بكەن و گوێڕايەڵي خوا بكەن.
*ئايا دەزانيت نوێژ ڕاسپاردەي پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) لەكاتێكدا دونياي بەجێهێشت و وەفاتي كرد؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەدوا هەناسەكاني دا فەرمووي: {الصلاة، الصلاة، وما ملكت أيمانكم}، واتە: نوێژ، نوێژ، وەئاگاتان لەجارييەكانتان بێت.
*ئايا دەزانيت نوێژ كليلي هەموو چاكەيەكە؟... إبن القيم الجوزية (ڕەحمەتي خواي لێ بێت) دەڵێت: [الصلاة: مجلبة للرزق، حافظة للصحة، رافعة للأذى، طاردة للأدواء، مقوية للقلب، مبيضة للوجه، مفرحة للنفس، مذهبة للكسل، منشطة للجوارح، مملة للقوى، شارحة للصدر، مغذية للروح، مندرة للقلب، حافظة للنعمة، رافعة للنقمة، جالبة للبركة، مبعدة من الشيطان، مقربة من الرحمن] ، واتە: (نوێژ: هۆي بەدەست هێناني ڕزقە، پارێزەرە بۆ تەندروستي، خراپە دوور دەخاتەوە، دوورخەرەوەي دەرمانە، بەهێزكەرە بۆ دڵ، ڕوخسار ڕۆشن دەكاتەوە، شادي هێنەرە بۆ دەروون، تەمەڵي لەناو دەبات، چست و چالاكي دەبەخشێ، هێزو توانا بەردەوام دەكا، سينە فراوان دەكا، ئاوي پاكە بۆ گيان، دڵ ڕووناك دەكاتەوە، پارێزەرە بۆ نيعمەت، دوورخەرەوەي ڕق و كينەيە، خۆشي و بەختەوەري دەهێنێت، دوورخەرەوەيە لەشەيتان،و نزيك كەرەوەيە لەپەروەردگار).
*ئايا دەزانيت پەروەردگار حاشا دەكات لەو كەسەي كەواز لەنوێژ دێنێت؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ:{لاتترك الصلاة متعمدا، فإنه من ترك الصلاة متعمدا فقد برئت منه ذمة الله ورسوله، أي ليس له عهد ولا أمان}، واتە: واز مەهێنە لەنوێژ بەئەنقەست، چونكە هەركەسێك بەئەنقەست واز لەنوێژ بهێنێت پەيمان و بەڵێني خواو پێغەمبەرەكەي حاشاي لێ دەكەن، واتە نەپەيماني هەيەو نەپارێزەرو ئەمانەتي هەيە.
*ئايا دەزانيت ئەو كەسەي كەواز لەنوێژ دەهێنێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەبێ باوەڕ وەسفي دەكات؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة}، واتە: ئەوەي لەنێوان مرۆڤ و بێ باوەڕدايە وازهێنانە لەنوێژكردن.
*ئايا دەزانيت ئەو كەسەي نوێژ نەكات ژني بۆ مارەناكەن، وەعەقدكردني لەسەر هەر ئافرەتێكي موسڵماني نوێژكەر پڕوپووچ (باطل)ە؟
*ئايا دەزانيت كەسي نوێژنەكەر ئەگەر بمرێت لەگۆڕستاني موسڵمانان ناينێژن؟
*ئايا دەزانيت كەسي نوێژنەكەر بەچ جۆرێك سزا دەدرێت لەگۆڕەكەي؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {أتينا على رجل مضطجع، وإذا أخر قائم عليه بصخرة، وإذا هو يهوى بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه _أي يشدخه_ فيتدهده الحجر_ أي يتدحرج_ فيأخذه فلا يرجع أليه حتى يصبح رأسه كما كان، ثم يعود عليه فيفعل به مثل مافعل مرة الأولى، فقلت: سبحان! ماهذان؟ قال جبريل عليه السلام (... إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة...)}، واتە: گەشتين بەپياوێكي پاڵ كەوتوو، وەپياوێكي دي بەردێكي بەدەستەوە بوو وەستابوو لەسەري، بەردەكەي فڕێ دەدا بۆ سەري، وەسەري دەشكاندو دەيقرنجاند، تا بەردەكەي هەڵدەگردەوە سەري وەك پێشتري لێ دەهاتەوەو چاك دەبووەوە، پاشان وەك جاري پێشوو بەردەكەي دەدا لەسەري، وتم: سبحان الله! ئەم دووانە كێن؟ جبريل ڕەزاي خواي لێ بێت، ووتي: ئەوە ئەو پياوەيە كەلەكاتي نوێژي فەرزدا دەخەوێت.
*ئايا دەزانيت يەكەم شت كەلێپرسينەوە دەكرێيت لەسەري نوێژە؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {أول مايحاسب عليه العبد يوم القيامة عن الصلاة، فإن صلحت، صلح سائر عمله، وإن فسدت، فسد سائر عمله}، واتە: يەكەم شت كەبەندە لێپرسينەوەي لەسەر دەكرێ لەڕۆژي قيامەتدا نوێژە، ئەگەر باش بوو ئەوا هەموو كردەوەكاني تري باش دەبێت، وەئەگەر خراپ بوو ئەوا هەموو كردەوەكاني تري خراپ دەبێت.
*ئايا نوێژنەكەر لەڕۆژي قيامەتدا لەگەڵ فيرعەون حەشر دەكرێ؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {من حافظ عليها _أي الصلاة_ كانت له نور وبرهانا يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف} واتە: هەركەس پارێزگاري لێ بكات و بەباشي ئەنجامي بدات، واتە نوێژ لەڕۆژي قيامەتدا ڕووناكي و بەڵگەي پێيە، وەئەوەي پارێزگاري لێ نەكات نەڕووناكي و نەبەڵگەي پێيە وەنەدەربازبوون، وەلەڕۆژي قيامەتدا لەگەڵ قارون و فيرعەون و هامان و ابي بن خلف دەبێ.
*ئايا دەزانيت كەنوێژنەكەر لەگەڵ تاوانباران لەدۆزەخدايە؟... خواي گەورە دەفەرموێت: [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ* إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ* فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ* عَنِ الْمُجْرِمِينَ* مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ* قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ] (سورة المدثر: 38_43)، واتە:هەموو كەسێك بەرپرسە لەكردەوەكاني يان لەوەي ئەنجامي دەدا تەنها خەڵكي (يمين)\'1\' نەبێت، لەبەهەشتدان پرسيار لەتاوانباران دەكەن چي ئێوەي هێناوە بۆ (سقر)\'2\' ووتيان لەنوێژكەران نەبووين.
2012-01-12, 12:43 من طرف ibn islam