2012-01-23, 05:19
رسالة بيانات كاتب الموضوع
31. سورة لقمان المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 31. سورة لقمان
سوره 31: لقمان بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ال‌م ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ ﴿2﴾ ئا ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی قورئانی پڕ له حیکمه‌ت و داناییه. هُدًى وَرَحْمَةً لِّلْمُحْسِنِينَ ﴿3﴾ ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خش و ڕێنموونیی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ چاکه‌کاران. الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ﴿4﴾ ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان (به‌چاکی) ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌کاتیش (له ماڵ و سامانیان) ده‌رده‌که‌ن، دڵنیاشن به هاتنه‌دیی ڕۆژی قیامه‌ت و (خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن). أُوْلَئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿5﴾ ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگاریانن، ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو و سهرهفرازن. وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ ﴿6﴾ هه‌ندێ له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر‌و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ك گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ نرخه‌کانیان…هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به مه‌ترسی کاره‌که‌ی، بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چ که‌تنێك ده‌کات به‌خۆی و خه‌ڵکی، وه گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا ده‌کات، ئا ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌ر و ئابڕوبه‌ر چاوه‌ڕێیانه. وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا وَلَّى مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِي أُذُنَيْهِ وَقْرًا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿7﴾ هه‌ر کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی دا به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، فیز ده‌کات و فوو ده‌کاته خۆی و پشت هه‌ڵده‌کات، هه‌روه‌ك نه‌یبیست، هه‌روه‌ک گوێی گران و سه‌نگین بێت، جا مژده بده (به‌و جۆره که‌سانه) به‌وه‌ی سزای به‌ئێش چاوه‌ڕێیانه!! إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ جَنَّاتُ النَّعِيمِ ﴿8﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، به‌هه‌شتی پڕ ه نازو نیعمه‌ت بۆیان ئاماده‌یه. خَالِدِينَ فِيهَا وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿9﴾ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌و نه‌مریدا، وه‌عده‌و به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته‌و (هه‌ر دێته دی)، ئه‌و زاته زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌و زۆریش دانایه. خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَابَّةٍ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ ﴿10﴾ ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندووه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه‌و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) نه‌وه‌کو ژێره‌وژوور ببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها ڕووه‌ك و گژوگیای هاوجووتی به‌سوودو به‌که‌ڵك و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند. هَذَا خَلْقُ اللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ بَلِ الظَّالِمُونَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿11﴾ ئائه‌مه‌یه دروستکراوانی خوا، (وه‌رن) نیشانم بده‌ن (بزانم) ئه‌وانی تر جگه له‌و، چی‌یان دروست کردووه، (یان ئه‌وه‌یه) سته‌مکاران هه‌ر له گومڕاییه‌کی زۆر ئاشکرادا ڕۆچوون و (هه‌ر بیر ناکه‌نه‌وه). وَلَقَدْ آتَيْنَا لُقْمَانَ الْحِكْمَةَ أَنِ اشْكُرْ لِلَّهِ وَمَن يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ﴿12﴾ به‌ڕاستی (ئێمه) حیکمه‌ت و داناییمان به‌خشی به لوقمان تا هه‌میشه شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاری خوا بێت، خۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت، ئه‌وه قازانج و سودی سوپاسگوزاریه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش که سوپاس ناپه‌زێره خوای گه‌وره بێنیازهو (پێویستی به سوپاسی که‌س نیه، هه‌رچه‌نده دبوا گرۆی ئاده‌میزاد تێکڕا زۆر سوپاسگوزار بونایه). وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ﴿13﴾ جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت: له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد: کوڕه‌که‌م نه‌که‌ی هه‌رگیز (شتێك یا که‌سێك) به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، (چونکه) به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیار دان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه. وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ ﴿14﴾ (لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان وه‌رده‌گرێت و خۆی ئامۆژگاریمان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت): که ئێمه ئامۆژگاری ئاده‌میزادمان کردووه به چاك ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایك و باوک‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێ تاقه‌تیه‌کی زۆره، (به پێستی سکی نۆ مانگ هه‌ڵی گرتووه)، دوای دوو ساڵ له شیری بڕیوه‌ته‌وه، (که‌واته) ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایك و باوکیشت به، (وه دڵنیابه که) گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه. وَإِن جَاهَدَاكَ عَلى أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿15﴾ ئه‌گه‌ر دایك و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ (به‌ڵگه)و زانیارییه‌ك هاوه‌ڵ بۆ من بڕیار بده‌یت، فه‌رمانبه‌رداریان مه‌به‌و به‌قسه‌یان مه‌که، به‌ڵام هه‌ر ه دنیادا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزاری چاك به بۆیان (له هه‌موو بارودۆخێکدا) هه‌ر شوێنی ئه‌وانه بکه‌وه که ڕێبازیان بۆ لای من گرتۆته به‌ر، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای منه، ئه‌وسا هه‌واڵی ئه‌و هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانتان ده‌ده‌مێ. يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِن تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ فَتَكُن فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ أَوْ فِي الْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ ﴿16﴾ پاشان له سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی (ئازیزم) ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ك (که زۆر ورده‌و وه‌ك ئارد وایه) کرده‌وه‌ی چاك یا خراپ ئه‌نجام بده‌یت، وه له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له زه‌ویدا حه‌شاردرابێ (لای خوا شاراوه نیه) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، (چونکه) به‌ڕاستی خوا هیچ شتێكی لێ شاراوه نیه‌و زۆریش ئاگایه. يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنكَرِ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ﴿17﴾ کوڕه‌که‌م نوێژه‌کانت (به‌چاکی) ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاکه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه، به ئارام به له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌و جۆره کار‌و کرده‌وانه له ئیشه چاك و په‌سه‌نده‌کانن. وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ﴿18﴾ هه‌روه‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵکی و (لووت به‌رز مه‌به‌و به‌چاوی سوك سه‌یریان مه‌که)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌نازو فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و قێزاوین. وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ إِنَّ أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ ﴿19﴾ (هه‌وڵ بده) له ڕۆیشتنتا مامناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێکی چاك هه‌نگاو بنێ، به ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بکه‌و بدوێ، چونکه به‌ڕاستی ناخۆشترینی ده‌نگه‌کان ده‌نگی گوێدرێژه. أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ ﴿20﴾ ئایا نابینن چۆن هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه دروستی کردووه و ملکه‌چی کرووه، هه‌روه‌ها نازو نیعمه‌ته‌کانی ئاشکراو په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندوون، که‌چی هه‌ندێ له خه‌ڵکی (موجاده‌له‌و) گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا ده‌که‌ن بێ هیچ زانیاری و ڕێنموونی و (به‌رنامه‌و) کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا. وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ ﴿21﴾ خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که خوا ناردوویه‌تی، ده‌ڵێن: به‌ڵکو ئێمه هه‌ر شوێنی ئه‌و (شتانه) ده‌که‌وین که باوانمان په‌یڕه‌ویان لێوه کردووه، ئه‌ی چۆنه ئه‌گه‌ر (به‌و کرداره‌یان) شه‌یتان بانگیان بکات بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ، (ئایا هه‌ر په‌یڕه‌وی باوان ده‌که‌ن؟!). وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ ﴿22﴾ ئه‌وه‌ی ڕوو بکاته په‌روه‌ردگاری له‌کاتێکدا که ئه‌و ئاده‌میزادێکی چاکه‌خوازه، ئه‌وه مانای وایه که ده‌ستی به هۆیه‌کی زۆر به‌هێزه‌وه گرتووه، سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆلای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحْزُنكَ كُفْرُهُ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿23﴾ ئه‌وه‌ش که کافره، هیچ خه‌فه‌ت مه‌خۆ له کافربوونه‌که‌ی، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای ئێمه‌یه (ئه‌و کاته) هه‌واڵی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین، بێگومان خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شار دراون. نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًا ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَى عَذَابٍ غَلِيظٍ ﴿24﴾ که‌مێك ماوه‌یان ده‌ده‌ین، تا تاوێك ڕابوێرن، له‌وه‌ودوا ناچاریان ده‌که‌ین که بچنه ناو سزای توند‌و سه‌خته‌وه. وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿25﴾ خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار (له بێ‌دین و کافران) بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، تۆش (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ئه‌و ڕاستیه)، به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌فام و نه‌زانن. لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ ﴿26﴾ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی بێنیازهو سوپاسگوزاری هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه. وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿27﴾ ئه‌گه‌ر هه‌رچی دره‌خته‌کانی سه‌ر زه‌وی هه‌یه ببنه پێنوس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه‌و ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده (ببێته مره‌که‌ب و زانست و نهێنی دروستکراوه‌کانی خوا بنوسنه‌وه، قه‌ڵه‌مه‌کان کول ده‌بن و ته‌واو ده‌بن مرهکهبهکهش ته‌واو ده‌بێت و چۆڕای دێت، به‌ڵام)، فه‌رموده‌و زانست وزانیاری خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به ده‌سه‌ڵاته‌و زۆریش دانایه. مَّا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍ وَاحِدَةٍ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ ﴿28﴾ دروست کردن و به‌دیهێنانی هه‌مووتان و زیندووکردنه‌وه‌تان (دوای مردن) وه‌ك دروست کردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه که‌سێك وایه، به‌ڕاستی خوا زۆه بیسه‌ره‌و زۆریش بینایه. أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ﴿29﴾ ئایا نابینی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، ڕۆژو مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردوون، هه‌ریه‌که‌یان تا کاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وا ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به کاروکرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه زۆر ئاگاداره. ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ ﴿30﴾ (ئه‌و شتانه ده‌ری ده‌خه‌ن) که هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینیه، هه‌رچی له‌باتی ئه‌و ده‌یپه‌رستن و هاواری لێده‌که‌ن، به‌تاڵ و ناحه‌قیه، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌رزو پایهبڵندو گه‌وره‌یه. أَلَمْ تَرَ أَنَّ الْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِنِعْمَتِ اللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنْ آيَاتِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ ﴿31﴾ ئایا نابینی که‌شتیه‌کان ۆن به ده‌ریادا هاتووچۆ ده‌که‌ن و نازو نیعمه‌تی خوا ده‌هێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئاله‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر دان به‌خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن. وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ ﴿32﴾ (له‌ده‌ریادا) ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێك ئابڵوقه‌ی (موشریکهان) بدات وه‌ك کێوه‌کان گه‌وره بێت، هاناو هاوار ده‌به‌ن بۆ خوا زۆر دڵسۆزانه (هه‌موو ئه‌و شتانه فه‌رامۆش ده‌که‌ن که زووتر پشتیان پێ ده‌به‌ست) به‌ڵام کاتێك که ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێبازی ئیمان ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکولی نیه جگه له تاوانباران و حه‌ق پۆشه‌کان. يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ وَاخْشَوْا يَوْمًا لَّا يَجْزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِ شَيْئًا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِاللَّهِ الْغَرُورُ ﴿33﴾ ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن)، وه له ڕۆژێك بترسن که باوك فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجام بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاستهقنهیه، (وریا بن) ژیانی دنیا له خشته‌تان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکارو شه‌یتانی به‌دڕه‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات. إِنَّ اللَّهَ عِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ﴿34﴾ به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری ( به‌رپابوونی) ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێ، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێ، ده‌زانێت چی له‌سکی دایکاندا هه‌یه، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی (چی به‌سه‌ر دێت و) چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له به‌رهه‌می ماددی دنیای یا له زه‌خیره‌و توێشوی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێ له چ سهرزهویهکدا ده‌مرێت و کۆتای ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌شی شاراوه‌یه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا (به‌م شتانه‌و زۆر زیاتریش) زانایه‌و زۆریش ئاگاداره.
الموضوع الأصلي : 31. سورة لقمان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam