2012-01-24, 03:41
رسالة بيانات كاتب الموضوع
54. سورة القمر المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 54. سورة القمر
سوره 54: القمر بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ ﴿1﴾ ڕۆژی قیامه‌ت نزیك بۆته‌وه‌و مانگیش له‌تبووه (هه‌ندێ گێڕانه‌وه هه‌یه که ئاماژه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که: خوانه‌ناسان داوای (معجزة)یان له پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕوه‌و مانگ بزواندو به ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێك له مفسرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه له‌سه‌ره‌تای به‌رپا بوونی قیامه‌تدا پێش دێت. وَإِن يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا وَيَقُولُوا سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ ﴿2﴾ جا ئه‌وانه هه‌ر (معجزة)و به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بینن ده‌ڵێن: ئه‌مه جادوویه‌کی به‌رده‌وامه (به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بڕوا ناکه‌ن). وَكَذَّبُوا وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءهُمْ وَكُلُّ أَمْرٍ مُّسْتَقِرٌّ ﴿3﴾ (حه‌قیقه‌ت و ڕاستی) به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان ده‌که‌ون، له کاتێکدا که هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێك کۆتایی دێت و (دنیا ته‌واو ده‌بێت و به به‌رپابوونی قیامه‌ت) له‌نگه‌ر ده‌گرێت. وَلَقَدْ جَاءهُم مِّنَ الْأَنبَاء مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ ﴿4﴾ بێگومان ئه‌وه‌نده هه‌واڵی (تیاچوونی سته‌مکارانیان) پێگه‌یشتووه که پێی داچڵه‌کێن و (تێفکرن و له‌چه‌وتی ده‌ستهه‌ڵگرن). حِكْمَةٌ بَالِغَةٌ فَمَا تُغْنِ النُّذُرُ ﴿5﴾ ئه‌و به‌سه‌رهاتانه حیکمه‌ت و په‌ندو ئامۆژگاری زۆری تیایه، بڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سوده. فَتَوَلَّ عَنْهُمْ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَى شَيْءٍ نُّكُرٍ ﴿6﴾ گوێ مه‌ده (به ناپوختی و ناڕێکی) ئه‌وانه ڕۆژێك دێت که بانگکه‌رێك بانگ ده‌دات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار. خُشَّعًا أَبْصَارُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌ مُّنتَشِرٌ ﴿7﴾ (خوا نه‌ناسان) چاویان شۆڕه‌و شه‌رمه‌زارن، له ناخی زه‌ویه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ك لێشاوی کوله‌ی زۆر (ڕووکار‌ی زه‌وی داده‌پۆشن). مُّهْطِعِينَ إِلَى الدَّاعِ يَقُولُ الْكَافِرُونَ هَذَا يَوْمٌ عَسِرٌ ﴿8﴾ زۆر به په‌له‌و نه شپرزه‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگێشتی کۆکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌چن، کافر‌و خوانه‌ناسان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: وا دیاره ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته. كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ فَكَذَّبُوا عَبْدَنَا وَقَالُوا مَجْنُونٌ وَازْدُجِرَ ﴿9﴾ پێش ئه‌مانه قه‌ومی (نوح) به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه‌یان به‌درۆخسته‌وه‌و وتیان: شێته‌و زۆر پیاههڵشاخان و دژایه‌تیان کرد. فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ ﴿10﴾ ئه‌ویش دوای (950) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: (خوایه) ئیتر من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشه. فَفَتَحْنَا أَبْوَابَ السَّمَاء بِمَاء مُّنْهَمِرٍ ﴿11﴾ ئه‌وسا ئیتر ئێمه ده‌روازه‌کانی ئاسمانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوێکی خوڕدا کرده‌وه. وَفَجَّرْنَا الْأَرْضَ عُيُونًا فَالْتَقَى الْمَاء عَلَى أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ ﴿12﴾ هه‌موو زه‌ویشمان کرد به کانیاوو ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ئاوی ئاسمان و زه‌وی به ته‌قدیرو ویستی خو ابهیهكگهیشتن، که پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. وَحَمَلْنَاهُ عَلَى ذَاتِ أَلْوَاحٍ وَدُسُرٍ ﴿13﴾ (نوح)مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته‌و بزمارێك (که‌شتییه‌کی ساده) هه‌ڵگرت. تَجْرِي بِأَعْيُنِنَا جَزَاء لِّمَن كَانَ كُفِرَ ﴿14﴾ له‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه بێ وێنه‌یه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو، (به‌و شێوه‌یه) تۆڵه‌مان سه‌ند له‌وانه‌ی که کافر‌و خوانه‌ناس بوون. وَلَقَد تَّرَكْنَاهَا آيَةً فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿15﴾ ئێمه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌مان هێشته‌وه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان..ئایا که‌سێك هه‌یه که په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرێت؟! فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ﴿16﴾ (سه‌رنج بده‌ن) چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخیبوانه؟ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿17﴾ بێگومان ئێمه قورئامنان ئاسان کردووه (بۆ خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن و) یاداوه‌ری وه‌رگرتن، ئایا که‌سێ هه‌یه که ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات؟ كَذَّبَتْ عَادٌ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ﴿18﴾ قه‌ومی عادیش (هود، پێغه‌مبه‌ریان) به‌درۆخسته‌وه، (بزانه) سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه له‌و یاخیبووانه چۆن بوو؟ (چیمان به‌سه‌ر هێنان)؟ إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِي يَوْمِ نَحْسٍ مُّسْتَمِرٍّ ﴿19﴾ ئێمه بایه‌کی به‌رده‌وامی توند‌و سه‌خت و ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له ڕۆژگارێکی شوومدا (یه‌ك حه‌فته‌ی خایاند). تَنزِعُ النَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُّنقَعِرٍ ﴿20﴾ خه‌ڵکی هه‌مووی له بێخ ده‌رهێناو له پێی خستن و دانی به زه‌ویدا، هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای کلۆر. فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ﴿21﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 16 بده. وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿22﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 17 بده. كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِالنُّذُرِ ﴿23﴾ (ثمود)، قه‌ومی صاڵح پێغه‌مبه‌ر هه‌موو بێدارکردنهوهو داچڵه‌کاندنێکیان به درۆ خسته‌وه‌و بڕوایان پێی نه‌بوو. فَقَالُوا أَبَشَرًا مِّنَّا وَاحِدًا نَّتَّبِعُهُ إِنَّا إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ ﴿24﴾ وتیان: (باشه، ڕه‌وایه) ئێمه شوێنی تاکه که‌سێك بکه‌وین و به‌قسه‌ی تاکه که‌سێك بکه‌ین؟!، ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌که‌سێکی وا بکه‌ین ئه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه گومڕاو سهرلێشێواوو شێتین؟! أَؤُلْقِيَ الذِّكْرُ عَلَيْهِ مِن بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌ ﴿25﴾ ئایا ڕاسته له نێوان ئه‌م (هه‌موو پیاو ماقوڵ و گه‌ورانه‌دا) (وحی)و نیگا بۆ ئه‌و ڕه‌وانه کرابێت، به‌ڵکو ئه‌و (واته صاڵح) کابرایه‌کی زۆر درۆزن و خۆپه‌رسته و حه‌ز به گه‌وره‌یی ده‌کات!! سَيَعْلَمُونَ غَدًا مَّنِ الْكَذَّابُ الْأَشِرُ ﴿26﴾ سبه‌ی ده‌زانن و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که کێ درۆزن و خۆپه‌رست و فیزداره. إِنَّا مُرْسِلُو النَّاقَةِ فِتْنَةً لَّهُمْ فَارْتَقِبْهُمْ وَاصْطَبِرْ ﴿27﴾ ئێمه ئه‌و وشتره‌ی (که په‌ڵپیان لێ گرت، له‌به‌رد په‌یدا ببێت) بۆیان به‌دیدێنن، به‌وه‌ش تاقییان ده‌که‌ینه‌وه، تۆ چاودێریان بکه، (بزانه چی ده‌که‌ن)، خۆگرو ئارامگریش به (له به‌رانبه‌ر کاروکرده‌وه‌ی ناشرینیانه‌وه). وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ الْمَاء قِسْمَةٌ بَيْنَهُمْ كُلُّ شِرْبٍ مُّحْتَضَرٌ ﴿28﴾ وه هه‌واڵیان بده‌رێ: که ده‌بێ ئاو به‌ش بکه‌ن (ڕۆژێك بۆ ئه‌وان و ماڵاته‌که‌یان، ڕۆژێکیش بۆ وشتره‌که) ئیتر له ڕۆژی نۆبه‌ی وشتره‌که‌دا هه‌موو به‌کارهێنانێکی ئاو قه‌ده‌غه‌یه. فَنَادَوْا صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَى فَعَقَرَ ﴿29﴾ (قه‌ومی ناله‌بار له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن و خۆیان بۆ نه‌گیرا له‌به‌ر ئه‌وه) بانگی زه‌لامێکی دڕیان کرد‌و هانیاندا بۆ سه‌ربڕینی، ئه‌ویش بێباکانه په‌لاماری شمشێریدا و سه‌ری بڕێ. فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ﴿30﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 16 بده. إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَكَانُوا كَهَشِيمِ الْمُحْتَظِرِ ﴿31﴾ ئه‌وسا ئێمه‌ش به یه‌ك ده‌نگی به‌هێزی سامناك (دڵی هه‌موویانمان پچڕاند)و وه‌ك گژوگیای وشك (که کۆده‌کرێته‌وه‌و ژێرپێ ده‌که‌وێت) له‌ناومان بردن. وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿32﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 17 بده. كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ بِالنُّذُرِ ﴿33﴾ قه‌ومی (لوط)یش هه‌موو بێدارکردنهوهو داچڵه‌کاندنێکیان به‌درۆخسته‌وه. إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّا آلَ لُوطٍ نَّجَّيْنَاهُم بِسَحَرٍ ﴿34﴾ ئێمه ئه‌وانیشمان به‌ردباران کرد (جگه له‌وه‌ش که ژێره‌و ژوورکران)، جگه له (لوط)و خاووخێزانی ئیمانداری نه‌بێت که له به‌ره‌به‌یانێکی زوودا ڕزگارمان کردن. نِعْمَةً مِّنْ عِندِنَا كَذَلِكَ نَجْزِي مَن شَكَرَ ﴿35﴾ (ئه‌و رزگار کردنه) نازو نیعمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه‌و (له ته‌نگانه ڕزگاریان ده‌که‌ین). وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا بِالنُّذُرِ ﴿36﴾ خۆ (لوط) پێشتر ئاگاداری کردبوون (که ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌دڕه‌وشتییان)، ئێمه تۆڵه‌ی تووند‌و به‌هێزیان لێ ده‌سێنین..که‌چی گومانیان هه‌بوو له‌و ئاگاداریه‌و بروایان پێی نه‌بوو. وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ ﴿37﴾ (ئه‌و تاوانبارانه) چاویان بڕیبوه میوانه‌کانی و (ده‌یان ویست ده‌ستدرێژییان بکه‌نه سه‌ر)، ئێمه‌ش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسه‌ندنه‌وه..ده بچێژن (ئه‌ی تاوانباران) سزا‌و تۆڵه‌ی سه‌ختی من. وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌ مُّسْتَقِرٌّ ﴿38﴾ بێگومان سه‌ر له‌به‌یانیه‌کی زوو سزای توند‌و به‌ئێش چوارده‌وری گرتن و دایگرتن و (ژێرهوژوورو به‌ردباران کران). فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ ﴿39﴾ ده بچێژن سزا‌و تۆڵه‌ی من (ئه‌ی به‌دڕه‌وشت و ناپوخته‌کان). وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿40﴾ سه‌رنجی ئایه‌تی 17 بده. وَلَقَدْ جَاء آلَ فِرْعَوْنَ النُّذُرُ ﴿41﴾ بێگومان بۆ فیرعه‌ون و ده‌ست و پێوه‌ندیشی بێدارکردنهوهمان ڕه‌وانه کرد. كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَاهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍ مُّقْتَدِرٍ ﴿42﴾ هه‌رهه‌موو (معجزة)و به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئه‌وسا ئیتر ڕاپێچیمان کردن و له‌ناومان بردن ئه‌ویش به‌ده‌ستی قودره‌تی (خوایه‌کی) باڵاده‌ست و به‌توانا. أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌ مِّنْ أُوْلَئِكُمْ أَمْ لَكُم بَرَاءةٌ فِي الزُّبُرِ ﴿43﴾ باشه..ئایا کافره‌کانی (قوڕه‌یش) ئازاترو پیاوترن له کافره دێرینه‌کان، یان په‌یمانتان دراوه‌تێ له نامه ئاسمانیه‌کاندا که تووشی ئه‌و به‌ڵایانه نابن (که باسکران). أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌ مُّنتَصِرٌ ﴿44﴾ یان ده‌ڵێن ئێمه هه‌ر هه‌موومان سه‌رکه‌وتووین، هه‌رگیز شکست ناهێنن. سَيُهْزَمُ الْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ الدُّبُرَ ﴿45﴾ (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) له‌شکرو کۆمه‌ڵیان شکست دێنێ و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن (له غه‌زای به‌دردا ئه‌و مژده قورئانییه پێشهات). بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَةُ أَدْهَى وَأَمَرُّ ﴿46﴾ (جگه له‌وه‌ش) قیامه‌ت کاتی لێپرسینه‌وه‌یانه، بێگومان ڕۆژێکی زۆر سه‌خت تر و تاڵتره. إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ ﴿47﴾ به‌ڕاستی تاوانبار‌و تاوانکاران له گومڕایی و شێتیه‌کی زۆردا ڕۆچوون. يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِي النَّارِ عَلَى وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ ﴿48﴾ ڕۆژێك دێت که له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن له‌ناو ئافری دۆزه‌خدا، پێیان ده‌وترێت: ده بچێژن گه‌رماو تاڵاوی دهۆزهخ. إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ ﴿49﴾ بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو دروستکردووه‌و به‌دیمان هێناوه. وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ ﴿50﴾ فه‌رمانی ئێمه بۆ هه‌موو شتێك ته‌نها بۆ تروکاندنێكی پێده‌چێت. وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿51﴾ ئێمه که‌سانێكی وه‌ك ئێوه‌ی (خوانهناسمان) له‌ناو بردووه ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و عیبره‌ت و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێت. وَكُلُّ شَيْءٍ فَعَلُوهُ فِي الزُّبُرِ ﴿52﴾ هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ئه‌نجامیان داوه له (لوح المحفوظ)و له‌لای فریشته چاودێره‌کان تۆمار کراوه. وَكُلُّ صَغِيرٍ وَكَبِيرٍ مُسْتَطَرٌ ﴿53﴾ هه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له کاروکرده‌وه‌یان نوسراوه‌و تۆمار کراوه. إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ ﴿54﴾ بێگومان پارێزکاران و خوناسان له‌ناو باخ و ڕووبار‌و تاڤگه‌کاندا ژیانی پڕ له به‌ختیاری و کامه‌رانیی و کامه‌رانیی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه سه‌ر. فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مُّقْتَدِرٍ ﴿55﴾ له‌خزمه‌ت پادشای به‌ده‌سه‌ڵات و (ئازیزان، که به‌رده‌وام کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی خۆشیان بۆ ساز ده‌کات، تا تیایدا زیاتر‌و زۆرتر شادمان و خۆشنوودببن).
الموضوع الأصلي : 54. سورة القمر // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam