لڤین پرێس
مەسعود بارزانى سەرۆکى
هەرێمى کوردستان ئەو کەسانەى کەئێستا وەک خۆى دەڵێت لەبەغداد خۆیان
سەپاندووە پێشتر لەکوردستان ئاوارە بوون،بێ نان و نمەکن.
مەسعود
بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەمیانەى وتارى نەورۆزدا کە ئەمشەو پێشکەشى
کرد وتى :جارێکی تر دیسان هەرێمی کوردستان کەوتۆتەوە بەر پڵان و هێرشی
نارەوای ناحەزان، زۆریان بە خەیاڵی خاویان ئومێدیان لەسەر ئەوە بەستووە کە
درز دروست بکەن لە نێو هێزەکانی کوردستانیدا بەڵام ئەگەر بگاتە ئەو حەدەی
کە تەهدیدی ئەمنی هەرێم و ئاییندەی کورد و کوردستان بکرێت کورد هەموو یەکن"
بارزانى
ئەوەشى وت: هەندێک کەس پەیدا بوون کە کەمن بەداخەوە وە بە ئێش و ئازارەوە
ئەلێم بێ نان و نمەکن چونکە ئەوەی کورد بۆ ئەوانی کردوە لەبەر چاویان
نەماوە، ڕۆڵی کورد زۆر دیار و ئاشکرایە کوردستان هەمیشە پەناگایەک بووە بۆ
لێقەوماوان و بۆ خەڵکی مەزلوم، ئەو چەند کەسەی ئیمرۆ لە بەغدا بە زۆر خۆیان
سەپاندووە ئەوانە ئاوارە بوون لە کوردستان و کوردستان دەرگای خۆی
کردبووەوە بۆیان"
هەروەها ڕایگەیاند: ئیمرۆ قەیرانێکی جددی هەیە لە
عێراق کە ئێمە ئەلێین قەیرانێکی جددی هەیە ئەزانین ئەلێین چی، ئێمە هەوڵمان
داوە هەمیشە کە چۆن خزمەتی کوردستان بکەین ئەوها خزمەتی برا عەربەکانمان و
برا تورکمانەکانمان و ئاشووریەکان و کلدانیەکان بکەین لە هەموو عێراق ئێمە
ویستوومانە خزمەتی هەموو عێراق بکەین.