2012-01-23, 04:02
رسالة بيانات كاتب الموضوع
19. سورة مريم المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 19. سورة مريم
سوره 19: مريم بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان كهيعص ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. ذِكْرُ رَحْمَةِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا ﴿2﴾ (ئه‌م باسه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته، ده‌رباره‌ی به‌نده‌ی خۆی زه‌که‌رییا. إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاء خَفِيًّا ﴿3﴾ کاتێ که له (په‌رستگای خۆیدا) هاناو هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به په‌نهانی. قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا ﴿4﴾ وتی: په‌روه‌ردگارا، من ئێسکه‌کانم لاوازبوون و قژی سه‌رم هه‌رهه‌مووی سپێتی دایگرتووه، من هه‌رگیز له دۆعاو پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به ڕوومه‌وه). وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِن وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا ﴿5﴾ من ده‌ترسم له خزم و خوێشان و عه‌شره‌ت دوای (وه‌فاتی) من (سه‌رگه‌ردان بن، چونکه که‌سێکی وایان تیا به‌دی ناکه‌م که شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت)، (خۆت ده‌زانیت) خێزانه‌که‌شم نه‌زۆکه، به‌ڵكو له به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه‌یت (و مناڵێکم) پێ ببه‌خشی که بتوانێ جێگه‌ی من بگرێته‌وه. يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا ﴿6﴾ تا ببێته جێنشینی من و جێنشینی نه‌وه‌ی یه‌عقوب (له ئاینداری و خواناسیدا)، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه به که‌سێکی وا که تۆش و به‌نده‌کانیشت لێی ڕازیی بن. يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَى لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا ﴿7﴾ (خوای گه‌وره نزای گیرا کرد‌و فه‌رمووی) ئه‌ی زه‌که‌رییا ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێده‌به‌خشین و ناویشی یاحیایه، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه. قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَرِ عِتِيًّا ﴿8﴾ (زه‌که‌رییا) وتی: په‌روه‌ردگارا چۆن کوڕم پێده‌به‌خشی، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم نه‌زۆکه، وه منیش گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ک که‌وته‌یی. قَالَ كَذَلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا ﴿9﴾ (خوای گه‌وره) فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و فهرموشیهتی که ئه‌و کاره لای من زۆر ئاسانه، پێش تریش تۆم دروستکردووه که هه‌ر هیچ نه‌بوویت. قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّي آيَةً قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا ﴿10﴾ (زه‌که‌رییا) وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه (تا دڵنیا بم، که ئه‌و مژده‌یه هاتۆته‌دی)، (خوای گه‌وره) فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه (له‌سه‌ر به‌دیهاتنی ئه‌و کوڕه ئه‌وه‌یه) که تۆ نا‌توانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به ڕۆژه‌کانیه‌وه) قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت. فَخَرَجَ عَلَى قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا بُكْرَةً وَعَشِيًّا ﴿11﴾ (ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی وه ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له‌به‌رانبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن. يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ وَآتَيْنَاهُ الْحُكْمَ صَبِيًّا ﴿12﴾ (ئه‌وسا ئیتر کاتێ که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێ دا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به، وه هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، وه به دادوهریییهکی (ڕێك و پێك کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد). وَحَنَانًا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَاةً وَكَانَ تَقِيًّا ﴿13﴾ (یه‌حیا) دڵ و ده‌روونێکی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و پاک‌و خاوێنی هه‌بوو که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێمان به‌خشیبوو، وه ئه‌و زۆر خواناس و پارێزکار بوو. وَبَرًّا بِوَالِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّا ﴿14﴾ هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، که‌سێکی دڵڕه‌ق و یاخی و ناله‌بار نه‌بوو. وَسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا ﴿15﴾ درودو سه‌لامی له‌سه‌ر بێت له‌و ڕۆژه‌دا که له دایکبوو، وه له‌و ڕۆژه‌دا که وه‌فاتی کرد، له‌و ڕۆژه‌شدا که هه‌ڵده‌ستێ و زیندووده‌بێته‌وه. وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ إِذِ انتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا ﴿16﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) له‌کتێبی (قورئاندا) باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه، کاتێ که که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری، شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقد‌س) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی) فَاتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا ﴿17﴾ له‌نێوان خۆی و ئه‌واندا په‌رده‌یه‌کی ڕایه‌ڵ کرد (تا دوور له خه‌لکی به‌سۆزه‌وه خواپه‌رستی بکات). ئێـمه‌ش جوبرهئیلی فریشته‌مان نارد بۆلای، وه‌کو به‌شه‌رێکی ته‌واو (خۆی خسته به‌رچاوی). قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَن مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّا ﴿18﴾ (مه‌ریه‌م) وتی: من په‌نا ده‌گرم به خوای میهره‌بان ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێکی به‌ته‌قواو له‌خوا ترس نه‌بیت. قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَامًا زَكِيًّا ﴿19﴾ (جوبره‌ئیل) وتی: (مه‌ترسه) من نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا مناڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم. قَالَتْ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا ﴿20﴾ (مه‌ریه‌م) وتی: من چۆن مناڵم ده‌بێت هیچ به‌شه‌رێك توخونم نه‌که‌وتووه‌و داوێن پیسیش نیم. قَالَ كَذَلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِّنَّا وَكَانَ أَمْرًا مَّقْضِيًّا ﴿21﴾ (جوبره‌ئیل) وتی: ئه‌و قسانه ڕاست و دروستن (به‌ڵام) په‌روه‌ردگارت ده‌فه‌رموێت: ئه‌و کار هلای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و مناڵه بهێنمه کایه‌وه)، تا بیکه‌مه نیشانه‌و (معجزة)یه‌ك بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئیتر ئه‌و کاره ئه‌نجامدراوه‌و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. فَحَمَلَتْهُ فَانتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا ﴿22﴾ ده‌ستبه‌جێ (مه‌ریه‌م) سکی پڕ بوو، (به‌ده‌م غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێکی دوور ڕۆشت. فَأَجَاءهَا الْمَخَاضُ إِلَى جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا وَكُنتُ نَسْيًا مَّنسِيًّا ﴿23﴾ ژان گرتی و بردی بۆلای قه‌دی دارخورمایه‌ک، (به ده‌م ئاهو ناڵه‌وه) ده‌یوت: خۆزگه پێش (ئه‌م به‌سه‌رهاته) بمردمایه‌و وه‌ک شتێکی بێ نرخ فه‌رامۆش بکرامایه. فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّا ﴿24﴾ (ئه‌و مناڵه‌ی که‌له داوێنی به‌ربۆوه) له‌ژێره‌وه (بانگی کرد‌و وتی: دایه گیان) خه‌فه‌ت مه‌خۆ، ئه‌وه‌ته په‌روه‌ردگارت به‌به‌رده‌متا جۆگه‌یه‌کی جاری کردووه. وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا ﴿25﴾ ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه داوه) که‌مێك بیجوڵێنه خورمای گهیوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت. فَكُلِي وَاشْرَبِي وَقَرِّي عَيْنًا فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ الْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِي إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيًّا ﴿26﴾ ئیتر له‌و خورمایه بخۆ، له‌و ئاوه‌یش بخۆره‌وه، خه‌میشت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکت له‌خه‌ڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی) به‌ئیشاره‌ت تێی بگه‌یه‌نه که من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهره‌بانم، ئه‌مڕۆ من قسه له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکه‌م. فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا ﴿27﴾ ئه‌وسا مه‌ریه‌م مناڵی (نازداری) خۆی له‌باوه‌ش گرت و بردی بۆلای خزم و که‌س وکاری (هه‌موو به‌سه‌رسامییه‌وه وتیان): ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی کارێکی ناله‌بارو ئابڕوبهرت ئه‌نجام داوه. يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا ﴿28﴾ ئه‌ی خوشکی هارون (له‌به‌ر ته‌قواو خواناسی ئه‌و نازناوه‌یان پێدابوو) نه باوکت که‌سێکی خراپ و (شه‌رواڵ پیس بووه) نه دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس!! فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا ﴿29﴾ (مه‌ریه‌میش هیچی نه‌گووت) به‌ڵکو ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری کرد (تا له‌و بپرسن)، هه‌موو (به‌سه‌رسامیه‌وه) وتیان: چۆن قسه له‌گه‌ڵ مناڵی سهربێشکهدا ده‌کرێت. قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ﴿30﴾ (ئینجا مناڵی ساوا هاته گفت و به ده‌نگه ناسکه‌که‌ی) وتی: من به‌نده‌ی خوام، کتێبی (ئینجیل)ی پێ به‌خشیوم، ده‌مکاته فرستاده‌ی خۆی. وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ﴿31﴾ وه منی موباره‌ک و پیرۆز کردووه له‌هه‌رکوێدا بم، وه ئامۆژگاری کردووم که نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له ژیاندا هه‌م. وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ﴿32﴾ (هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێ داوم که) چاک ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایکمدا، وه نه‌یکردووم به که‌سێکی زۆردار‌و به‌د ڕه‌فتار. وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا ﴿33﴾ سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ربێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که له دایک بووم، وه ئه‌و ڕۆژه‌ی که ده‌مرم، وه ئه‌و ڕۆژه‌ی که زیندوو ده‌کرێمه‌وه. ذَلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ ﴿34﴾ ئا به‌و شێویه (که باسکرا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌م (هاته دنیاوه) هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گوومان به ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (وه گاوران، به کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن). مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ سُبْحَانَهُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ﴿35﴾ هه‌رگیز بۆ خوای گه‌وره نیه، که‌س بکاته کوڕی خۆی (چونکه پێویستی پێی نیه) پاکی بێگه‌ردیی شایسته‌ی ئه‌وه، هه‌ر کاتیك هه‌ر شتێك بڕیار بدات، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێ که پێی بڵێ ببه، ئه‌و شته یا ئه‌و کاره خێرا پێش دێت، یا ڕووده‌دات. وَإِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ هَذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ﴿36﴾ به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، هه‌ر ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێبازی ڕاست و ڕێك. فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِن بَيْنِهِمْ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿37﴾ (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) گرۆو ده‌سته‌ی (گاور‌و جوله‌که) ڕاوبۆچونی جیاوازیان هه‌یه‌و کێشه هه‌یه له نێوانیاندا، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕن و (بڕوا به‌و ڕاستیانه ناکه‌ن) کاتێك که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت و دیمه‌نی سامناك و به‌سه‌رهاتی گه‌وره ده‌بینن. أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا لَكِنِ الظَّالِمُونَ الْيَوْمَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿38﴾ ئه‌و ڕۆژه (که ئه‌و خوانه‌ناسانه) ڕووبه‌ڕووی ئێمه ده‌بنه‌وه‌و دێن بۆلامان، ده‌زگای بیستن و بینینیان زۆر به‌هێزه‌و به هه‌موو هه‌ستیانه‌وه گوێ بۆ بڕیاری ئێمه ده‌گرن، به‌ڵام سته‌مکاران ئه‌مڕۆ (که هێشتا هه‌ر له دنیادان) له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژین. وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿39﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی کاتێ که کار له کار ده‌ترازێ، که‌چێ ئه‌وانه هه‌ر غافڵن باوه‌ڕ ناهێنن. إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ الْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ ﴿40﴾ به‌ڕاستی (سه‌رئه‌نجام) هه‌ر ئێمه ده‌بینه‌وه خاوه‌ن و میراتگری سه‌رزه‌وی و هه‌رکه‌س له‌سه‌ریه‌تی، وه هه‌موان بۆ لای ئێمه دهگهڕێةهوه. وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا ﴿41﴾ له کتێبی (قورئاندا) باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم (بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه) ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ک بووه، که پێغه‌مبه‌رو ڕاست و ڕاستگۆ بوو. إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا ﴿42﴾ کاتێ (که خوا هیدایه‌تی دا) به باوکی وت: باوکی (به‌ڕێزم) ئه‌وه تۆ بۆچی شتێك ده‌په‌رستی که نه گوێبیسته، بینایه (نه له ته‌نگانه‌دا) فریات ده‌که‌وێت. يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا ﴿43﴾ ئه‌ی باوکی (به‌نرخم) ئه‌و زانست و زانیاریه‌ی که به من گه‌یشتووه، (ده‌رباره‌ی دهسهڵاتو توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بۆ تۆ نه‌هاتووه په‌یڕه‌وی من بکه‌و (گویم بۆ بگره) ڕێنموویت ده‌که‌م بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست. يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَنِ عَصِيًّا ﴿44﴾ ئه‌ی باوکی (ئازیزم) شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه شه‌یتان یاخی بووه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه. يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَن فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا ﴿45﴾ ئه‌ی باوکی (به‌ڕێزم) من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت، ئه‌و کاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو هاوده‌می شه‌یتان (له‌ناو دۆزه‌خدا). قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْراهِيمُ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا ﴿46﴾ (باوکی ئیبراهیم به سهغڵهتیهوه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت (لێت قوبوڵ ناکه‌م و) به‌رد بارانت ده‌که‌م بڕؤ، (ون به له‌به‌رچاوم) هه‌ر نه‌تبینمه‌وه. قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا ﴿47﴾ ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێ (وا من ده‌ڕۆم) داوای لێ خۆشبوون و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته منی خۆش ده‌وێ و ڕێزی بۆ داناوم. وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاء رَبِّي شَقِيًّا ﴿48﴾ وه من دوور دهکهومهوهو که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه‌و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نائومێدم نه‌کات و دۆعاو نزا‌و پهروستنم لێ وه‌ربگرێت. فَلَمَّا اعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَكُلًّا جَعَلْنَا نَبِيًّا ﴿49﴾ کاتێك که ئیبراهیم کۆچی کرد‌و، دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه‌و له‌و شتانه‌ی که‌له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاق (وه‌له ئیسحاقیش) یه‌عقوبمان پێ به‌خشی، هه‌ریه‌ك له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر. وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّا ﴿50﴾ بێگومان ئێمه له ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کرد، وه ئێمه زمانی (خه‌ڵکی دیندارمان) هێناوه‌ته گفتوگۆ (که هه‌تا دنیا دنیایه) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکیی و بڵندیی بکه‌ن. وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مُوسَى إِنَّهُ كَانَ مُخْلَصًا وَكَانَ رَسُولًا نَّبِيًّا ﴿51﴾ له کتێبی (قورئاندا) باسی موساش بکه، ئه‌و که‌سێکی دڵسۆز بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو فرستاده بوو. وَنَادَيْنَاهُ مِن جَانِبِ الطُّورِ الْأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَاهُ نَجِيًّا ﴿52﴾ له‌لای ڕاستی کێوی (طور)ه‌وه بانگمان لێ کرد، له نزیکه‌وه گفتوگۆمان بۆ کرد. وَوَهَبْنَا لَهُ مِن رَّحْمَتِنَا أَخَاهُ هَارُونَ نَبِيًّا ﴿53﴾ وه ئێمه به ڕهحمهتو به‌خشنده‌یی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغه‌مبه‌ر (و هاوکار) بۆی. وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًا نَّبِيًّا ﴿54﴾ له کتێبی (قورئاندا) باسی ئیسماعیل بکه، به‌ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، وه ئه‌و پێغه‌مبه‌رو فرستادهش بوو. وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا ﴿55﴾ (ئیسماعیل) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به‌ڕێکو پێکی و له‌کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن، وه زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن، وه ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شایسته‌ی ڕێز‌و ڕه‌زامه‌ندیی بوو. وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا ﴿56﴾ هه‌روه‌ها له کتێبی (قورئاندا) باسی ئیدریس بکه، چونکه ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆبوو.. وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا ﴿57﴾ (له‌به‌ر ئه‌وه ڕێزی) زۆرمان لێ گرت، وه پایه‌دارو به‌رزو بڵندمان کردووه. أُوْلَئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ مِن ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَن خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا ﴿58﴾ ئائه‌وانه که‌سانێکن که خوای گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێگه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م وه ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا سوارمان کردن، وه له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب، وه له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون، ئه‌وانه هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی خوای میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، به په‌له سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت (له سۆز‌و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان) ده‌گرین. فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا ﴿59﴾ له‌دوای ئه‌وان که‌سانێك له نه‌وه‌کانیان بوونه جێ نشین، که نوێژه‌کانیان به زایه دا، وه شوێنی ئارهزواتی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه توشی گومڕای و سه‌گه‌ردانی و سزا ده‌بن (له دنیا‌و قیامه‌تدا). إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا ﴿60﴾ جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، وه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت. جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدَ الرَّحْمَنُ عِبَادَهُ بِالْغَيْبِ إِنَّهُ كَانَ وَعْدُهُ مَأْتِيًّا ﴿61﴾ ئه‌و به‌هه‌شته پڕ له باخ‌و باخاته چڕانه‌ی که خوای میهره‌بان به‌ڵێنی پێ داون له جیهانی شاراوه‌دا، (که هێشتا نه‌یاندیوه) به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت. لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَامًا وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةً وَعَشِيًّا ﴿62﴾ ئه‌وسا له‌وێ هیچ گوفتارێكی نابه‌جێ نابیستن، جگه له سڵاوکردن و (گوفتاری خۆش وبه‌جێ) وه له به‌یانیان و ئێواراندا (له هه‌موو کاتێكدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش و به‌تام) بۆیان ئاماده‌یه. تِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّا ﴿63﴾ ئه‌و به‌هه‌شت و شوێنه خۆشه، به‌و به‌ندانه‌مان ده‌به‌خشین و ده‌یکه‌ینه خاوه‌نی ، که خواناس و پارێزکارن. وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ لَهُ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَلِكَ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا ﴿64﴾ (ماوه‌یه‌ک وه‌حی وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له فریشته جوبرهئیلی پرسی، خوای گه‌وره له قورئاندا وه‌ڵامی دایه‌وه که): ئێمه به ه‌رمانی په‌روه‌ردگارت نه‌بێت دانابه‌زین، هه‌رچی داهاتوو ڕابردوو، وه ئه‌وه‌ش که له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها دنیا‌و قیامه‌ت هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه وه نه‌بێ په‌روه‌ردگاری تۆ (هیچ شتێك) فه‌رامۆش بکات. رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا ﴿65﴾ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، که‌واته هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رسته‌و زۆر به‌رده‌وام و خۆگر به له په‌رستنیدا، ئایا که‌س شک ده‌به‌ی هاوناوی ئه‌و بێت و؟ هاوتای ئه‌و بێ؟ (خاوه‌نی سیفه‌تی به‌رزو بڵندو پیرۆز بێت وه‌ک ئه‌و). وَيَقُولُ الْإِنسَانُ أَئِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا ﴿66﴾ ئاده‌میزادی (بێ باوه‌ڕ) ده‌ڵێت: ئاخۆ که مردم، له ئاینده‌دا زیندوو ده‌کرێمه‌وه؟! أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِن قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا ﴿67﴾ باشه ئاده‌میزاد بۆ ئه‌و یاد ناکات که ئێمه پێشتر دروستمان کرد خۆ هه‌ر هیچ نه‌بوو. فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا ﴿68﴾ سوێند به په‌روه‌ردگارت (خوانه‌ناسان) و شه‌یتانه‌کان کۆده‌که‌ینه‌وه، وه ههموویانبهدهوری دۆزه‌خدا بهجؤکدا دێنین و (ده‌یانخه‌ینه ناوی). ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَنِ عِتِيًّا ﴿69﴾ له‌وه‌ودوا له‌هه‌ر گرۆو ده‌سته‌یه‌ك، ئه‌وانه دهردهکێشێن که زۆر یاخی بوون له خوای میهره‌بان و (دژایه‌تی دین و به‌رنامه‌که‌یان ده‌کرد). ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَى بِهَا صِلِيًّا ﴿70﴾ ئینجا زۆر چاک ئاگادارین به‌وه‌ی که کێ له‌وانه له پێشتر‌و شایسته‌تره به‌وه‌ی که زوو بخرێته ناو (ئاگری دۆزه‌خه‌وه). وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَّقْضِيًّا ﴿71﴾ ئێوه (خه‌ڵکینه هه‌ر هه‌مووتان) به‌سه‌ر (دۆزه‌خدا) تێ ده‌په‌ڕن، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) وه ئ هم (پێشهاته) شتێکی بڕیار دراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێ. ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوا وَّنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿72﴾ له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون، سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا دێنین. وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَّقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا ﴿73﴾ هه‌رکاتێ ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌سه‌ر (بێ باوه‌ڕاندا) به ڕوون ئاشکرا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن به ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه کام له‌و دوو ده‌سته‌یه، جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و ژیانی پڕ عه‌یش و نۆشی بۆ لواوه!! (نه‌فامان پێوه‌ریان ژیانی دنیای ته‌مه‌ن کۆتایه). وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَحْسَنُ أَثَاثًا وَرِئْيًا ﴿74﴾ چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی (ناله‌بارمان) پێش ئه‌مان له‌ناو داوه، که‌ل و پهلو ناوماڵیان له‌مان چاکتر بووه، وه سیما‌و قیافه‌شیان له‌مان ڕێك‌و پێکتر بووه. قُلْ مَن كَانَ فِي الضَّلَالَةِ فَلْيَمْدُدْ لَهُ الرَّحْمَنُ مَدًّا حَتَّى إِذَا رَأَوْا مَا يُوعَدُونَ إِمَّا الْعَذَابَ وَإِمَّا السَّاعَةَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضْعَفُ جُندًا ﴿75﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر تۆ) بڵێ: ئه‌وه‌ی له گومڕاییدا ده‌ژی با هه‌ر خوای میهره‌بان ته‌مه‌نی درێژ‌و ماڵ و سامان ودنیای پێ ببه‌خشێ (به‌جێ ده‌چێ، ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وه‌یه) کاتی ئه‌وه نزیکه که ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێیان کراوه بێته دی، یان سزا‌و ئازاری دنیایه، یا به‌رپابوونی قیامه‌ته (خوانه‌ناسان) له ئاینده‌دا ده‌زانن کێ جێگه‌و ڕێگه‌ی ناخۆشه‌و کێ له‌شکرو سه‌ربازانی لاوازه. وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ مَّرَدًّا ﴿76﴾ بێگومان ئه‌وانه‌ی رێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر خوا زیاتر هیدایه‌تیان ده‌دات، ئه‌و کاروکرده‌وه چاکانه‌ش که ده‌ست پێشکه‌ری ده‌کرێ، چاکتره لای په‌روه‌ردگارت، پاداشتی (بێ سنووره)و چاکترین شوێنیش (بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه) ئاماده‌یه. أَفَرَأَيْتَ الَّذِي كَفَرَ بِآيَاتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا ﴿77﴾ ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ت بینیوه، که باوه‌ڕی به ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه‌و (به له‌خۆباییبوونه‌وه) ده‌ڵێ: من ده‌بمه خاوه‌نی سامان و کوڕ‌و نه‌وه. أَاطَّلَعَ الْغَيْبَ أَمِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَنِ عَهْدًا ﴿78﴾ باشه، ئاخۆ (ئه‌و به‌نده یاخییه) به نهێنی و شاراوه‌کانی زانیوه، یاخود به‌ڵێنی وه‌رگرتووه له خوای میهره‌بان (که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت؟!). كَلَّا سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُ مِنَ الْعَذَابِ مَدًّا ﴿79﴾ نه‌خێر (به دڵی ئه‌و نابێت) ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێ تۆماری ده‌که‌ین له‌سه‌ری، وه سزای دوورودرێژی بۆ ده‌ڕه‌خسێنین. وَنَرِثُهُ مَا يَقُولُ وَيَأْتِينَا فَرْدًا ﴿80﴾ بێگومان ئه‌وه‌ی (ئه‌و خوانه‌ناسه) ده‌یڵێت: (له‌سه‌ری ده‌که‌وێت) و خاوه‌نی ده‌بێت، وه به ته‌نهاش دێته لامان (بۆ لێپرسینه‌وه). وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا ﴿81﴾ (ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) له جیاتی خوا جۆره‌ها شتی تریان کردۆته خوای خۆیان تا پهیهداریی و ده‌سه‌ڵاتیان (به خه‌یاڵی خۆیان ده‌ست بکه‌وێت). كَلَّا سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿82﴾ نه‌خێر (خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یپه‌رستن، له ڕۆژی قیامه‌تدا) باوه‌ڕیان به په‌رستنی ئه‌وان نیه‌و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، (به‌ڵكو به سه‌ختیی) دژایه‌تیان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه. أَلَمْ تَرَ أَنَّا أَرْسَلْنَا الشَّيَاطِينَ عَلَى الْكَافِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّا ﴿83﴾ ئایا نابینی که ئێمه چۆن شه‌یتانه‌کان ده‌نێرینه سه‌ر کافر‌و خوانه‌ناسان، هانیان ده‌ده‌ن بۆ تاوان و گوناهو خراپه به گه‌رمیی. فَلَا تَعْجَلْ عَلَيْهِمْ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمْ عَدًّا ﴿84﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هیچ خه‌مت نه‌بێت، چونکه ئێمه به وردیی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یان به ژماره تۆمار ده‌که‌ین. يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا ﴿85﴾ ڕۆژك دێت ئێمه (ده‌سته ده‌سته) خواناس و پارێزکاران بۆلای خوای میهره‌بان به‌ڕێ ده‌که‌ین (تا به‌دیداری شاد ببن و بیانخاته به‌هه‌شته‌وه). وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَى جَهَنَّمَ وِرْدًا ﴿86﴾ تاوانبار‌و گوناهکارانیش به په‌له ڕاو ده‌نێن بۆ ناو دۆزه‌خ. لَا يَمْلِكُونَ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَنِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَنِ عَهْدًا ﴿87﴾ ئه‌وانه که‌س، تکاکاریان نیه‌و تکاکردن به ده‌ست ئه‌وان نیه، به‌ڵكو به‌ده‌ست ئه‌و که‌سه‌یه که له‌کاتی خۆیدا خوای میهره‌بان به‌ڵێنی داوه‌تێ (له پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان و…هتد). وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا ﴿88﴾ (جوله‌که‌و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوای مهیره‌بان کوڕی هه‌یه!! لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا ﴿89﴾ به‌ڕاستی (بوختانێکی) ناقۆڵاو (گوفتارێکی ناشایسته‌و نابه‌جێ (ده‌ڵێن). تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا ﴿90﴾ ئاسمانه‌کان (له ناقۆڵایی) ئه‌و گوفتاره، خه‌ریکه له‌ت و په‌ت ده‌بێت، زه‌وی خه‌ریکه قاژقاژ ده‌بێت، کێوه‌کان خه‌ریکن وردوخاش ده‌بن. أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا ﴿91﴾ کاتێک که (نه‌فامان) بوونی کوڕ و نه‌وه ده‌ده‌نه پاڵ خوای میهره‌بان. وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴿92﴾ هه‌رگیز بۆ خوای میهره‌بان نه‌هاتوه‌و ڕه‌وا نیه که کوڕ بۆ خۆی بڕایار بدات. إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْدًا ﴿93﴾ به‌ڕاستی هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه (هه‌ر هه‌موویان) (بیانه‌وێت و نهیانهوێط) به‌نده‌ی ملکه‌چی خوای میهره‌بانن، وه له ڕۆژی ڕهستاخێزدا (به ناچاریی) ده‌بێت ئاماده‌بن. لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿94﴾ بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه‌و (که‌سی لێ ون نابێت). وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿95﴾ هه‌رهه‌مووشیان ڕۆژی قیامه‌ت دێنه پێشه‌وه، بۆلای به‌تاك و ته‌نها (بێ پاسه‌وان و بێ که‌س). إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَنُ وُدًّا ﴿96﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، خوای میهره‌بان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تی) بۆ ئاماده کردوون، (هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن فریشته‌کان و ئیماندارن و نیشته‌جێکانی به‌هه‌شته‌وه) خۆشه‌ویست و ڕێزدارن. فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا ﴿97﴾ ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسانکردووهو به زمانی تۆ ڕه‌وانه‌مان کردووه، تا بیکه‌ینه مژده بۆ پارێزکارو خواناسه‌کان، هه‌روه‌ها که‌سانی سه‌رسه‌خت و که‌له‌ڕه‌قی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه. وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا ﴿98﴾ ئێمه چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی (ناله‌بارمان) پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه، ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت، یا سرته‌یه‌ک چرپه‌یه‌ک، مشه‌یه‌کیان لێوه بێت؟!
الموضوع الأصلي : 19. سورة مريم // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam