2012-01-24, 03:19
رسالة بيانات كاتب الموضوع
44. سورة الدخان المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 44. سورة الدخان
سوره 44: الدخان بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان حم ﴿1﴾ ئه‌م پیتانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م قورئانه له‌م جۆره پیتانه داڕێژراوه و که‌س ناتوانێ له‌وێنه‌ی داڕێژێت. وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿2﴾ سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه. إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿3﴾ ئێمه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) ناردومانه‌ته خواره‌وه، به‌ڕاستی ئێمه بێدارکهرهوهین) خه‌ڵکی به‌ئاگا ده‌هێنین و هۆشیاریان ده‌که‌ینه‌وه. فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿4﴾ له‌و شه‌وه (پیرۆزه‌دا که قورئانی تیا هاتۆته خواره‌وه) هه‌موو کاروکرده‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی تیادا له‌یه‌ك جیاکراوه‌ته‌وه. أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿5﴾ ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، هه‌ر ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین. رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿6﴾ (ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌م قورئانه) ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه (بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت) به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که زۆر بیسه‌رو زانایه به‌هه‌موو شتێك. رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿7﴾ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که له نێوانیاندایه، ئه‌گه‌ر به‌شوێن دڵنیایدا ده‌گه‌ڕێن و باوه‌ڕتان هه‌یه. لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿8﴾ جگه له‌و، په‌رستراوێکی تر نیه که ژیانبه‌خش و مرێنه‌ر بێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باوانی دێرینیشتانه. بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿9﴾ (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه گه‌وره‌و گرنگانه‌دا) خوانه‌ناسان له گومان و دوو دڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین. فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿10﴾ (ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت. يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿11﴾ هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته‌وه، (خه‌ڵکی به ترسه‌وه ده‌ڵێن): ئه‌مه سزا‌و ئازارێكی پڕ ئێشه (وا ڕووی تێکردووین). رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿12﴾ (به ناچاریی دان به ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌نێن و ده‌ڵێن:) په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه خۆ باوه‌ڕمان هێناوه‌و ئیماندارین!! أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿13﴾ تازه!! که‌ی بێداربوونه‌وه‌و (ئیمان هێنانی ناچاری) سودی هه‌یه بۆیان، خۆ کاتی خۆی پێغه‌مبه‌رێكی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه‌کرابوو. ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿14﴾ که‌چی پشتیان تێکردوو وتیان: فێرکراوێکی شێته!! إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ﴿15﴾ (ئێمه چاك ده‌تان ناسین) هه‌ر که‌مێك سزا‌و ئازارتان لێ دوور بخه‌ینه‌وه، ده‌چنه‌وه دۆخی جاران و (ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به گوناهو تاوان). يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿16﴾ ڕۆژێك هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین، وه ئێمه تۆڵه‌سێنه‌رین (له سته‌مکاران). وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَاءهُمْ رَسُولٌ كَرِيمٌ ﴿17﴾ ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقی کرده‌وه، پێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕیزو میهره‌بانمان بۆ ڕه‌وانه کردن. أَنْ أَدُّوا إِلَيَّ عِبَادَ اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ﴿18﴾ (پێی گوتن): به‌نده‌کانی خوا (نه‌وه‌ی ئیسرائیل) به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان. وَأَنْ لَّا تَعْلُوا عَلَى اللَّهِ إِنِّي آتِيكُم بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿19﴾ خۆتان به گه‌وره دامه‌نێن له‌به‌رانبه‌ر خوای (به‌رزو باڵاده‌سته‌وه)، من به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی گرنگ و به‌هێزو ئاشکرام هێناوه بۆتان. وَإِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمْ أَن تَرْجُمُونِ ﴿20﴾ من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم، که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له‌وه‌ی که به‌ردبارانم بکه‌ن. وَإِنْ لَّمْ تُؤْمِنُوا لِي فَاعْتَزِلُونِ ﴿21﴾ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕم پێناکه‌ن وازم لێ بێنن و کارتان به‌منه‌وه نه‌بێت. فَدَعَا رَبَّهُ أَنَّ هَؤُلَاء قَوْمٌ مُّجْرِمُونَ ﴿22﴾ (وا دیاره وازیان لێ نه‌هێناوه بۆیه) هاناو هاواری بردووه بۆ په‌روه‌ردگاری و (فه‌رمویه‌تی: په‌روه‌ردگارا) به‌ڕاستی ئه‌مانه کومه‌ڵێکی تاوانبارن. فَأَسْرِ بِعِبَادِي لَيْلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ﴿23﴾ (ئه‌وسا ئیتر خوای چه‌وساوه‌کان فه‌رمانی بۆ نارد) که شه‌وڕه‌وی بکه به به‌نده‌کانم و (شار چۆڵ بکه‌ن) بشزانن که ئه‌وانه به‌دواتانا دێن. وَاتْرُكْ الْبَحْرَ رَهْوًا إِنَّهُمْ جُندٌ مُّغْرَقُونَ ﴿24﴾ (ئه‌وسا دوای ئه‌وه‌ی که خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه) ده‌ریا به‌جێ بێڵه به واڵا کراوی چونکه ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون (تیایدا)… كَمْ تَرَكُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿25﴾ (ئه‌وانه) چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاریان به‌جێهێشت… وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ ﴿26﴾ چه‌نده‌ها کێڵگه‌و بێستان و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشیان له‌دوا به‌جێمان… وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ ﴿27﴾ وه جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به‌خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر… كَذَلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِينَ ﴿28﴾ ئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه وه کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر… فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاء وَالْأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنظَرِينَ ﴿29﴾ جا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زه‌ویش (به‌داخ بوو)، وه ساته‌وه‌ختێکیش مۆڵه‌تیان نه‌درا… وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنَ الْعَذَابِ الْمُهِينِ ﴿30﴾ پاشان ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له سزای چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی فیرعه‌ون ڕزگار کرد… مِن فِرْعَوْنَ إِنَّهُ كَانَ عَالِيًا مِّنَ الْمُسْرِفِينَ ﴿31﴾ (به‌ڵێ) له‌ده‌ست فیرعه‌ون که زۆر خۆی به گه‌وره ده‌زانی و به‌ته‌واوی له سنوور ده‌رچوبوو… وَلَقَدِ اخْتَرْنَاهُمْ عَلَى عِلْمٍ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿32﴾ (ئێمه ئه‌و کاته نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان) هه‌ڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیارییه‌وه، وه ڕێزی ئه‌وانمان دا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا… وَآتَيْنَاهُم مِّنَ الْآيَاتِ مَا فِيهِ بَلَاء مُّبِينٌ ﴿33﴾ ئێمه به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (معجزة)ی ئاشکرای زۆرمان پێ به‌خشین و به‌جۆره‌ها شێوه‌ی ئاشکراو ڕوون تاقیمان کردنه‌وه. إِنَّ هَؤُلَاء لَيَقُولُونَ ﴿34﴾ (که‌چی بت په‌رستان) ده‌ڵێن: إِنْ هِيَ إِلَّا مَوْتَتُنَا الْأُولَى وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ ﴿35﴾ هه‌ر یه‌کجار ده‌مرین و زیندوو ناکرێینه‌وه. فَأْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿36﴾ (ئه‌گه‌ر زیندووبونه‌وه حه‌قیقه‌ته)، باوباپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!! أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ أَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ ﴿37﴾ ئایا ئه‌مانه چاکترن یا قه‌ومی (تبع) که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتداربوون له پێش ئیسلامدا، (قوڕه‌یش ده‌نگ و باسی ئازایه‌تیمان بیستبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان، ئێمه هه‌موویانمان له‌ناوبرد، به‌ڕاستی هه‌ر هه‌موویان تاوانبار بوون. وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ ﴿38﴾ خۆ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیانمان به‌گاڵته و بێ هووده دروست نه‌کردووه. مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿39﴾ (به‌ڵکو هه‌مووی) له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت دروستمان نه‌کردوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م ڕاستییه ناگه‌ن. إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ مِيقَاتُهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿40﴾ به ڕاستی ڕۆژی جیا کردنه‌وه‌ی ڕاستی و ناڕاستی واده‌ی هه‌موویانه سه‌رجه‌م. يَوْمَ لَا يُغْنِي مَوْلًى عَن مَّوْلًى شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿41﴾ ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه. إِلَّا مَن رَّحِمَ اللَّهُ إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿42﴾ مه‌گه‌ر که‌سێك که به‌زه‌یی خوا بیگرێته‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و به‌خشنده‌و میهره‌بانه. إِنَّ شَجَرَةَ الزَّقُّومِ ﴿43﴾ به‌ڕاستی دره‌ختی زه‌ققوم (که دره‌ختێکه له‌ناخی دۆزه‌خداو له‌ناو ئاگردایه خوای باڵاده‌ست ڕواندوویه‌تی، وه لق و په‌له‌کانی به‌ناو هه‌موو دۆزه‌خدا بڵاو بوونه‌ته‌وه). طَعَامُ الْأَثِيمِ ﴿44﴾ خۆراکی تاوانباران وگوناهبارانه. كَالْمُهْلِ يَغْلِي فِي الْبُطُونِ ﴿45﴾ هه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت. كَغَلْيِ الْحَمِيمِ ﴿46﴾ وه‌ك کوڵای ئاو داخی یه‌کجار گه‌رم. خُذُوهُ فَاعْتِلُوهُ إِلَى سَوَاء الْجَحِيمِ ﴿47﴾ (فه‌رمان ده‌درێت ئه‌و تاوانباره) بیگرن و به‌رزی که‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ریبده‌نه‌وه. ثُمَّ صُبُّوا فَوْقَ رَأْسِهِ مِنْ عَذَابِ الْحَمِيمِ ﴿48﴾ له‌وه‌ودوا ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به سه‌ریدا. ذُقْ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْكَرِيمُ ﴿49﴾ (ئه‌وسا پێی ده‌وترێت): ده بچێژه، تۆ زۆر خۆتت بهشت ده‌زانی و خۆتت زۆر به ماقوڵ ده‌خسته به‌رچاو. إِنَّ هَذَا مَا كُنتُم بِهِ تَمْتَرُونَ ﴿50﴾ به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه (که کاتی خۆی له دنیادا) گومانتان لێی هه‌بوو، بڕواتان پێی نه‌ده‌کرد. إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ ﴿51﴾ (له‌ولاشه‌وه، له‌به‌هه‌شتدا له سایه‌ی ڕه‌حمی په‌روه‌ردگاردا: ئه‌وانه‌ی که) تهقوادارو دینداربوون، له جێگه‌و شوێنێکی زۆر ئاسووده‌و ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر. فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿52﴾ له باخچه‌و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له‌پاڵ کارێزو کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان). يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَقَابِلِينَ ﴿53﴾ پۆشاکیان ئاوریشمی ئه‌ستوره که به ئاوریشمی ته‌نک داپۆشراوه، وه له‌و جێگه‌و ڕێگه خۆشانه‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رانبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن). كَذَلِكَ وَزَوَّجْنَاهُم بِحُورٍ عِينٍ ﴿54﴾ هه‌روه‌ها حۆری چاوگه‌ش و (گوڵئه‌نداممان) کردووه به هاوسه‌ریان. يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَاكِهَةٍ آمِنِينَ ﴿55﴾ بانگ ده‌که‌ن بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌ر چاو که‌وتن. لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَى وَوَقَاهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿56﴾ (له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که) هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار، وه (په‌روه‌ردگاریان) له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاراستوونی. فَضْلًا مِّن رَّبِّكَ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿57﴾ ئه‌مه ڕیزو فه‌زڵێکی تایبه‌تییه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور. فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿58﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بۆیه به زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به ڕوونی و ئاسانیی ڕه‌وانه‌کردووه تا یاداوه‌ری وه‌رگرن و داچڵه‌کێن و تێفکرن. فَارْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ ﴿59﴾ تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێشهاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا‌و قیامه‌تدا ئه‌وانیش بۆ خۆیان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامن!!
الموضوع الأصلي : 44. سورة الدخان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam