Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی

  
 
شاطر
 
  
زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی Empty2012-02-09, 04:40
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی   






[right]

لەدایکبوون سەعید نوورسی : ١٨٧٨ گوندی نوورس
مەرگ : ١٩٦٠ شاری ئورفا
نەتەوە : کورد
بیروڕای ئایینی : ئیسلام

سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان لە ( ٥ی کانوونی دووەم یان ١٢ی مارتی ١٨٧٨ لە دایکبووە و لە ٢٣ی مارتی ١٩٦٠ کۆچی دوایی کردووە ) زانا و فەیلەسووفی گەورەی ئاینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەلەی نوورە. لە سەردەمی خۆیدا زانایانی ئیسلام نازناوی بدیع الزمان ( واتە زانای سەردەم )یان لێناوە.

لە دوای ڕووداوی ٣١ی مارت لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا وە گیراو و فەرمانی بەسەردا درا ، بەڵام پاشان کە زانرا بێ تاوانە ئازاد کرا. لەسەر داوای مستەفا کەمال پاشا هات بۆ ئەنقەرە و چاوی پێکەوت و ماوەیەک لەوێ مایەوە. پاشان چوو بۆ شاری وان . لە پاش ماوەیەک دوورخرایەوە بۆ بارلا ، وە پاشانیش بەهۆی نووسینی چەند کتێبێکەوە دوورخرایەوە بۆ بوردور ، ئیسپارتا ، کاستامۆنو لە پاشانیش بۆ ئەمیرداغ. وە بەهۆی کتێبەکانیەوە فەرمانی بەسەردا درا و لەو سەردەمانەدا بە چەندەها مانگ لە بەندیخانەکانی ئێسکی شەهیر ، دەنیزلی ، ئافیۆن گیراو وە پاشانیش خۆیی و کتێبەکانیشی خاوێن و بێ تاوان دەرچوون.

لە ٢٣ی مارتی (١٩٦٠ز) دا لە شاری ئورفا کۆچی دوایی کردووە. بەڵام لە ١٢ی تەمووزی ١٩٦٠ دا لەلایەن حکومەتی تورکیا وە گۆڕەکەی هەڵدرایەوە و بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا نەزانراوە دوورخرایەوە .

بە شوێن کەوتووەکانی دەوترێت (نوورەکان) یان (کۆمەڵەی نوور). کۆمەڵەی نوور ئەو کتێبانە دەخوێنن (سەرجەمی پەیامەکانی نوور) کە پێکهاتوون لە چەندەها بیروباوەڕی دینی.

ژیانی

سەعید نوورسی لە ساڵی ١٨٧٨ز لە شاری بەدلیس و قەزای هیزان و شارۆچکەی ئیسپاریت و لە گوندی نوورس (ئێستا پێی دەڵێن کەپیرلی) لە دایکبووە. باوکی ناوی میرزایە و دایکیشی ناوی نوورییە یە. ژیانی نوورسی وەکو خۆی دەڵێت بە سێ قۆناخدا تێپەڕیوە "سەعیدی کۆن" ، "سەعیدی نوێ" ، "سەعیدی سێیەم". وەک لە کتێبەکانیدا باسی دەکات تا تەمەنی ٤٥ ساڵی بە قۆناغی "سەعیدی کۆن" دادەنێت. "سەعیدی کۆن" خزمەتی ئیمان و ئیسلام بە رێگای سیاسەت دەکات. بەڵام بەو ڕوداوانەی کە دواتر بەسەری دێت بە تەواوی ڕای دەگۆڕێت و دووردەکەوێتەوە لە سیاسەت.

لەو کاتەی کە "سەعیدی کۆن" گۆڕا بە "سەعیدی نوێ" کتێبی (فتوح الغیب) ی شێخ عبدالقادری گەیلانی کاریگەرییەکی گەورەی دروست کرد لەسەر سەعید نوورسی. بەشی زۆری (پەیامەکانی نوور) لە سەردەمی "سەعیدی نوێ" دا نووسراوە. سەعید نوورسی بەکورتی سەبارەت بە جیاوازی نێوان "سەعیدی کۆن" و "سەعیدی نوێ" دەڵێت " سەعیدی کۆن زیاتر بە پێی مێشکی دەڕۆیشت ، بەڵام سەعیدی نوێ هەم بایەخ بە مێشک دەدات و هەم بە دڵیش"

وە لە دوای بەندیخانەی ئافیۆن لە ساڵی ١٩٤٨ بە قۆناغی "سەعیدی سێیەم" دادەنێت.

سەعیدی کۆن

سەعید نوورسی بە ناوەکانی زانای سەردەم "بدیع الزمان" ، "مەلا سەعید" ، "مەلا سەعیدی-مەشهوور" ، "سەعیدی نوورسی" و "سەعیدی کوردی" ناسرابوو. یەکەم دەستپێکردنی خوێندنی لە گوندی نوورس لەلای کاک عبداللە ی برا گەورەی بوو. لە تەمەنی ٩ ساڵیدا (١٨٨٧) چوو بۆ گوندی "تاغ" و لە قوتابخانەکەی مەلا محەمەد ئەمین ئەفەندی دەستی کرد بە خوێندن. لە ساڵی ١٨٨٨ قوتابخانەی تەواو کرد. لە کتێبی (مێژووی-ژیان) نووسیویەتی کە لە گوندی "تاغ" بوو زۆر گرنگی پێ دەدرا بەڵام قوتابیەکان ئەمەیان پێ ناخۆش بوو لەبەر ئەوە قسەی ناشرینیان پێ دەوت لەبەر ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان. دوای ئەوەی کە لە گوندی "تاغ" گەڕایەوە هەفتەی یەک جار (کە کاک عبداللە ی برای سەردانی ماڵەوەی دەکرد) دەرسی لێ وەردەگرت. لە ماوەی پێنج ساڵدا لە قوتابخانەکانی "مەلا محەمەد ئەمین ئەفەندی ، میر سەعید وەلی و مەلا محەمەد ئەفەندی" دەرسی خوێند. وەک لە نامەکانیدا نووسرا کە لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەدا توانی "قورئانی پیرۆز خەتم بکات و بۆ ماوەی سێ مانگ لە قوتابخانەی شێخ محەمەد جەلالی بخوێنێت و وە ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ سەعات کتێب بخوێنێتەوە و یەکسەر لەبەری بکات و وە هەروەها بێجگە لەو کتێبانەی کە قوتابخانەدا دەی خوێندن زۆر کتێبی تریش بخوێنێتەوە. وە دوای ئەمە لەوێ ئیجازە وەردەگرێت و لەوێ دەڕوات. لەم ماوەیەدا گفتوگۆی زۆری لەگەڵ مامۆستاکانیدا دەکرد بەڵام قوتابیەکان ئەمەیان پێ ناخۆش بوو وە ئیرەییان پێ دەبرد و هەندێک جاریش دەبوویە شەڕیان. ڕۆژێکیان یەکێک لە خزمەتکارەکانی ئاغای "جەزیرە" بە مەبەستی کوشتنی سەعید نوورسی دەیەوێت شمشێرەکەی دەربکات بەڵام شمشێرەکەی لە بەرگەکەی گیر دەبێت و ناتوانێت هیچ بکات ، سەعیدیش دەیخاتە ئاوێکی ساردەوە و پاشان دەری دەهێنێتەوە. لە دوای ماوەیەک سەعید بۆ بەڕێ کردنی زستان دەگەرێتەوە بۆ گوندەکەیان.

شەوێکیان لە خەویدا دەبینێت کە قیامەت ڕوویداوە و هەموو خەڵکی بەسەر پردی "صرات" دا دەپەڕێنەوە ، ئەویش دەڕواتە سەر پردی صرات و ڕادەوەستێت تا دانە دانە هەموو پێغەمبەران دەبینێت وە لە کۆتایدا پێغەمەرمان "محەمەد(د.خ)" دەبینێت و لە خەوەکەی ڕادەچڵەکێت. وە بەهۆی ئەم خەوەوە داوای درێژە پێدانی خوێندن لە باوکی دەکات و لەسەر ئیزنی باوکی دەچێت بۆ قوتابخانەی " میر حەسەن وەلی" .

بەهۆی ئەوەی سەعید نوورسی لە بابەتە هەرە ئاڵۆزەکان تێدەگەیشت و بە ماوەیەکی کەم کتێبی لەبەر دەکرد و بابەتە زانستیەکانی بە قوڵی دەزانی ، بووە هۆی سەرسامی "مەلا فتح اللە ئەفەندی" و بەو هۆیەوە نازناوی بدیع الزمان ی لێنا.

دوای ماوەک دێت بۆ شاری بەدلیس و کەسایەتی دەگۆڕێت و وە هەروەها دەبێتە جێی سەرنجی "عمر پاشا"ی والی بەدلیس و ژوورێکی دەداتێ بۆ بەردەوام بوونی لە خوێندن. بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە "پەیامەکانی نوور"ەوە وەرگیراوە "سەعید نوورسی" بۆ ماوەی دوو ساڵ لێرە درێژە بە خوێندنەکانی دەدات و پاشان لەلایەن والی شاری وانەوە دەعوەت دەکرێت و ئەویش دەچێت و لە وانیش بۆ ماوەی دە ساڵ لەو ژوورەی کە والی وان بۆی دابین کردبوو درێژەی بە خوێندنە زانستیەکانی دەدات. لە دوای ماوەیەک کە "حەسەن پاشا"ی والی وان دەستی لە کار کێشایەوە ، "تاهیر پاشا" بوو بە والی تازەی وان و پەیوەندی لەگەڵ "سەعید نوورسی" دا زۆر باش بوو ، وە لەو ژوورەی کە دەرسی تیایدا دەخوێند بەردەوام بوو . وە هەروەها قوتابخانەیەکیشی هەبوو کە دەرسی بە تەلەبەکانی دەخوێند.

سەعید نوورسی بۆ خوێندنی زانستە گشتیەکان و زانستی ئیسلامی ، دەمێک بوو بیری لە دروست کردنی زانکۆیەک کردبوەوە و بۆ گەیاندنی داواکەی بە حکومەت لە ساڵی ١٩٠٧ چوو بۆ ئەستەنبۆل . وەک برایەتی کردنێک لەگەڵ "زانکۆی الآزهر" لە میسر ناوی "مدرسة زهراء"ی لەم زانکۆیە نابوو. مەبەستی "سەعید نوورسی" لە دروستکردنی ئەم زانکۆیە خوێندنی "زانستە گشتیەکان" و "زانستی ئیسلامی" بوو. وە بە هەرسێ زمانەکانی عەرەبی و تورکی و کوردی لەم زانکۆیەدا بخوێنرێت. کە هات بۆ ئەستەنبۆل یەکەم جار چوو بۆ ماڵی "فەریق ئەحمەد پاشا". دوای ئەوە داوای لە حکومەت کرد کە دەیەوێت لە ڕۆژهەلاتی ئەستەنبۆل زانکۆیەک دروست بکات بەڵام حکومەت وەڵامی نەبوو. پاشان دوای دوو مانگ مانەوە لە ئەستەنبۆل چوو بۆ مزگەوتی "فاتیح" و لەوێ لە خانەی "شەکەرجی" مایەوە. وە شتێکی سەیر لێرە ڕوویدا کە بووە هۆی سەرنج ڕاکێشانی هەموو زاناکان ئەویش ئەوە بوو کە لەسەر دەرگای ژوورەکەی نووسیبووی " لێرە وەڵامی هەموو پیرسیارێک دەست دەکەوێت و هەموو دەردێک چارەسەر دەکرێت بەڵام پرسیار لە کەس ناکرێت "

لە نێوان ساڵەکانی (١٩١٥-١٩١٧) لە جەنگی نێوان "ئیمپراتۆری ئوسمانی" و "ڕووسەکان" لە شەڕی "قەفقاس" دا وەکو بەرپرسێکی گەورە بەشداری لە جەنگی جیهانی یەکەمدا کرد. پاشان لە ساڵی ١٩١٦ دا لە شەڕی بەرگری کردن لە شاری بەدلیس لەگەڵ "ڕووسەکان" بریندار کراو بە ئەسیر کەوتە دەست "ڕووسەکان" ، بۆ ماوەی یەک ساڵ لە کەمپینی ڕووسەکاندا مایەوە. لە ساڵی ١٩١٧ لە کامپینی "کۆسترۆما" لە دەست ڕووسەکان هەڵهات و بەرەو ئەستەنبۆل گەڕایەوە. کە گەڕایەوە بۆ ئەستەنبۆل چووە ڕیزی بەرزترین کۆمەڵەی فەتوای ئەو سەردەمە کە ئەویش کۆمەڵەی "الدار الحکمة الآسلامیة" بوو ، وە بووە ئەندامێکی ئەو کۆمەڵەیە.

پاشان سەرکردەکانی کۆمەڵەی "هەڵاتنی کورد" داوایان لێ کرد کە بچێتە کۆمەڵەکەیان ، بەڵام سەعید نوورسی داواکەیانی ڕەت کردەوە. لە دوای ١٥ی شوباتی ١٩١٩ چووە کۆمەڵەی "هەڵاتنی ئیسلام" و لەگەڵ کۆمەڵەی "المدرسیین" دا مایەوە کە پێک هاتبوون لە "مستەفا سابری ، مامۆستا محەمەد عاتف و ساففەت ئەفەندی". وە لە ساڵی ١٩١٩ دا دەستی کرد بە نووسینی کتێبی "مەسنەویەی نوورییە".

بەهۆی ئەو دەعوەتانەی کە "مستەفا کەمال ئەتاتورک" و والی پێشووی وان "تەحسین پاشا" کردبوویان چوو بۆ شاری ئەنقەرە و بۆ ماوەیەک لەوێ مایەوە. وەکو دووەم گوێگری "کۆبوونەوەی میللی" بەشداری کردووە. بەهۆی ئەو بەیاننامەیەی کە پێشکەشی کرد بە حکومەت بۆ چاککردنی ڕەوشی تورکیا ، لەلایەن چەند کەسێکەوە زۆر بەتوندی بەرپەرچی درایەوە. لە پاڵ ئەمەشدا هەر وازی لە داوای دروست کردنی زانکۆی "زەهرا" نەدەهێنا.

سەعیدی نوێ

لە ساڵی ١٩٢٥ دا کە دوور خرایەوە بۆ بوردور کتێبی "دەرگای یەکەمی نوور" ی نووسی. پاشان دوور خرایەوە بۆ بارلا. لێرە دەستی کرد بە نووینی سەرەتای پەیامەکانی نوور ، هەردوو کتێبی وتەکان و مەکتوبات بە تەواوی و بەشێکی زۆری بریسکەکانی لێرە نووسییەوە.

لە ساڵی ١٩٣٤ لە "بارلا"وە دوور خرایەوە بۆ ئیسپارتا. لە ساڵی ١٩٣٥ دا بەهۆی دانانی "کۆمەڵەیەکی نهێنی" کەوتە دادگای جەزای قورسی شاری ئێسکی شەهیر و لە ئەنجامی دادگایدا ، بەهۆی نووسینی "پەیامی تەسەتتور" خۆی ١١ مانگ کەوتە زیندان و ١٦ تەلەبەشی بۆ ماوەی ٦ مانگ زیندانی کران. لە ساڵی ١٩٣٦ کە کاتی زیندانیەکەی تەواو بوو بۆ ماوەی ٧ ساڵ دوور خرایەوە بۆ "کاستامۆنو".

لە ساڵی ١٩٤٣ خۆی و ١٢٠ لە تەلەبەکانی بە ئیدعای "ڕووخاندنی بنەڕەتی ڕژێم" جارێکی تر گیرایەوە و لە بەندیخانەی "دەنیزلی" بۆ ماوەی ٩ مانگ زیندانی کرا ، بەڵام بێ گوناه دەرچوو ئەم جارەشیان گوازرایەوە بۆ "ئەمیرداغ" و لەوێ بە زۆر ڕابەریان پێ دەکرد. لە ساڵی ١٩٤٧ خۆی و ٥٤ تەلەبەی لە بەندیخانەی ئافیۆن بۆ ماوەی ٢٠ زیندانی کرا. دیسانەوە دوور خرایەوە بۆ "ئەمیرداغ".

سەعیدی سێیەم

لە ساڵی ١٩٥٢ بە هۆی نووسینی کتێببی "ڕابەری گەنجان" بانگ کرا بۆ ئەستەنبۆل و ئەم جارەش بە بێ تاوان دەرچوو. لە ١٩٥٣ گەڕایەوە بۆ "ئەمیرداغ". بۆ جاری دووەم هاتەوە بۆ ئەستەنبۆل و بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو لەوێ مایەوە. وە لە دوای ئەمە ژیانی بە زۆری لە "ئەمیرداغ" و "ئیسپارتا" بەسەربرد. وە دوای ئەم ماوەیە ئەو پەیامانەی نوور کە نووسرابوون بڵاو بوەوە بەناو خەڵکیدا و سەرنجی ڕادەکێشان. بەم ئامانجەوە لە زۆربەی شار و گوندەکان دا بە نووسینی دەست و یاخود وتنەوەی لە ئەستەنبۆل و ئەنقەرەو بەشەکانی ڕۆژهەلات دا بڵاو بوویەوە. وە لەم ماوەیەدا چەندین دەعواو و شکاتیان لە خۆی و تەلەبەکانی کراو زۆربەشیان لە دادگاکاندا بوو. لە ساڵی ١٩٥٠ کە پاتی دیموکرات هاتە سەر حوکم هیچ ڕێگرییەکی لە بەردەم کۆمەڵەی نوور و پەیامەکانی نووردا دانەنا و لەم ماوەیەدا پەیامەکانی نوور چاپکران و لە تورکیا و پاکستان و ئەمریکا و ئیتاڵیا بڵاو بویەوە.

لە ٢٣ی مارتی ١٩٦٠ دا لە شاری ئورفا وەفاتی کردوو لە گۆڕستانی "خلیل الرحمن" نێژرا ، بەڵام لە ١٢ی تەمموزی ١٩٦٠ دا لەلایەن حکومەتەوە گۆڕەکەی تێکدراو برا بۆ شوێنێکی نادیار.

زیرەکی و لێهاتوویی

زیرەکی و زەین ڕۆشنی و توانای لەبەرکردنی هێندە کەم وێنە و لە ڕادەبەدەر بووە کە توانیویەتی نزیکەی "نەوەد" کتێبی مەتنە سەرەکیەکان لەبەر بکات ، لە بابەتەکانی ( نەحوو ، صەرف ، تەفسیر ، حەدیث ، فیقهی ئیسلامی.....هتد) . جگە لەمانەش هەر لە سەرەتای فەرهەنگی بەناوبانگی "قاموس المحیط"وە تا دەگاتە "باب السین"ی ئەو فەرهەنگەی لەبەر کردووە و ئینجا بە ماوەی یەک هەفتەش کتێبی "جمع الجوامع"ی سەر بە زانستی ئوصوڵی فیقهی خوێندووە و لەبەریشی کردووە!

ئەو ڕووداوەی کە ژیانی گۆڕی

لە ساڵی ١٨٩٧ز دا مامۆستا سەعید هەواڵێکی لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکاندا خوێندەوە کە بریتی بوو لەوەی کە "گلادستۆن"ی وەزیری موستەعمەراتی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا نوسخەیەکی قورئانی پیرۆزی بە دەستەوە گرتووە و بە ئەندامانی پەرلەمانی وتووە : ( هەتا ئەم قورئانە لە ناو موسوڵماناندا بمێنێت ئێمە ناتوانین حوکمڕانیان بکەین ، کەواتە چار تەنها ئەوەیە کە قورئان لەسەر زەویدا نەهێڵین ، یاخود پەیوەندی موسوڵمانەکانی پێوە ببچڕین )! ئەم هەواڵە تەزووی بە جەستەی "بدیع الزمان"دا هێنا و حەوانەوە و سرەوتی لێ بڕی و بۆ هەموو کەسانی دەوروبەی خۆی بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە : ( دەبێ بە بەڵگە بۆ هەموو جیهان بچەسپێنم و پێیان بسەلمێنم کە قورئانی پیرۆز خۆرێکی مەعنەویە تیشکی ئەو خۆرە هەرگیز کز نابێت و ڕووناکیەکەشی بە هیچ کەسێک ناکوژێتەوە ).

بەرهەمەکانی

وتەکان
مەکتووبات
بریسکەکان
پاشپەندەکان
عەصای موسا
ملحق بارلا
ملحق کاستامۆنو
ملحق ئەمیرداغ
مێژووی ژیان
‌الأشارات الأعجاز
سکەیی تصدیق غیبی
مەسنەوی نوورییە
هاوسەنگی ئیمان و کوفر
محاکەمات
رمو‌ضات الثمانیة
جەوشەن







 الموضوع الأصلي : زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 

  
زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی Empty2012-02-09, 13:17
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی   






جزاك الله






 الموضوع الأصلي : زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی , زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی , زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی ,زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی ,زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی , زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة