2012-01-23, 01:50
رسالة بيانات كاتب الموضوع
12. سورة يوسف المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 12. سورة يوسف
سوره 12: يوسف بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿1﴾ له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة)دا ڕوونکراوه‌ته‌وه، ئه‌م ئایه‌تانه‌ی (که ڕه‌وانه‌مان کردووه له‌م سوره‌ته‌دا) به‌شێکه له‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه. إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿2﴾ ئێـمه ئه‌م ئایه‌تانه‌مان دابه‌زاندووه له شێوه‌ی قورئانێکی پاراودا به زمانی عه‌ره‌بی به‌ڵکو لێی تێبگه‌ن و ژیریتان بخه‌نه کار. نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآنَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ ﴿3﴾ ئێـمه چاکترین چیرۆک و به‌سه‌رهاتت بۆ ده‌گێڕینه‌وه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) له ڕێگه‌ی (وحی)و نیگامانهوه، له‌شێوه‌ی ئه‌م قورئانه‌دا، هه‌رچه‌نده تۆ پێش ئه‌م باسه له‌م به‌سه‌رهاته بێ ئاگا بووی. إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ ﴿4﴾ باسی ئه‌وه بکه: کاتێ یوسف به باوکی وت: باوکی (به‌ڕێزم) من له خه‌ونمدا بینیم که یانزه ئه‌ستێره‌و خۆر‌و مانگیش کڕنووشیان بۆ من برد. قَالَ يَا بُنَيَّ لاَ تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَى إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُواْ لَكَ كَيْدًا إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلإِنسَانِ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿5﴾ (باوکی)وتی: ڕۆڵه گیان خه‌وه‌که‌ت مه‌گێڕه‌وه بۆ براکانت (نه‌وه‌کو) فێڵێکت لێ بکه‌ن و تووشی به‌ڵایه‌کت بکه‌ن (چونکه ئه‌م خه‌وه داهاتوویه‌کی بڵند بۆ تۆ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش حه‌سودیت پێ ده‌به‌ن) به‌ڕاستی شه‌یتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئاده‌میزاده. وَكَذَلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ الأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَى آلِ يَعْقُوبَ كَمَا أَتَمَّهَا عَلَى أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿6﴾ به‌م شێوه‌یه خوای په‌روه‌ردگار تۆی دیاری کردووه (ئه‌ی یوسف) وه ئاماده‌ی کردوویت بۆ پێغه‌مبه‌رێتی، وه لێکدانه‌وه‌ی خه‌وت فێر ده‌کات و نیعمه‌ت و پله‌و پایه‌ی به‌رزی دنیا‌و قیامه‌تت بۆ ته‌واو ده‌کات، هه‌روه‌ها بۆ نه‌وه‌کانی یه‌عقوب هه‌روه‌ك نیعمه‌ت و پله‌و پایه‌ی بڵندی به‌خشی به باوانت (ئیبراهیم و ئیسحاق) به‌راستی خوای په‌روه‌ردگارت زۆر زانا‌و دانایه. لَّقَدْ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِ آيَاتٌ لِّلسَّائِلِينَ ﴿7﴾ بێگومان له‌م ڕووداوه‌ی یوسف و براکانیدا نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی محمدی تیایه بۆ که‌سانێ که پرسیار بکه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌و (به‌شوێن ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی تۆدا بگه‌ڕێن). إِذْ قَالُواْ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَى أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ ﴿8﴾ کاتێ براکانی یوسف وتیان: به‌ڕاستی یوسف و براکه‌ی (بنیامین) لای باوکمان، له ئێمه نازدارترن و زیاتر له ئێمه گرنگییان پێ ده‌دا، له حاڵێکا ئێمه کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی باوکمان لهسهرلێشێواوییهکی ئاشکرادایه. اقْتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُواْ مِن بَعْدِهِ قَوْمًا صَالِحِينَ ﴿9﴾ (له‌نێوان خۆیاندا هه‌ندێکیان وتیان) یوسف بکوژن، یان فڕێی بده‌نه شوێن و زه‌ویه‌کی دوور، ئه‌وکاته ڕووی باوکتان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه بۆ ئێوه‌و خۆشه‌ویستییه‌که‌ی هه‌مووی بۆ ئێوه ده‌بێت، ئینجا دوای نه‌مانی یوسف ببنه کوڕ‌و که‌سانێکی چاك و ڕێك و پێك. قَالَ قَآئِلٌ مَّنْهُمْ لاَ تَقْتُلُواْ يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِي غَيَابَةِ الْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ السَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ ﴿10﴾ یه‌کێك له براکانی یوسف وتی: یوسف مه‌کوژن، به‌ڵکو بیخه‌نه ناو بیرێکی قوڵه‌وه دوایی کاروان دێت و ده‌یدۆزنه‌وه‌و ده‌یبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بێ هه‌ر شتێکی لێ بکه‌ن. قَالُواْ يَا أَبَانَا مَا لَكَ لاَ تَأْمَنَّا عَلَى يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُ لَنَاصِحُونَ ﴿11﴾ (ئه‌وجا هاتنه لای باوکیان و) وتیان: باوکه بۆچی له ئێمه دڵنیا نیت له‌باره‌ی یوسفه‌وه به‌ڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئه‌وین. أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﴿12﴾ به‌یانی بینێره له‌گه‌ڵمان با گه‌مه‌و یاری بکات و بای باڵی بدات، بێگومان زۆر پارێزگاری ده‌که‌ین و ئاگامان لێی ده‌بێت. قَالَ إِنِّي لَيَحْزُنُنِي أَن تَذْهَبُواْ بِهِ وَأَخَافُ أَن يَأْكُلَهُ الذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْهُ غَافِلُونَ ﴿13﴾ باوکیان وتی: من زۆر غه‌مناك ده‌بم که ئێوه یوسف به‌رن، ده‌ترسم گورگ بیخوات و ئێوه گوێی نه‌ده‌نێ و بێ ئاگا بن لێی. قَالُواْ لَئِنْ أَكَلَهُ الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّا إِذًا لَّخَاسِرُونَ ﴿14﴾ وتیان: ئه‌گه‌ر بێت و یوسف گورگ بیخوات، ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێکی ئاوا به‌هێز له‌گه‌ڵیدا بین، به‌ڕاستی ئێمه زۆر خه‌ساره‌تمه‌ندین. فَلَمَّا ذَهَبُواْ بِهِ وَأَجْمَعُواْ أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَةِ الْجُبِّ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَذَا وَهُمْ لاَ يَشْعُرُونَ ﴿15﴾ کاتێ یوسفیان برد‌و هه‌موو هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که بیخه‌نه ناو بیره‌که‌وه له‌و کاته‌دا (وحی)مان بۆ نارد که هه‌واڵی ئه‌م به‌سه‌رهاته له ئاینده‌دا به براکانت ده‌ده‌یت، کاتێ ئه‌وان ئاگایان له‌خۆیان نابێت و له‌بیریان چۆته‌وه. وَجَاؤُواْ أَبَاهُمْ عِشَاء يَبْكُونَ ﴿16﴾ ئه‌مجا هاتنه لای باوکیان کاتی ئێواره‌و به‌ده‌م گریانه‌وه. قَالُواْ يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَاعِنَا فَأَكَلَهُ الذِّئْبُ وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لِّنَا وَلَوْ كُنَّا صَادِقِينَ ﴿17﴾ وتیان: باوکه ئێمه ڕۆیشتین پێشبڕکێمان کرد‌و (یوسف)مان لای که‌ل و په‌له‌که‌مان به‌جێهێشت، گورگ (په‌لاماری دا‌و) خواردی، به‌ڵام تۆ بڕوامان پێ ناکه‌یت هه‌رچه‌نده ڕاستگۆش بین. وَجَآؤُوا عَلَى قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ ﴿18﴾ براکانی هه‌ندێ خوێنی درۆینه‌یان دابوو له کراسه‌که‌ی، (باوکیان) وتی: وادیاره خۆتان شتێکتان له‌ژێر سه‌ردایه، چارم ته‌نها خۆگریی و ئارامگرتنه به‌جوانی، (داواکارم) خوا کۆمه‌کیم بکات به‌رانبه‌ر ئه‌و باسه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن. وَجَاءتْ سَيَّارَةٌ فَأَرْسَلُواْ وَارِدَهُمْ فَأَدْلَى دَلْوَهُ قَالَ يَا بُشْرَى هَذَا غُلاَمٌ وَأَسَرُّوهُ بِضَاعَةً وَاللّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿19﴾ کاروانێ هات و ئاوهێنهرهکهیان نارد ئاو بێنێ، (ئه‌ویش چووه سه‌ر بیره‌که، سه‌تڵه‌که‌ی داهێشته ناو بیره‌که‌و کاتێ هێنایه سه‌ره‌وه له‌جیاتی ئاو یوسف هاته‌ده‌ره‌وه، کاتێک کابرا بینی)، وتی: مژده بێت ئه‌مه مناڵێکه (ئه‌وسا هه‌ر مناڵێ بدۆزرایه‌ته‌وه ده‌کرا به به‌نده‌و ده‌فرۆشرا) ئه‌م باسه‌یان شارده‌وه‌و کردیانه که‌ره‌سه‌ی فرۆشتن، خوای گه‌وره‌ش زانا‌و ئاگایه به‌کارو کرده‌وه‌یان. وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُواْ فِيهِ مِنَ الزَّاهِدِينَ ﴿20﴾ سه‌رئه‌نجام (بردیان و) فرۆشتیان له‌بازاڕی کۆیله فرۆشه‌کاندا له میسر به نرخێکی هه‌رزان، چه‌ند درهه‌مێکی که‌م، له فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێ نه‌دا، چونکه پشتیان پێوه‌ی نهئێشابوو. وَقَالَ الَّذِي اشْتَرَاهُ مِن مِّصْرَ لاِمْرَأَتِهِ أَكْرِمِي مَثْوَاهُ عَسَى أَن يَنفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا وَكَذَلِكَ مَكَّنِّا لِيُوسُفَ فِي الأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُ مِن تَأْوِيلِ الأَحَادِيثِ وَاللّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ ﴿21﴾ ئه‌وه‌ی که یوسفی کڕی، به‌خێزانه‌که‌ی وت: ڕێزی ئه‌م لاوه بگره‌و شوێن و جێگه‌ی بۆ ئاماده بکه، به‌ڵکو سوودمان پێ بگه‌یه‌نێ یان بیکه‌ینه کوڕی خۆمان، ئا به‌م شێوه‌یه جێگه‌مان خۆش کرد بۆ یوسف له‌م دنیادا وه فه‌رمانه‌کانی خۆ‌یا به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن. وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿22﴾ کاتێك یوسف گه‌وره بوو، عه‌قڵ و بیر‌و هۆشی به‌هێز بوو، پله‌ی پێغه‌مبه‌رێتی و شاره‌زایی باشمان پێ به‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه.ئه‌و ئافره‌ته‌ی که یوسف له‌ماڵی دابوو هه‌وڵی دا له خشته‌ی ببات و (تووشی گوناهی بکا)، هه‌موو قاپییه‌کانی داخست و وتی: من خۆم بۆ تۆ ئاماده‌کردووه‌و شێت و شه‌یدای تۆم، یوسف وتی: په‌نا ده‌گرم به خوا (کاری وا ناکه‌م) چونکه (په‌روه‌ردگارم) ده‌رووی لێ کردوومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها (مێرده‌که‌ت) چاك ڕه‌فتار بووه بۆم (چۆن خیانه‌تی لێ ده‌که‌م)، چونکه من دڵنیام سته‌مکاران سه‌رفه‌راز نابن. وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ قَالَ مَعَاذَ اللّهِ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لاَ يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ ﴿23﴾ چونکه بێگومان (شاژن) ویستی په‌لاماری بدا‌و مه‌ست و حه‌یرانی بوو، (یوسف)یش گیری خواردبوو به‌ده‌ستیه‌وه‌و (هه‌ر ئامۆژگاری ده‌کرد)، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ئیمانی له دڵ و ده‌روونی خۆیدا هه‌ست پێنهکردایهو سزای دۆزه‌خ نه‌هاتایه‌ته به‌رچاوی، به‌و شێوه‌یه (به‌هۆی ئیمانی دامه‌زراوه‌وه) هه‌رچی گوناهو تاوان و خراپه‌یه لێی به‌دوور ده‌گرین، به‌ڕاستی ئه‌و له به‌نده هه‌ڵبژارده‌و پاکه‌کانی ئێمه‌یه. وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلا أَن رَّأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاء إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ ﴿24﴾ بێگومان (شاژن) ویستی په‌لاماری بدا‌و مه‌ست و حه‌یرانی بوو، (یوسف)یش گیری خواردبوو به‌ده‌ستیه‌وه‌و (هه‌ر ئامۆژگاری ده‌کرد)، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ئیمانی له دڵ و ده‌روونی خۆیدا هه‌ست پێ نه‌کردایه‌و سزای دۆزه‌خ نه‌هاتایه‌ته به‌رچاوی، به‌و شێوه‌یه (به‌هۆی ئیمانی دامه‌زراوه‌وه) هه‌رچی گوناهو تاوان و خراپه‌یه لێی به‌دوور ده‌گرین، به‌ڕاستی ئه‌و له به‌نده هه‌ڵبژارده‌و پاکه‌کانی ئێمه‌یه. وَاسُتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِن دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ قَالَتْ مَا جَزَاء مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوَءًا إِلاَّ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿25﴾ سه‌رئه‌نجام یوسف به په‌له ڕای کرد به‌ره‌و ده‌رگاکه‌و زڵێخاش به‌شوێنیا (توانی ده‌ستی له کراسه‌که‌ی گیر بکات) به‌ده‌ستیه‌وه دڕا، له‌به‌رده‌می قاپیهکهدا تووشی مێرده‌که‌ی هاتن، (خێرا شاژن هاته گفت و ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیه) وتی: باشه ئاخۆ سزای ئه‌و که‌سه چیه که بیه‌وێ ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر خێزانه‌که‌ت و بیه‌وێ خراپه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر به‌ند بکرێت، یان سزایه‌کی به‌ئێش بدرێ. قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَن نَّفْسِي وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنْ أَهْلِهَا إِن كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الكَاذِبِينَ ﴿26﴾ یوسف وتی: (نه‌خێر وانیه) ئه‌و ویستی له خشته‌م به‌رێ، ئه‌و ویستی گوناهم پێ بگات، (یه‌کێك له) خزمانی شاژن (که گوێی له به‌سه‌رهاته‌که بوو، دیاربوو که پیاوێکی دنیا دیده بوو) شایه‌تی دا‌و وتی: ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی کراسه‌که‌ی یوسف له پێشه‌وه دڕابێ ئه‌وه (شاژن) ڕاست ده‌کات و یوسف له ڕیزی درۆزناندایه. وَإِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِن الصَّادِقِينَ ﴿27﴾ به‌ڵام ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی له پشته‌وه دڕا بێ ئه‌وه شاژن درۆ ده‌کات و یوسف له ڕیزی ڕاستگۆیاندایه. فَلَمَّا رَأَى قَمِيصَهُ قُدَّ مِن دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِن كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ ﴿28﴾ (کاتێ شا) بینی کراسه‌که‌ی یوسف له پشته‌وه دڕاوه، به (شاژنی) وت: به‌ڕاستی ئه‌مه پیلان و نه‌خشه‌ی خۆتانه، به‌ڕاستی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌و نه‌خشه‌و پیلانی ئێوه زۆر گه‌وره‌یه. يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا وَاسْتَغْفِرِي لِذَنبِكِ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ الْخَاطِئِينَ ﴿29﴾ ئه‌وجا ڕووی کرده یوسف و وتی: ئه‌ی یوسف: ئه‌م باسه فه‌رامۆش بکه‌و گوێی مه‌ده‌رێ، تۆش (ئه‌ی زوڵێخا) داوای لێ‌خۆش بوون و لێبوردن بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌که‌ت چونکه به‌ڕاستی تۆ له گوناهباران و به‌هه‌ڵه‌چواندایت. وَقَالَ نِسْوَةٌ فِي الْمَدِينَةِ امْرَأَةُ الْعَزِيزِ تُرَاوِدُ فَتَاهَا عَن نَّفْسِهِ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا إِنَّا لَنَرَاهَا فِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ ﴿30﴾ (ژنانێك له ئافره‌تانی ناو شار ئه‌م ده‌نگ و باسه‌یان بیست بۆیه) وتیان: (سه‌یره) ژنه‌که‌ی پاشا لاوه‌که‌ی خۆی به‌گیر هێناوه‌و خۆشه‌ویستی هه‌موو دڵ و ده‌روونی داگیرکردووه، به‌ڕاستی ئێمه به ئافره‌تێکی سه‌رلێشێواوی ئاشکرای ده‌بینین. فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِّنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلّهِ مَا هَذَا بَشَرًا إِنْ هَذَا إِلاَّ مَلَكٌ كَرِيمٌ ﴿31﴾ کاتێ که شاژن هه‌واڵی قسه‌و گوفتاریانی بیست، ناردی بهشوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده‌کردن، هه‌ریه‌که‌یان چه‌قۆیه‌کی دایه ده‌ستی (بۆ میوه قاش کردن) (ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و) وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆلایان (با بتبینن)، کاتێ که بینیان لاوێکی زۆر ڕێك و پێکه، (مه‌ست و حه‌یران بوون) و ده‌ستی خۆیان بڕی و وتیان: پاکیی و بێگه‌ردیی و دووری له هه‌موو که‌م و کوڕییه‌ك شایسته‌ی خوایه، ئه‌م (لاوه) به‌شه‌ر نیه (ئه‌وه‌نده جوان و قه‌شه‌نگه)، ئه‌م (لاوه) هه‌ر فریشته‌یه‌کی قه‌شه‌نگ و جوان و پیرۆزه. قَالَتْ فَذَلِكُنَّ الَّذِي لُمْتُنَّنِي فِيهِ وَلَقَدْ رَاوَدتُّهُ عَن نَّفْسِهِ فَاسَتَعْصَمَ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَا آمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًا مِّنَ الصَّاغِرِينَ ﴿32﴾ (شاژن) وتی: ئا ئه‌م (لاوه) که ئێوه لۆمه‌ی من ده‌که‌ن له‌سه‌ری (ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش مه‌ست و حه‌یرانی بوون)، بێگومان من هه‌وڵم دا له خشته‌ی به‌رم، به‌ڵام ئه‌و خۆی گرت و خۆی پاراست و دووره‌په‌رێز بوو، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بێ به‌ند بکرێ و ده‌بێ زه‌لیل ببێ. قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ وَإِلاَّ تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ ﴿33﴾ (یوسف که ئه‌مه‌ی بیست له‌به‌رخۆیه‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارا من زیندانیم لا خۆشتره له‌وه‌ی ئه‌مانه له‌منیان ده‌وێ، جا ئه‌گه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌مانه ڕزگارم نه‌که‌یت و له پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێ و به ئاره‌زوویان بکه‌م و دواییش بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه. فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿34﴾ په‌روه‌ردگاری به‌هانایه‌وه چوو (نزاکه‌ی گیرا کرد)و له ته‌ڵه‌که‌و فێڵی ژنان پاراستی، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ری نزاکانهو زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان). ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّن بَعْدِ مَا رَأَوُاْ الآيَاتِ لَيَسْجُنُنَّهُ حَتَّى حِينٍ ﴿35﴾ پاشان، دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان ده‌ستکه‌وت (له‌سه‌ر پاکیی یوسف، وایان به‌چاک زانی) تا ماوه‌یه‌ك به‌ندی بکه‌ن. وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانَ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا وَقَالَ الآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿36﴾ ئه‌وسا دوو لاوی تریش له‌گه‌ڵ یوسف دا خرانه به‌ندیخانه‌وه، یه‌کێکیان (خه‌وێکی بینی بوو) وتی: من له‌خه‌ونمدا (میوه‌م) ده‌گوشی و شه‌رابم لێ دروست ده‌کرد، ئه‌وی تریان وتی: من له خه‌ومدا بینیم که نان له‌سه‌ر سه‌رمه‌و باڵنده لێی ده‌خوات، ئه‌م خه‌وانه‌مان بۆ لێکبده‌ره‌وه ئێمه ده‌بینین تۆ لاوچاکیت و (شاره‌زای له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودا). قَالَ لاَ يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلاَّ نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَن يَأْتِيكُمَا ذَلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لاَّ يُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَهُم بِالآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ ﴿37﴾ یوسف وتی: (جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت و هیچ ڕۆزییهتان پێ ناگات که من نه‌زانم چیه‌و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی خۆم نیه) به‌ڵکو ئه‌و شتانه په‌روه‌ردگارم فێری کردووم، (وه بزانن) که من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕیان به خوا نیه، هه‌روه‌ها بڕوایان به قیامه‌تیش نیه. وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آبَآئِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ مَا كَانَ لَنَا أَن نُّشْرِكَ بِاللّهِ مِن شَيْءٍ ذَلِكَ مِن فَضْلِ اللّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَشْكُرُونَ ﴿38﴾ به‌ڵکو شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی باوانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و ڕێزی (تایبه‌تی) خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه‌و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام (به‌داخه‌وه) زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزار نین. يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ﴿39﴾ (ئه‌وسا ڕووی کرده‌وه هاوه‌ڵانی به‌ندیخانه‌م: ئایا (باوه‌ڕمان) به کۆمه‌ڵێك خوای هه‌مه‌جۆرو جیاواز (هه‌بێت چاکتره) یاخود ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و به‌تواناو به‌هێز هه‌بێت. مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِ إِلاَّ أَسْمَاء سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَآؤُكُم مَّا أَنزَلَ اللّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ أَمَرَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ ﴿40﴾ هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له‌وه‌ی بریتین له شتانێك که خۆتان و باوانتان ناوتان لێناون، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نیه‌و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی ته‌نها شایسته‌ی خوایه، فه‌رمانیشی داوه ته‌نها هه‌ر خۆی بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئاین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان. يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا وَأَمَّا الآخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِ قُضِيَ الأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ ﴿41﴾ ئه‌ی هاوه‌ڵانی به‌ندیخانه‌م، ئه‌وه‌تان (که له خه‌ویدا میوه‌ی ده‌گوشی بۆ شه‌راب) ئه‌وه ده‌بێته (ساقی پاشا‌و) شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترتان له خاچ ده‌درێ و باڵنده له‌سه‌رو ڕوخساری ده‌خۆن، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی (لێکدانه‌وه‌ی خهوهکانتانهو) هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌کڕێت که پێش بێت. وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُ نَاجٍ مِّنْهُمَا اذْكُرْنِي عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَاهُ الشَّيْطَانُ ذِكْرَ رَبِّهِ فَلَبِثَ فِي السِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ ﴿42﴾ ئینجا یوسف بهوکهسهیانی وت که گومانی وابوو ڕزگار ده‌بێ و (ده‌بێته ساقی پاشا) یادی منت بیر نه‌چێ لای پاشات و باسم بکه (که به‌بێ تاوان من به‌ند کراوم)، به‌ڵام شایتان بیری کابرای برده‌وه که له‌لای پاشا باسی بکات، ئیتر چه‌ند ساڵێك له به‌ندیخانه‌دا مایه‌وه. وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنبُلاَتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ يَا أَيُّهَا الْمَلأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِن كُنتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ ﴿43﴾ (ڕۆژێك پاشا خه‌وێکی سه‌یری بینی و بوو به مه‌راقی له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا) وتی: من (له خه‌ونمدا) بینیم که حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوران، حه‌وت گوڵه (گه‌نمی) سه‌وزو جوانم بینی هه‌روه‌ها حه‌وتی تریش که وشک بوون، ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێك بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌ی خه‌و ده‌زانن. قَالُواْ أَضْغَاثُ أَحْلاَمٍ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الأَحْلاَمِ بِعَالِمِينَ ﴿44﴾ (خه‌ڵکه‌که) وتیان: ئه‌م خه‌وه بێ سه‌رو بنه‌و (هیچ نیه) ئێمه‌ش له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و نازانین. وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَاْ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ ﴿45﴾ (ئینجا کابرا) بیری که‌وته‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌و وتی: من هه‌واڵی (لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌وه‌تان) پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم داواکارم ڕه‌وانه‌م بکه‌ن. يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنبُلاَتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَّعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿46﴾ (ساقی چوو بۆ به‌ندیخانه بۆ دیداری و وتی:) یوسف، ئه‌ی ڕاستگۆ (ئه‌م خه‌وه‌مان) بۆ لێك بده‌ره‌وه: حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوراون (له خه‌ونی پاشادا)، هه‌روه‌ها حه‌وت گوڵه (گه‌نمی) سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشک، به‌ڵکو بگه‌ڕێمه‌وه بۆلای (پاشا) و خه‌ڵکی (تا نرخی تۆ) بزانن و (قه‌درت بزانن و ئازادت بکه‌ن). قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلاَّ قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ ﴿47﴾ یوسف وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کرد‌و (لێتان زیاد بوو) به گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه‌بوون به‌دوور ده‌بێت). ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلاَّ قَلِيلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ ﴿48﴾ پاشان حه‌وت ساڵی گرانی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێ که هه‌ڵیده‌گرن (بۆ تۆ‌و). ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ ﴿49﴾ له‌وه‌ودوا ساڵێكی تر دێت که خه‌ڵکی به‌رووبومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت (میوه) ده‌گوشن و (شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن). وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ فَلَمَّا جَاءهُ الرَّسُولُ قَالَ ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللاَّتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ ﴿50﴾ (ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆلای پاشا‌و لێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆباس کرد، زۆری به‌دڵ بوو بۆیه) وتی: ئاده‌ی بچة بۆم بێنن، کاتێ که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێوه بۆلای پاشا‌و (پێی بڵێ) هۆی چێ بوو ئه‌و ئافره‌ته (کاتی خۆی) ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێكم له‌وه‌دا هه‌یه؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌و پیلانیان. قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِ قُلْنَ حَاشَ لِلّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوءٍ قَالَتِ امْرَأَةُ الْعَزِيزِ الآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَاْ رَاوَدتُّهُ عَن نَّفْسِهِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ ﴿51﴾ (پاشان هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی کۆ کرده‌وه‌و پێی وتن): ئه‌و ڕووداوه چی بوو، چی پێش هاتبوو که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێكی هه‌بوو؟)، هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه، (شاژنیش) وتی: ئێستا ئیتر حه‌ق ڕوون و ئاشکرایه‌و (ده‌بێ دان به‌ڕاستیدا بنێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم، یوسف ڕاست ده‌کاو (پاک و بێتاوانه). ذَلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّي لَمْ أَخُنْهُ بِالْغَيْبِ وَأَنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي كَيْدَ الْخَائِنِينَ ﴿52﴾ (ئینجا یوسف) وتی: با پاشا چاک بزانێ و دڵنیا بێ که من له نهێنیدا خیانه‌تم لێ نه‌کردووه، چونکه به‌ڕاستی خوا فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی خیانه‌تکاران سه‌رکه‌وتوو ناکات. (یاخود زوڵێخا وتی:) تا یوسف دڵنیا بێ له نهێنیداو (که ئه‌و لێره نیه) خیانه‌تی لێ ناکه‌م و بوختانی بۆ هه‌ڵنابه‌ستم، چونکه (بۆم ده‌رکه‌وتووه) که خوا فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی خیانه‌تکاران سه‌رکه‌وتوو ناکات. وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلاَّ مَا رَحِمَ رَبِّيَ إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿53﴾ (ده‌شکرێت یوسف یان زوڵێخا وتبێتی) منیش نه‌فسی خۆم به‌ری ناکه‌م، چونکه نه‌فسی (ئینسان، ئه‌گه‌ر به نووری خواناسی ئاوه‌دان نه‌بێت) به‌ڕاستی فه‌رمان به گوناهو هه‌ڵه‌و تاوان ده‌دات، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی (فریاکهوێت)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیی به‌نده‌کان). وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مِكِينٌ أَمِينٌ ﴿54﴾ (ئه‌وسا پاشا که ڕاستیه‌که‌ی به ته‌واوی بۆ ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تر یوسفی لا به‌ڕێزو به‌نرخ بوو بۆیه) فه‌رمانیداو وتی: ئاده‌ی بچن بۆم بێنن، ئه‌م (لاوه پاکه ژیره زانایه) ده‌بێ هه‌ر لای خۆم بێ و له نزیکانی من بێ، کاتێ که (هاتو) قسه‌یان پێکه‌وه کرد، پاشا وتی: ئه‌مڕۆ ئیتر تۆ له‌لای ئێمه ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه، به‌ته‌واویی لێت دڵنیاین و (جێگه‌ی ڕازی ئێمه‌یت). قَالَ اجْعَلْنِي عَلَى خَزَآئِنِ الأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ ﴿55﴾ (یوسف) وتی: (حه‌زده‌که‌م) بمکه‌یت به لێپرسراوی سامانی سه‌رزه‌وی (ئه‌م وڵاته) (چونکه من له‌خۆم ڕاده‌بینم) که شت بپارێزم و زاناشم که جۆن ده‌یپارێزم (دیاره که ویستویه‌تی له ڕێگه‌ی دادپه‌روه‌ریی و گرنگیدان به ڕزق و ڕۆزیی جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه له‌دڵی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا تا بانگیان بکات بۆ خواناسی و سه‌رفه‌رازیی هه‌ردوو جیهان). وَكَذَلِكَ مَكَّنِّا لِيُوسُفَ فِي الأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَاءُ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَاء وَلاَ نُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ﴿56﴾ ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان جێگیر‌و پایه‌دار کرد له زه‌ویدا، هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی ده‌ویست، ده‌ستی ده‌که‌وت و بۆی ده‌لوا، هه‌رکه‌سێ (هه‌ر ده‌ستیه‌ك) بمانه‌وێت به‌هره‌وه‌ری ده‌که‌ین له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانمان، وه پاداشتی چاکه‌کاران به‌زایه ناده‌ین. وَلَأَجْرُ الآخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ آمَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ ﴿57﴾ بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان (له بهههشطی به‌ریندا) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و پارێزکارو خۆپارێز بوون (له گوناه). وَجَاء إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُواْ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ ﴿58﴾ (ساڵانی گرانی هاته پێشه‌وه) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) چوونه دیوانی، ئه‌و ئه‌وانی ناسیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌میان نه‌ناسیه‌وه. وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ائْتُونِي بِأَخٍ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ أَلاَ تَرَوْنَ أَنِّي أُوفِي الْكَيْلَ وَأَنَاْ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ ﴿59﴾ (ئه‌ویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی ده‌رخستن که برایه‌کی باوکییان هه‌یه‌و نه‌یانهێناوه له‌به‌رئه‌وه) کاتێ بارگه‌و بنهیانی بۆ پێچانه‌وه وتی: من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و برا باوکیهشتانم بۆ بێنن، مه‌گه‌ر نابینن من چۆن کێشانه‌و پێوانه‌م تێر‌و ته‌واوه‌و، چۆن ڕێز له (میوان) ده‌گرم. فَإِن لَّمْ تَأْتُونِي بِهِ فَلاَ كَيْلَ لَكُمْ عِندِي وَلاَ تَقْرَبُونِ ﴿60﴾ ئه‌گه‌ر (ئه‌و کوڕه‌م) بۆ نه‌هێنن، ئه‌وه ئیتر موعامه‌له‌و کێشانه‌و پێوانه‌ی ئێوه لای من نیه، هه‌ر نزیکیشم نه‌که‌ون و نه‌یه‌ن به‌م ناوه‌دا. قَالُواْ سَنُرَاوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَاعِلُونَ ﴿61﴾ (له‌وه‌ڵامیدا) وتیان: ئێمه به جۆره‌ها شێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین باوکی ڕازی بکه‌ین (ئه‌مجاره ده‌یهێنین)، ئه‌و کاره‌ش ده‌که‌ین. وَقَالَ لِفِتْيَانِهِ اجْعَلُواْ بِضَاعَتَهُمْ فِي رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَا إِذَا انقَلَبُواْ إِلَى أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿62﴾ (له فرسه‌تێکدا یوسف به) لاوه‌کانی به‌رده‌ستی وت: هه‌رچی شتومه‌ك و که‌لوپه‌لیان هێناوه بیخه‌نه ناو باره‌کانیان، به‌ڵکو بیناسنه‌وه کاتێ ده‌گه‌رێنه‌وه بۆلای که‌س وکاریان به‌ڵکو (ببێته هانده‌رێك و) بێنه‌وه. فَلَمَّا رَجِعُوا إِلَى أَبِيهِمْ قَالُواْ يَا أَبَانَا مُنِعَ مِنَّا الْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَا أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﴿63﴾ کاتێ که گه‌ڕانه‌وه بۆلای (ماڵ و حاڵ و) باوکیان وتیان: باوکی به‌ڕێزمان کێشان و پێوانمان لێ قه‌ده‌غه کراوه (داوای بنیامین ده‌که‌ن) مۆڵه‌تی بده له‌گه‌ڵماندا با بێت تا کێشانه‌مان بۆ بکه‌ن (به‌ڵێن بێ) ئێمه ده‌یپارێزین. قَالَ هَلْ آمَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلاَّ كَمَا أَمِنتُكُمْ عَلَى أَخِيهِ مِن قَبْلُ فَاللّهُ خَيْرٌ حَافِظًا وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ﴿64﴾ (یه‌عقوبی باوکیان) وتی: هه‌روا متمانه‌تان پێ بکه‌م هه‌روه‌ك پێشتر متمانه‌م پێ کردن به‌رانبه‌ر (یوسف)ی برای؟! به‌ڕاستی خوا چاکترین پارێزه‌ره‌و هه‌ر ئه‌و له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره. وَلَمَّا فَتَحُواْ مَتَاعَهُمْ وَجَدُواْ بِضَاعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ قَالُواْ يَا أَبَانَا مَا نَبْغِي هَذِهِ بِضَاعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ذَلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ ﴿65﴾ کاتێ که که‌ل وپه‌ل وباروبنهکانیان کرده‌وه بینیان هه‌رچی شتومه‌کیانه هه‌ر ئه‌وه خراوه‌ته‌وه باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کرد‌و) وتیان: باوکی به‌ڕێزمان ئێمه چی بکه‌ین، چی بڵێین (له به‌رانبه‌ر ئه‌و پاشا به‌رێزه‌وه) ئه‌وه‌ته هه‌رچی کهلوپهلمانه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆمان.. (ئه‌گه‌ر تۆ مۆڵه‌تی بنیامین بده‌ی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌هێنین بۆ که‌سوکارمان، براکه‌شمان ده‌پارێزین و باری وشرێکیش زیاتر ده‌هێنین، ئه‌و باره بۆ پاشا شتێکی ئاسانه‌و (پێشی خۆشه). قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُ مَعَكُمْ حَتَّى تُؤْتُونِ مَوْثِقًا مِّنَ اللّهِ لَتَأْتُنَّنِي بِهِ إِلاَّ أَن يُحَاطَ بِكُمْ فَلَمَّا آتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ اللّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ ﴿66﴾ (یه‌عقوب) وتی: هه‌رگیز لهگهڵتانناینێرم هه‌تا په‌یمانێکی خواییم پێ نه‌ده‌ن که بیهێننه‌وه بۆلام، مه‌گه‌ر هه‌ر هیچ ده‌سه‌لاتان نه‌مێنێ و له تواناتاندا نه‌بێ، کاتێ که په‌یمانه‌که‌یان دایه‌و (سوێندیان بۆ خوارد) (یه‌عقوب) وتی: خوا خۆی ئاگادار‌و چاودێره به‌و په‌یمانه‌ی که بڕیارمان له‌سه‌ر داوه. وَقَالَ يَا بَنِيَّ لاَ تَدْخُلُواْ مِن بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُواْ مِنْ أَبْوَابٍ مُّتَفَرِّقَةٍ وَمَا أُغْنِي عَنكُم مِّنَ اللّهِ مِن شَيْءٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ ﴿67﴾ هه‌روه‌ها وتی: کوڕه‌کانم (هه‌مووتان) له‌یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه، به‌ڵکو له‌چه‌ند ده‌رگایه‌که‌وه خۆتان بکه‌ن (به باره‌گای پاشادا)، (دڵنیاش بن که) من ههیگیز ناتوانم (له‌و به‌ڵاو پێشهاتانه‌ی که بڕیاری خوای له‌سه‌ره) فریاتان بکه‌وم، هه‌رچی پێش بێ و هه‌موو فه‌رمان و هه‌موو بڕیارێك هه‌ر به ده‌ست خوایه، پشتم هه‌ر به‌و به‌ستووه‌و پشت و په‌نام هه‌ر ئه‌وه، ده‌با ئه‌وانه‌ی پاڵ پشت و پشتیوانیان ده‌وێ هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن. وَلَمَّا دَخَلُواْ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِي عَنْهُم مِّنَ اللّهِ مِن شَيْءٍ إِلاَّ حَاجَةً فِي نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَاهَا وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِّمَا عَلَّمْنَاهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ ﴿68﴾ کاتێك هه‌روه‌ك باوکیان پێی وتبوون و فه‌رمانی پێ دابوون چوونه ناو (باره‌گای پاشا) وه‌نه‌بێ بتوانێ هیچ فریایان بکه‌وێ و (له شتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره، به‌ڵکو ئه‌و ڕێنموونیه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو حه‌زی کرد ڕای بگه‌یه‌نێ، به‌ڕاستی (یه‌عقوب) خاوه‌نی زانست بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی فێرمان کردبو، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی (ڕاستیه‌کان) نازانن. وَلَمَّا دَخَلُواْ عَلَى يُوسُفَ آوَى إِلَيْهِ أَخَاهُ قَالَ إِنِّي أَنَاْ أَخُوكَ فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿69﴾ کاتێک که چوونه ژووره‌وه بۆلای یوسف، (بنیامین)ی برای هێنایه پاڵ خۆی و پێی وت: من (یوسف)ی براتم، خه‌فه‌ت مه‌خۆو خه‌مت نه‌بێ له‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن (چونکه من نه‌خشه‌م کێشاوه تا تۆ لێره بهێڵمه‌وه). فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ السِّقَايَةَ فِي رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا الْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَارِقُونَ ﴿70﴾ کاتێ که باروبنه‌یان بارکردو (خۆراک و دانه‌وێڵه‌ی پێویستی) پێ به‌خشین جامۆڵکه‌ی کێشان و پێوانی خسته ناو باری (بنیامین)ی برایه‌وه، پاشان بانگکه‌رێك بانگی کردن، ئه‌ی کاروانچییان ئێوه دزیتان کردووه؟!. قَالُواْ وَأَقْبَلُواْ عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ ﴿71﴾ (به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه‌و) هاتن و وتیان: چی دیار نیه؟ چیتان لێ ون بووه؟. قَالُواْ نَفْقِدُ صُوَاعَ الْمَلِكِ وَلِمَن جَاء بِهِ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَاْ بِهِ زَعِيمٌ ﴿72﴾ (کارمه‌ندان) وتیان: جامۆڵکهو ده‌فری پاشا دیار نیه، هه‌رکه‌س بیهێنێ (پێش ئه‌وه‌ی باره‌که‌یان بگه‌ڕێین) بارێکی وشتری پێ ده‌به‌خشین (لێپرسراویان وتی) من ده‌بمه زامنی (ئه‌و به‌ڵێنه). قَالُواْ تَاللّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِي الأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَارِقِينَ ﴿73﴾ هه‌موو وتیان: سوێندمان به‌خوا، خۆ ئێوه چاک ده‌زانن که ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووین که فه‌سادو خراپه له زه‌ویدا بکه‌ین وه ئێمه هه‌رگیز دزی ناکه‌ین. قَالُواْ فَمَا جَزَآؤُهُ إِن كُنتُمْ كَاذِبِينَ ﴿74﴾ (کارمه‌ندان) وتیان: باشه ئه‌ی پاداشتی (ئه‌و دزه) چیه ئه‌گه‌ر درۆتان کرد و (دزییهکهتان ده‌رکه‌وت). قَالُواْ جَزَآؤُهُ مَن وُجِدَ فِي رَحْلِهِ فَهُوَ جَزَاؤُهُ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ ﴿75﴾ (براکانی یوسف) وتیان: پاداشتی ئه‌و که‌سه‌ی که (دزراوه‌که) له باره‌که‌یدا ده‌دۆزێته‌وه ئه‌وه پاداشتێتی (که بریتیه له‌وه‌ی بارمتهبێ لای خاوه‌نی شته دزراوه‌که)، ئێمه ئابه‌و شێوه‌یه تۆڵه له سته‌مکاران ده‌سێنین. فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاء أَخِيهِ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَاء أَخِيهِ كَذَلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ إِلاَّ أَن يَشَاءَ اللّهُ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مِّن نَّشَاء وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ ﴿76﴾ (ئینجا یوسف فه‌رمانی دا) که ده‌ست بکه‌ن به گه‌ڕان به باره‌کاندا پێش ئه‌وه‌ی باری (بنیامین)ی برای بپشکنن، له‌وه‌دوا له‌باری براکه‌یدا ده‌ریان هێنا، ئابه‌و شێوه‌یه یوسفمان فێری (نه‌خشه‌ی گلدانه‌وه‌ی براکه‌ی کرد)، نه‌ده‌کرا به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی پاشا براکه‌ی گل بداته‌وه (به‌ڵام به شه‌ریعه‌ت و یاسای خۆیان توانی گلی بداته‌وه)، ویستی خوای گه‌وره‌ش هه‌ر وابوو، به‌و شێوه‌یه پله‌وپایه‌ی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێ به‌رزو بڵندی ده‌که‌ینه‌وه، وه له سه‌روو هه‌موو خاوه‌ن و زانست و زانیاریه‌که‌وه زانا‌و شاره‌زاتر هه‌یه. قَالُواْ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَانًا وَاللّهُ أَعْلَمْ بِمَا تَصِفُونَ ﴿77﴾ (براکانی) وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌م دزیی کردبێت، براکه‌شی کاتی خۆی دزی کردووه، یوسف ئه‌و (قسه ناڕه‌واو تۆمه‌ته ناقۆڵایه‌ی له دڵێ خۆیدا هێشته‌وه‌و لێی ده‌رنه‌که‌وت و پێیان نه‌زانی که سه‌غڵه‌ته)، ئه‌وسا پێی وتن: به‌ڕاستیی ئێوه (به‌م ڕه‌فتاره‌تان) شوێنی خراپ بۆ خۆتان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن، خوا خۆی له هه‌موو که‌س زاناتره به‌وه‌ی که ده‌یڵێن و باسی ده‌که‌ن. قَالُواْ يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ إِنَّ لَهُ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿78﴾ (ئینجا) وتیان: جه‌نابی پاشا، ئه‌م کوڕه باوکێکی پیری به‌ساڵاچووی هه‌یه، یه‌کێك له ئێمه له‌جیاتی ئه‌و گل بده‌ره‌وه، چونکه به‌ڕاستی ئێمه، تۆ به پیاوچاک و چاکه‌خواز ده‌زانین. قَالَ مَعَاذَ اللّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلاَّ مَن وَجَدْنَا مَتَاعَنَا عِندَهُ إِنَّآ إِذًا لَّظَالِمُونَ ﴿79﴾ (یوسف) وتی: په‌نا به‌خوا (ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی وا بکه‌ین) ته‌نها ئه‌و که‌سه گل نه‌ده‌ینه‌وه که شتومهکهکهمان له‌لای دۆزیوه‌ته‌وه، (ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین) ئه‌وه ئیتر ئێمه له ڕیزی سته‌مکارانداین. فَلَمَّا اسْتَيْأَسُواْ مِنْهُ خَلَصُواْ نَجِيًّا قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُواْ أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًا مِّنَ اللّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِي يُوسُفَ فَلَنْ أَبْرَحَ الأَرْضَ حَتَّىَ يَأْذَنَ لِي أَبِي أَوْ يَحْكُمَ اللّهُ لِي وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ ﴿80﴾ کاتێك که ئیتر نا‌ئومێد بوون (له پاشا، لهکهنارێكهوه) ده‌ستیان کرد به چپه‌و ڕا گۆڕێنه‌وه (له‌نێوان یه‌کدا)، کوڕه گه‌وره‌که‌یان وتی: باشه، ئه‌ی نازنن (بیرتان چوو) که باوکتان په‌یمانی لێ وه‌رگرتوون و خوایشی (کردووه به شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه)، پێشتریش ئاشکرایه که چێتان کرد به یوسف و (پیلانتان گێڕا دژی)، ئیتر من هه‌رگیز ئه‌م سه‌رزه‌مین و وڵاته به‌چێ ناهێڵم هه‌تا بوکم مۆڵه‌تم نه‌دات، یاخود خوا فه‌رمانێك بدات له (قازانجم بێت) چونکه ئه‌و خوایه چاکترینی فه‌رمانڕه‌وایانه. ارْجِعُواْ إِلَى أَبِيكُمْ فَقُولُواْ يَا أَبَانَا إِنَّ ابْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَا إِلاَّ بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَافِظِينَ ﴿81﴾ بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای باوکتان و پێی بڵێن: ئه‌ی باوکی (به‌ڕێزمان) کوڕه‌که‌ت دزی کرد‌و ئێمه شایه‌ت بووین و (به به‌رچاومانه‌وه دزراوه‌که‌یان ده‌رهێنا) ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانین، ئێمه له غه‌یب و شاراوه نهێنیه‌کان شاره‌زانین و (نازانین ئه‌و کوڕه بۆ وای کرد). وَاسْأَلِ الْقَرْيَةَ الَّتِي كُنَّا فِيهَا وَالْعِيْرَ الَّتِي أَقْبَلْنَا فِيهَا وَإِنَّا لَصَادِقُونَ ﴿82﴾ حه‌ز ده‌که‌ی) له‌و شار‌و دێیه‌ش بپرسه که ئێمه‌ی لێ بووین، له‌و کاروانه‌ش بپرسه که ئێمه‌ی تیابووین (بۆ ده‌رخستنی ڕاستی و درۆمان) ئێمه به دڵنیاییه‌وه ڕاست ده‌ڵێین و ڕاستگۆین. قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا فَصَبْرٌ جَمِيلٌ عَسَى اللّهُ أَن يَأْتِيَنِي بِهِمْ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿83﴾ (که گه‌یشتنه‌وه لای باوکیان و به‌سه‌رهاته‌که‌یان بۆ گێڕایه‌وه) وتی: (بڕوا ناکه‌م) دیسانه‌وه خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێکخستووه، (چارم نیه) جگه له‌وه‌ی زۆر به‌جوانی دان به‌خۆدا بگرم، به‌ڵكو ئه‌مه خوایه په‌روه‌ردگار هه‌موویانم بۆ بێنێته‌وه‌و (به هه‌موویان شاد ببم)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر زانا‌و دانایه. وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ ﴿84﴾ (ئه‌وسا چووه که‌نارێکه‌وه) و لێیان دوور که‌وته‌وه‌و (به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارد‌و ئه‌سرینه‌وه) وتی: داخم ناچێت بۆ یوسفی (نازدارم) له‌دڵم ده‌رناچێت یوسفی (جوان خاس و خواناسم) ئه‌وه‌نده گریاو فرمێسکی هه‌ڵوه‌راند چاوه‌کانی سپی هه‌ڵگه‌ڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نه‌ما، چونکه ئه‌و ئاخوداخ و خه‌فه‌ت و ئێشی هه‌بوو، (له‌داخی ئه‌م کوڕانه‌ی که زوو یوسفیان ون کرد‌و ئێسته‌ش بوون به‌هۆی ون بوونی بنیامین و کوڕه گه‌وره‌که‌شی). قَالُواْ تَالله تَفْتَأُ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّى تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ الْهَالِكِينَ ﴿85﴾ (کوڕه‌کان به‌زه‌ییان به باوکیاندا هاته‌وه‌و) وتیان: به‌خوا بابه تۆ هه‌ر باسی یوسف ده‌که‌یت و ناوی ده‌به‌یت تا وات لێدێت په‌کت ده‌که‌وێت یاخود تیا ده‌چیت. قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ﴿86﴾ (له‌وه‌ڵامیاندا) وتی: من باسی داخ‌و خه‌فه‌ت و غه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری (ئازیزم) ده‌به‌م، ئه‌وه‌ی من ده
الموضوع الأصلي : 12. سورة يوسف // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam