Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟

  
 
شاطر
 
  
بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ Empty2012-01-19, 00:46
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
emran

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟   







بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟

( عن ابي هريرة رضي الله عنه ان رجلا دخل المسجد فصلى ورسول الله صلى الله عليه وسلم في ناحية المسجد فجاء فسلم عليه فقال له : ارجع فصل فانك لم تصل فرجع فصلى ثم سلم فقال وعليك ارجع فصل فانك لم تصل قال في الثالثة فاعلمني قال اذا قمت الى الصلاة فاسبغ الوضوء ثم استقبل القبلة فكبر واقرأ بما تيسر معك من القران ثم اركع حتى تطمئن راكعا ثم ارفع راسك حتى تعتدل قائما ثم اسجد حتى تطمئن ساجدا ثم ارفع حتى تستوي وتطمئن جالسا ثم اسجد حتى تطمئن ساجدا ثم ارفع حتى تستوي قائما ثم افعل ذلك في صلاتك كلها ) رواه البخاري و مسلم واتە : ( لە ابي هريرة ڕەزای خوای لە سەر بێت ئەفەرموێ : پیاوێک هاتە ناو مزگەوتەوە نوێژی کرد پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە لایەکی مزگەوت بوو جا هات سەلامی کرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەویش پێی فەرموو : بگەڕێوە نوێژ بکە چونکە تۆ نوێژت نەکرد ! جا پیاوەکە گەڕاوە نوێژی کرد پاشان دیسان هاتەوە سەلامی کرد ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : سەلام لە سەر تۆش و دوو بارە پێی فەرموو : بگەڕێوە نوێژ بکە تۆ نوێژت نەکرد ، لە سێهەم جار پیاوەکە ووتی : فێرم بکە -چۆن نوێژ بکەم- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەگەر هەڵسای بۆ نوێژ -ویستت نوێژ بکەی- ئەوە دەست نوێژێکی جوان بگرە -یانی کەم و کوڕی نەبێ- پاشان ڕوو بکە قیبلە و بڵێ الله اکبر ئینجا ئەوەنەی بۆت ئاسانە قورئانی کە لات هەیە -یانی لە بەرتە- بخوێنە ، پاشان رکوع بەرە -بڕۆ بۆ ڕکوع- هەتا ئەمێنیتەوە -بە شێوەیەک کە هەموو ئێسک و ماسولکەکان ئەوەستن- لە ڕکوع ، پاشان سەرت بەرز بکەوە هەتا ڕاست ئەبیتەوە و ئەوەستی ، پاشان کڕنوش -سەجدە- بەرە تا ئەمێنیتەوە لە سەجدە ، پاشان سەر بەرز بکەوە هەتا ڕاست ئەبیتەوە و دا ئەنیشی بە تەواوی ئەمێنیتەوە لە دانیشتنەکەت ، پاشان کڕنوش بەرەوە تا ئەمێنیتەوە لە کڕنوش -مەبەست لە مانەوە لە و روکنانە مانەوەیە تا زیکرەکان بە ڕەوانی ئەخوێنی و پەلە نەکردنە- پاشان سەر بەرز بکەوەو هەڵسەوە تا ئەوەستیت بە پێوە ، پاشان ئەوە بکە لە هەموو -ڕکاتەکانی- نوێژەکەت ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إن الرجل ليصلي ستين سنة و ما تقبل له صلاة و لعله يتم الركوع و لا يتم السجود و يتم السجود و لا يتم الركوع ) . سلسلة الاحاديث الصحيحة 2535 واتە : ( پیاوی وا هەیە نوێژ ئەکات شەست ساڵ وە نوێژەکەشی لێ وەر ناگیرێ -قبوڵ نابێ لای خوا- لە وانەیە رکوعی تەواو بکات بەڵام سەجدەی تەواو نەبێ ، وە سەجدەی تەواو ئەکا ڕکوعی تەواو ناکات ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ ( لا ينظر الله عز وجل إلى صلاة عبد لا يقيم فيها صلبه بين ركوعها و سجودها ) . سلسلة الاحاديث الصحيحة 2536 واتە : ( خوای عز وجل سەیری نوێژی بەندەیەک ناکات کە پشتی بەرز ناکاتەوەو ناوەستێ لە بەینی ڕکوع و سەجدە بردنیدا ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( الصلاة ثلاثة أثلاث : الطهور ثلث و الركوع ثلث و السجود ثلث ، فمن أداها بحقها قبلت منه و قبل منه سائر عمله و من ردت عليه صلاته رد عليه سائر عمله ) . سلسلة الاحاديث الصحيحة 2537 واتە : ( نوێژ سێ بەشە : پاکی -دەست نوێژ- بەشێکە وە ڕکوع بەشێکە وەسەجدە بردن بەشێکە ، ئەوەی ئەنجامی بداو بیگەیەنێ بە مافی خۆیەوە ئەوە لێی وەرئەگیرێ -نوێژەکەی- وە هەموو کردەوەکانی تری لێ وەر ئەگیرێ -لای خوا قبوڵ دەبێ- وە هەر کەسێ نوێژەکەی بە سەردا بدرێتەوەو لێی وەر نەگیرێ -لای خوا قبوڵ نەبێ- ئەوە هەموو کردەوەکانی بە سەردا ئەدرێتەوەو لێی وەر ناگیرێ ) .

با سوود وەربگرین لەو فەرمودانە

نوێژ پایەی دووەمە لە ئیسلامدا وە گەورەترین فەرزە لە پاش بڕوا بوون بە خواو بڕوا بوون بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم جا کە ئاوها گرنگ بێ لە سەرمان پێویستە لە هەموو شتێک زیاتر گرنگی پێ بدەین و بیپارێزین ، سەیر بکەن ئەگەر کەسێک نوێژی لێ وەرنەگیرێ لای خوا هەموو کردەوەکانی لێ وەر ناگیرێ ! با ئەو کەسانە بە خۆیانا بچنەوە کە نوێژەکانیان بە پەلە ئەکەن و هەر لە کۆڵ خۆیانی ئەکەنەوە ، وە ئەوانەش بە خۆیانا بچنەوە کە هەر نوێژ ناکەن و ئەڵێن وەڵا دڵمان باشەو چاکە ئەکەین و کەس ئەزیەت نادەین ! ئاخر ئەوەی نوێژ بکا بەڵام بە کەم و کوڕیەوە و سەجدەو رکوعی تەواو نەبێو پەلە بکا ئەوە نوێژەکەیشی و چاکەکانی تریشی لێ وەر ناگیرێ ئەی چی بۆ ئەو کەسەیە کە هەر نوێژ ناکاو خۆشی بە کەسێکی چاک ئەزانێ !!!؟
وە با کەس بەوە نەخەڵەتێ بڵێ من ئەوەنە ساڵە نوێژ ئەکەم ئەگەر نوێژەکانی بە جوانی نەکات و سەجدەو ڕکوعی تەواو نەبێ ئەوە هەر ماندوو بوونی بۆ ئەمێنێتەوە لە بەر ئەوە با هەموومان بە نوێژەکانمان بچینەوە تا بۆمان ئەکرێ پێش ئەوەی مردن بێتە سەرمان ئەو کاتە بە هیچ دەرمانێ چارمان ناکرێ !.

وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) کۆ کردنەوەو نوسینی : باوکى حارث







 الموضوع الأصلي : بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ , بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ , بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ ,بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ ,بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ , بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ بۆ ئەو کەسانەی نوێژ بە پەلە ئەکەن ئایا دڵنیان نوێژەکانتان قبوڵە لای خوا ؟ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة