2012-03-23, 13:25
رسالة بيانات كاتب الموضوع
خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ منداڵ المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 240 تاريخ التسجيل : 20/10/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ منداڵ
ئه‌مه یه‌كێكه له‌بابه‌ته گرنگه‌كان كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه زانستیه‌كان بایه‌خێكی گه‌وره‌ی دهدهنێو له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا به یه‌كێك له‌بابه‌ته گرنگه‌كان دادهنرێتو ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ ده‌بنه قوربانی حه‌زه دڕنده‌كانی گهورهكانو به‌شێوازی نه‌شیاوو دوور له‌بنه‌مای مرۆڤایهتیو یاسایی‌و ئاینی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن به گه‌لێك شێوه ده‌بێت: 1 - ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژهبهخشن به ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی: برینداریی یان سوتاویی دووباره بووه‌وه به‌بێ پاساوو شوێنی برینداریهكه له‌ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی ئاساییه‌وه نییه. چاره‌سه‌رنه‌كردن یان دواكه‌وتن‌و پشتگوێخستنی چاره‌سه‌ر به‌بێ پاساو. زۆر سزادانی جه‌سته‌یی به‌لێدان یان برینداركردن. ترسان له‌گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ماڵ، به‌هۆی نه‌بونی سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی. منداڵه‌كه ره‌فتاری توندوتیژی ده‌بێت به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ر كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونی ناگه‌ڕێته‌وه. 2- ئه‌و نیشانانه‌ی كه ئاماژهبهخشن بۆ پشتگوێخستنی جه‌سته‌یی: برسێتی به‌رده‌وام. بایه‌خ نه‌دان به پاكوخاوێنیو پۆشاك‌و سیمای منداڵه‌كه. دواكه‌وتن یان نه‌هاتن بۆ خوێندنگه. چاره‌سه‌رنه‌كردنی له‌كاتی نه‌خۆشیدا یان دواكه‌وتن له‌چاره‌سه‌ركردن. كه‌می رێزگرتنی خود‌و گۆشه‌گیرییو لاوازی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانیدا. منداڵه‌كه هه‌میشه كێش‌و باڵای له‌خوار ئاساییه‌وه‌یه. 3- ئه‌و نیشانانه‌ی كه ئاماژهبهخشن به‌پشتگوێخستنی سۆزداری: رێزنه‌گرتنی خود یان نه‌بونی متمانه به تواناكانی. گرفتی ئاخاوتن وه‌كو زمانگریو لاوازیی پێكهاته‌كانی رسته. كهمبونهوهیهكی ئاشكرا لههۆشپێدان یان به ئاگایی. پێنه‌گه‌شتنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆزداری. 4 - ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژهبهخشن به ده‌ستدرێژیی سێكسی: نه‌بونی باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خۆی زیاتره یان به پێچه‌وانه‌وه زۆر هه‌ڵسوكه‌وتكردن‌و كراوه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا. ترس لهكهسانێكی تایبه‌ت كه ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه یان هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و كه‌سانه‌ن. په‌شێویه‌كانی خه‌و: خه‌وی ناخۆش یان مۆته‌كه (دێوه‌زمه)، خۆته‌ڕكردن، ترسان له‌تاریكی. رازی نه‌بوونی به‌شداریكردن له‌و چالاكیانه‌ی پێویستی به‌وه‌یه پۆشاكه‌كانی بگۆڕێت وه‌ك وه‌رزشكردن. خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان یان ماده هۆشبهرهكانو لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له‌م ره‌فتاره‌دا. ئاره‌زویه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌بایه‌خدان به كۆئه‌ندامی زاوزێی مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ. ترسان لهخۆشتن یان ژووری داخراو. ترسان له‌پشكنینی پزیشكی به تایبه‌تی گه‌ر پێویست به‌وه بكات پۆشاكه‌كانی هه‌ڵبداته‌وه یان لایبه‌رێت. سووربونه‌وه یان شین بونه‌وه‌ی كۆم، خوێن به‌ربوون له‌دامێن یان كۆم، هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز، ئازار له‌كاتی میزكردن یان پیسایی كردن، ناڕهحهتیو ئازار له‌ڕۆشتن یان له‌دانیشتن. دووگیانی یه‌كێكه لهئهگهرهكان هه‌رچه‌نده منداڵه‌كه هێشتا سوڕی مانگانه‌ی نه‌بوبێت. چاره‌سه‌ر: زوو دهستنیشانكردنو نهێنی پارێزی‌و ههڵسهنگاندنو پشكنینی منداڵ له‌ڕووی جهستهییو دهرونیو فكری‌و گه‌شه‌كردنی سێكسی‌و سۆزدارییه‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی ئایا كه‌سانی تر لهخێزانهكهدا یان له‌و ناوه‌نده ئه‌گه‌ری هه‌مان مه‌ترسییان هه‌یه، ئایا ئه‌م باره پێویستی به ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس هه‌یه. له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی چارهسهركرندا به‌شداریپێكردنی باوان یان ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی قوربانیه‌كه ده‌كات. توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاره‌سازی ده‌رونی رۆڵی گه‌وره‌و گرنگیان هه‌یه له‌پڕۆسه‌ی چارهسهركرندا.
الموضوع الأصلي : خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ منداڵ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR