2012-01-23, 05:30
رسالة بيانات كاتب الموضوع
37. سورة الصافات المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 37. سورة الصافات
سوره 37: الصافات بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان وَالصَّافَّاتِ صَفًّا ﴿1﴾ سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان. فَالزَّاجِرَاتِ زَجْرًا ﴿2﴾ به‌و فریشتانه‌ش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا. فَالتَّالِيَاتِ ذِكْرًا ﴿3﴾ به‌وانه‌ش (که په‌یامه ئاسمانیه‌کان) ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه. إِنَّ إِلَهَكُمْ لَوَاحِدٌ ﴿4﴾ به‌ڕاستی و بێگومان خوای ئێوه تاکه‌و یه‌کێکه. رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ الْمَشَارِقِ ﴿5﴾ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاتیشه. إِنَّا زَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِزِينَةٍ الْكَوَاكِبِ ﴿6﴾ ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کان. وَحِفْظًا مِّن كُلِّ شَيْطَانٍ مَّارِدٍ ﴿7﴾ (ئاسمانمان) پاراستووه له (پیلان و شه‌ڕی) هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش. لَا يَسَّمَّعُونَ إِلَى الْمَلَإِ الْأَعْلَى وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍ ﴿8﴾ (شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه‌و به‌رنامانه‌ی که به فریشته پایهبڵندهکان ده‌سپێردرێت، بیزانن) و بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه (پارچه ئه‌ستێره) بۆیان ده‌کشێ و (له‌ناویان ده‌بات). دُحُورًا وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ ﴿9﴾ (یان) ڕاوده‌نرێن و سزای سه‌خت و پڕ ئێشیش له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه. إِلَّا مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ ﴿10﴾ (ئه‌وه‌ش که هه‌واڵێک) بفڕێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت ئه‌ستێره‌یه‌کی کونکه‌ر شوێنی ده‌که‌وێت و (له‌ناوی ده‌بات). فَاسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَا إِنَّا خَلَقْنَاهُم مِّن طِينٍ لَّازِبٍ ﴿11﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له بێ بڕواکان بپرسه) ئایا ئه‌وان گرنگتر‌و گه‌وره‌ترو به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان…هتد)، خۆ ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروستکردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م). بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ ﴿12﴾ تۆ سه‌رسامی له (بێ باوه‌ڕی کافران) که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن (به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه). وَإِذَا ذُكِّرُوا لَا يَذْكُرُونَ ﴿13﴾ ئه‌گه‌ر یاداوه‌ری بکرێن یاداوه‌ری وه‌رناگرن و (سه‌ر باده‌ده‌ن). وَإِذَا رَأَوْا آيَةً يَسْتَسْخِرُونَ ﴿14﴾ کاتێك به‌ڵگه‌و (معجزة)یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕو (باوه‌ڕ ناکه‌ن). وَقَالُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿15﴾ ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ی (ئێمه ده‌یبینین وه ده‌یبیستین) جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه..!! أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَئِنَّا لَمَبْعُوثُونَ ﴿16﴾ (هه‌روه‌ها ده‌ڵێن)! ئایا ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاک و پێشه‌و ئێسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌بینه‌وه؟!! أَوَآبَاؤُنَا الْأَوَّلُونَ ﴿17﴾ ئایا باوانی دێرینیشمان (زیندوو ده‌کرێته‌وه)؟ قُلْ نَعَمْ وَأَنتُمْ دَاخِرُونَ ﴿18﴾ (له وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: به‌ڵێ، وه به زه‌لیلی و ملکهچیشهوه (ده‌هێنرێنه گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌وه). فَإِنَّمَا هِيَ زَجْرَةٌ وَاحِدَةٌ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ ﴿19﴾ هه‌ر ته‌نها داچڵهکاندنێکه (هه‌موو ئه‌بڵه‌ق ده‌بن و به‌سه‌رسامییه‌وه) ته‌ماشا ده‌که‌ن. وَقَالُوا يَا وَيْلَنَا هَذَا يَوْمُ الدِّينِ ﴿20﴾ ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخوئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه. هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ الَّذِي كُنتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ ﴿21﴾ (به هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت) ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به درۆتان ده‌زانی. احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿22﴾ (خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دا به فریشته‌کان) هه‌موو ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان وه ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست….. مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَى صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿23﴾ له جیاتی خوا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ (چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن). وَقِفُوهُمْ إِنَّهُم مَّسْئُولُونَ ﴿24﴾ (له کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت) ئاده‌ی بیان وه‌ستێنن، ئه‌وانه ده‌بێت پرسیاریان لێ بکرێت. مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ ﴿25﴾ (پێیان ده‌وترێت): ئه‌وه بۆچی پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له‌یه‌ک ناکه‌ن؟!.. بَلْ هُمُ الْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ ﴿26﴾ (نه‌خێر، تازه کار له کار ترازاوه) ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و (بێ ده‌سه‌ڵاتن). وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءلُونَ ﴿27﴾ (ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن) یه‌خه‌ی یه‌ک ده‌گرن و ڕووبه‌ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن. قَالُوا إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ الْيَمِينِ ﴿28﴾ (ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ) ده‌ڵێن: ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێ گرتبووین (هه‌وڵی ئه‌وه‌تان ده‌دا که حه‌ق نه‌ناسین). قَالُوا بَل لَّمْ تَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ﴿29﴾ (ئه‌وانیش له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!! وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ بَلْ كُنتُمْ قَوْمًا طَاغِينَ ﴿30﴾ خۆ ئێمه هیچ زۆر‌و هیچ ده‌سه‌لاتێکمان به‌سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆیشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچووبوون (بێ‌دین و دوور له خوا بوون). فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَا إِنَّا لَذَائِقُونَ ﴿31﴾ (ئیتر خۆ چاره‌مان نیه) ده‌بێ بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین. فَأَغْوَيْنَاكُمْ إِنَّا كُنَّا غَاوِينَ ﴿32﴾ (ڕاسته ئێمه) ئێوه‌مان گومڕا کردبوو به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌رلێشێواو بووین. فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍ فِي الْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ ﴿33﴾ ئه‌و ڕۆژه ئیتر هه‌موویان له سزا‌و ئازاردا هاوبه‌شن، (هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکاربوون). إِنَّا كَذَلِكَ نَفْعَلُ بِالْمُجْرِمِينَ ﴿34﴾ ئێمه ئا ئه‌وا ده‌که‌ین به گوناهکارو تاوانباران. إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ ﴿35﴾ ئا ئه‌وانه، کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله) سه‌ریان باده‌داو فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد.. وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوا آلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَّجْنُونٍ ﴿36﴾ ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟! بَلْ جَاء بِالْحَقِّ وَصَدَّقَ الْمُرْسَلِينَ ﴿37﴾ (نه‌خێر وانیه) به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی پێیه، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆیشی سه‌لماندووه. إِنَّكُمْ لَذَائِقُو الْعَذَابِ الْأَلِيمِ ﴿38﴾ (مادام ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێ نه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن. وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿39﴾ پاداشتیشتان به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا (بێ زیادو که‌م). إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿40﴾ (ئه‌وه حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان). أُوْلَئِكَ لَهُمْ رِزْقٌ مَّعْلُومٌ ﴿41﴾ ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای (زۆر‌و زه‌به‌نده‌یان) پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕو زیو). فَوَاكِهُ وَهُم مُّكْرَمُونَ ﴿42﴾ میوه‌هاتی هه‌مه‌جۆرو هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی (بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارو فریشته‌کانه‌وه). فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ ﴿43﴾ له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی وناخۆشی). عَلَى سُرُرٍ مُّتَقَابِلِينَ ﴿44﴾ له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) به‌رانبه‌ر یه‌ک داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به دیداری یه‌کتر شاد ببن، وه ناوبه‌ناو یادی ژیانی دنیا‌و خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن). يُطَافُ عَلَيْهِم بِكَأْسٍ مِن مَّعِينٍ ﴿45﴾ له‌په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن. بَيْضَاء لَذَّةٍ لِّلشَّارِبِينَ ﴿46﴾ شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه‌و نۆشی ده‌که‌ن. لَا فِيهَا غَوْلٌ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنزَفُونَ ﴿47﴾ (ئه‌و شه‌رابه) نه ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه‌و ئێڵنجدان، نهمهست و سه‌رخۆش و بێهۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا). وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ ﴿48﴾ له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش (دانیشتوون)، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن (ته‌نها شه‌یدای ئه‌وانن). كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَّكْنُونٌ ﴿49﴾ هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی (کوڵاوی) پاکراوو مرواری سپی و ناسکن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون). فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءلُونَ ﴿50﴾ ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن). قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٌ ﴿51﴾ یه‌کێکیان (مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و) ده‌ڵێت: من کاتی خۆی هاوه‌ڵێکم هه‌بوو. يَقُولُ أَئِنَّكَ لَمِنْ الْمُصَدِّقِينَ ﴿52﴾ ده‌یگوت: تۆ بڕوا به شتی وا ده‌که‌یت؟! أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَئِنَّا لَمَدِينُونَ ﴿53﴾ ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌رپرسیار ده‌بین و (محاسبه) ده‌کرێین؟! (ئایا زیندووبوونه‌وه ڕاسته)؟! قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ ﴿54﴾ (پاشان ئیمانداره‌که) ده‌ڵێت: ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن (با بزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه). فَاطَّلَعَ فَرَآهُ فِي سَوَاء الْجَحِيمِ ﴿55﴾ هه‌رکه سه‌یری کرد دیتی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه. قَالَ تَاللَّهِ إِنْ كِدتَّ لَتُرْدِينِ ﴿56﴾ (ئه‌وکاته ئیمانداره‌که) پێی ده‌ڵێت: به‌خوا خه‌ریک بوو منیش تیابهریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌ک خۆت بکه‌یت به په‌ند. وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ الْمُحْضَرِينَ ﴿57﴾ خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی (هیدایه‌تی) په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه منیش ئاوا له ناخی دۆزه‌خدا گیرم ده‌خوارد. أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ ﴿58﴾ (ئینجا به‌خته‌وه‌ران له خۆشی‌دا ده‌ڵێن): ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه. إِلَّا مَوْتَتَنَا الْأُولَى وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ ﴿59﴾ جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌مجارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین. إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿60﴾ به‌ڕاستی ئائه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره‌و بێ سنوور. لِمِثْلِ هَذَا فَلْيَعْمَلْ الْعَامِلُونَ ﴿61﴾ ده‌با بۆ ئه‌م (به‌هه‌شته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره) ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه بیکه‌ن. أَذَلِكَ خَيْرٌ نُّزُلًا أَمْ شَجَرَةُ الزَّقُّومِ ﴿62﴾ (باشه) ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه؟ یا دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت. إِنَّا جَعَلْنَاهَا فِتْنَةً لِّلظَّالِمِينَ ﴿63﴾ ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی که له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانووت چۆن له‌ناو ئاگردا ده‌رخت ده‌روێت؟!). إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِي أَصْلِ الْجَحِيمِ ﴿64﴾ ئه‌وه دره‌ختێکه که‌له ناخ دۆزه‌خدایه‌و له‌وێوه (لق و پۆکانی به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه). طَلْعُهَا كَأَنَّهُ رُؤُوسُ الشَّيَاطِينِ ﴿65﴾ به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه شه‌یتانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا). فَإِنَّهُمْ لَآكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِؤُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ ﴿66﴾ (دۆزه‌خیه‌کان به‌ناچاریی) لێی ده‌خۆن و سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن. ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِّنْ حَمِيمٍ ﴿67﴾ له‌وه‌ودوا ئاو یا شله‌یه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریداو (به زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت). ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى الْجَحِيمِ ﴿68﴾ پاشان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خوارد‌و تێریان خوارده‌وه!! به‌ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه) ده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره هه‌وڵی ده‌ربازبونیان داوه)!! إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آبَاءهُمْ ضَالِّينَ ﴿69﴾ ئه‌وانه (کاتی خۆی) باوانی خۆیانیان بینی به گومڕایی (بیریان نه‌ده‌کرده‌وه کوێرانه شوێنیان که‌وتن). فَهُمْ عَلَى آثَارِهِمْ يُهْرَعُونَ ﴿70﴾ (ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به تالوکهو هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد). وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ الْأَوَّلِينَ ﴿71﴾ پێش ئه‌مانیش زۆربه‌ی نه‌وه‌کانی پێشوو هه‌ر گومڕابوون (چونکه دڵ ڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون). وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ ﴿72﴾ (هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی) بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات). فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنذَرِينَ ﴿73﴾ (جا ئیتر) ته‌ماشاکه سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ شاد بوون)؟! إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿74﴾ جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن وبه به‌هه‌شت شاد بوون). وَلَقَدْ نَادَانَا نُوحٌ فَلَنِعْمَ الْمُجِيبُونَ ﴿75﴾ بێگومان نوح هاناو هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌ش چاکترین که‌سێ بووین که به‌هاناو هاواریه‌وه چووین. وَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ ﴿76﴾ خۆی و که‌س و کاری (باوه‌ڕداری)مان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد. وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُ هُمْ الْبَاقِينَ ﴿77﴾ ته‌نها نه‌وه‌ی ئه‌ومان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌رله‌نوێ). وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ ﴿78﴾ (به‌سه‌رهاتی) ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن). سَلَامٌ عَلَى نُوحٍ فِي الْعَالَمِينَ ﴿79﴾ سڵاو له‌سه‌ر نوح له‌لایه‌ن نیشته‌جێی هه‌موو جیهانه‌کانه‌وه. إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿80﴾ ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (ڕزگاریان ده‌که‌ین، یادی خێریان ده‌که‌ین). إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ﴿81﴾ به‌ڕاستی ئه‌و له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه. ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ ﴿82﴾ له‌وه‌ودوا هه‌رچی ئه‌وانی تربوو غه‌رقمان کرد. وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِ لَإِبْرَاهِيمَ ﴿83﴾ بێگومان له شوێنکه‌وته‌و په‌یڕه‌وانی (نوح)، (ئیبراهیم)ه (سه‌لامی خوای لێبێت). إِذْ جَاء رَبَّهُ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿84﴾ ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به‌پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و خواناسی و یه‌کتاناسین. إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَاذَا تَعْبُدُونَ ﴿85﴾ ئینجا به باوکی و قه‌وم و هۆزه‌که‌ی وت: (باشه، ئه‌وه ئێوه) چی ده‌په‌رستن؟! أَئِفْكًا آلِهَةً دُونَ اللَّهِ تُرِيدُونَ ﴿86﴾ ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست ده‌که‌نه خوا‌و له‌جیاتی خوا ده‌تانه‌وێ (بیپه‌رستن)؟! فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿87﴾ (باشه) ئێوه، چ گومانێكتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان؟! فَنَظَرَ نَظْرَةً فِي النُّجُومِ ﴿88﴾ (ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له‌داخی بیروبۆچوونیان). فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٌ ﴿89﴾ (دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه‌و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیم یشیان کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه‌و بێزار بووه بۆیه) وتوویه‌تی: من نه‌خۆشم. فَتَوَلَّوْا عَنْهُ مُدْبِرِينَ ﴿90﴾ ئه‌وان (ئیبراهیم)یان به‌جێ هێشت و ڕۆیشتن. فَرَاغَ إِلَى آلِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ ﴿91﴾ ئه‌وسا (لێیان چووه پێشه‌وه‌و) وتی: ئه‌وه بۆ ناخۆن؟ (دیاره خۆراکی زۆریان بۆ بته‌کان داناوه تا بهرهکهتاوی ببێت!!!). مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ ﴿92﴾ (هاواری لێکردن، ئه‌وه بۆ لاڵ بوون) بۆ قسه ناکه‌ن؟ چیتانه؟! فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًا بِالْيَمِينِ ﴿93﴾ پاشان تێ‌یان که‌وت به‌ده‌ستی ڕاستی پیاماڵین و ده‌یشکاندن. فَأَقْبَلُوا إِلَيْهِ يَزِفُّونَ ﴿94﴾ دوایی (بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه‌و بینییان خواکانیان تێک و پێک شکاون) به په‌له هاتن بۆ حه‌زره‌تی ئیبراهیم….!! قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ ﴿95﴾ ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئێوه شتێک که خۆتان ده‌یتاشن (ڕه‌وایه) بیپه‌رستن؟! وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ ﴿96﴾ خۆ هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌ش و ئه‌م بتانه‌شه به دروستان کردوون (ئه‌وانه نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!). قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ ﴿97﴾ (که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه بههێزانهو، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تیا بکه‌نه‌وه‌و (ئیبراهیم)ی تێ فڕێ بده‌ن. فَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَسْفَلِينَ ﴿98﴾ ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه پیلانهکهیانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن (ئاگرمان کرده ساردیی و سه‌لامه‌تیی). وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَى رَبِّي سَيَهْدِينِ ﴿99﴾ (ئینجا ئیبراهیم) وتی: من ئیتر ده‌ڕۆم بۆلای په‌روه‌ردگارم (ده‌مه‌وێت هه‌ر ئه‌و بپه‌رستم)، ئه‌و هیدایه‌ت و ڕێنموونیم ده‌کات. رَبِّ هَبْ لِي مِنَ الصَّالِحِينَ ﴿100﴾ (به‌ته‌نیا کۆچی کرد قه‌ومی ناله‌باری به‌جێهێشت، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کرد) له صاڵح و چاکانم پێ ببه‌خشه. فَبَشَّرْنَاهُ بِغُلَامٍ حَلِيمٍ ﴿101﴾ ئێمه‌ش مژده‌ی مناڵێکی حه‌لیم و خۆگرو (ژیرمان) پێ به‌خشی که (ئیسماعیل)ه. فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ السَّعْيَ قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانظُرْ مَاذَا تَرَى قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِن شَاء اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِينَ ﴿102﴾ کاتێک که ئه‌و مناڵه که‌وته‌ده‌رو ماڵ له‌گه‌ڵیا (به‌یانیه‌ک پێی وت) کوڕم، کوڕی شیرینم من له خه‌ودا بینیومه که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به زمانی شیرین) وتی: بابه گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینی ئه‌گه‌ر خوا حه‌زبکات، خوا بیه‌وێت له ئارامگران ده‌بم. فَلَمَّا أَسْلَمَا وَتَلَّهُ لِلْجَبِينِ ﴿103﴾ کاتێک که هه‌ردووکیان ته‌سلیمی (فه‌رمانی په‌روه‌ردگار) بوون ئیبراهیم، به ڕوودا (ئیسماعیل)ی خسته سه‌ر خاک (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت). وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ ﴿104﴾ بانگمان لێکرد که: ئه‌ی (ئیبراهیم). قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿105﴾ بێگومان خه‌وه‌که‌ت ڕاست بوو، هاته دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقیکردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین). إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْبَلَاء الْمُبِينُ ﴿106﴾ به‌ڕاستی ئالهمهدا تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌یه. وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ ﴿107﴾ ئێمه قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی (ئیسماعیل تا له‌جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت). وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ ﴿108﴾ وه‌له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی (ئیبراهیم)مان هێشته‌وه (به‌ڕێزو سه‌روه‌رییه‌وه). سَلَامٌ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ﴿109﴾ سڵاو‌و دروود ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم. كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿110﴾ ئێمه به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه. إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ﴿111﴾ به‌ڕاستی ئه‌میش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه. وَبَشَّرْنَاهُ بِإِسْحَاقَ نَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿112﴾ مژده‌ی هاتنه دنیای (ئیسحاق)یشمان پێ به‌خشی که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان. وَبَارَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَى إِسْحَاقَ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌ وَظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ مُبِينٌ ﴿113﴾ خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌ر ئیسحاق دا وه له نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته (ئیسماعیل و ئیسحاق) چاکان و باشان و سته‌مکارانی ئاشکراش )هاته دنیاوه). وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَى مُوسَى وَهَارُونَ ﴿114﴾ به‌ڕاستی ئێمه لای ڕهحمهتمان کرده‌وه له موسا‌و هارون (هه‌ردووکیان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی). وَنَجَّيْنَاهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ ﴿115﴾ هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد (له غه‌رق بوون و خنکان). وَنَصَرْنَاهُمْ فَكَانُوا هُمُ الْغَالِبِينَ ﴿116﴾ وه سه‌رمان خستن (به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا) سه‌رکه‌وتنیشیان به‌ده‌ستهێنا (به ویستی ئێمه). وَآتَيْنَاهُمَا الْكِتَابَ الْمُسْتَبِينَ ﴿117﴾ ئینجا کتێبی (ته‌وراتیشمان) پێ به‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی (هه‌موو شتێکه، تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن). وَهَدَيْنَاهُمَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿118﴾ هه‌روه‌ها ڕێنوونی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا ئه‌وانیش قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفه‌راز بکه‌ن). وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِي الْآخِرِينَ ﴿119﴾ وه ناوبانگی (خێریانمان) له‌نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت). سَلَامٌ عَلَى مُوسَى وَهَارُونَ ﴿120﴾ سڵاو‌و درود و ڕێز له‌سه‌ر موسا‌و هارون (له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه). إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿121﴾ ئێمه، ئابه‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیادا ڕێزدارن له قیامه‌تیشدا له نزیکانی په‌روه‌ردگارن). إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ﴿122﴾ به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به‌چاکیی ئه‌نجامدا). وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنْ الْمُرْسَلِينَ ﴿123﴾ بێگومان (الیاس)یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕهوانهکراوانه (له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بانه‌وه). إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿124﴾ ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟! أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ ﴿125﴾ ئایا ئێوه هاوارو هاناو نزا بۆ (به‌عل) ده‌به‌ن و واز له (خواپه‌رستی) دێنن له کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه. اللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿126﴾ خۆ هه‌ر خوا (الله) په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باوانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟! فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ ﴿127﴾ (الیاس)یان به‌درۆ خسته‌وه، سه‌رئه‌نجام ده‌بێ ئاماده‌بن (له‌ناو دۆزه‌خ و سزای سه‌ختدا). إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿128﴾ جگه له به‌نده دڵسۆز‌و ههڵنژاردهکانی خوا. وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ ﴿129﴾ ئینجا ناوبانگی خێری (الیاس)مان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه. سَلَامٌ عَلَى إِلْ يَاسِينَ ﴿130﴾ سڵاو‌و دروودو ڕێز له سه‌ر الیاس بێت. إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿131﴾ ئێمه، به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه. إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ﴿132﴾ به‌ڕاستی ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه. وَإِنَّ لُوطًا لَّمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿133﴾ بێگومان (لوط)یش له پێغه‌مبه‌رانه. إِذْ نَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ ﴿134﴾ (کاتی خۆی) ئه‌وو هه‌ر هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد. إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ ﴿135﴾ جگه له پیره‌ژنێك (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا، له‌گه‌ڵ خوانه‌ناساندا) له‌ناومان برد. ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ ﴿136﴾ پاشان هه‌موانمان ته‌فرو تونا کرد. وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ ﴿137﴾ (کاتێک که ئێوه له شام ده‌گه‌ڕێنه‌وه) له به‌ره‌به‌یاندا ڕێتان له شوێنه‌واریان ده‌که‌وێ. وَبِاللَّيْلِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿138﴾ به شهوگارانیش (هه‌ندێ جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئێوه ژیریتان ناخه‌نه کار‌و بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر ئه‌و به‌دخووانه هێنا؟!). وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿139﴾ (هه‌روه‌ها) (یونس)یش له پێغه‌مبه‌رانه. إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ ﴿140﴾ سه‌رکه‌شی کرد‌و ڕووی کرده که‌شتی پڕ له که‌ل و په‌ل و خه‌ڵکی. فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنْ الْمُدْحَضِينَ ﴿141﴾ به‌شداری قورعه‌ی کرد، ئیتر ناوی ده‌رچوو. فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ ﴿142﴾ (ئه‌ویش خۆی فڕێ دایه ده‌ریاوه) نه‌هه‌نگێک قوتی دا، وه ئه‌و لۆمه‌کراوه (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێ هێشت). فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنْ الْمُسَبِّحِينَ ﴿143﴾ خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن وه نه‌یوتایه (لا إله إلا أنت سبحانك إني کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ك نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه، وه من له سته‌مکارانم. لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿144﴾ ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێك (که هه‌موان) زیندوو ده‌کرێنه‌وه. فَنَبَذْنَاهُ بِالْعَرَاء وَهُوَ سَقِيمٌ ﴿145﴾ وَأَنبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِّن يَقْطِينٍ ﴿146﴾ ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌ی بۆ پێگه‌یاند (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه‌و مێش و مه‌گه‌ز نزیکی ناکه‌ون). وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ ﴿147﴾ ئینجا ڕه‌وانه‌مان کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆلای سه‌د هه‌زار که‌س یان زیاتریش، (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی). فَآمَنُوا فَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ ﴿148﴾ ئیتر ئه‌وان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو، فَاسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ الْبَنَاتُ وَلَهُمُ الْبَنُونَ ﴿149﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) لێیان بپرسه (ئایا شتێکی مه‌عقول و به‌جێیه) که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن، وه کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (ئه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت هه‌ر له‌سه‌ر زاری خۆیان پوچیی به‌ڵگه‌یان ده‌ربخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی خوان، له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به چاوی سوک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆخوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه چه‌وتانه دووره، ڕه‌وای ده‌بینن؟!). أَمْ خَلَقْنَا الْمَلَائِكَةَ إِنَاثًا وَهُمْ شَاهِدُونَ ﴿150﴾ ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه دروستکردووه و ئه‌وان شایه‌تی حاڵبوون؟! أَلَا إِنَّهُم مِّنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ ﴿151﴾ ئاگاداربن!! ئه‌وانه ئه‌وه‌نده بوختانکه‌رن ده‌ڵێن: وَلَدَ اللَّهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿152﴾ خوا مناڵی بووه!!، به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن. أَصْطَفَى الْبَنَاتِ عَلَى الْبَنِينَ ﴿153﴾ ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!! مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿154﴾ که‌ی شتی وا ڕاسته‌و، که‌ی ڕه‌وایه ئه‌و حوکم و (یاسایه‌ی) که (باوه‌ڕتان پێیه‌تی). أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿155﴾ ئایا بیرێ ناکه‌نه‌وه؟ (له‌م قسه بێ سه‌رو بنانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه؟!). أَمْ لَكُمْ سُلْطَانٌ مُّبِينٌ ﴿156﴾ ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه‌و شتێکی به‌هێزو ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه). فَأْتُوا بِكِتَابِكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿157﴾ ئاده‌ی.. کوا کتێبتان، (کوا به‌ڵگه‌تان) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن. وَجَعَلُوا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجِنَّةِ نَسَبًا وَلَقَدْ عَلِمَتِ الْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ ﴿158﴾ (له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمه‌تیان بڕیار داوه له نێوان زاتی په‌روه‌ردگارو په‌رییه‌کاندا، به‌مه‌رجێ په‌رییه‌کان چاکده‌زانن که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه‌و موحاسه‌به) (ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تییه‌ک هه‌بێ چۆن دادگایی ده‌کرێن؟!) سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿159﴾ پاک و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که باسی ده‌که‌ن و ئه‌و قسه بهجێیانهوهی ده‌یکه‌ن. إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿160﴾ به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆ چوونه خوارو خێچ و ناقۆڵایانهوه دوورن). فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ ﴿161﴾ (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) خۆتان و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن. مَا أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَاتِنِينَ ﴿162﴾ ناتوانن که‌سی پێ گومڕا و سه‌رلێشێواو بکه‌ن. إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ الْجَحِيمِ ﴿163﴾ مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی (که به‌ته‌واویی کافره، ئه‌وه) ده‌خرێنه ناو دۆزه‌خه‌وه. وَمَا مِنَّا إِلَّا لَهُ مَقَامٌ مَّعْلُومٌ ﴿164﴾ (فریشته‌کان ده‌ڵێن): هه‌ریه‌کێك له ئێـمه شوێنی دیاریکراوی هه‌یه‌و (سه‌رگه‌رمی خواپه‌رستی و فه‌رمانبه‌رداری خۆیه‌تی). وَإِنَّا لَنَحْنُ الصَّافُّونَ ﴿165﴾ ئێـمه هه‌موومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین). وَإِنَّا لَنَحْنُ الْمُسَبِّحُونَ ﴿166﴾ (دووباره ده‌ڵێن:) ئێمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی (خوای میهره‌بانین). وَإِنْ كَانُوا لَيَقُولُونَ ﴿167﴾ هه‌رچه‌نده (کافر‌و هاوه‌ڵپه‌رستان) پێش ڕه‌وانه‌کردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌یانوت: لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًا مِّنْ الْأَوَّلِينَ ﴿168﴾ ئه‌گه‌ر ئێـمه‌ش کتێبێكی ئاسمانیمان وه‌کو پێشووه‌کان بهاتایه… لَكُنَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿169﴾ ئێمه‌ش ده‌بوینه به‌نده دڵسۆز‌و چاکه‌کانی خوای گه‌وره. فَكَفَرُوا بِهِ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿170﴾ )که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد) بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (که چی‌یان به‌سه‌ر دێنین). وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ ﴿171﴾ بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه). إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنصُورُونَ ﴿172﴾ که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سهرفهرزا ده‌بن. وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ ﴿173﴾ وه سه‌ربازه‌کانیشمان (له ئیمانداران) هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست. فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّى حِينٍ ﴿174﴾ جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره‌و گوێیان پێ مه‌ده. وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ﴿175﴾ تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانهناسیناین بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه. أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ﴿176﴾ ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان بێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟! فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَاء صَبَاحُ الْمُنذَرِينَ ﴿177﴾ (قوڕ به‌سه‌ریان، خاک به دامانیان) کاتێك که سزا‌و تۆڵه‌ی ئێـمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ره‌به‌یانێكی سامناکه. وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّى حِينٍ ﴿178﴾ تۆ تا ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان بده‌و گوێیان پێ مه‌ده. وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ﴿179﴾ ڕاستییه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه. سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿180﴾ پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه. وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ ﴿181﴾ سڵاو‌و درودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و فرستاده‌کانی (خوا بێت). وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿182﴾ سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌کان (هه‌میشه‌و به‌رده‌وام).
الموضوع الأصلي : 37. سورة الصافات // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam