2012-02-07, 14:35
رسالة بيانات كاتب الموضوع
گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەوانەى پێیان وایە مەولود بیدعە نیە المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەوانەى پێیان وایە مەولود بیدعە نیە
بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. هەندێك پێیان وایە یادى لەدایك بوونى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بە داهێنراو دانانرێت چونكە لە بەشى (عیبادات)دا نیە بەڵكو لەبەشى (معاملات)دایە، وە داهێنراویش تەنها لە عیبادات دایە نەك لە معاملاتدا، وە ئەوەى زیاتر ئەم بۆ چوونەى خستوەتە ڕوو و لەسەرى نوسیوە مامۆستا [على باپیر] لە كتێبى (موسڵمانى كامڵ)دا، وە چەند خاڵێكى ئاماژە پێداوە بۆ شەرعیەت پێدان بەم كارە، ئێمەش حەز دەكەین بە كورتى لێكۆڵینەوەیەكى ئەو خاڵانە بكەین كە مامۆستا ئاماژەى پێداون. پێشەكى پێش ئەوەى بچینەى سەر لێكۆڵینەوەى خاڵەكانى، ئێمە هاوڕایى خۆمان دەردەبڕین لەگەڵ مامۆستا دا كە دەڵێت، داهێنراوەكان تەنها لە بەشى عیبادات دایە نەك معاملات، وە هیچ كێشەیەكمان نیە لەسەرى چونكە ئەوە شتێكى ڕوونە كە: (الأصل في العبادات المنع، التحريم، والأصل في الأشياء الإباحة). بەڵام ئەوەى ئێمە كێشەمان هەیە تیایدا ئەوەیە كە ئەم یادە بە بەشێك لە عیبادات دانەنرێت، چونكە هەر یەكێك لە ئێمە گەر چاوێك بخشێنین بە مێژووى دروست بوونى ئەم یادەدا هەر لەیەكەم ڕۆژەوەو تا ئەمڕۆش خەڵكى كە هەڵەستن بە سازدانى ئەو یادەو پارەى تیادا سەرف دەكەن بۆ خێرو پاداشتى دەكەن و بە خەیاڵـى خۆیان عیبادەتێكى گەورە یان ئەنجام داوە، وە ئەمڕۆژ هەر بیانوویەك بهێنرێتەوە بۆ سازدانى ئەم یادە هەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەشى عیبادەتە، چونكە مەبەستى هەرە گەورەى خەڵكى بۆ سازدانى ئەم یادە لە كۆن و تازە دەربڕینى سۆزو خۆشەویستى یە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وە كاتێك ئەم كارە ئەنجام دەدەن وا دەزانن بەشێكى زۆر لەو خۆشەویستیەیان بەجێ هێناوە، دەى خۆشویستنى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) گەورەترین عیبادەتەو مەرجى تەواو بوونى ئیمانە، كەوا بێت ئەم عیبادەتە گەورەیە كە بریتى یە لە خۆشویستنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێویستە (إتباع)ى تێدا هەبێت نەك (ابتداع)، وە دەبێت بە شێوەیەك بێت كە قورئان و فەرمودە ئاماژەیان پێدا بێت و ڕێ نموییان كردبێت بۆى، ئەگینا زیاد لەوە بەهەر شێوەیەكى تر دەریبڕێت ئەوە دەبێتە داهێنراو (بدعە) ئیتر نازانم ئەم مامۆستا بەڕێزە چۆن بڕیارى ئەوە دەدات كە مەولودى داهێنراو نیە چونكە لەبەشى عیبادات دا نیە؟!!. ئەى باشە ئەگەر ئەمە عیبادەت نیەو بە كردەوەى چاكى نازانێت ئەو هەموو خەڵك كۆكردنەوەو پارە سەرف كردنە بەناوى چیەوەو چ ناوێكى لێ دەنێت؟!!! یان ئەگەر وایە هەر كاتێك ئەم كۆڕانە ساز دەكرێن بە خەڵكەكە ڕابگەیەنن و بڵێن: [ خەڵكینە ئەم كارەى ئێمە دەیكەین بە عیبادەت بۆتان ناژمێردرێ و هیچ خێرتان ناگات، وە چاوەروِانى هیچ پاداشتێك مەبن لەخوا بەڵكو ئەمە تەنها ئاهەنگ گێرِانێكەو بۆ خۆشى دنیا دەیكەین!] ئاخۆ كەس لە كۆڕەكەدا دەمێنێت و كەس دێت ئامادەى ئەو یادە بێت تەنها كەمێك نەبێت؟!! بێگومان نەخێر، چونكە خەڵكى كە بۆ ئەو یادە دەچن وا چاوەڕێن هەموو هەنگاوێك چەند پلەیەك پێى بەرز ببێتەوە لاى خوا، بگرە هەندێكیان لە چوونى مزگەوت بۆ جومعەو جەماعەت پێی گەورەترە، وە وا چاوەڕێیە پۆل پۆل فریشتە دابەزنە خوارەوەو بەرەكەتى ئەو مەولودیە بڕژێت بەسەر خۆى و ماڵ و منداڵیدا، ئیتر چۆن دەوترێت ئەمە داهێنراو نیە، بەڵكو تەنها خۆ جیڕكردنەوەیە بۆ شەرعیەت پێدان بەم كارەو هیچى تر. پاشان گریمان واش بێت كورد دەڵێت: (ئەگەریان چاندو سەوز نەبوو) خۆ ئەگەر ئەم كارە لە بەشى عیبادەتیش بكرێتە دەرو بەبەشى معاملات دابنرێت ئەوا لەڕوویەكى ترەوە ناشەرعى بە خۆیەوە دەبینێت ئەویش ئەوەیە كە كتو مت چاولێ كردن و لاسایى كردنەوەى گاورو جوولەكەیە كە ساڵانە هەڵدەستن بە سازدانى ئاهەنگ و كۆڕبەستن لەیادى لەدایك بوونى گەورەو پێشەواكانیاندا كە ئەمەش خۆى لە خۆیدا كارێكى نابەجێ و نادروستە، چونكە وەك لە پێشتردا لەسەرى دواین پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە چەندین فەرموودەدا ڕێگرى دەكات لەوەى چاو لە گاورو جوولەكەو هاوبەش پەیداكەران بكەین، وە پێمان رادەگەیەنێت كە هەر كەسێك خۆى بشوبهێنێت بەهەر كۆمەڵ و تیرەیەك ئەوە لەوانەو وەك ئەوان حسابى بۆ دەكرێت. [جا ئێستا بێینە سەر ئەو خاڵانە كە مامۆستاى بەرِێز لە كتێبى ناوبراودا ئاماژەى پێداون] ، مامۆستا پێش ئەوە بچێتە سەر بەڵگە هێنانەوە بۆ مەسەلەى ناوبراو لە ڕێخۆشكردنەكەیدا ئاماژە بەوە دەدات كە (مەولود لەبەشى معاملات دایە نەك عیبادات كە مادام وابێت ئەگەر بەشێوازێكى شەرعى بكرێت ئەوە كەس بۆى نیە بە خراپى دایبنێت چونكە ئەگەر لەبەر ئەوە بەخراپى دابنێت كە بیدعەتە بیدعەت نیە چونكە لە بوارى عیبادات نیە، وە كە لە بوارى عیبادات دا نەبو هەر كەس بڵێت حەرامە دەبێت بەڵگەى بۆ بهێنێت….)(1). [ئێمەش لەوەڵامى ئەم قسیەدا دەڵێن:] لە پێشتردا ڕوونمان كردەوە كە نەخێر ئەم كارە لەبەشى عیبادات دایەو بە داهێنراو دادەنرێت، وە بەڵگەى سەلمێنەریشمان لەم بارەوە هێنایەوە، وە هەروەها ئاماژەمان بەوەدا كە ئەگەر ئەو قسەیەى ئەوانیش بێت كە مەولود لە بەشى معاملات دایە ئەوە بەڵگەى نادروستى ئەو بوارەشمان هێنایەوە بەلام ئەوەى لێرەدا لەمامۆستاى دەپرسین دەڵێین: بەڕێزتان كە دەڵێن، (ئەگەر بە شێوازێكى شەرعى بكرێت كەس بۆى نیە بڵێت خراپە) ئایا شێوازى شەرعى كامەیە؟ ئایا شەرعى ئەوەیە كە یەكێكى وەك بەڕێزتان ڕێو ڕەسمى بۆ بكێشن؟ یان ئەوەیە كە كەسێكى پرچ درێژى خەڵوە كێشى شەخێ پەرست داى بڕێژێت؟ یان ئەوەیە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕێنموییمان بكات بۆى؟ بـێگومان شەرعى ئەوەیە كە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) پێمان گەیشتبێت و ڕێنمویى كردبین بۆى، جا ئایا ئەو شێوە شەرعى یەو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕێنمویى كردووین بۆى چۆنە؟ ئەوە لە(یادى لەدایك بوون بە شێوازێكى شەرعى) دا ڕوون كراوەتەوە. پاشان بەڕێز مامۆستا على باپیر چەند بەڵگەیەك دەهێنێتەوە بۆ ئەم باسە فەرموون ئێوەو بەڵگەكانى: 1-مامۆستا لە خاڵى یەكەم لاپەڕە 140ى كتێبەكەیدا مەولود بە جۆرێك لە ڕێزگرتن و پشتگیرى كردنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دادەنێت كە لە ئایەتى: [إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِداً وَمُبَشِّراً وَنَذِيراً لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلاً] (الفتح:8-9). ئاماژەى پێدراوە ئێمەش لەوەڵامى ئەم خاڵەدا دەڵێین: أ/ئەم ئایەتە كە فەرمان بە ڕێزگرتن و پشتگیرى كردنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەكات، لە ڕۆژى خۆیدا ڕاستەوخۆ بۆ سەر چەند كەسانێك هاتە خوارەوە كە زۆر زۆر لە ئێمە بەڕێز ترو بە غیرەت و بە تەقواتر بوون كە هاوەڵانى پێغەمبەر بوون (صلى الله عليه وسلم) وە هەر ئەوان توانیویانە بەواتاى وشە ئەم ئایەتەو وێنەى ئەم ئایەتە دەرهەق بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە خۆیاندا بەرجەستە بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم یادەیان نەكردبووە پیشە بۆ بەڕێز گرتن و پشتگیرى كردنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئایا ئەوان عەقڵیان بەوە نەدەشكا كە مەولود (هۆیەكى یەكجار كاریگەرو چاكە بۆ پشتگیرى كردنى ئەو زاتە پایە بەرزەو ڕێز لێنانى)؟!!. یان ئایا ئەوان وەك ئێمە بەڕێزو وەفادارو بەغیرەت نەبوون تا ئەم ڕێز لێنان و پشتگیرىیە ئەنجام بدەن بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)؟!! حاشا…لەوەى ئەوان وا بن!!. ب/ئەوەى لەم ئایەتەدا فەرمانى پێ دەكات لە خۆشویستن و پشتگیرى كردنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ئایەتەكانى تردا شێوازو چۆنیەتى ئەو خۆشویستن و پشتگیریەى ڕوون كردوەتەوە، بۆ ئەوەى هەركەس و بە ئارەزووى خۆى جۆرە كارو ڕەفتارێك هەڵ نەبژێرێت بۆ دەربڕینى ئەو خۆشەویستى و پشتگیرى یە، وەك لە ئایەتى: [قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] (آل عمران:31)دا ئاماژەى پێ دەدات كە لە پێشتردا لەسەرى دواوین. ج/ئەم جۆرە ڕێزگرتن و پشتگیرى كردنەى بەڕێزتان بە هۆیەكى یەكجار كاریگەرى دەزانن بۆ پشتگیرى كردنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەلایەن ئەهلـى هیچ سەدەیەك لەو سێ سەدەیەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شایەتى خەیرى بۆ داون بە فەرمودەى: (خير أمتي القرن الذي أنا فيه ثم الذين…..) ئەنجام نەدراوە، كەوابێ دیارە هیچ واتایەكى ڕێز لێگرتن و پشتگیرى كردنى تیایدا نیە بۆیە ئەوان پێی هەڵنەستاون. 2-مامۆستاى بەڕێز لەخاڵـى دووەمى لاپەڕە 141ى كتێبەكەیدا (مەولود بەناو و دەنگ بەرزكردنەوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەزانێت و بەر بەرجەستەكردنى ئایەتى: [وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ] (الانشراح:4) دا دەنێت، وە دەڵێت: (نەك هەر بێ شەرعى و خراپ نیە بگرە زۆر شتێكى چاك و پەسەندە كە ئێمەش چاو لە خواى خۆمان بكەین، هەوڵ بدەین لە ڕێى ئاهەنگ گێڕانى ناو براوو هەر ڕێیەكى دیكەى شەرعیەوە ناوو ناوبانگى پێغەمبەرمان بەرز كەیتەوەو زیاتر خەت و ڕێبازى ئەو سەرەوەرە بۆ خەڵكى ڕوون بكەیتەوە). ئێمەش دەڵێین: مامۆستا گیان بەڵێ خواى گەورە ناوو ناوبانگى پێغەمبەرى (صلى الله عليه وسلم) بەرز كردوەتەوە بەڵام ئایا خواى گەورە بەچى ناوى پێغەمبەرى بەرز كردوەتەوە؟ بەوە ناوى بەرز كردوەتەوە كەوا هیچ سات و كاتێكى ڕۆژگارى بەجێ هێشتووە كە ناوى ئەو پێغەمبەرەى تیادا نەبڕێت و باسى نەكرێت، ئەوەتا پێنج فەرزە كە بانگ دەوترێت بە دەنگى بەرز بەسەرمنارەكانەوە ناوى ئەو پێغەمبەرە سەروەرە بەرز دەكرێتەوە و شایەتى پێغەمبەرایەتى بۆ دەدرێت، بەوە ناوى بەرز كردوەتەوە كە هەموو موسڵمانانى جیهان لەسەرانسەرى دنیادا بەشەوو بە ڕۆژ كە نوێژ دەكەن زیكر دەكەن ناوى ئەو پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) دەبەن و سەلامى لێ دەكەن، بە وە ناوى بەرز كردۆتەوە كە خۆى و فریشتەكانى سەڵاواتى لەسەر دەدەن و فەرمانیشى بە بڕواداران كردووە كە سەڵاواتى لەسەر بدەن: [إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً] (الأحزاب:56) وە بەوە ناوى بەرز كردوەتەوە كە هەمیشەو بەردەوام لەسەرنسەرى جیهاندا وتە بەنرخەكانى باس دەكرێت و بۆ خەڵكى و دەخوێنرێتەوەو لێكۆڵینەوه دەكرێت و چەندەها شەهادەى دكتۆرا لەسەر فەرموودەكانى وەردەگیرێت، بەوە ناوى بەرز كردۆتەوە كە شوێن كەوتوەكانى وا پەروەردە بكرێت هەمیشە گیان لەسەر دەست و لە خەباتدا بن بۆ بەرگرى كردن لەدین و چۆك دادان بە دوژمنانى دین، ….خواى پەروەردگار ئابەم شێوەیە ناوى بەرز كردەوەتەوە، وە ئەگەر ئێمەش بمانەوێت بە ڕاستى ناوى پێغەمبەرەكەمان بەرز بكەینەوە دەبێت بەو شێوازە بەرزى بكەینەو كە خواى باڵادەست لێمانى دەوێت بەشوێن كەوتنى ڕێبازەكەى و زیندوو كردنەوەى سوننەتەكانى و مراندنى ئەوداهێنراوانەى كە بوونەتە میرات گرى سوننتەكانى، وە بەوەى كە هەمیشە لە سەنگەرى جیهاد دابین بۆ پارێزگارى لە دین و سەر شۆڕكردنى دوژمنانى دین، وە ئەو بۆن و بەرامەى دراوە بە پێغەمبەركەمان لەدورى مانگە ڕێیەك دوژمن لێی دەترسێت (نصرت بالرعب مسيرة شهر)(2) زیندوو بكەینەوە. وه یەك بوون و یەك ڕایى و یەك ڕێبازى خۆمان دروست بكەین ئەوسا بەو واجبه پیرۆزه هەستاوین و ناوى پێغەمبەرەكەمان بەرزكردوەتەوە نەك به كۆڕێكى ساڵانه له هۆڵێكدا یان له چەند مزگەوتێكداو چەند سرودو هۆنراوەیەك و ئیتر تەواو تا ساڵێكى تر!!. 3-مامۆستاى بەڕێز لە خاڵـى سێهەم (141)ى كتێبەكەیدا دەیەوێت بەوە شەرعیەت بدات بە مەولود كە عیسى (عليه السلام)و نەتەوەكەى سفرەو خوانێكیان كردوە بە جەژن، بۆ ئێمە یادى لەدایكبوون نەكەین بە جەژن، وە دەڵێت: خواى بێ وێنە دەفەرموێت: [قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنزِلْ عَلَيْنَا مَآئِدَةً مِّنَ السَّمَاء تَكُونُ لَنَا عِيداً لِّأَوَّلِنَا وَآخِرِنَا وَآيَةً مِّنكَ وَارْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ] سورة المائدة(114). واتە: ((عیسى)ى كوڕى مەریەم فەرمووى، ئەى خواى پەروەردگار سینى یەك خواردنمان لە ئاسمانەوە بۆ بنێرە خوارەوە كە ببێنە مایەى جێژن -و شادى- بۆ پێشینانمان و پاشینانمان وە موععجیزەیەك بێت لەلایەن تۆوە(كەواتە ئایا ئەگەر پێغەمبەرێكى بەرزى وەك عیسى (عليه السلام) بە بۆنەى هاتنە خوارەوەى سینیە خواردنێكەوە كە دەبێتە موعجیزەو مایەى دڵ دامەزراندنى شوێن كەوتوانى، جێژنێك بۆ خۆى و بۆ ئەوانەى لە دوایەوە دێن ساز بكات! هیچ بێ شەرعى و خراپەیەكى تێدا نیە كە ئێمەى موسڵمانیش بە بۆنەى لەدایك بوونى هەڵبژاردەى مرۆڤایەتى و سەروەرى پێغەمبەرانەوە (علیهم الصلاة والسلام) بكەینە جێژن و ڕۆژى كەیف و شادى و ئاهەنگ گێڕان و خواردن دان بە هەژاران و شیرنى بەخشینەوەو وتاردان و….هتد؟!، مەگەر هاتنە خوارەوەى سینیە خواردنێك گرنگترە لە لەدایك بوونى پێغەمبەرێكى وەك محمد (صلى الله عليه وسلم)؟!. لەوەڵامى ئەم خاڵەشدا دەڵێین، پێشینى وتویانە (كورد بدوێنە شەرعى خۆى دەكات) مامۆستاش لەم خاڵەدا دانى بەو شتانەدا ناوە كە لە پێشتردا خۆى لێ دوور دەخستەوە ئەوەتا لێرەدا دان بەوەدا دەنێت كە دەبێت ئەو ڕۆژە بكرێتە جەژنێكى گشتى بۆ موسڵمانان و خێرى تیادا بكرێت بە بەخشینەوەى خواردن و شیرینى و بۆ هەژاران و …هتد، وە ئەمەش هەموو لە ئیسلامدا عیبادەتن، وە لەلایەكى تریشەوە هاندەرى ئەم كارە بە ئاشكرا دەردەكەوێت كە چاو لێ كردن گاورو جوولەكەكان و مونافەسە كردنى سینیە خواردنەكەى عیسایە، كەوابـى ئەمە خۆى بەڵگەیە لەسەر مەبەست و هاندەرى ئەم كارەى و زۆر پێویست بە لەسەر ڕۆیشتن ناكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێین: أ/سەبارەت بەو سینیە خواردنە پێویستە بزانین، ئەوەى كە هاتنە خوارەوەى ئەو سینیە خواردنەى كردوەتە جەژن بۆ پێشین و پاشانیش پێغەمبەر بوەو خوا بۆى كردوەتە جەژن، وە پێغەمبەران سەلامى خوایان لەسەر بـى خۆیان بەرنامە دا دەڕێژن بەفەرمانى خوا و بۆیان هەیە هەرشتێك دا بڕێژن بۆ نەتەوەكەیان ببێتە دین و عیبادەت، چونكە لە خۆیانەوە هیچ كارێك ناكەن و هیچ شتێك ناڵێن بەنیگاى خوا نەبێت، لەبەر ئەوە جێی خۆیەتى ئەگەر لە سینیە خواردنێكیش كەمتر بكەنە جەژن چونكە پێغەمبەرە بەنیگا كار دەكات، بەڵام ئایا ئێمە كێمان بوەتە پێغەمبەر تا ڕقە بەرایەتى و مونافەسە لەگەڵ عیسادا بكات لە سازدانى جەژن و شادى دا؟! خۆ پێغەمبەرى سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم) ئەم یادەى بۆ نەكردوینەتە جەژن تا ئێمەش بیكەین، تۆ بڵێت هەستى بەوە نەكردبێت كە ئەم یادەى ئێمە گرنگترە لە سینیە خواردنەكەى عیسا (عليه السلام)؟! حاشا. كەوا بێت هەر كاتێك نیگا هاتەخوارەوە بۆ هەر كەسێك ئەوە با ئەم یادە بكاتە جەژن و شادى ئەگینا ئێمە لە خۆمانەوە مونافەسەى عیسا ناكەین چونكە ئەو پێغەمبەرەو ئێمە بەندەیەكى بەرنامە بۆ داڕێژراوین نەك داڕێژەر. ب/ئەوەى كە لەو ئایەتەدا ئاماژەى پێ كراوە ئاینى گەلە پێشوەكانە (شرع من قبلنا) دینى ئێمەش قیاس ناكرێتە سەر ئاینى ئەوان، چونكە هەموو دەزانین كە زۆربەى زۆرى عیبادەت و ئەحكامى ئەوان جیاوازە لەگەڵ جۆرى عیبادەت و ئەحكامى دینەكەى ئێمە، وە ئەوەى كە هەموو دینەكان یەكن لەسەرى لە ڕووى عەقیدەو بیرو و باوەڕە، ئەوەتا خواى پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێت: [لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجاً] (المائدة: من الآية48) واتە: (بۆ هەموو یەكێك لە ئێوە شەریعەت و پرۆگرامێكى تایەتیبمان داناوە) وە ئەمەش پێش ئەوەى دینەكانى تر نەسخ ببنەوە ئەگینا ئێستا تەنها ئیسلام شەریعەت و پرۆگرامە بۆ هەموو. جا كەوا بێت شتێك كە لە شەرعى ئێمە دا نەبێت ئێمە بۆمان نیە چاو لە شەرعى گەلە پێشوەكان بكەین و لاساییان بكەینەوە، وەك ئیمامى (ابن تیمیە) (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) دەربارەى چاو لێ كردنى گاورو جوولەكە لە شتێكدا كە لەشەرعى ئێمەدا نیە دەفەرموێت: (مشابهتهم فيما ليس من شرعنا قسمان، أحدهما: مع العلم بأن هذا العمل هو من خصائص دينهم، فهذا العمل الذي هو من خصائص دينهم: أما أن يفعل لمجرد موافقتهم، وهو قليل و إما لشهوة تتعلق بذلك العمل و إما لشبهة فيه تخيل أنه نافع في الدنيا و في ألآخرة وكل هذا لا شك في تحريمه، لكن يبلغ التحريم في بعضه إلى أن يكون من الكبائر وقد يصير كفراً بحسب الأدلة الشرعية)(3). واتە: (خۆ شوبهاندن بە گاورو جوولەكەوە لە شتێكدا كە لە دینى ئێمەدا نیە دوو بەشە، یەكێكیان ئەوەیە، ئاگاداریت هەبێت بەوەى كە ئەم كارە لە تایبەت مەندى دینەكەى ئەوانە، جا ئەم كارە كە لەتایبەت مەندى دینەكەى ئەوانە، یان تەنها لەبەر ئەوە دەكرێت كە لەگەڵ ئەواندا موافق بن، وە ئەمە كەمە، یان لەبەر هەواو ئارەزوویەك كە پەیوەندى بەو كارەوە هەیە، یان لەبەر شوبهەیەك كەوا بزانیت ئەم كارە بەسودە لەدنیاو دوا ڕۆژدا، وە هەموو ئەمانە گومان نیە لە حەرامێتیاندا، بەڵام لە هەندێكیاندا حەرامیەتەكەى دەگاتە ئەوەى كە یەكێك بێت لە تاوانە گەوەركان، وە هەندێ جار دەبێتە مایەیى بێ بروِا بوون بە پێی بەڵگە شەرعیەكان). ج/زیاد لەوەى كە ئەمە دینى گەلە پێشوەكانەو نابێتە بەڵگە بۆ ئێمە لەلایەكى تریشەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەفەرموودەى صحيح بەڕاشكاوى هەموو جەژن و شادى و ئاهەنگێكى نەسخ كردوەتەوە و تەنها دوو جەژنى هێشتوەتەوە بۆ نەتەوەكەى كە جەژنى قوربان و ڕەمەزانە ئیتر جگە لە و دوو جەژنە هەر جەژن و شادیەكى تر ساز بكرێت ئەوە نەفامیە بابەناوى دینیشەوە بێت، ئەم ڕاستیەش (أنس) (خواى لێ ڕازى بێت) بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت: (إن النبي (صلى الله عليه وسلم) لما قدم المدينة وجدهم يحتفلون بعيدين، فقال (صلى الله عليه وسلم): كان لكم يومان تلعبون فيهما، وقد ابدلكم الله بهما خيراً منهما، يوم الفطر، يوم الأضحى)(4)، واتە: (كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاتە مەدینە بینى خەڵكى ئاهەنگ دەگێڕن بۆ دوو جەژن، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئێوە دوو ڕۆژتان هەبووە ئاهەنگتان تیادا گێڕاوە، ئەوا خواى گەورە ئەو دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕین بە دوو ڕۆژى چاكتر لەوان، واتە جەژنى ڕەمەزان و جەژنى قوربان). بەڵـى بەم فەرموودەیە هەموو جەژنەكان سڕڕایەوەو تەنها ئەم دوانە مایەوە، وە هەتا ئەو ڕۆژەى ئایەتى: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ……] (المائدة: 3) هاتەخوراوەو تا ئەو ڕۆژەش پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كردو زۆر دواتریش موسڵمانان تەنها ئەم دوو جەژنەیان هەبووەو لێیان زیاد نەكرووە، ئیتر لەدواى ئەوەوە هەر جەژن و ئاهەنگێك زیاد كرا بێت ئەوە زیاد كردنە لە دین و زیندوو كردنەوەى جەژنە نەفامیەكانە. 3-مامۆستاى بەڕێز لە خاڵـى چوارەمى لاپەڕە 142 ى كتێبەكەیدا ئەم یادە قیاس (هەرچەندە قیاس لە عیبادەدا نیە)(5) دەكاتە سەر بە ڕۆژوو بوونى دەى (محرم) لەلایەن جوولەكەكانەوە بەڕۆژوو بوونى پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم) تیایدا بۆ شوكرانە بژێرى نیعمەتى ڕزگار بوونى موسا لە چنگ فیرعەون، وە دەڵێت: (زانایانى ئیسلام لەم فەرمودەیەیان فامیوەتەوە كە شتێكى چاكە موسڵمانان لەكاتى پەیدا بوونى نازو نیعمەت و خێرو خۆشیەكدا شادى و خۆشحاڵـى دەرببڕن، ئینجا بـى گومان گەورەترین نیعمەت و چاكەى خوداش بەسەر ئێمەوە لەدایك بوون و پەیدا بوونى پێغەمبەرمان محمد (صلى الله عليه وسلم) مادام وا بێت شتێكى شەرعى و چاكە كە لەشەو و ڕۆژێ لەدایك بوونى یان مانگى لە دایك بوونیدا موسوڵمانانیش كەیف و شادى بنوێنن و بیكەنە ئاهەنگ و جێژن). جا لێرەدا بۆ شى كردنەوەى ئەم خالانە نازانم لە كوێوە دەست پێ بكەم!!چونكە وەك دەڵێن كابرایەك پرسیارى لە مامۆستایەك كرد وتى: ئەرێ مامۆستا خەسەن و خسین كچى عائیشە بوون یان فاتمە؟ ئەویش لەوەلامدا ووتى: جا كوێی پرسیارەكەت وەڵام بدەمەوە، یەكەم خەسەن و خسین نەبوون حەسەن و حوسەین بوون، دووەم كچ نەبوون كوڕ بوون، سێیەم، هیى عائیشە نەبوون هى فاتمە بوون!! ئێمەش لێرەدا دەڵێین مامۆستا گیان ئەم قیاس كردنە دانەمەزراوە، چونكە (زیاد لەوەى كە قیاس لە عیبادات نیە…) ئەمە قیاس كردنى دوو شتى لێك جودان (قیاس مع الفارق) چونكە: دەربڕینى خۆشى و شادى و كردن بەجەژن جیاوازى زۆرە لەگەڵ بەڕۆژوو بوون و عیبادەت كردن بۆ شوكرانەى نازو نیعمەت، هەموو دەزانین لە جەژندا خەڵكى شیرینى دەخۆنەوەو خۆشى و شادى دەدەبڕن و ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام لە شوكرانە كردنى نیعمەتدا بە پێچەوانەوە خۆت دەگریتەوە لە خواردن و خواردنەوەو ئارەزوو بازى و بەڕۆژوو دەبیت و زیادە عیبادەت دەكەیت، جا ئەو كارەى جوولەكەكان پێی هەڵسان شوكرانە بژێرى و بەڕۆژوو بوون بوو نەك شیرینى خواردنەوەو ئاهەنگ گێڕان و كردن بە جەژن، وە ئەم ئاهەنگى مەلودیەش كە خەڵكى پێی هەڵدەستن وەك خۆت ئاماژەت پێداوە دەربڕینى شادى و كردن بە جەژنە نەك بە ڕۆژوو بوون و شوكرانە بژێرى، وە بەڕاستى نەبیستراوە لە دیندا شوكرانە بژێرى بەدەهۆڵو زوڕناو سرودو گۆرانى و شیرینى خواردنەوە بێت!!! كەواتە ئەم دوو شتە زۆر لێكەوە دوورن و قیاس ناكرێنە سەریەك. 3-پاشان سەبارەت بەو ڕووداوەى (10)ى محرم كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لایەن گرى جوولەكەى كردوو تیایدا بە ڕۆژوو بوو سێ خاڵـى گرنگ هەیە پێویستە ئاگامان لێی بێت. أ /ئەو ڕووداوە بە ڕۆژوو بوون و شوكرانە بژێرى بوو نەك ئاهەنگ گێڕان و كردن بە جەژن، وە ئەگەر تۆش ڕاست دەكەیت دەتەوێ شوكرانە بژێرى نیعمەتى لەدایك بوونى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بكەیت ئەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆى كردویت بە سونەت كە ڕۆژانى دوو شەممە بەڕۆژوو بیت بۆ شوكرانەى ئەو نیعمەتە، (بڕوانە یادى لەدایك بوون بەشێوازێكى شەرعى). ب/ بەڕۆژوو بوونى ئەو ڕۆژە بەو بۆنەوە لەلایەن پێغەمبەرەوە بوو (صلى الله عليه وسلم) كە ئەو بەرنامە داڕێژەو بە فەرمانى خوا دەفەرموێت: [وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى] (لنجم:3-4)، واتە: (ئەو پێغەمبەرە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت و ناكات، بەڵكو هەرچى دەڵێت: نیگاى بۆ دەكرێت دەى خۆ ئێمە نیگامان بۆ نایەت و بۆمان نیە منافەسەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بكەین لە تەشریع كردن و بڕیاردانى سازكردنى جەژن و ئاهەنگەكە). ج/لەگەڵ ئەوەشدا كە ئەو كارەى جوولەكەكان كردوویانە بریتى بووە لە عیبادەت و خوا پەرستى كە ڕۆژوو گرتن بووە هێشتا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەیوسیتووە عیبادەتەكەى لە عیبادەتى جوولەكەكان بچێت بەڵكو پەیمانى ئەوەى دا كە ئەگەر خوا بیهێڵت تا ساڵـى ئایندە ئەوە نۆهەم ڕۆژیش بە ڕۆژوو دەبێت بۆ ئەوەى پێچەوانەى جوولەكەكان بكات وەك (ابو غطفان) (خواى لێ ڕازى بێت) دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت: لە (عبداللەى كوڕى عەباس)م بیستووە (خواى لێ ڕازى بێت) دەیفەرموو: (حين صام رسول الله يوم عاشوراه و أمر بصيامه: قالوا: يارسول الله إنه يوم تعظمه اليهود والنصارى، فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع، قال فلم يأت العام المقبل حتى توفي رسول الله (صلى الله عليه وسلم))(6). واتە: (كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕۆژى عاشورا بەڕۆژوو بوو وفەرمانى بە خەڵك كرد بەڕۆژوو بن، وتیان ئەى پێغەمبەرى خوا ئەمە ڕۆژێكە گاورو جوولەكە بەگەورەى دەگرن، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى، ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە انشاء الله ڕۆژى نۆهەمیش بە ڕۆژو دەبین، دەفەرموێت/ بەڵام ساڵى داهاتوو نەهاتەوە تا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد). جا لە جێیەك لە عیبادەتدا ئەو ها پێویست بكات پێچەوانەیان بكەین و خۆمان نەشوبهێنین پێیانەوە دەبێت لە ڕەفتارو باوو نەریتێكى حوكمى چۆن بێت كە كتو مت چاو لێكەرىو لاسایى كردنەوەى ئەوانە؟!!، ئەمە كورتەیك بوو لە لێكۆڵینەوەى وتەو بەڵگەى ئەوانەى شەرعیەت دەدەن بە یادى لە دایك بوون و پێیان وایە داهێنراو نیە، داواكارین لە خواى پەروەردگار چاو پۆشى لە هەڵەى ئێمەو ئەوانیش بكات. ============== (1) موسڵمانى كامڵ/ ص: 139 على باپیر. (2) فتح الباري – كتاب التميم- 1/574/رقم: 235، (رح صحيح مسلم – كتاب المساجد و مواضع الصلاة /5/6/رقم –531). (3) إقتضاء صراط المستقيم/ ص:220 ابن تيمية. (4) رواه أبو داود (1/259/ رقم: 1134) النسائي (3/ 179) وصححه ألألباني (5) بۆ ئاگادار بوون بەسەر ئەوەى قیاس لە عیبادەتدا نیە بڕوانە: (تەلقین و نوێژى مردوو/74)عبدالفتاح حسین بەهێیى لەوێدا ڕوون كراوەتەوە. (6) شرح صحيح مسلم – كتاب الصيام/8/258/ رقم:1134. ______________________________________________ س:به هه شت
الموضوع الأصلي : گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەوانەى پێیان وایە مەولود بیدعە نیە // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam