2011-08-23, 13:09
رسالة بيانات كاتب الموضوع
راپرسیه‌ك ومه‌ترسی له‌بارچوونی كۆمه‌ڵگای كوردی و ده‌ستدرێژی سێكی كردنه سه‌ر فه‌رامنبه‌ران المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: راپرسیه‌ك ومه‌ترسی له‌بارچوونی كۆمه‌ڵگای كوردی و ده‌ستدرێژی سێكی كردنه سه‌ر فه‌رامنبه‌ران
حكمه‌ت كه‌ریم به پێی راپرسیه‌ك كه ڕێكخراوی "پوینت" له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و موسڵ و كه‌ركوك ئه‌نجامی داوه، 74%ی ئافره‌تانی فه‌رمانبه‌ر له لایه‌ن به‌رپرسان وبهرێوهبهرهكانیان تووشی ده‌ستدرێژی سكسی ده‌بنه‌وه،ئه‌گه‌ر به وردی له‌و راپرسیه بروانین ئه‌وا كێشهوئارێشهی كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی زۆر درووستده‌كات،كه زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی فه‌رمانبه‌رن ترس دایان بگرێت و له كاركانیان نا دڵیا بن وبه دڵه‌راوه‌كێ كاربكه‌ن، له به‌رامبه‌ریش دا هاوسهروباوك وخێزان له كاركردنی هاوسه‌رو كچ وخوشكیان بترس به چاوی گوماناوی لێیان بروانن. له لایه‌كی تر كه گه‌نده‌لی بالی ره‌شی به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت داكێشاوه وزۆران له به‌رپرسانی ئیداری سه‌ره‌رای به كارهینانی شوێنه‌كه له خزمه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌ولی درووستكردنی ژوانی نادرووستیش بده‌ن[له‌گه‌ڵ داوای لێبردن ورێزم بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی خزمه‌تی گشتی له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ده‌بینن و سه‌یری شوێنه‌كه وه‌كو پیرۆزگایهك ده‌كه‌ن] و نامووس و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خه‌لك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاردێنن. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین وههولێكی بینینی له روانگه‌ی سیاسیانه و بینینی ماف و مرۆڤایه‌تیه‌وه ببینین، لێره له پێش هه‌موو شتێك سیاسه‌ت وسیاسیه‌كان به تاوانبار و رێخۆشكه‌ری ئه‌و كاره بهدرهوشتیه داده‌ندرێن،گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ململانێیه‌كانی نێوان پارت وكه‌سایه‌تی وده‌زگاكانی راگه‌یاندنی له جیاتی له‌سه‌ر كاری سیاسی وجیاوازی فكر‌و ئایدیۆلۆژیا‌و ره‌فتاری سیاسیانه بێت وهه‌ر لایه‌ك ئه‌وه‌ی تر له سه‌ر بوونی ههگبهكانی سیاسیانه هه‌ڵسه‌نگێنن، رژانه سه‌ر دابه‌زین به‌سه‌ر یهكتروكاری تایبه‌تی یهكترو هه‌ندێك جار تێ‌یان پهرادند وباس ونووسینهكان گه‌یشته سه‌ر ناو وناتۆر بۆ خۆیان وهاوسه‌رو خێزانه‌كانیان، تۆمه‌تی سیكسی ودوور له بنه‌ماكانی ئادابی كه‌سایه‌تی یه‌كتریان باس كردوه، هه‌ندێك به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پله‌ی سیاسی وئیداریان به ده‌سته‌وه ناووناتۆری زۆر بهدرهوشتانهیان بۆ دۆزینه‌وه، هه‌ندێك وای لێهات ئه‌و سكرتێرهو فه‌رمانبه‌رانه‌ی لایان كاریان ده‌كرد ناتۆری خراپیان ده‌درایه پال هه‌ندێك جار وه‌كو قاره‌مانیه‌تی خۆیان له سكرتێرهكاننیان له سه‌ر ئاره‌ق خواردنه‌وه باس ده‌كه‌ن وبۆ خۆش مه‌شره‌بی هاورێكانیان ده‌كه‌نه دیاری شه‌وانی یانه‌كان. ئه‌و سیاسه‌تی ئیداریه دارزیوهی نابه‌رپرسان به‌بێبوونی هه‌ستیك به گهناه كردن كۆمه‌لێك فه‌رمانبه‌ری چوارده‌ور كه له‌وانه‌یه له بێئاگایی وبه‌رائه‌تی كرابنه قوربانی نه‌فامی ئه‌و داوێن پیسانه، یا كاره‌كه‌یان كراوه‌ته قوربانی پاراستنی شه‌ره‌ف وخۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان هه‌روه‌كو له راپرسیه‌كه باسی لێوه‌كراوه،ئه‌مه‌ش ئه‌وه دیارده‌خات كه ئه‌و جۆره كه‌سانه بازنه‌ی روانین لایان كه به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه له چوارچێوه‌ی تێركردنی سكسی كه لێره‌دا كاره‌ساتی ئیداری درووست ده‌بێت وگه‌نده‌ڵیه‌كانی له رووی ماددی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و تیرۆری ئیداری وبه‌رێوه‌بردنی درووست ده‌بێت و هه‌موو بنه‌ماكانی دسپلینی ئیداری ده‌كوژێت، كه له‌وانه‌یه هۆكارێكی سه‌ره‌كی دارمانی هه‌موو پیرۆزیه‌كانی میلله‌ت بێت كه له پێناوی خه‌باتی زۆری كردوه‌و قوربانی داوه،به‌مه‌ش وا ده‌كات دابه‌زینێكی تری حزب بێت له به‌ر دیده‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا. له‌و كاته‌ی هه‌ندێك كه‌سی مێشك پوتی ئیداری كه ده‌بنه خاوه‌ن به‌رپرسیاره‌تی و له پێناوی ئاره‌زووه سیكسیهكانی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن وبه نهێنی یا ئاشكرا ئاره‌زووه‌كانی سیكسی له گه‌ڵ خوارخۆیان به‌كاری ده‌هێنن،ده‌بێت چ هیوایه‌ك به‌و كه‌سانه هه‌بێت له به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگاكه‌دا،چونكه هه‌ر كه‌س خیانه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه پێیدراوه بكات وبیكاته قوربانی مه‌رامه‌كانی ناوگه‌لی دا، ئه‌وا زۆر ئاساییه وڵاته‌كه‌شی بكاته قوربانی له پێناوی له‌زه‌تی چه‌ند ساتێكی سكسی ناپاكانه. ئه‌گه‌ر له‌و دیدگایه‌وه سه‌یر بكه‌ین كه وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دابرانهكانی گه‌نجی ویا نه‌خۆشی و كهمفامی ببینین، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌وانه‌یه تا ئێستاش كوردستان وكوردایه‌تی له پێش هه‌موو پیرۆزیه‌كانی تر سه‌یر ده‌كه‌ن و له ئاخاوتنه‌كان دا هه‌موو رزگاریهكان له سه‌ر ده‌ستی ئه‌م بوو،كه‌چی له به‌رامبه‌ر ئافره‌تێكی له‌شفرۆش یا نیمچه رووتهله هه‌سته‌كانی شۆرشگێری ده‌مرێت ورابردووهكانی بیر ده‌چێته‌وه و پله وپایه ده‌به‌خشێته ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ له‌زه‌تێكی به ڤیاگرا بزاوتن بۆی ئاماده ده‌كات،كاتی دێته‌وه هۆش خۆی له‌وانه‌یه وه‌كو هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك تفێك بكاته نێوان رانه‌كانی یا بیكاته ئه‌و سات وعقله ههرزهكاریهكهی و له گه‌ڵ پێكێكی عه‌ره‌قه گران به‌هاكه‌ی ئاره‌زووی یه‌كێكی تری له جۆرێكی جیاوازتر بكه‌وێته‌وه سه‌ری وئهمجاریان به ده‌رزی و له‌رزینه ناربهپرسیارتیهكهیهوه خۆی نقومی ده‌ریایه‌كی تری سته‌مكاری بكات و قوربانیه‌كی تری بۆ درووست بكاته‌وه. پیاوانی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی فه‌رمانبه‌رانی ئافره‌ت یا به شێوه گشتیه‌كه‌ی ژنانیان وه‌كو ئامرازێكی سیكسی ده‌وێت وبه دوای سكرتێره‌ی جوان وخاوه‌ن له‌ش رێك وجل وبه‌رگی كورت و ته‌سك ده‌گه‌رێن تا له نووسینگه‌كانیان وه‌كو بارمته شان بده‌نه به‌ر كار‌و،له كاتی پێویشتیش ئارهزووهكایان به جێبگهینن ، له به‌رامبه‌ریشیان بۆ ده‌ربڕیی هه‌سته‌كانه‌وه ده‌بێت زۆر به وریایه‌وه بێت تا تووشی به‌دحالی وناخۆشی لێپرسینه‌وه و ئازار‌و ده‌ركردن نه‌بیته‌وه، ئه‌گه‌ر نا تووشی دڵی به‌رپرسی داوین پیس ده‌بیته‌وه كه به هیچ هێزێك له غه‌زه‌به زالمانهكهی رزگارت نابێت ولهم شوێن بۆ ئه‌و شوێن وه‌كو داری دامه یاری پشیله و مشكت پێ ده‌كرێت. له كوردستان ژماره‌ی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان وژنان گه‌لێك زۆره، سه‌ره‌رای بوونی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ وكۆمه‌ڵایه‌تی ویاسایی وماف ... كه ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه گه‌لێك زۆره سه‌ره‌رای حزبه‌كان و رۆژنامه‌گه‌ری به هه‌موو ده‌زگا رۆژنامه‌نووسی له رۆژنامه وگۆڤارو ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆ وكهنالی ئاسمانی ئینجا رێژه‌ی ده‌ستدرێژی سكسی به پێی ئاماری ئه‌م راپرسیه نزیكه‌ی له 74%ی ئه‌و ژنانه‌یه كه به‌شداریان كردوه له راپرسیه‌كه،كه‌واته ئه‌و بێ شه‌رم كردنه‌وه وا ده‌خوازێت هه‌موو به‌خۆ دابچنه‌وه‌و خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه به‌رپرسیار بزانن وباجهكهی بده‌ن،كه سه‌ر له نوێ دارشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی رێكخراوه‌كانه له گه‌ڵ گۆڕینی ئه‌و به‌رنامه پووچانه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندا له‌هه‌ر سێ لایه‌نی نووسراو بیستراو بیندراو و دانانی به‌رنامه و بابه‌تی هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی وله پێش هه‌مووشی هوشیاری سیكسی كه ئه‌مرۆكه په‌تایه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه و زۆران گۆڤار و رۆژنامه به بێبوونی هیچ هوشیاریه‌ك وه‌كو كورد ده‌ڵێت به پێی خواس به‌ناوی كه‌وتوون وته‌نها هه‌ستی ئیغرایی ده‌رووژێنن تا به‌ره‌و هه‌ڵدێری دۆزه‌خی نه‌زانینی و ده‌ستدرێژیه‌كانی سیكسی بچن. گۆرانی وكلیپی بێ ناوه‌رۆك ئامرازێكی گرینگی ئه‌و نیگبهتییهیه كه وروژاندنهكانی كلیپه‌كانی زۆر گۆرانیبێژ یا شێوه ونبرهی ده‌نگ و وشه‌كان كاریگه‌ریان وه‌كو فلیمه ئیغراو جنسیه‌كان هه‌یه كه ئه‌مه خۆی بابه‌تێكی تایبه‌تی ده‌وێت و له برگه‌یه‌كی بچوكی ئیره توانی هه‌لگرتنی نیه بابه‌تێكه قسه‌كردنی زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌ر بوار هه‌بوو له‌م نزیكانه بابه‌تێكی تێر‌و ته‌سه‌لی له سه‌ر ده‌نووسم، ئه‌وه‌ی گرینگه هۆكارێكه شیرازه‌ی میشكی گه‌نجان تێكده‌دات ، هه‌روه‌كو مۆبایل وكورته فلیم و ئه‌نته‌رنێت كاریگه‌ری نه‌رێییان گه‌لێك زۆر هه‌بووه به هۆی خراپ بهكارهیًنانیان وزۆربه‌ی ئه‌و به‌رپرسه داوێن پیسانهلهسهر كۆمپیوتهرهكانین به لێشاو ئه‌و گرتانهیان بۆ وروژاندنی ئاره‌زووی مێینه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له كۆمپیوته‌ر و فلاشهكانیان هه‌ڵگرتووه. راپرسی ڕێكخراوی "پۆینت" به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه باسی ده‌كات ئیستغلال كردنی ئافره‌تان له رووی ده‌ستدرێژی سكسیهوه كاریگه‌ی خراپی درووست كردوه وكاریگه‌ری له سه‌ر فه‌رمانگه وكاره‌كان درووست ده‌كات و،وا ده‌كات ماوه‌كی زۆر به‌و كاره به فیرۆ بچیت وئه‌ركه‌كان به‌جێ نهگهیندرێت لێره له‌م چه‌ند خاله هه‌ولی چڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه ده‌ده‌ین : 1.بهریرسهكه له جیاتی پلان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی فه‌رمانگه‌كه‌ی دابرێژێت،ئه‌وا پیلان بۆ به داوخسنی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی داده‌رێژێت و فه‌رمۆشی كاره‌كانی ده‌كات. 2.ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی توشی ده‌ستدرێژی سكسی ده‌بێته‌وه توشی شۆك ونه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێته‌وه كه زۆربه‌ی كاته‌كانی كاری به خه‌مۆكی به‌سه‌ر ده‌بات و له‌وانه‌یه كه توانی تۆله سه‌ندنه‌وه‌ی لهبهرێوهبهرهكهی نه‌بێت و تۆله له كاره‌كه بكاته‌وه زیان به فه‌رمانگه وكاری هاولاتیان بگه‌ینێت. 3.به‌رپرس وئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی به‌سه‌ر كراوه له‌وانه‌یه ده‌ست تێكه‌ڵ بكه‌ن وله ناو فه‌رمانگه رۆژانه به ده‌سبازی وكۆبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوو به جێگه‌یاندنی دووقۆلی به‌سه‌ر ببه‌ن و فه‌رمانگه‌كه وئه‌ركه‌كان فرامۆش بكرێت كه هه‌ر كاتی مامهلهیكت لای هه‌بوو سكرتێره جوانه‌كه‌ی بۆ په‌رده‌پۆشی نگبهتیهكهی پێت بڵێت به‌رێوه‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه(كه كۆبوونه‌وه‌ی دهسبازیه). 4.ده‌رچوون و ده‌وام نه‌كردن وكاری بێ‌موبالاتی له فه‌رمانگه‌كه زۆر ببێت ودژایه‌تی ودووبه‌ره‌كی له نێوان فه‌رمانبه‌رانی پیاو دروووست ببێت وهه‌ر یه‌كه هه‌ولی درووستكردن یا به دواگهرانی نێچیرێك بێ. 5.چاو لێكه‌ری و ته‌شه‌نه‌ی خراپه‌كاری به‌ره‌و په‌ره‌ساندن بچێت. 6. ئه‌و بڕوایه نه‌مینێت لای دایك وباوك وهاوسهران كه كچ وخێزانیان دابمه‌زرێنن،له ترسی ئابرووچون ودهستدرێژیكردنه سه‌ریان. 7. ئه‌و ئاماره راپرسیه رێژه‌كه‌ی گه‌لێك زۆره كه به‌ته‌وای بلاوببێته‌وه كێشه‌ی زۆر درووست ده‌كات به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵپیس یا دوودڵن وبروایان به‌كاركردنی ئافره‌ت نیه. 8.بۆ مه‌رامی سیاسی لایه‌نی دژ یا ئۆپۆزسیۆن سوودی لێوهریگرێت وبه به‌رژه‌وه‌ندی خراپ بكه‌وێته‌وه. 9. فه‌رمانگه‌كان له كاره‌كانیان بێ به‌رهه‌م بن وئه‌و خۆشه‌ویستی ولێكنزیكیهی فه‌رمانبه‌ران نه‌مینێت وهه‌موو به‌امبه‌ر یه‌كتر به گومان بن. 10. له‌وانه‌یه زۆر له‌و به‌رپرسانه ئاره‌زووی ئیستغرل كردنی فه‌رمانبه‌ری ئافرتیان هه‌بووه،به‌ڵام ترسێك رێگری وله‌مپه‌ری بۆ درووست كردوون، له دوای ئه‌و راپۆرته ده‌ستی والاتر بێت وئه‌و كارهبهده مه‌یه‌ستی بێت بۆبه جێ گه‌یاندن وده‌ستدرێژی سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیتی ومهرامه بۆگه‌نه سكسیهكهی پێ دامركێنێت ولهوئاسته به‌رزه‌ی هاوكاری ودڵسۆری كاری دابه‌زێته ئاستی حه‌یوانی و هه‌موو پیرۆزیه‌كانی ئه‌و پیوه‌ندیه بشهوێنێت. 11. سكس یه‌كێكه له غه‌ریزه‌كان وه‌كو هه‌موو غه‌ریزه‌كانی تر پێویستی به تێر كردن هه‌یه،به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێوشوێنی خۆی هه‌یه وهه‌ر كاتێك لێی ده‌رچووی تووشی دارمان وتێكچوونی fنهماكانی ژیان ده‌بیت،ئه‌و كه‌سه‌ی خواردنی خراپ بخوات رۆژێك دێت لێی سه‌ر هه‌ڵده‌دات وتووشی نه‌خۆشی ببێت،سكسیش كاتێك خراپ به‌كار هات ئه‌وا رۆژێك دێت ئاشكرا ده‌بێت وله ناو میلله‌ت ودۆست وبراده‌ران شه‌رمه‌زار ده‌بیت وتف له ساتانه ده‌كه‌یت كه بۆ له‌زه‌تێكی خۆشی خراپ بهفیرۆت داوه كه‌له پێناوی خیانهتكردنێك له ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌ی پێسپێردراو دا،بنه‌ماكانی ئیداری ده‌خاته ناو گێژاوی گه‌نده‌ڵی. 12. له‌وانه‌یه ولاتانی ده‌وروبه‌ر ودژ به ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و لایه‌نه بقۆزنه‌وه وله رێگه‌ی ئافره‌تانی له‌شفرۆش وجوان و سه‌رنج راكێش فه‌رمانگه‌كان بكه‌نه ئامانج وشیرازهی وڵات تێكبده‌ن و گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ر به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كان بسه‌پێنن و بیانكه‌ن به ده‌سكه‌لای خۆیان.
الموضوع الأصلي : راپرسیه‌ك ومه‌ترسی له‌بارچوونی كۆمه‌ڵگای كوردی و ده‌ستدرێژی سێكی كردنه سه‌ر فه‌رامنبه‌ران // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam