2012-04-30, 05:07
رسالة بيانات كاتب الموضوع
كاریگه‌ریی خراپ و ڕووخێنه‌ری عه‌لمانییه‌ت له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: كاریگه‌ریی خراپ و ڕووخێنه‌ری عه‌لمانییه‌ت له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی
له راستیدا دزه‌كردنی عه‌لمانیه‌ت بۆ وڵاتانی ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه و ئایینی(١) عه‌لمانی گه‌وره‌ترین گورزی كوشنده بووه له ژیانی ئیسلامی و به‌ها به‌رزه‌كانی ئیسلام و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی درابێ و كاریگه‌ری سه‌لبی و روخێنه‌ری له ژیان و زینده‌گی موسڵمانان داناوه، لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێ ئاسه‌واره ناهه‌مواره‌كانی عه‌لمانیه‌ت ئه‌كه‌ین له هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان له جێبه‌جێكردنی عه‌لمانییه‌ت یان به‌ره‌و عه‌لمانییه‌ت چونیاندا چنیویانه‌ته‌وه له‌وانه: ١. په‌رچدانه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی بۆ كیتابی خوا‌و وه‌لانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، چونكه عه‌لمانیه‌ت له گشگیرترین پێناسه‌یدا (جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ژیان) ده‌گه‌یه‌نێت، له به‌رامبه‌ردا وه‌رگرتن و هێنانی ده‌ستوورو یاسای وڵاتانی بێباوه‌ڕو سه‌پاندنی یاسای مرۆڤ به‌سه‌ر میلله‌تێكی موسڵماندا به زۆری زه‌برو زه‌نگ، به‌مه‌ش عه‌لمانییه‌كان هه‌ر بانگه‌وازێك بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت و فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگار به كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتووی ده‌زانن و به هیچ جۆرێك ئاماده نین ته‌نانه‌ت نیقاش و گفتوگۆشی له‌سه‌ر بكه‌ن. ٢. گه‌ڕانی خوێندن و كه‌ناڵه‌كانی خوێندن به خزمهتكارو هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی عه‌لمانیه‌ت ئه‌ویش له میانه‌ی: ا- بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕای عه‌لمانیه‌ت له دوتوێی مادده‌كانی خوێندندا. ب- كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دیاریكراو بۆ ده‌رس و وانه‌كانی ئایین هه‌رچه‌ندێك بكرێت، به جۆرێك بخرێته كۆتا رۆژی هه‌فته یان ده‌رسی كۆتایی به جۆرێك كه قوتابی توانای وه‌رگرتنی نه‌مێنێت و خواخوای بێت بابه‌ته‌كه ته‌واو بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. ت- قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندنی چه‌ند ده‌قێكی دیاریكراو كه باس له به‌تاڵی و ناڕه‌وایی بیرۆكه‌و ئه‌فكاری نائیسلامی بكات و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه له بیروهۆشی قوتابی و خوێنكاران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك. ث- شێواندن و گۆڕێنی ده‌قه شه‌رعییه‌كان له میانه‌ی قرتاندنیان یان به لێكدانه‌وه‌یان به هه‌ڵه، به شێوه‌یه‌ك وا بگه‌یه‌نێت كه پاڵپشتی بیرۆكه‌ی عه‌لمانی ده‌كات، یان به لای كه‌م بهرههڵستكارو پێچه‌وانه‌ی نییه. ج- سپاردنی ده‌رسی ئایین به چه‌ند مامۆستایه‌كی نه‌شاره‌زا له ئایین، یان چه‌ند مامۆستایه‌ك كه نوێژ ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیشیان به ئایین نییه و دوور خستنه‌وه‌ی كه‌سانی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره‌دا چه‌ندێك بكرێت. ٣. گه‌ڕانی عه‌لمانیه‌ت به پێوه‌ری هه‌موو شتێك له ناو كۆمه‌ڵدا، به جۆرێك هه‌رچی جیاوازی ئایینی و بیروباوه‌ڕی هه‌یه هیچی نه‌مێنێت و مرۆڤه‌كان به ئه‌ندازه‌ی پابه‌ندبونیان به بیرۆكه‌و په‌یڕه‌وی عه‌لمانیه‌ته‌وه ههڵسهنگرێنرێن، به‌م شێوه‌یه‌ش هیچ جیاوازییه‌ك نامێنێت له نێوان كه‌سكێ ئیماندار‌و شیوعی و لیبرالی و عه‌لمانی و نه‌سرانی و جووله‌كه‌و ... هتد، پێوه‌ری چاكی و خراپی ته‌نها پابه‌ند بوونه به به‌رنامه‌و ده‌ستووری عه‌لمانییه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی زیاتر عه‌لمانی بێ ئه‌وه زیاتر له پێشه. ٤. بڵاوكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئیباحییه‌ت و به‌ره‌ڵایی و بێ ره‌وشتی، وه ڕوخاندن و نه‌هێشتنی قه‌ڵای خێزان چونكه بناغه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵه‌و تا خێزان پته‌و و یه‌كگرتووتر بێت، به‌ره‌ڵایی و بێ ڕه‌وشتی كه‌متر بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی په‌یڕه‌وكردنی چه‌ند خالێكدا: أ- په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسا‌و ده‌ستووره دانراوانه‌ی پاڵپشتی به‌دڕه‌وشتی و بڵاوبونه‌وه‌ی ئیباحیه‌ت ئه‌كه‌ن له ناو كۆمه‌ڵگادا، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر كچ و كوڕێك ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خۆاین كاری فاحیشه‌یان ئه‌نجام دا هیچ كه‌س بۆی نییه ده‌ست بێنێته ڕێیان و به‌رهه‌ڵستیان بكات. ب- هۆكاره جیاجیاكانی ڕاگه‌یاندن، كه ماندونه‌ناسانه كار ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگ و سه‌مای تێكه‌ڵاو و ئابڕو تكێن په‌خش ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه مۆڵگه‌ی كه‌سانی ئاست نزم و بێ ئهرزشدا و له ژێر په‌رده‌ی ئازادی‌دا هه‌رچی شه‌رم و ڕێز‌و فه‌زیله‌ت هه‌یه ئهیتكێنن. ت- دژایه‌تیكردنی باڵاپۆشی و سه‌پاندنی ڕووتی و سفووری له قوتابخانه‌و خوێندگاكان و شوێنانی تر. ث- هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رده‌وام بۆ تێكه‌ڵبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ به تایبه‌ت له قۆناغه هه‌ستیاره‌كانی ته‌مه‌ندا (قۆناغی ئاماده‌یی و به دواوه). ج- به ڕۆتین گرتنی ئه‌و تاوان و سه‌رپێچیانه‌ی خوا حه‌رامی كردوون و به تاوانی گه‌وره ناویان هاتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی زینا یان فاحیشه پێی ده‌ڵێن كاری سێكسی یان كاری له‌شفرۆشی یان هه‌ر ناوێكی تر، مه‌به‌ستیش به‌مه به سووك گرتن و ئاساییكردنی كاره‌كه‌یه تاكو بیسه‌ر به كارێكی زۆر ڕۆتین و ئاسایی تێی بڕوانێت نه‌ك به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوێكی خوایی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بابای عه‌لمانی به هیچ جۆرێك باوه‌ڕی به حه‌ڵاڵ و حه‌رام نییه‌و هه‌موو شتێك لای ئه‌و حه‌ڵاڵ و ڕێ پێدراوه ئه‌گه‌ر بۆی گونجا. ٥ بانگه‌شه‌كردن بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نیشتیمانپه‌رستی، به‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان بكرێته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێك، كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له سه‌ر كۆمه‌ڵه شتێكی خه‌یاڵی ناواقعی وه‌ك ره‌گه‌ز، زمان، مێژوو، شوێن، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، بژێوی هاوبه‌ش، یان یه‌كێتی ژیانی ئابووریی، مه‌به‌ستش له‌م ناوانه ئه‌وه‌یه كه ئایین نه‌بێته هۆكارێك له هۆكاره‌كانی یه‌كڕیزی و كۆكردنه‌وه، به‌ڵكوو ئایین له تێڕوانینی ئه‌مانه‌دا هۆیه‌كه بۆ په‌رته‌وازه‌یی و جیاكاری و دووبه‌ره‌كی و ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی بكرێت. گومانیش له‌وه‌دا نییه كه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بیرۆكه‌یه‌كی نامۆیه به جیهانی ئیسلامی و سه‌ره‌تا له جووله‌كه‌و پاشانیش گه‌لانی ئه‌وروپا گرتویانه‌ته به‌رو له‌و ڕۆژهشهو ئه‌م بیرۆكه‌یه كه‌وتۆته جیهانی ئیسلامی گه‌لان خۆشیان به خۆیانه‌وه نه‌دیوه. ٦. بانگه‌شه‌كردن بۆ له خۆگرتنی هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه‌ی له ڕۆژئاوادا سه‌ریان هه‌ڵداوه، بێ جیاكرنه‌وه‌ی چاك و خراپ و وه‌رگرتنی باش و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خراپ، زۆرێك له بانگخوازانی عه‌لمانی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا توانیان خه‌ڵكی له خشته‌به‌رن به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه تاكه ڕێگه‌ی سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتن ته‌نها ڕووكردنه ڕۆژئاوایه‌وه خولانه‌وه‌یه له فه‌له‌كی ئه‌ودا له هه‌موو شتێك‌دا، له بیر‌و هۆشی ئه‌واندا ڕۆژئاوا چی هه‌نگاوێكیان نابێت ده‌بێت ئێمه هه‌مان هه‌نگاو كۆپی بكه‌ینه‌وه‌و به شوێنیان‌دا هه‌نگاو هه‌ڵگرین، بۆیه ده‌بینیت زۆر سه‌رسامن به كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕۆژئاوا‌و نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رزیان ژیان و شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایه، لای ئه‌وان هه‌رچییه‌ك له ڕۆژئاواوه بێت پیرۆزه‌و بێ سێ و دوو ده‌بێت وه‌ربگریت! ئه‌مه‌ش وای كردووه كه نه‌وه‌یه‌ك دروست ببن كه له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیان داڕنرێن و به ته‌واوی له ناو ژیار‌و بیر‌و ئه‌زمونی ڕۆژئاوادا بتوێنه‌وه. ٧. لاف لێدانی ئه‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا هه‌ڵناكات و به كه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ نایه‌ت و له گه‌ڵ ژیاری ئه‌مڕۆدا پێك نایه‌ته‌وه، مه‌ش ئه‌بینین به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و به درۆ‌و بوختان ده‌ڵێن كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ سه‌رده‌می كۆن بووه‌و ئێسته به‌كه‌ڵكی ئه‌م ژیانه‌ی ئه‌مڕۆ نایه‌ت، رێگه‌ی چاره‌سه‌رو ڕزگاربوونیشمان ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی ئه‌م شه‌ریعه‌ته وه‌لا نێن و وه‌ك ئه‌وروپا چۆن ئایینی مه‌سیحییان كه‌نارگیر كرد‌و له چوارچێوه‌ی كهنسیهدا هێشتیانه‌وه، ئێمه‌ش گه‌ر بمانه‌وێت وه‌ك ئه‌وان بین ده‌بێت ئیسلام كهناگیر بخه‌ین و له مزگه‌وت زیاتر (ئه‌ویش به بێ ده‌سه‌ڵاتی و لاوازی بمێنێته‌وه) هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بێت و ئایین ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی تاكه‌كه‌سی نێوان به‌نده‌و خواكهیهتی (هه‌چ خوایه‌كی هه‌بێت) و هیچ كاریگه‌ریییه‌كی نابێت له ژیانی هاوچه‌رخدا ببێت. عه‌لمانییه‌كانیش له وڵاتانی ئێمه‌دا ناسراون به‌وه‌ی كه گاڵته به ئیسلام و ئه‌حكام و فه‌رمانه‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گاڵته به هه‌ڵگران و بانگخوازانی ده‌كه‌ن و به چاوێكی سووك دهڕواننهو زانا‌و شارهزانانی ئیسلام، ناسراون به‌وه‌ی كه گومان و دوودڵیی ده‌وروژێنن و ده‌م له شتانێك ده‌خه‌ن (له دیندا) كه زانیاری‌یان لێی نییه‌و جگه له گومان و دوودڵی مه‌به‌ستێكی دیكه‌یان نییه، ناسراون به‌وه‌ی كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی فه‌وزای ئه‌خلاقی ده‌كه‌ن (سه‌رخۆش بوون، ڕووتی ناپۆشته‌یی، تێكه‌ڵاوی دوو ڕه‌گه‌ز..)و دژایه‌تیكردنی پۆشته‌یی و فه‌زیله‌ت و سنووره شه‌رعییه‌كان، هه‌روه‌ك به‌وه‌ش ده‌ناسرێنه‌وه كه هه‌میشه ڕقیانه له مسوڵمانان و خۆشییان پێیان نایه‌ت، له به‌رامبه‌ریشدا كافرو بێباوه‌ڕو فاسیق و له ئایین ده‌رچووانیان خۆش ده‌وێت و به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ن و پاڵپشتییان ده‌كه‌ن و هه‌میشه بانگه‌شه‌ی شێوازی ژیانی رۆژئاوا (نه‌ك له ڕووی تهقهنییهت و یاسا، به‌ڵكوو له ڕووی ئه‌فكارو شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌كه‌ن و پێی سه‌رسامن. ئه‌مه هه‌ندێك كاریگه‌ری سه‌لبی و خراپی عه‌لمانییه‌ت و عه‌لمانییه‌كانن له وڵاتانی ئیسلامی ئێمه‌داو سه‌یریش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێكیان تاكو ئێسته بوێری ئه‌وه‌یان نییه ڕاسته‌وخۆو به ئاشكرا بڵێن ئێمه باوه‌ڕمان به ئیسلام نییه‌و له ژێر په‌رده‌ی جواروجۆرو ناو و ناتۆره‌ی جواراوجۆردا پلاری خۆیان ده‌وه‌شێنن. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوود له نامیلكه‌ی: (العلمانیة: أسباب ظهورها ،آثارها ,عوامل انتقالها إلى العالم الإسلامي ,أبرز دعاتها) نووسینی: بندر بن محمد الرباح وه‌رگیراوه. (١) بۆیه ده‌ڵێم ئایینی عه‌لمانیی، چونكه له راستیدا هه‌رچییه تایبه‌تمه‌ندی ئایینداره‌كان به ئایینی خۆیانی ڕه‌وا ده‌بیینن عه‌لمانییه‌كانیش له‌وه زیاتر‌و ئه‌گه‌ر ورد له وشه‌ی ئایین و مانا لێوه‌رگیراوه‌كانی ورد بینه‌وه ده‌بینین كه هه‌ر یه‌ك له عه‌لمانییه‌ت و دیموكراسی و ئه‌وانی تریش كۆمه‌ڵه ئایینێكی سه‌رده‌من و هه‌ركه‌سێك باوه‌ری پێیان نه‌بێت مۆری كوفر‌و بێباوه‌ڕی ده‌خه‌نه پاڵ.
الموضوع الأصلي : كاریگه‌ریی خراپ و ڕووخێنه‌ری عه‌لمانییه‌ت له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam