2012-01-23, 04:27
رسالة بيانات كاتب الموضوع
26. سورة الشعرا‌ء المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 26. سورة الشعرا‌ء
سوره 26: الشعرا‌ء بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان طسم ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿2﴾ ئه‌م (سووره‌ته) له ئایه‌ته‌کانی کتێبی (قورئانی) ئاشکراو ڕونن. لَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ﴿3﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنی (کاتێ که ده‌بینی خوانه‌ناسان) باوه‌ڕ ناهێنن. إِن نَّشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِم مِّن السَّمَاء آيَةً فَظَلَّتْ أَعْنَاقُهُمْ لَهَا خَاضِعِينَ ﴿4﴾ خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت (معجزة)یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ داده‌به‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت. وَمَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ مِّنَ الرَّحْمَنِ مُحْدَثٍ إِلَّا كَانُوا عَنْهُ مُعْرِضِينَ ﴿5﴾ هیچ یادخستنه‌وه‌و ئامۆژگارییه‌كی گویا له‌خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه، که پشتی تێنه‌که‌ن و سه‌رپێچی لێ نه‌که‌ن. فَقَدْ كَذَّبُوا فَسَيَأْتِيهِمْ أَنبَاء مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون ﴿6﴾ بێگومان ئه‌وانه (به‌رنامه‌ی ئێمه‌یان) به‌درۆخسته‌وه، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌یان پێ ده‌گات، که گاڵته‌یان پێی ده‌هات. أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الْأَرْضِ كَمْ أَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ ﴿7﴾ ئایا سه‌رنجی زه‌وی ناده‌ن و لێی وردنابنه‌وه، چه‌نده‌ها جووت گژوگیاو ڕووه‌کی هه‌مه‌جۆرو جوان و ڕازاوه‌مان تیا ڕواندووه. إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿8﴾ به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ ناهێنن. وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿9﴾ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵاده‌سته (به‌سه‌ر کافراندا) به‌سۆزو میهره‌بانیشه (به ئیمانداران). وَإِذْ نَادَى رَبُّكَ مُوسَى أَنِ ائْتِ الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿10﴾ (بیریان بخه‌ره‌وه) کاتێ که په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به مو‌سا که بچێ بۆلای قه‌ومی سته‌مکارو سته‌م پیشه. قَوْمَ فِرْعَوْنَ أَلَا يَتَّقُونَ ﴿11﴾ قه‌ومی فیرعه‌ن.. وه پێیان بڵێ: (ئایا له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یان ناترسن و) له‌خوا ناترسن؟ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ﴿12﴾ مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا من ده‌ترسم به درۆم بخه‌نه‌وه‌و بڕوام پێ نه‌که‌ن. وَيَضِيقُ صَدْرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرْسِلْ إِلَى هَارُونَ ﴿13﴾ وه ته‌نگه نه‌فه‌س و سینه ته‌نگ بم و زمانم پاراو نه‌بێ، (به‌ڵکو) په‌یام به هاروونی (براشم) بنێریت تا (هاوکاریم بکات و یاریده‌ده‌رم بێت). وَلَهُمْ عَلَيَّ ذَنبٌ فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ ﴿14﴾ بێگومان من گوناهێکم کردووه دژیان (کاتێ به هه‌ڵه قبطی یه‌که‌م کوشت) من ده‌ترسم بمکوژنه‌وه. قَالَ كَلَّا فَاذْهَبَا بِآيَاتِنَا إِنَّا مَعَكُم مُّسْتَمِعُونَ ﴿15﴾ خوا فه‌رمووی: نه‌خێر (ناتوانن بتکوژن) بڕۆن هه‌ردووکتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ (معجزة)کانماندا، ئێمه گوێمان له گوفتاریانهو هه‌موو شتێک ده‌بیستین و (ده‌تانپارێزین). فَأْتِيَا فِرْعَوْنَ فَقُولَا إِنَّا رَسُولُ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿16﴾ بچن بۆلای فیرعه‌ون و بڵێن: ئێمه (هه‌ردووکمان) پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاری جیهانهکانین. أَنْ أَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿17﴾ (داوات لێ ده‌که‌ین) که ده‌ستبه‌رداری نه‌وه‌ی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکه‌یت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن. قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ ﴿18﴾ (کاتێ که موسا‌و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند، فیرعه‌ون به موسای) وت: (ئه‌مه پاداشتی پیاوهتیته) ئایا ئێمه به مناڵی به‌خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟ وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ الَّتِي فَعَلْتَ وَأَنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿19﴾ ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ستی کوشتنت قبطی یه‌که‌یه) دیاره که تۆ له‌ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوه‌تی نازانن. قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ ﴿20﴾ مو‌سا وتی: (ڕاسته) به‌ڵام ئه‌و کاته سه‌رلێشێواو بووم، (وه‌ک ئێسته به‌رچاوم ڕوون نه‌بوو). فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكْمًا وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿21﴾ ئه‌وه‌بوو که له‌ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێك که ترسام (له‌سه‌ر کوشتنێکی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه) ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێ به‌خشیوم و کردوومی به یه‌کێ له پێغه‌مبه‌ران. وَتِلْكَ نِعْمَةٌ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنْ عَبَّدتَّ بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿22﴾ ئه‌و (بهخێوکردنهشم) نازو نیعمه‌تێک نیه که منه‌تم به‌سه‌ردا بکه‌یت (چونکه به‌هۆی سته‌می ئێوه‌وه بووه) چونکه تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون. قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿23﴾ (ئینجا فیرعه‌ون) وتی: باشه په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان کێیه؟ (که تۆ خۆت به فرستاده‌ی ئه‌و ده‌زانیت). قَالَ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿24﴾ مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگار (به‌دیهێنه‌ری) هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچیش وا له نێوانیاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه (بڕوا ده‌که‌ن) و دڵنیا ده‌بن. قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُ أَلَا تَسْتَمِعُونَ ﴿25﴾ (فیرعه‌ون به لهخۆبایبونێکهوه) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: خۆ گوێتان لێیه (چه‌نده قسه‌کانی گه‌وره‌یه). قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿26﴾ (مو‌سا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که‌و) وتی: (خوای جیهانه‌کان) په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باوانی دێرینیشتانه. قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ ﴿27﴾ (فیرعه‌ون به گاڵته پێ کردنه‌وه) وتی: به‌ڕاستی (وادیاره) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که بۆ ئێوه ڕه‌وانه‌کراوه شێته!! قَالَ رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ﴿28﴾ مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار!! قَالَ لَئِنِ اتَّخَذْتَ إِلَهًا غَيْرِي لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ الْمَسْجُونِينَ ﴿29﴾ (فیرعه‌ون هه‌ڕه‌شه‌ی کرد‌و) وتی: ئه‌گه‌ر جگه له‌من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت ده‌تخه‌مه ڕیزی بهندکراوهکانهوهو زیندانیت ده‌که‌م. قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُّبِينٍ ﴿30﴾ (مو‌سا به هێمنی) وتی: باشه پێت چۆنه (به‌ڵگه‌و) شتێکی ئاشكرات پیشان بده‌م (له‌سه‌ر راستگۆیی خۆم). قَالَ فَأْتِ بِهِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿31﴾ (فیرعه‌ون) وتی: ئاده‌ی بزانم (کوا) بیهێنه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت!! فَأَلْقَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ ﴿32﴾ ئه‌ویش خێرا گۆچانه‌که‌ی فڕێداو بوو به مارێکی گه‌وره‌ی ئاشکرا (فیرعه‌ون و دانیشتوانی تۆقان)!! وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاء لِلنَّاظِرِينَ ﴿33﴾ ده‌ستیشی (خسته بن باڵی و) ڕای کێشا ئه‌ویش سپی هه‌ڵگه‌ڕا وه‌ك (کافوور)، ته‌ماشاچییان سه‌رنجیان ده‌دا!! قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ ﴿34﴾ فیرعه‌ون (هیچی بۆ نه‌مایه‌وه) به دانیشتوانی ده‌وربه‌ری خۆی وت: ئه‌م (فرستاده‌یه) جادوگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زایه!! يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿35﴾ ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به‌هۆی جادوه‌که‌یه‌وه، فه‌رمانتان به چییه؟ (چی بکه‌ین باشه تا سنوورێکی بۆ دابنێین). قَالُوا أَرْجِهِ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿36﴾ (داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان: مۆڵه‌تێك بده به (موسا‌و) براکه‌ی (وه هه‌وڵ بده‌و فه‌رمان بنێره) بۆ هه‌موو شاره‌کان که خه‌ڵکی (له پیلانه‌کانی ئاگادار بکه‌ن و تێ‌یان بگه‌یه‌نن)!! يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ ﴿37﴾ تا فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بێنن. فَجُمِعَ السَّحَرَةُ لِمِيقَاتِ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ ﴿38﴾ سه‌رئه‌نجام جادووگه‌ران له ڕۆژی دیاریکراو‌و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانه‌وه. وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلْ أَنتُم مُّجْتَمِعُونَ ﴿39﴾ پاشان به خه‌ڵکی وترا: ئایا بۆ (دیتنی ئه‌م دیمه‌ن و شانۆیه) کۆنابنه‌وه؟! لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ السَّحَرَةَ إِن كَانُوا هُمُ الْغَالِبِينَ ﴿40﴾ به‌ڵکو شوێنی جادووگه‌ران بکه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتن و بردیانه‌وه. فَلَمَّا جَاء السَّحَرَةُ قَالُوا لِفِرْعَوْنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ ﴿41﴾ کاتێ جادووگه‌ران هاتن بۆلای فیرعه‌ون، وتیان: ئایا پداشتمان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین و بردمانه‌وه. قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ إِذًا لَّمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ﴿42﴾ فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له نزیکانی من ده‌بن و (چیتان بوێت پێتان ده‌به‌خشم). قَالَ لَهُم مُّوسَى أَلْقُوا مَا أَنتُم مُّلْقُونَ ﴿43﴾ (پاشان له ڕۆژو کاتی دیاریکراودا) مو‌سا به (جادوگه‌رانی) وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و (چیتان له‌ده‌ست دێ درێغی مه‌که‌ن؟!). فَأَلْقَوْا حِبَالَهُمْ وَعِصِيَّهُمْ وَقَالُوا بِعِزَّةِ فِرْعَوْنَ إِنَّا لَنَحْنُ الْغَالِبُونَ ﴿44﴾ (جادووگه‌ران) هه‌رچی په‌ت و گوریس و دار‌و گۆچانیان هه‌یه فڕێیان دا‌و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه. فَأَلْقَى مُوسَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ ﴿45﴾ مو‌سا گۆچانه‌که‌ی فڕێ‌دا هه‌رچی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌رهه‌مووی هه‌ڵ لووشی وله‌ناوی دا. فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ ﴿46﴾ ئیتر ده‌ستبه‌جێ جادووگه‌ران (خۆیان پێنه‌گیرا له‌به‌رانبه‌ر حه‌قیقه‌ته‌وه) سوژده‌یان برد (بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست). قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿47﴾ وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان. رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ ﴿48﴾ په‌روه‌ردگاری موسا‌و هاروون. قَالَ آمَنتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿49﴾ فیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م، (ئێستا بۆم ده‌رکه‌وت) ئه‌م جادووگه‌ره، گه‌وره‌که‌تانه که فێری جادووگه‌ریی کردوون.. خۆتان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێ ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم، وه هه‌مووتان بکه‌م به خاچدا. قَالُوا لَا ضَيْرَ إِنَّا إِلَى رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ ﴿50﴾ (جادووگه‌رانی) ئه‌وساو ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی نابێت و (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆلای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه. إِنَّا نَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَايَانَا أَن كُنَّا أَوَّلَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿51﴾ ئێمه به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران. وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ﴿52﴾ (دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا (که ئیتر وڵات به‌جێ بێڵێ و) شه‌وڕه‌ویی بکات له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانمان، وه دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون. فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿53﴾ فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه‌و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن). إِنَّ هَؤُلَاء لَشِرْذِمَةٌ قَلِيلُونَ ﴿54﴾ (جاڕی دا‌و وتی) ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و (زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین). وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَائِظُونَ ﴿55﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌شییان کردووه‌و ئێمه‌یان تووڕه کردووه. وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَاذِرُونَ ﴿56﴾ (خه‌متان نه‌بێت) ئێمه هه‌موومان بێدارو ئاگادارین (له نه‌خشه‌یان). فَأَخْرَجْنَاهُم مِّن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿57﴾ (به‌و شێوه‌یه فیرعه‌ون و دارودهستهیمان) ده‌رهێنا له‌ناو باخ و باخات و کێوه‌کان. وَكُنُوزٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ ﴿58﴾ له‌نێو گه‌نجینه‌ی جۆراوجۆر‌و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌دا. كَذَلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿59﴾ نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به خاوه‌نی (زۆربه‌ی) ماڵ و سامانیان. فَأَتْبَعُوهُم مُّشْرِقِينَ ﴿60﴾ (فیرعه‌ون و داروده‌سته‌ی) شوێنیان که‌وتن، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پێیان گه‌یشتن. فَلَمَّا تَرَاءى الْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا لَمُدْرَكُونَ ﴿61﴾ کاتێ هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی مو‌سا وتیان تازه پێمان ده‌گه‌ن و (ئێمه تیاچووین). قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ ﴿62﴾ (مو‌سا) وتی: نه‌خێر وا نیه من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموونیم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفه‌رازیی). فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنِ اضْرِب بِّعَصَاكَ الْبَحْرَ فَانفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ ﴿63﴾ (ئه‌وسا ده‌ستبه‌جێ) ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا که: به گۆچانه‌که‌ت بماڵه به ده‌ریاکه‌دا، (هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) ده‌ریا شه‌ق بوو، وه هه‌ر ڕێگه‌و شه‌قامێکی ده‌وره‌درا به کێوێکی گه‌وره‌و مه‌زن (له‌ئاو، ئاوه‌که خۆی هه‌ڵدایه‌وه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایه‌فه‌که‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروستکرد، وه به‌نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه). وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ الْآخَرِينَ ﴿64﴾ ئینجا ئه‌وانمان له‌مان نزیك کرده‌وه. وَأَنجَيْنَا مُوسَى وَمَن مَّعَهُ أَجْمَعِينَ ﴿65﴾ مو‌سا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ته‌کیان بوون ڕزگارمان کردن. ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ ﴿66﴾ ئه‌وسا ئه‌وانی ترمان نوقمی (ده‌ریا) کرد. إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿67﴾ ته‌ماشای ئایه‌تی 8،9 بکه. وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿68﴾ ته‌ماشای ئایه‌تی 8،9 بکه. وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَاهِيمَ ﴿69﴾ هه‌روه‌ها به‌سه‌رهات و هه‌واڵی ئیبراهیم (بۆ ئه‌و خه‌ڵکه) باس بکه. إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا تَعْبُدُونَ ﴿70﴾ کاتێ که به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟! قَالُوا نَعْبُدُ أَصْنَامًا فَنَظَلُّ لَهَا عَاكِفِينَ ﴿71﴾ وتیان: (ئاشکرایه) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین. قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ ﴿72﴾ (ئیبراهیم) وتی: ئایا کاتێك که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دۆعا ده‌که‌ن، گوێیان له ئاهوناڵه‌و داخوازیه‌کانتان هه‌یه؟! أَوْ يَنفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ ﴿73﴾ یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێك یا زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن. قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ ﴿74﴾ (بتپه‌رستان) وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باوانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین). قَالَ أَفَرَأَيْتُم مَّا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ ﴿75﴾ (ئیبراهیم) وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن). أَنتُمْ وَآبَاؤُكُمُ الْأَقْدَمُونَ ﴿76﴾ (به‌ڕاستی) ئێوه‌ش و باوانی دێرینیشتان (به‌هه‌ڵه‌دا چوون). فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِّي إِلَّا رَبَّ الْعَالَمِينَ ﴿77﴾ (ئیبراهیم پێی وتن) هه‌موو ئه‌وان دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان (که هه‌ندێ له باوان په‌رستوویانه). الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ ﴿78﴾ ئه‌و زاته‌ی که دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان). وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ ﴿79﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که خۆراکم پێ ده‌به‌خشێ و خواردنه‌وه‌م ده‌داتێ. وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ﴿80﴾ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتم هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێ. وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ ﴿81﴾ هه‌ر ئه‌وه که ده‌م مرێنێ و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه. وَالَّذِي أَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ ﴿82﴾ هه‌ر ئه‌وه که ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا. رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ﴿83﴾ (ئینجا ئیبراهیم ده‌سته‌کانی به‌رزکرده‌وه‌و دۆعای کرد‌و فه‌رمووی) په‌روه‌ردگارا: حیکمه‌ت و دانایی ته‌واوم پێببه‌خشه‌و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه. وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ ﴿84﴾ هه‌روه‌ها یادی خێرم بێڵه‌ره‌وه له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوو. وَاجْعَلْنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ ﴿85﴾ وه بمگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی. وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ ﴿86﴾ له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له‌ڕیزی گومڕاکاندایه (هێشتا لێی نا‌ئومێد نه‌بووبوو). وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ ﴿87﴾ له ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌ی (ئه‌و خه‌ڵکه‌دا) شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که. يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿88﴾ ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه. إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿89﴾ مه‌گه‌ر که‌سێك که به‌دڵ و ده‌روونی پاك و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به‌خزمه‌ت په‌روه‌ردگار بگات. وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ ﴿90﴾ ئه‌و کاته، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیك کراوه‌ته‌وه. وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ ﴿91﴾ دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان خۆی ده‌نوێنێت. وَقِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ ﴿92﴾ پێیان ده‌وترێ: کوان ئه‌وانه‌ی دهتانبهرست؟ مِن دُونِ اللَّهِ هَلْ يَنصُرُونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُونَ ﴿93﴾ له‌جیاتی خوا، ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت یا فریای خۆیان ده‌که‌ون. فَكُبْكِبُوا فِيهَا هُمْ وَالْغَاوُونَ ﴿94﴾ پاشان هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توندوتیژیه‌وه (بته‌کان و) گومڕاکان فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ ﴿95﴾ (هاوڕێ له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا. قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿96﴾ (بتپه‌رستان: به بهتکان و په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن: به ڕق و کینه‌وه. تَاللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿97﴾ سوێند به خوا ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین. إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿98﴾ کاتێك که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه. وَمَا أَضَلَّنَا إِلَّا الْمُجْرِمُونَ ﴿99﴾ به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها تاوانبار‌و تاوانکاره‌کان گومڕایان کردین. فَمَا لَنَا مِن شَافِعِينَ ﴿100﴾ ئێستا ئێمه که‌س نیه تکایه‌کمان بۆ بکات. وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ ﴿101﴾ یاخود هاوڕێیه‌کی دڵسۆز (هه‌وڵێکمان بۆ بدات، یا دڵخۆشیمان بداته‌وه). فَلَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿102﴾ خۆزگه جارێکی تر مۆڵه‌تمان بدرایه‌و (بگه‌ڕاینه‌وه بۆ دنیا) وه بچوینایه‌ته ڕیزی ئیماندارانه‌وه. إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿103﴾ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿104﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 8،9 بده. كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ الْمُرْسَلِينَ ﴿105﴾ قه‌ومی نوحیش هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ خسته‌وه. إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿106﴾ کاتێ که نوح ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له‌خواناترسن، پارێزکار نابن؟ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ﴿107﴾ به‌ڕاستی دڵنیا بن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان. فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿108﴾ له‌خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن. وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿109﴾ من داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکه‌م، من ته‌نها پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌خوازم. فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿110﴾ هه‌میشه له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن. قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ وَاتَّبَعَكَ الْأَرْذَلُونَ ﴿111﴾ (هه‌ندێک له ده‌مداره‌کانی قه‌ومه‌که‌ی) وتیان: ئێمه چۆن باوه‌ڕ به‌تۆ بێنین له‌کاتێکدا که که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون. قَالَ وَمَا عِلْمِي بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿112﴾ (نوح) وتی: جا من چوزانم ئه‌وان چ ئیش و کارێک ده‌که‌ن و ڕابووردو چۆن بوون، ئه‌وان چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام داوه‌و ڕابووردویان چۆنه (من با‌نگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه). إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَّا عَلَى رَبِّي لَوْ تَشْعُرُونَ ﴿113﴾ حساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاری منه (نه‌ک من) ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه. وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الْمُؤْمِنِينَ ﴿114﴾ من هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم). إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿115﴾ به‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام. قَالُوا لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَا نُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمَرْجُومِينَ ﴿116﴾ (ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتایی به‌م باسانه نه‌هێنی، به‌ڕاستی له ڕه‌جمکراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین). قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِ ﴿117﴾ (نوح سکاڵای کرد‌و) وتی: په‌روه‌ردگارا (ئه‌وه‌ته خۆت ده‌زانی) که قه‌ومه‌که‌م به‌درۆیان خستمه‌وه. فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿118﴾ (ئیتر هیچ هه‌وڵێك سودی نیه) له‌نێوان من و ئه‌واندا، دادوه‌ری بفه‌رموو، خۆم و ئیماندارانی هاوڕێبازم ڕزگار بکه. فَأَنجَيْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ ﴿119﴾ (ئه‌وسا ئیتر ئێمه) خۆی و هه‌رچی له‌ته‌کیابوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا. ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ الْبَاقِينَ ﴿120﴾ ئه‌وجا هه‌رچی مایه‌وه نوقمی ئاوی تۆفانه‌که‌مان کرد. إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿121﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 9،8 بده. وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿122﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 9،8 بده. كَذَّبَتْ عَادٌ الْمُرْسَلِينَ ﴿123﴾ قه‌ومی عادیش هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆخسته‌وه. إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿124﴾ کاتێ که (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له‌خوا ناترسن، ته‌قوادار نابن. إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ﴿125﴾ به‌ڕاستی دڵنیا بن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم. فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿126﴾ له‌خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن. وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿127﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده. أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ ﴿128﴾ ئایا ئێوه له‌هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشك و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادیی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟). وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ ﴿129﴾ هه‌ر خه‌ریکی دروست کردنی کارگه‌و کارخانه‌ن، وه واده‌زانن که نامرن و بۆ هه‌میشه ده‌ژین، (لێپرسینه‌وه نیه؟!). وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ ﴿130﴾ کاتێ تۆڵه‌یه‌ك ده‌سێنن، ئه‌و تۆڵه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه ده‌سێنن و له‌سنوور ده‌رده‌چن. فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿131﴾ له‌خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن. وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ ﴿132﴾ له‌و زاته بترسن که خۆتان ده‌زانن چی پێبه‌خشیون. أَمَدَّكُم بِأَنْعَامٍ وَبَنِينَ ﴿133﴾ ماڵاتی زۆر‌و نه‌وه‌ی زۆری پێبه‌خشیون. وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿134﴾ هه‌روه‌ها باخچه‌و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر. إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿135﴾ به‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختا تووشی به‌ڵایه‌کی گه‌وره ببن. قَالُوا سَوَاء عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ الْوَاعِظِينَ ﴿136﴾ (سته‌مکاران) وتیان: چوونیه‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاریی ده‌که‌یت یان له‌ده‌سته‌ی ئامۆژگاری کاران نابیت. إِنْ هَذَا إِلَّا خُلُقُ الْأَوَّلِينَ ﴿137﴾ ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یڵێیت له نه‌وه‌کانی ڕابووردوشدا (که‌سانی وه‌ک تۆ وتویانه). وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ ﴿138﴾ (ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان و ئازاردراوان بین. فَكَذَّبُوهُ فَأَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿139﴾ ئه‌وان (هود)یان به‌درۆخسته‌وه ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه‌و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا. وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿140﴾ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵاده‌سته (به‌سه‌ر کافراندا) وه به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران). كَذَّبَتْ ثَمُودُ الْمُرْسَلِينَ ﴿141﴾ قه‌ومی (ثمود)یش هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆخسته‌وه‌و بڕوایان پێنه‌کردن. إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَالِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿142﴾ کاتێ که (صالح)ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له‌خوا ناترسن، ته‌قوادار نابن؟ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ﴿143﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده. فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿144﴾ له 108دا ماناکراوه. وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿145﴾ له 109 دا مانا کراوه. أَتُتْرَكُونَ فِي مَا هَاهُنَا آمِنِينَ ﴿146﴾ ئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به‌خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌مێننه‌وه‌و (ژیانتان کۆتایی نایه‌ت). فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿147﴾ له‌ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!! وَزُرُوعٍ وَنَخْلٍ طَلْعُهَا هَضِيمٌ ﴿148﴾ وه له‌ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نه‌رم و ناسک و به‌تام ده‌گرێت؟!! وَتَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا فَارِهِينَ ﴿149﴾ (هه‌روه‌ها بۆتان ده‌لوێ) ماڵ و شوێنی خۆش بتاشن و به‌جوانیی دروستی بکه‌ن و به‌خۆشیی تیایدا بژین؟! فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿150﴾ له 108 دا ماناکراوه. وَلَا تُطِيعُوا أَمْرَ الْمُسْرِفِينَ ﴿151﴾ به فه‌رمانی موسریف و له‌سنوور ده‌رچوه‌کان هه‌ڵس و که‌وت مه‌که‌ن. الَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ ﴿152﴾ ئه‌وانه‌ی که فه‌سادو تاوان له زه‌ویدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌رگیز کاری چاک و دروست ناکه‌ن. قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ ﴿153﴾ (خوانه‌ناسان) وتیان: وادیاره تۆ له‌وانه‌ی که جادووت لێ کراوه!! مَا أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا فَأْتِ بِآيَةٍ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿154﴾ تۆ جگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شه‌رێکی وه‌کو ئێمه (چۆن بڕوا بکه‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری) ده تۆ به‌ڵگه‌یه‌کمان نیشان بده ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟! قَالَ هَذِهِ نَاقَةٌ لَّهَا شِرْبٌ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ ﴿155﴾ (جا خوای به‌توانا حوشترێکی بۆ به‌دیهێنان تا ده‌مکوتیان بکات و بیانوویان ببڕێت، ئینجا (صالح) پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: ئه‌مه وشترێکه‌و (معجزة)یه‌که ده‌بێ رۆژێک ئاو ته‌نها بۆ ئه‌م بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاری کراو بێت. وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿156﴾ نه‌که‌ن ده‌ستی بۆ به‌رن و ئازاری بده‌ن تا سزایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی سامناک‌دا یه‌خه‌تان نه‌گرێت. فَعَقَرُوهَا فَأَصْبَحُوا نَادِمِينَ ﴿157﴾ (به‌ڵام گوێیان نه‌دا به ئامۆژگارییه‌کانی صالح) سه‌ریان بڕی و په‌شیمانیش بوون. فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿158﴾ چونکه خێرا سزای خوایی یه‌خه‌ی گرتن، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه (له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوایی) هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا. وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿159﴾ پێشتر له 9 دا مانا کراوه. كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ الْمُرْسَلِينَ ﴿160﴾ قه‌ومی (لوط پێغه‌مبه‌ریش) هه‌رهه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ خسته‌وه. إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿161﴾ کاتێ که (لوط)ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له‌خواناترسن. إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ﴿162﴾ له 107 دا ماناکراوه. فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿163﴾ له 108 دا ماناکراوه. وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿164﴾ له 109 دا ماناکراوه. أَتَأْتُونَ الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ ﴿165﴾ ئایا له‌ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به‌شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێ (ئاره‌زووی جووت بوون) له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟ وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ ﴿166﴾ وازده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجوتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروستکردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن. قَالُوا لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَا لُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمُخْرَجِينَ ﴿167﴾ (تاوانباران) وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له دهربهدهرکراوان ده‌بیت. قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ الْقَالِينَ ﴿168﴾ (لوط) وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کاروکرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێ ده‌که‌م و (بێده‌نگ نابم لێی). رَبِّ نَجِّنِي وَأَهْلِي مِمَّا يَعْمَلُونَ ﴿169﴾ (ئه‌وسا که ئیتر نا‌ئومێد بوو لێیان نزای کرد‌و وتی) په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم که کارکردهوهی (ئه‌م ناپه‌سه‌ندانه) ڕزگار بکه. فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ ﴿170﴾ (ئێمه‌ش نزامان گیراکردوو) خۆی و ماڵ و خێزانیمان هه‌مووی ڕزگار کرد. إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ ﴿171﴾ جگه له پیره‌ژنێك (که هاوسه‌ری لوط بو) له تیاچووه‌کان بوو. ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ ﴿172﴾ له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان (هه‌ر هه‌موویان به خۆیان و شار‌و شارۆچکهیانهوه) کاول کرد. وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا فَسَاء مَطَرُ الْمُنذَرِينَ ﴿173﴾ وه به‌سه‌ختی به‌ردبارانمان کردن، ئای که بارانی بێدارخراوهکان سه‌خت و دژواره. إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿174﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 9،8 بده. وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿175﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 9،8 بده. كَذَّبَ أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ الْمُرْسَلِينَ ﴿176﴾ خاوه‌نی باخ و باخاته چڕ‌و پڕه‌کانیش گشت پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ خسته‌وه. إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿177﴾ شوعه‌یب (پێغه‌مبه‌ر) پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له‌خواناترسن، پارێزکار نابن؟ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ﴿178﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده. فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿179﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده. وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿180﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده. أَوْفُوا الْكَيْلَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُخْسِرِينَ ﴿181﴾ له کێشان و پێواندا وه‌فاداربن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن. وَزِنُوا بِالْقِسْطَاسِ الْمُسْتَقِيمِ ﴿182﴾ وه به ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروست کێشانه‌و پێوانه بکه‌ن. وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءهُمْ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿183﴾ نرخی که‌ل و په‌ل و شت و مه‌کی خه‌ڵکی مه‌شکێنن و سووکی مه‌که‌ن، وه له زه‌ویدا فه‌سادو تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن. وَاتَّقُوا الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالْجِبِلَّةَ الْأَوَّلِينَ ﴿184﴾ هه‌ر له‌و زاته بترسن که ئێوه‌ش و که‌سانی تریشی له ڕابردوودا دروستکردووه. قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ ﴿185﴾ (نه‌فام و دهمداران) وتیان: تۆ (ئه‌ی شوعه‌یب) له جادوو لێکراوانیت و (بڕوات پێناکه‌ین). وَمَا أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ ﴿186﴾ تۆ جگه له‌وه‌ی که به‌شه‌رێکی وه‌کو ئێمه‌و (شتێکی تر نیت) گومانمان هه‌یه، تۆ هه‌ر له درۆزنانیت!! فَأَسْقِطْ عَلَيْنَا كِسَفًا مِّنَ السَّمَاءِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿187﴾ ده‌با پارچه‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رماندا دابارێنێت ئه‌گه‌ر تۆ له‌ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟! قَالَ رَبِّي أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿188﴾ (شوعه‌یب) وتی: من دڵنیام که په‌روه‌ردگارم زۆر چاك ئاگاداره له‌هه‌موو کاروکرده‌وه‌تان (وه به پێی ئه‌وه تۆڵه‌تان لێده‌سێنێ). فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ الظُّلَّةِ إِنَّهُ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿189﴾ (سه‌رئه‌نجام، قه‌ومی ناله‌بار شوعه‌یبیان) به‌درۆخسته‌وه، ئیتر سزای ڕۆژی هه‌موو سێبه‌ر (که له‌ژێردا ئاگریان کران) دایگرتن، به‌ڕاستی سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت بوو له‌و ڕۆژه‌دا. إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿190﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 8 بده. وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿191﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 9 بده. وَإِنَّهُ لَتَنزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿192﴾ به‌ڕاتی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه. نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ ﴿193﴾ جوبرهئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه. عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿194﴾ بۆ سه‌ر دڵی تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) تا بچیته ڕیزی (ئه‌و که‌سانه‌وه) که خه‌ڵکی بێداردهکهنهوهو (له خه‌وی غه‌فڵه‌ت) دایانده‌چڵه‌کێنن. بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ ﴿195﴾ به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراوو شیرین و ڕوون. وَإِنَّهُ لَفِي زُبُرِ الْأَوَّلِينَ ﴿196﴾ (شایانی باسه) هه‌واڵی (ڕاستی و دروستی) ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا (وه‌کو ته‌ورات و ئینجیل) باس کراوقه. أَوَلَمْ يَكُن لَّهُمْ آيَةً أَن يَعْلَمَهُ عُلَمَاء بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿197﴾ ئایا هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه نیه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه، که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل (ده‌رباره‌ی گه‌لێ شت ده‌زانن). وَلَوْ نَزَّلْنَاهُ عَلَى بَعْضِ الْأَعْجَمِينَ ﴿198﴾ خۆ ئه‌گه‌ر قورئانمان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر که‌سانێکی تر جگه له عه‌ره‌به‌کان. فَقَرَأَهُ عَلَيْهِم مَّا كَانُوا بِهِ مُؤْمِنِينَ ﴿199﴾ وه بیخوێندایه به‌سه‌ریاندا هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌هێنا. كَذَلِكَ سَلَكْنَاهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ ﴿200﴾ هه‌ر ئاوا‌و به‌رده‌وام کارکردی قورئان له دڵی تاوانباراندا جێگیر ده‌که‌ین. لَا يُؤْمِنُونَ بِهِ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ﴿201﴾ باوه‌ڕیان پێ نابێت هه‌تا سزایه‌کی به‌ئێش و ئازار ده‌بینن. فَيَأْتِيَهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿202﴾ کوتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و ئه‌وان هه‌ر هه‌ست به (نزیکبوونه‌وه‌ی) نه‌که‌ن. فَيَقُولُوا هَلْ نَحْنُ مُنظَرُونَ ﴿203﴾ (ئه‌و کاته هاوار ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن: ئایا ئیتر مۆڵه‌تمان ده‌درێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسه‌تمان ده‌درێتێ؟! أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ﴿204﴾ ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه زوو سزای ئێمه یه‌خه‌یان بگرێت؟! أَفَرَأَيْتَ إِن مَّتَّعْنَاهُمْ سِنِينَ ﴿205﴾ باشه ئایا ئه‌گه‌ر ساڵه‌ها مۆڵه‌تیان بده‌ین و ژیانی دنیا به خۆشی ببه‌نه سه‌ر (باوه‌ڕ ده‌هێنن)؟! ثُمَّ جَاءهُم مَّا كَانُوا يُوعَدُونَ ﴿206﴾ پاشان (ئه‌گه‌ر) ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و سزایه‌ی که له‌وان کراوه هاته‌دی و پێش هات. (ده‌توانن چی بکه‌ن)؟! مَا أَغْنَى عَنْهُم مَّا كَانُوا يُمَتَّعُونَ ﴿207﴾ ئیتر ئه‌و ڕابواردنه‌ی دنیایان هیچ فریایان ناکه‌وێت و بێ سوود ده‌بێت. وَمَا أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ ﴿208﴾ ئێمه هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان کاول کردبێت به‌بێ فرستاده‌و بێدارخه‌ره‌وه نه‌بووه. ذِكْرَى وَمَا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿209﴾ تا دابچڵه‌کێن و بیربکه‌نه‌وه، بێگومان هه‌رگیز ئێمه سته‌مکار نه‌بووین و (نابین). وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ ﴿210﴾ (دڵنیا بن که) ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه وه‌نه‌بێ له‌ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کرابێت. وَمَا يَنبَغِي لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ ﴿211﴾ شتی وا به‌وان ناکرێت، وه هه‌رگیز ناتوانن به‌کاری وا هه‌ستن. إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ ﴿212﴾ ئه‌و (شه‌یتانانه) له گوێگرتن و بیستنی (فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێ به فریشته‌کان) دوور‌و به‌رکه‌نارن. فَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَتَكُونَ مِنَ الْمُعَذَّبِينَ ﴿213﴾ (ئه‌ی ئیماندار) له‌گه‌ڵ خوادا هاناو هاوار بۆ (به‌ناو خوایه‌کی تر) مه‌به، چونکه تووشی سزا‌و ئازار ده‌بیت. وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ ﴿214﴾ سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه‌و که‌سوکاری نزیکت بێ‌دار بکه‌ره‌وه. وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿215﴾ باڵی (به‌زه‌یی و میهره‌بانیی) خۆت نه‌وی بکه بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون. فَإِنْ عَصَوْكَ فَقُلْ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تَعْمَلُونَ ﴿216﴾ ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) یاخی بوون و سه‌رپێچییان لێکردیت، ئه‌وه پێیان بڵێ: که به‌ڕاستی من به‌ریم له هه‌موو کار‌و کدهوهی (ناڕه‌واتان). وَتَوَكَّلْ عَلَى الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿217﴾ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) پشت به خوای باڵاده‌ست (به‌سه‌ر سته‌مکاراندا) وه میهره‌بان (به ئیمانداران) ببه‌سته. الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ ﴿218﴾ ئه‌و زاته‌ی که ده‌تبینێ کاتێ هه‌ڵده‌ستیت (له شهوگارداو) ده‌یپه‌رستیت. وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ ﴿219﴾ ئه‌و زاته تۆ ده‌بینێت که چۆن له ڕیزی سوژده‌به‌راندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌یت. إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿220﴾ به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی بیسه‌رو زانایه (به گوفتارو نیه‌تتان). هَلْ أُنَبِّئُكُمْ عَلَى مَن تَنَزَّلُ الشَّيَاطِينُ ﴿221﴾ ئایا پێتان بڵێم که شه‌یتانه‌کان داده‌به‌زنه سه‌ر کێ؟ تَنَزَّلُ عَلَى كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ ﴿222﴾ داده‌به‌زنه سه‌ر که‌سانێکی بوختانچی و تاوانبار‌و گوناهکار. يُلْقُونَ السَّمْعَ وَأَكْثَرُهُمْ كَاذِبُونَ ﴿223﴾ (جادووگه‌ران) گوێ بۆ شه‌یتانه‌کان ده‌گرن و زۆربه‌شیان درۆزنن. وَالشُّعَرَاء يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ ﴿224﴾ سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون. أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ ﴿225﴾ ئایا نابینی که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له‌هه‌موو شتێک ده‌دوێن. وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ ﴿226﴾ ئه‌وانه شتێك ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردار‌و گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه). إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا وَانتَصَرُوا مِن بَعْدِ مَا ظُلِمُوا وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ ﴿227﴾ جگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یادی خوا زۆر ده‌که‌ن، (وه به‌و توانای یه‌ی که هه‌یانه) پشتیوانی له ئیمانداران ده‌که‌ن کاتێك که سته‌مێکیان لێبکرێت، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌مکارن ده‌زانن که چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.
الموضوع الأصلي : 26. سورة الشعرا‌ء // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam