2012-01-24, 03:38
رسالة بيانات كاتب الموضوع
51. سورة الذاريات المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 51. سورة الذاريات
سوره 51: الذاريات بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان وَالذَّارِيَاتِ ذَرْوًا ﴿1﴾ سوێند به‌و ڕه‌شه‌باو ئه‌و بایه‌ی که هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت و په‌خشی ده‌کاته‌وه، یا ته‌پ و تۆز به‌رزده‌کاته‌وه (که ڕۆڵی هه‌یه له بارانباریندا). فَالْحَامِلَاتِ وِقْرًا ﴿2﴾ وه سوێند به‌و هه‌ورانه‌ی که هه‌ڵگری ئاوی زۆرن و سه‌نگینن پێی. فَالْجَارِيَاتِ يُسْرًا ﴿3﴾ هه‌روه‌ها سوێند به‌و هه‌ورانه که به ئاسانی به ئاسماندا له شوێنێکه‌وه ده‌گویزرێنه‌وه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند به‌و که‌شتییانه‌ی که به ئاسانی به‌سه‌رئاودا دێن و ده‌چن. فَالْمُقَسِّمَاتِ أَمْرًا ﴿4﴾ سوێند به‌و فریشتانه‌ی که کاریان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه و هه‌ریه‌که‌و هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك پشپۆڕه له کاری خۆیدا. إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌ ﴿5﴾ (سوێند به‌وانه هه‌مووی) ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ده‌کرێ (له خوانه‌ناسان) ڕاست و دروسته‌و هه‌ر دێته ڕێیان. وَإِنَّ الدِّينَ لَوَاقِعٌ ﴿6﴾ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ش هه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌یه. وَالسَّمَاء ذَاتِ الْحُبُكِ ﴿7﴾ سوێند به ئاسمانی ڕێك و پێك و ڕازاوه. إِنَّكُمْ لَفِي قَوْلٍ مُّخْتَلِفٍ ﴿8﴾ به‌ڕاستی ئێوه، (خوانه‌ناسان) قسه‌و گوفتارتان بێ سهروبنهو دووره له حه‌قیقه‌ت و ڕاستی. يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ ﴿9﴾ (دیاره) ئه‌وه‌ی که بوختانچی و درۆهه‌ڵبه‌ست بێت له‌م قورئان و به‌رنامه‌یه دوورده‌که‌وێته‌وه. قُتِلَ الْخَرَّاصُونَ ﴿10﴾ به‌کوشت چن درۆزن و قاڵکهرو بوختانچییه‌کان. الَّذِينَ هُمْ فِي غَمْرَةٍ سَاهُونَ ﴿11﴾ ئه‌وانه‌ی که له گومڕایی و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن. يَسْأَلُونَ أَيَّانَ يَوْمُ الدِّينِ ﴿12﴾ (به گاڵته‌و ته‌ڵفیسیه‌وه ده‌ڵێن) یا ده‌پرسن: ڕۆژی ڕه‌ستاخێز که‌ی پێش دێت؟! يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ ﴿13﴾ (قوڕبه‌سه‌ریان) ئه‌و ڕۆژه که به‌رپا ده‌بێت به ئاگر ده‌سوتێنرێن و ده‌برژێنرێن.. ذُوقُوا فِتْنَتَكُمْ هَذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿14﴾ پێیان ده‌وترێت: بچێژن ئه‌و به‌ڵایه‌ی که به‌سه‌ر خۆتان هێنا، ئه‌مه ئه‌و سزا‌و ئازاره‌یه که په‌له‌تان بوو له پێشهاتنی. إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿15﴾ (له‌ولایشه‌وه) خواناس و پارێزکاران له باخات و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا (ژیانی خۆش ده‌به‌نه سه‌ر). آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ ﴿16﴾ ئه‌و شتانه‌ی که په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده کردوون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانیش (به خۆشی و شادیه‌وه) وه‌ری ده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر (له دنیادا) چاکه‌کارو خێرخواز بوون. كَانُوا قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ ﴿17﴾ له شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه سه‌رگه‌رمی شه‌ونوێژو ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)… وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴿18﴾ له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا له که‌م و کوڕیان ببورێت).. وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ ﴿19﴾ له ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌دارو بێبه‌شیان ته‌رخان کردبوو. وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِّلْمُوقِنِينَ ﴿20﴾ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خوا له هه‌موو بواره‌کانی زانستیدا) بۆ که‌سانێك که به‌شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن. وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ﴿21﴾ هه‌روه‌ها له خودی خۆشتان دا (له هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له هه‌موو ئه‌ندامێکداو، له‌هه‌موو کۆئهندامێکداو، له ڕۆح و نه‌فس و عه‌قڵدا..هتد به‌ڵگه‌ی بێ سنور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه بۆ بیناییتان ناخه‌نه کار. وَفِي السَّمَاء رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ ﴿22﴾ ڕزق و ڕۆزییتان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کاندا هه‌ر هه‌مووی له ئاسماندایه (سه‌ر هه‌ڵبڕن و له‌خوا داوا بکه‌ن). فَوَرَبِّ السَّمَاء وَالْأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِّثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ ﴿23﴾ سوێند به په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، ئه‌وه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه قسه ده‌که‌ن. هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ ﴿24﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئایا هه‌واڵی میوانه به‌ڕیزه‌کانی ئیبراهیمت پێ نه‌گه‌یشتووه؟. إِذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلَامًا قَالَ سَلَامٌ قَوْمٌ مُّنكَرُونَ ﴿25﴾ کاتێ چوون بۆ سه‌ردانی و، وتیان: سڵاو، ئه‌ویش وتی سڵاو له ئێوه‌ش بێت، هه‌رچه‌نده ناتان ناسم. فَرَاغَ إِلَى أَهْلِهِ فَجَاء بِعِجْلٍ سَمِينٍ ﴿26﴾ ئه‌وسا ئیتر خۆی دزییه‌وه چوو به هاوکاری خێزانی گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌ویان بوو (سه‌ری بڕی و سوریان کرده‌وه‌و) هێنای. فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ ﴿27﴾ بردی و لێی نزیك کردنه‌وه، فه‌رمووی لێکردن (که بینی ناخۆن) وتی: ئه‌وه نافه‌رموون، ئه‌وه ناخۆن؟! فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُوا لَا تَخَفْ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ ﴿28﴾ ئیبراهیم ترسێکی لێ‌نیشت (چونکه وای زانی شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه) بۆیه خێرا وتیان: مه‌ترسه (ئێمه فریشته‌ین)، مژده‌شیان پێدا که خوا مناڵێکی زانایان پێ ده‌به‌خشێت (که ئیسحاقه). فَأَقْبَلَتِ امْرَأَتُهُ فِي صَرَّةٍ فَصَكَّتْ وَجْهَهَا وَقَالَتْ عَجُوزٌ عَقِيمٌ ﴿29﴾ خێزانه‌که‌ی (دیاره گوێی له گوفتاری فریشته‌کان بوو) هاواری لێ به‌رز بۆوه‌و، ده‌ستی به ئاسته‌م دا به ڕوومه‌تی خۆیدا (وه‌کو داب و نه‌ریتی ئافره‌تان له‌کاتی سه‌رسامیدا) ئینجا وتی: پیره‌ژنێکی نه‌زۆك (چۆن مناڵی ده‌بێت)؟! قَالُوا كَذَلِكَ قَالَ رَبُّكِ إِنَّهُ هُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ ﴿30﴾ فریشته‌کان وتیان: فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌و ئه‌و زاتێکی زانا‌و دانایه. قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا الْمُرْسَلُونَ ﴿31﴾ (ئینجا) ئیبراهیم لێی پرسین: (باشه بێجگه له‌و مژده‌یه‌ی که پێتان ڕاگه‌یاندین) چ کارێكی گرنگتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟! قَالُوا إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمٍ مُّجْرِمِينَ ﴿32﴾ (فریشته‌کان) وتیان: ئێمه ڕه‌وانه کراوین بۆ سه‌ر قه‌ومێکی تاوانبار‌و تاوانکار. لِنُرْسِلَ عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِّن طِينٍ ﴿33﴾ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رد بارانیان بکه‌ین به به‌ردێك که له قوڕ دروستکراوه. مُسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلْمُسْرِفِينَ ﴿34﴾ (هه‌موو ئه‌و به‌ردانه) نیشانه‌دار بون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ ناپوخت و یاخییه‌کان. فَأَخْرَجْنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿35﴾ هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو له ئیمانداران ده‌رمانکردن و ڕزگارمان کردن. فَمَا وَجَدْنَا فِيهَا غَيْرَ بَيْتٍ مِّنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿36﴾ هه‌رچه‌نده له ماڵه موسوڵمانێکمان زیاتر به‌دی نه‌کرد. وَتَرَكْنَا فِيهَا آيَةً لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ﴿37﴾ (ئه‌و شوێنه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك کاول کرد)، کردمانه په‌ندو به‌ڵگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له سزای پڕ ئێشی ئێمه ده‌ترسن.. وَفِي مُوسَى إِذْ أَرْسَلْنَاهُ إِلَى فِرْعَوْنَ بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿38﴾ له به‌سه‌رهاتی موسایشدا (په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه) که ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به (معجزة)ی ئاشکراو ڕوونه‌وه. فَتَوَلَّى بِرُكْنِهِ وَقَالَ سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿39﴾ ئه‌ویش پشتی هه‌ڵکردو خۆی ترنجانه ناو سه‌ربازو دار‌و دهستهکانیهوهو وتی: (ئه‌م فرستاده‌یه) جادووگه‌ره، یا شێته!! فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٌ ﴿40﴾ ئێمه‌ش خۆی و سه‌ربازه‌کانیمان گرفتار کرد‌و پێچاماننهوهو فڕێماندانه ده‌ریاوه، بێگومان ئه‌و له لۆمه لێکراوانه. وَفِي عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الرِّيحَ الْعَقِيمَ ﴿41﴾ هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی (عاد)ی قه‌ومی (هود)دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێك (که له سه‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌شیان) بایه‌کی بێخێرمان هه‌ڵکرده سه‌ریان. مَا تَذَرُ مِن شَيْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَالرَّمِيمِ ﴿42﴾ ئه‌و بایه به‌سه‌ر هه‌ر شوێنێك و هه‌ر شتێك و هه‌ر که‌سێکدا بڕۆیشتایه بێ که‌ڵكی ده‌کردو وه‌ك شتێکی فڕێدراوی لێده‌کرد. وَفِي ثَمُودَ إِذْ قِيلَ لَهُمْ تَمَتَّعُوا حَتَّى حِينٍ ﴿43﴾ هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی (ثمود) قه‌ومی (صاڵح)یشدا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه، چونکه پێیان وترا: تا ماوه‌یه‌ك ڕابوێرن!! فَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ وَهُمْ يَنظُرُونَ ﴿44﴾ ئه‌وانیش یاخی بوون له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان، کت‌وپڕ بروسکه‌یه‌ك پێچانیه‌وه و به‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه ده‌یانڕوانی. فَمَا اسْتَطَاعُوا مِن قِيَامٍ وَمَا كَانُوا مُنتَصِرِينَ ﴿45﴾ ئیتر نه‌یانتوانی هه‌ڵسنه‌وه‌و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون. وَقَوْمَ نُوحٍ مِّن قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ ﴿46﴾ پێشتریش قه‌ومی نوح هه‌ر تاوانبار‌و خوانه‌ناس و لار‌و وێر بوون (ئه‌وانیشمان به‌هۆی زریانه‌وه ته‌فرو تونا کرد). وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ ﴿47﴾ ئێمه ئاسمانمان به‌ده‌ستی پڕ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان دروستکرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌ی ده‌که‌ین و فراوانی ده‌که‌ین. (ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ راستییه‌کی زانستی که که زاناکانی گه‌ردوون ناسیی ده‌یسه‌لمێنن). وَالْأَرْضَ فَرَشْنَاهَا فَنِعْمَ الْمَاهِدُونَ ﴿48﴾ زه‌ویشمان ڕاخستووه (ژیانمان له‌سه‌ری ئاسان کردووه) (به‌ڕاستی خوا) زاتێکی کارسازو کاربه‌جێیه. وَمِن كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿49﴾ له‌هه‌موو شتێك ئێمه جووتمان دروستکردووه (له جیهانی ئاده‌میزادو گیاندارو ڕووه‌ك و بێگیاندا، له هه‌موو شتێکی ماددی و مه‌عنه‌ویدا) به‌ڵکو بیر بکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رگرن. فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿50﴾ به په‌له‌و به تاڵوکه بن بۆ خواپه‌رستی، بۆهه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه، دڵنیاش بن که من (واته پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن (خواوه) ترسێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر یاخی و سه‌رکه‌ش بن). وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿51﴾ که‌س، وه هیچ مه‌که‌ن به هاوتای خوا، چونکه من به‌ڕاستی نیردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان و له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه. كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿52﴾ هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه هه‌ر پێغه‌مبه‌رێکمان له پێش ئه‌ماندا ڕه‌وانه کردبێت، (خوانه‌ناسان) هه‌ر وتویانه جادووگه‌ره، یان شێته. أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿53﴾ ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێندوویانه‌و یه‌کتریان راسپاردووه، نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن. فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَا أَنتَ بِمَلُومٍ ﴿54﴾ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) گوێیان مه‌ده‌رێ چونکه تۆ لۆمه‌کراو نابیت (له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه باوه‌ڕناهێنن، چونکه خه‌تای تۆ نیه). وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ﴿55﴾ (به‌ڵکو تۆ هه‌میشه) یادیان بخه‌ره‌وه چونکه یادخستنه‌وه سود به ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێت. وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿56﴾ (بێگومان) من په‌ری و ئاده‌میزادم دروست نه‌کردووه بۆ ئه‌وه نه‌بێ که (هه‌میشه‌و به‌رده‌وام) هه‌ر من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن. مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ﴿57﴾ ئیتر نه ڕزق و ڕۆزیم لێیان ده‌وێت، نه خواردن و خواردنه‌وه. إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ﴿58﴾ چونکه به‌ڕاستیی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وو به‌هێزه. فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذَنُوبًا مِّثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَابِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ ﴿59﴾ به‌ڕاستی بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌م ده‌که‌ن تۆڵه‌و سزای زۆرمان بۆ ئاماده کردوون، هه‌روه‌ك چۆن بۆ هاوه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان ئاماده‌مان کردووه، ده‌با ئیتر په‌له‌م لێ نه‌که‌ن (چونکه به‌م زوانه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت). فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِن يَوْمِهِمُ الَّذِي يُوعَدُونَ ﴿60﴾ وه‌یل و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسییان گرتۆته به‌ر له‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌و (به‌م زوانه پێشدێت).
الموضوع الأصلي : 51. سورة الذاريات // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam