Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات

  
 
شاطر
 
  
ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات Empty2011-08-25, 06:40
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات   






ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات Screenshot_2_0پرۆژەی
داڕشتنی ویندۆز ٨ «Windows 8» لە هاوینی ٢٠٠٩ دا و پێش وەشانی ویندۆز٧
دەستیپێکرد و پێناچێت تا مانگی نیسانی ٢٠١٢ بێتە وەشاندن.
بە وتەی پسپۆڕی مایکرۆسۆفت "Mary-Jo Foly" وەشانی تاقیگاری ویندۆز٨ لە
کۆنفرانسی پێشخەرانی Build لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول دا نمایشدەکرێت.
بەپێی ئەم کۆنگرەڕۆژنامەگەرییەی مایکرۆسۆفت ،
ویندۆز ٨ پشتگیری هەموو ئامێرەکان دەکات، هەر لە ٨ ئینجەوە تا گەورەترین
ئامێرەکانی کۆمپیوتەر بە تەختەمێزەکانیشەوە.
مایکرۆسۆفت تا ئەمڕۆ زۆر قرچۆک بوو لە بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی ئەم
وەشانەی ویندۆز،تەنیا چەند زانیاریەکی کەمی بڵاوکردبۆوە وەکو پشتگیریSystem
- on- chip ەو چارەسەرکەری ARM ە (Advanced RISC Machine)، بەڵام هەنوکە هەندێک
زانیاری نێوانەڕووی بەکاربەر (user interface) ی بڵاوکردۆتەوە لەوانە، ئەم
سیستەمە پشتگیری ساوپەردە(تەچ) دەکات وە هەروەها ئەتوانرێت وەکو کۆمپیوتەری
ئاسایی ، مشک و تەختەکلیل بەکاربهێنرێت.
پەڕەی دەستپێکی وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوەیە.


ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات Win8_prev1_04


ئەو تولئامرازەی Start ی لەسەرە گۆڕاوە بۆ تۆڕیکی خانەخانەیی لە
نەرمەواڵەکان و بەکارهێنەر خۆی دەتوانێت ڕێکیانبخات وە نوێکردنەوەی ویندۆز
لە کاتی خۆیدا لەوێدا پەیدادەبێت.
هەریەک لە پرۆگرامەکان لەسەر ڕوومێزەکە بە شێوەیەکی جیاواز لە ئایکۆن
دەردەکەون و مایکرۆسۆفت ناوی ناوە "Flis" ، ئەم فلیسانە جێگەی وینۆچکە
(ئایکۆن) دەگرێتەوە، لەبەرئەوەی گەورەترەو زانیاری زیاتریش لەخۆ دەگرێت،
هەروەها لە کاتی چوونەژوورەوەی ویندۆز پەنجەرەیکی (فلیس) مان بۆ دەکرێتەوە.

بەپێی ئەم گرتەڤیدیۆیەی خوارەوە کە " Jensen Harris" بەڕێوەبەری تیمی
Microsoft Windows User Experience مانگی شەش بڵاویکردەوە، ویندۆز ٨
پشتگیری تەختەکیلی گریمانەیی ساوپەردەیی ( Touchscreen Virtual Keyboard)
دەکات.

ئەگەر خوازیاری بینینی ئەم گۆڕانکاریانەی ناتەوێ چاورێبکەیت تا وەشاندنی
ئەوائەتوانیت پرۆگرامی Windows 8 UX Pack 2.0 ە دابگریت کە پرۆگرامێکی
خۆڕاییە، هەڵدەسێت بە نمایشکردنی ویندۆز٨ ، بەڵام ئەم پرۆگرامە تەنیا
بەکارهێنەرانی ویندۆز٧ ئەتوانن تاقیبکەنەوە.
گۆڕانکاریەکی بەرچاویش لە Task Manager کراوە، لێرەدا بەکارهێنەر دەتوانێت
چارەسەرکەرێک (پرۆسێسەر) وەگەڕبخات و بەئاسانی لێی تێبگات ، هەروەها
چارەسەرکەرەکان جیاکراونەتەوە ئەوانەی ویندۆز لەگەل پرۆگرامەکانیتردا و
تێکستەکان بەشێوەیەکی گەورەتر دەردەکەون ، بەڵام بەکارهێنەری ئەتوانێت وەکو
Task Manager ئاسایی لێبکاتەوە.
پرۆگرامەکانی ویندۆز٨ لەسەر بنچینەی HTML 5, JavaScript و CSS داڕێژراون بۆ
ئەوەی ئاسانتر بە وێبگەکانەوە گرێبدرێن و هەروەها مایکرۆسۆفت بەڵینی داوە
باشتر پەیوەندی نێوان پرۆگرامەکان و گواستنەوەی داتائەنجامبدرێت و هەموو
ئەوپرۆگرامانەی کە لەویندۆز٧ دا کاردەکەن ئەبێ بێکێشە لەویندۆز٨ دا کاربکەن
بە پێچەوانەی ئەو کیشانەی لەڤیستادا ڕووبەڕوومان بوونەوە.
دواکاری پێوسیت بۆ سیستەم بەهەمان شیوەی ویندزۆ٧ دەبێت و بگرە کەمتریش
بیرگەی پێوسیت دەبێت بەو واتایەی کە کۆپیوتەرە کۆنەکانیش بتوانن
بەکاریبهێنن.
بەپێی مایکرۆسۆفت، ویندۆز٨ ئەبێت زۆر زیرەک بێت «intelligent» لە
خۆگونجاندنی لەگەڵ ڕەقەواڵەی ئامێرەکان و ناسینەوەیان.
هەروەها گۆڕانکاری لە سیستەمی پیشاندانی Explorer دا کراوە تولئامرازی
«ribbon» لەخۆگرتووە وەکو ئۆفیسی نوێ دەردەکەوێت.
لە رووی پاراستنیشەوە گۆڕانکاری کراوە لەوانە فلتەری «SmartScreen» وەکو لە
IE 9 دا ئاگاداری بەکارهێنەردەکاتەوە لەو ماڵپەڕانەی کە مەترسیدارن، ئەم
کردارە هەلدەسێت بە ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لەکاتی سەردانی ئەو
مالپەڕانەی ڤایرۆس و کۆدی تێكشکینەریان تێدایە.
ئەم کردارە لە IE8 دا دروستکرا دوای ئەوە پێشخرا بۆ IE9 ، هەنوکە دەیانەوێت
لەوێندۆزدا٨ بیچەسپێنن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە سیستەمەکە پێویستی بە ئەنتی
ڤایرۆس نەبێت بۆ پاراستنی.
ئەم کردارانە تا ئێستا لە پێشخستندان و بۆی هەیە گۆڕانکاریان تێدابکرێت
تاکو لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول یەکەم وەشانی تاقیگاری دەوەشینرێت.


(سەرچاوەکان : Zdnet, Supersite for
Windows (1), Supersite for Windows (2), Supersite for Windows (3),
Wikipedia)







 الموضوع الأصلي : ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات , ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات , ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات ,ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات ,ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات , ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة