2012-03-23, 13:22
رسالة بيانات كاتب الموضوع
چۆن چاره‌سه‌ری بێخه‌وی بكه‌ین؟ المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 240 تاريخ التسجيل : 20/10/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: چۆن چاره‌سه‌ری بێخه‌وی بكه‌ین؟
چۆن چاره‌سه‌ری بێخه‌وی بكه‌ین؟ كه‌م كه‌س هه‌یه له‌ژیانیدا بۆ ماوه‌یه‌ك حاڵه‌تی بێخه‌وی نه‌بووبێت، هه‌ندێكجار هۆكاره‌كه‌ی دیاربووه‌و هه‌ندێ كاتی تر بێ هۆیه‌كی رون تاك بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌و له‌چاوانی دهپهڕێتو ناتوانێت به‌شێوه ئاساییه‌كه‌ی جاران بخه‌وێت. ده‌توانین شێوازی بێخه‌وی بكه‌ین به سێ جۆره‌وه: ئه‌وانه‌ی به گران خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، واته شه‌وانه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێننه‌وه تاكو خه‌ویان لێده‌كه‌وێت. ئه‌وانه‌ی به ئاسانی خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌یانیان زو یان نیوه‌شه‌و به ئاگادێنهوهو ئیتر خه‌ویان لێناكه‌وێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ودا زو زو خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه‌و چێژ لهخهوهكانیان وه‌رناگرن. هه‌روه‌ها به‌پێی ماوه‌ی بێخهویهكه ده‌توانین پۆڵێنی بكه‌ین بۆ سێ ئاست: بێخه‌وی كاتی: كه‌سه‌كه له‌نێوان شه‌وێك بۆ سێ شه‌و حاڵه‌تی بێخه‌وی ده‌بێت. بێخه‌وی ماوه‌كورت: كه‌سه‌كه له‌نێوان (4) شه‌و بۆ (21) شه‌و حاڵه‌تی بێخه‌وی ده‌بێت. بێخه‌وی درێژخایه‌ن: كه‌سه‌كه ماوه‌ی زیاتر له(21) شه‌و حاڵه‌تی بێخه‌وی ده‌بێت. گه‌لێك هۆكار هه‌ن وا له‌تاك ده‌كه‌ن نه‌توانێت خه‌وی لێبكه‌وێت یان لهنوستندا ماوه‌ی پێویست بمێنێته‌وه، گرنگترینیان به‌كارهێنانی ( كافاین)ه كه لهقاوهو نیسكافهدا هه‌یه، به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی وروژێنه‌ری كۆئه‌ندامی ده‌ماره، ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌ك ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه بهكاردێننو پاشان هه‌وڵی راگرتنی ده‌ده‌ن، وه‌ك نیشانه‌یه‌ك له‌نیشانه‌كانی لێگرتنه‌وه له‌وانه‌ی ئهلكحولو هه‌ندێ لهمادههۆشبهرهكان به‌كاردێنن، هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی كه ئازاری هه‌بێت، بوونی په‌شێویه ده‌رونیه‌كان وه‌كو په‌شێویه‌كانی مه‌زاج (خه‌مۆكی یان شادی)و دڵهڕاوكێو سكیتزۆفرینیا، بوونی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ترس له‌شتێك وه‌كو خۆئاماده‌كردنی خوێندكار بۆ تاقیكردنه‌وه، یان ترس له‌ڕودانی شتێك وه‌ك سه‌رباز له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا، یان قه‌ره‌باڵغی زۆر یان نه‌بوونی شوێنی پێویست بۆ حه‌وانه‌وه یان شوێنه‌كه نه‌شیاوبێت بۆ نوستن... چاره‌سه‌ر: زۆرگرنگه هۆكاری بێخهویهكه دیاری بكه‌ین‌و چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما بێت. هه‌ندێجار جگه له‌پزیشك پێویستمان به توێژه‌ری دهرونیو كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بێت. گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی بوونی نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی بوو، یان نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونی، هه‌وڵ بده‌ین به‌پێی حاڵه‌ته‌كه چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بكه‌ین. گه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی كافایینو ده‌رمانه‌وه بوو باشترین چاره‌سه‌ر نه‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گیراوانه‌یه له‌شه‌ودا. گه‌ر به‌هۆی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بوو، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی به شێوه‌ی گونجاو له‌ڕێی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. گه‌ر به‌هۆی ترسه‌وه بوو پشت به‌ستن به راهێنانه‌كانی خۆخاوكردنهوهو به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژهدڵهڕاوكێ. بۆ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌توانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌رمانی دژهدڵهڕاوكی به‌كاربهێنرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێخه‌وی، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری پزیشك‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت. له‌هه‌ندێ كه‌سدا به پێچه‌وانه‌وه له‌بری بێخه‌وی حاڵه‌تی زۆرخهوییان هه‌یه‌و بۆ ده‌ستنیشانكردنی ده‌بێت تاك لایه‌نی كه‌م ماوه‌ی مانگێك ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هه‌بێت كه شه‌وانه بڕی پێویست بنوێت هه‌ندێجار زیاتر له‌پێویستیش ( 8- 12) كاژێر، به‌ڵام به رۆژ زۆر خه‌وی دێت، ئه‌م زۆر خه‌وییه كارده‌كاته سه‌ر توانای كاركردن‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی. په‌یوه‌ندی به بوونی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی یان ده‌رونییه‌وه نییه‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی ئهلكحولو ماده هۆشبه‌ره‌كان ناگه‌ڕێته‌وه. زۆرجار به‌یانیان ناتوانێت له‌خه‌و هه‌ڵسێت‌و لهكاروپیشهی دواده‌كه‌وێت. به‌ڕۆژ ماوه‌ی كاژێرێ یان زیاتر ده‌نوێت، به‌ڵام پاش له‌خه‌و هه‌ڵسان هه‌ست به گورجبوونهوه ناكات‌و به‌رده‌وام خه‌واڵووه.
الموضوع الأصلي : چۆن چاره‌سه‌ری بێخه‌وی بكه‌ین؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR