Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م

  
 
شاطر
 
  
مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م Empty2010-11-07, 04:48
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
عبدالمجيدهه‌ريري

البيانات
عدد المساهمات : 39
تاريخ التسجيل : 02/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م   






مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م

بەشی یەكەم
سەردەمی صەفەوی(1501-1722)
بارودۆخی سیاسی لە وڵاتی ئێران لە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی سەفەوی:
لە دوای هێرشی مەغۆلەكان لە سەدەی (13) بارودۆخی سیاسی لە وڵاتی فارس جێگیرنەبوو، ئەوەبوو ئەو وڵاتە بەشێك بوو لە دەوڵەتی (ئیلخانی) كە مەغۆلەكان دایان مەزراندبوو كە وڵاتی عێراق و بەشێكی گرنگی لە ئاسیای بچووك (ئەنازۆل)یشی دەگرتەوە دوای مردنی (سوڵتان ئەبو سەعیدی ئیلخانی) ساڵی (1335) كەس نەبوو شوێنی بگرێتەوە بۆیەش دەوڵەتی ئیلخانی بەرەو لاوازی رۆیشت، ئەمەش هێزە ناوخۆیەكانی ئێرانی و ناوچەكانی دەورووبەری هاندا كە ئەو هەلە بقۆزنەوە، ئەوەبوو چەند دەوڵەت و میرنشینی سەربەخۆیان دامەزراندلەوانە (سەربداریەكان) لە رۆژئاوای خوراسان و (موزەفەریەكان) لە هەردوو ناوچەی (فارس و كرمان) (جەلائیریەكان) لە (عێراق و ئازەربێجان و لە باكور و رۆژئاوای ئێران).
لە نێوان ساڵانی (1381- 1404) وڵاتی فارس و ناوچەكانی دەورووبەری (ئەنازۆل و عێراق و وڵاتی شام)بوونە ئامانجی شەپۆڵی دووەمی هێرشەكانی مەغۆلی بەسەرۆكایەتی (تەیمور لەنگ)، لە ئەنجامدا وڵاتی فارس بوو بە بەشێك لەو ئیمپراتۆریەتەی كە تەیمور لەنگ لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئیسلامی دایمەزراندبوو.
دواتر وڵاتی فارس كەوتە ژێر دەسەڵاتی هۆزێكی توركمانی بەناوی (قەرەقۆینلۆ) كە لە ناوچەكانی (توركستانەوە) هاتبوون لە كۆتایەكانی سەدەی (13) هاتنە ناوچەی خوراسان و دواتریش ناوچەكانی باكووری فارس و عێراق لەوماوەیەدا لە خزمەتی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچانەدا بوون، دواتر لە كۆتایی سەدەی (14) و سەرەتاكانی سەدەی (15) توانیان دەسەڵاتێكی سیاسی لەو ناوچەیەدا دابمەزرێنن كە مەڵبەندەكەی شاری دیاربەكر بوو.
لە سەردەمی (ئۆزۆن حەسەن) (1453- 1478) دەوڵەتی (ئاق قۆینلۆ) چەندین دەسكەوتی سیاسی و سەربازیان بەدەست هێنا لەوانە توانیان كۆتایی بە دەسەڵاتی قەرەقۆینلۆ بهێنن لە رۆژ ئاوای وڵاتی فارس و هەردوو ناوچەی فارس و كرمان، هەرێمی ئازربێجان لە باكووری رۆژئاوای فارس، شاری تەورێزیشی كردە پایتەختی بەڵام لە دوای مردنی (ئۆزۆن حەسەن) لە ساڵی (1478) ململانێ‌ و جەنگی ناوخۆیی لەنێوان دەسەڵات دارانی دەوڵەتی (ئاق قۆینلۆ) پەیدابوو ئەمەش بووە هۆی لاوازبوونی دەوڵەتەكە دواتریش لە سەرەتاكانی سەدەی (16) لەسەردەستی صەفەویەكان كۆتایی بەو دەوڵەتە هات.

دامەزراندنی دەوڵەتی سەفەوی (1501- 1722)
دەوڵەتی صەفەویبۆ ناوی دامەزرێنەرەكەیان (شێخ سەفیەدین كوڕی ئیسحاقی ئەردەبیلی) (1253-1334) دەگەڕێتەوە، ئەو بنەماڵەیە یەكێك بوون لە بنەماڵە دەوڵەمەند و بەناوبانگەكانی شاری ئەردەبیل، كە دەكەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی ئازربایجان ئەو شێخەش ناوبانگێكی زۆری هەبووە، چونكە یەكێك بووە لە پیاوە چاك و دامەزرێنەری رێگای سۆفی گەری كە تەریقەتی (صەفەوی) بەناوبانگە لە سەردەمی ئەو شێخە تەریقەتی (صەفەوی) لە تەریقەتێكی ناوچەییەوە بووە بزووتنەوەیەكی ئاینی كە دەسەڵات و كاریگەریشیان جگە لە وڵاتی فارس ناوچەكانی وڵاتی شام و (ئەنازۆل)یشی گرتەوە.
دوای مردنی شێخ سەفیەدین لە ساڵی (1334) كوڕەكەی (صەدرەدین مووسا) دێتە شوێنی تا ساڵی (1392) ئەو ماوەیەش بەوە دەناسرێتەوە كە بارودۆخی سیاسی لە وڵاتی فارس جێگیر نەبوو هەر لەكاتی مردنی سوڵتان ئەبوو سەعید (1335) تاوەكوو هێرشی تەیمورلەنگ بۆ ناوچەكە (1381).
سەدرەدین زۆر بە پەرۆشەوە بانگەوازی بۆ رێبازەكەی كردووە تەنانەت زۆرێك لە خانەدانەكانی مەغۆل بوونەتە شوێن كەوتووی رێبازەكەی هەر لەو سەردەمەشدا، بانگەوازی صەفەویدەگاتە شاری (هەرات).
دوای مردنی ئەویش كوڕەكەی (خۆجە عەلی) شوێنی دەگرێتەوە لە سەردەمی ئەویشدا بانگەوازی صەفەویشێوازێكی شیعەیی وەرگرت لە كاتێكدا باب و باپیری لەسەر مەزهەبی سونەی شافعی بوون دوای مردنی ئەویش لە ساڵی (1428) كوڕەكەی (ئیبراهیم) دێتە شوێنی تاوەكوو ساڵی (1447) دوای ئەویش كوڕەكەی (جونەید) (1447-1460) دێتە شوێنی لە سەردەمی ئەویشدا بانگەوازی صەفەوی لە رێبازێكی سۆفی گەریەوە شێوازێكی سیاسی تەواو وەردەگرێت، هەروەها جونەید یەكەم گەورەی ئەو بنەماڵەیە یە كە بە ئاشكرا رایگەیاند ئارەزووی ئەوەی هەیە ببێت بە پاشا، لە كاتێكدا رابەرێكی رۆحی تەریقەتی صەفەوی بوو، بۆ ئەو مەبەستەش بزووتنەوەكەی لەسەر بنچینەیەكی سەربازی رێكخست لە سەردەمی ئەویشدا (قەرەقۆینلۆ) یەكان لە دەسەڵاتەكەی دەترسان بۆیە ناچاریان كرد كە ئەردەبیل بەجێبهێڵیت و دوای ماوەیەك چووە لای حاكمی (ئاق قۆینلۆ)یەكان لە دیاربەكر كە ئەوكات حاكمیان (ئۆزۆن حەسەن)بوو كە خاوەنی نزیكەی (5) هەزار جەنگاوەربوو، بەهۆی پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی هاوبەش هەرزوو (جونەید) متمانەی ئۆزۆن حەسەن بەدەست دەهێنێت.
لەماوەی ئەو سێ‌ ساڵەی جونەید لە دیاربەكر ماوە بەگەرمی میوانداری كرا تا ئەورادەیەی خوشكێكی ئۆزۆن حەسەنی مارەكرد بەناوی (خەدیجە بێگم) هەردوولا بوونە هاوپەیمانی یەكتری دژی قەرەقۆینلۆیەكان هەرچەندە جونەید هەوڵیدا بگەڕێتەوە بۆئەردەبیل بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە ساڵی (1460) لە سەردەستی حاكمی ناوچەی شێروان دەكوژرێت.
دوای كوژرانی جونەید كوڕەكەی (شێخ حەیدەر) دێتە شوێنی لە سەردەمی ئەودا هاوپەیمانیەتی نێوان صەفەویەكان و ئاق قۆینلۆ بەهێزتر بوو ئەوەبوو شێخ حەیدەر كچێكی ئۆزۆن حەسەنی خواست بەناوی (حەلیمە بێگم) هەر لە سەردەمی ئەودا صەفەویەكان كڵاوێكی سووریان لەسەر دەكرد كە پێی دەوترا (تاج حیدەری) ئەو كڵاوەش (12) گرێی پێچی تێدابووە كە نیشانەی (12) ئیمامەكانی شیعەی دەگەیاند، لێرانە صەفەویەكان بە (قزل باش)یش ناسراون كە وشەیەكی توركیە بەمانای (سەرسوور) دێت بە كۆتایی هاتنی دەوڵەتی قەرەقۆینلۆ بەرەبەرە هاوپەیمانیەتی نێوان صەفەویەكان و ئاق قۆینلۆ لاواز دەبێت بەجۆرێك دوای مردنی ئۆزۆن حەسەن ساڵی (1478) هاوپەیمانیەتەكە بەتەواوەتی كۆتایی دێت بە تایبەتی لە كاتێك كە ئاق قۆینلۆیەكان لە مەبەستە سیاسی و سەربازیەكانی صەفەویەكان گەیشتن.
دوای گەڕانەوە بۆ ئەردەبیل كە نیازیانە دەسەڵات لە ناوچەكە بگرنە دەست و یەكەم نیشانەی نەمانی ئەو هاوپەیمانیەتەش ئەوەبوو لەكاتی شەڕی نێوان شێخ حەیدەر و حاكمی شێروان ئاق قۆینلۆیەكان یارمەتی حاكمی شێروانیاندا ئەویارمەتی دانەش هۆكارێكی راستەوخۆی كوژرانی شێخ حەیدەر بوو، لە ساڵی (1488) كە بەنیازبوو تۆڵەی باوكی (جونەید) بكاتەوە كە بەدەستی حاكمی شێروان كوژرابوو.
دوای كوژرانی شێخ حەیدەر لە ساڵی (1488) كوڕەكەی سوڵتان عەلی (1488-1494) دێتە شوێنی وەژمارەیەكی زۆر لە شوێن كەوتوانی صەفەویەكان لە دەوری كۆدەبنەوە كە بەشێكیان بۆ پیرۆزبای كردن و بەشێكی تریشیان بۆ هاندانی تا تۆڵەی باب و باپیری بكاتەوە هەر كە ئەو هەواڵە گەیشتە (سوڵتان یەعقوبی ئاق قاینلۆ) سوڵتان هێزێك رەوانەی ناوچەی ئەردەبیل دەكات و سوڵتان عەلی و هەردوو براكەی (ئیبراهیم و ئیسماعیل) دەسگیر دەكات و رەوانەی قەڵای (ئیستەخریان) دەكات لە شیراز نزیكەی (چوار ساڵ و نیو) لە (ئازاری 1489) تاوەكوو (ئابی 1493) دەمێننەوە لەوكاتەشدا ئیسماعیل لە هەردوو براكەی بچووكتر دەبێت و تەمەنی دوو ساڵ زیاتر نەبوو، چونكە شا ئیسماعیل لە (17ی تەمووزی ساڵی 1487) لە دایك بووە.
لەمانگی ئابی 1493 رۆستەمی كوڕی مەقسوود بەگ لە دەوڵەتی (ئاق قۆینلۆ) دەسەڵات وەردەگرێ‌ لە نێوان ساڵانی ( 1493-1497) هەڵدەستێت بە ئازادكردنی (سوڵتان عەلی و براكانی) دوای چوار ساڵ و نیو گیران لە تەبرێزی پایتەختی ئاق قۆینلۆوە زۆر بەڕێزەوە لەلایەن رۆستەمەوە پێشوازی كران بێگومان رۆستەم دەیویست سوود لە هێز و توانای صەفەویەكان وەربگرێت بەركاریان بهێنێت بۆ ململانێی نەیارەكانی خۆی بەڵام لەكاتی گەڕانەوەی سوڵتان عەلی بۆ ئەردەبیل گردبوونەوەی خەڵك لە دەوروبەری لێرەدا رۆستەم هەست بە مەترسی دەكات لە زیادبوونی دەسەڵاتی (سوڵتان عەلی) بۆیە دووبارە سوڵتان عەلی و براكانی دەسگیردەكاتەوە و لە ساڵی 1494 رەوانەی شاری (خوی) یان دەكات كە دەكەوێتە باكوری رۆژئاوای دەریاچەی ئورمیە، دواتر كەوتە هەوڵی ئەوەی كە سوڵتان عەلی بكوژێ و هەروەها نەخشەی كێشا بۆ دەست بەسەر داگرتنی شوێن كەوتوان و لایەنگرانی صەفەویەكان لە هەردوو شاری (تەبرێزو وئەردەبیل)، كە ئەم هەواڵە دەگاتە عەلی، عەلی لەگەڵ تاخمێكی (7) كەسی لە لایەنگرانی گیان فیدای صەفەویەكان، كە رۆڵی بەرچاویان هەبوو لە مێژووی بانگەوازی صەفەویەكان ئەو تاخمەش بەناوی (باوەڕ مەندانی تایبەت) بوون، رۆستەم هەوڵی دا كە بەرلەوەی ئەوان بگەنە بنكەی خۆیان لە ئەردەبیل دەسگیریان بكات لە رێگای ئەردەبیل كاتێك (سوڵتان عەلی) هەستی بە كوشتنی خۆی كرد بۆیە ئیسماعیلی برای خۆی كردە جێنشینی خۆی.
لە شەڕێكدا سوڵتان عەلی دەكوژرێ‌ و ئیسماعیل دەگاتە ئەردەبیل دواتر شاری لاهیجان لە ناوچەی گەیلان لە ترسی ئاق قۆینلۆیەكان كە ماڵ بەماڵ بە شوێنیان دەگەڕان لەو هەرێمەش ئیسماعیل توانی پشتگیری حاكمی ناوچەكە بەدەست بهێنێت كەناوی (كاركیا میرزا عەلی) بوو ئەوەبوو چەندین جار داواكاری (ئاق قۆینلۆ) یەكانی رەتكردەوە كە داوای تەسلیمكردنەوەی (ئیسماعیل)یان لێدەكرد.
لەماوەی ساڵانی (1494-1499) ئیسماعیل لە لاهیجان دەمێنێتەوە لە ئەنجامی ململانێی ناوخۆی نێوان دەسەڵاتدارانی ئاق قۆینلۆ، دەوڵەتەكەیان بەرەو لاوازی رۆیشت و ئەوەش ئیسماعیلی هاندا كە هێزەكانی بەرەو ناوچەكانی ئەردەبیل بگەڕێنێتەوە ئیسماعیل لە سەرەتادا پەلاماری (ئاق قۆینلۆی) نەدا و هێرشی كردە سەر حاكمی شێروان ئەمەش لەبەر دوو هۆ:
1- بۆتاقی كردنەوەی لەشكرەكەی خۆی لەبەرامبەر دوژمنێكی بچوكتردا، بەر لەوەی بكەوێتە بەر مەترسی شەڕێكی گەورە لەگەڵ ئاق قۆینلۆ.
2- وەك تۆڵە كردنەوەیەك بۆ خوێنی باوك و بابەگەورەی لە حاكمی شێروان.
ئەوەبوو توانیان تۆڵەی خۆیان لە حاكمی شێروان بكەنەوە دواتر بەرەو ئازربێجان هاتن لە شەڕی (شڕور) لە ساڵی (1501) لە نزیك ناوچەی (نەخچەوان) سەركەوتنێكی گەورەیان بەسەر سوپای ئاق قۆینلۆ بەدەست هێنا لە كاتێكدا سوپای صەفەویەكان بە (7) هەزار كەس مەزندە دەكرا، سوپای ئاق قۆینلۆ (30) هەزار كەس بوون لەو شەڕەدا نزیكەی (8) هەزار چەكداری ئاق قۆینلۆ كوژرا هەر لە هاوینی هەمان ساڵدا شا ئیسماعیل چووە ناو شاری تەورێز و تاجی پاشایەتی وڵاتی فارسی لەسەرنا و نازناوی (شاه)ی لەخۆ نا لە سەرەتادا دەسەڵاتەكەی لە ئازربێجانەوە رەتی نەدەكرد بەڵام دەستی گرت بە سەرزۆربەی ناوچەكانی فارس.
گرنگترین كاری شا ئیسماعیل:
راگەیاندنی مەزهەبی شیعەی دوازدی ئیمامی بوو وەك مەزهەبی رەسمی وڵاتی تازەی صەفەویەكان.


دەوڵەتی صەفەوی لە قۆناغی بەهێزیدا (1501- 1629)
دوای هاتنی بۆ شاری تبرێز شا ئیسماعیلی صەفەوی بەمەبەستی جێبەجێكردن و بڕیاری بەڕەسمی راگەیاندنی مەزهەبی شیعە توندوتیژی زۆری بەكارهێنا لەو لایەنە هەڵسا بە كوشتنی ژمارەیەكی زۆر لەو پیاوە ئاینیانەی كە بەرهەڵستی بڕیارەكەیان دەكرد، ژمارەیەكیشی ناچاركردن كە وڵات بە جێبهێڵن شایانی باسە شیعەكان لەو سەردەمەدا لە وڵاتی فارس زۆرینە نەبوون هەرچەندە بەرێژەیەكی زۆر لە شارەكانی (قوم و نیسابوور و سەبزەوار) نیشتەجێبوون، بەڵام دانیشتوانی شارە گەوەرەكانی وەك (ئەسفەهان، تەبرێز، شیراز) زۆرینەیان لەسەر مەزهەبی سوونەبوون، هەرچەند زانیاریمان نییە لەسەر سەركەوتنی شا ئیسماعیل لەسەر سەپاندنی مەزهەبی شیعە لەسەر كۆمەڵگای فارس چونكە زیاتر لە ئاماژەیەك دەربارەی ئەوە هەیە كە ئەو هەنگاوە لە قۆناغەكانی تری تەمەنی دەوڵەتی صەفەویتەواوبووە بەتایبەتی لە سەدەی (19).
لەماوەی دەساڵی حوكمڕانیدا شا ئیسماعیل توانی دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت بەسەر وڵاتی فارس و فراوانخوازی بكات لەسەر حسابی ناوچەكانی دەوروبەر ئەوەبوو لە شەڕێك لە نزیك شاری هەمەدان ساڵی (1503)ز توانی كۆتایی بهێنێت بە پاشماوەی هێزەكانی ئاق قۆینلۆ بەوەش توانی زامنی كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای فارس بكات دواتر توانی هەرێمەكانی (مازندەران و جورجان) لەسەر دەریای قەزوین وەشاری (یەزد) ساڵی (1504)ز داگیربكات توانیشی شاری دیاربەكر بەدەوڵەتەكەیەوە بلكێنێت، بەمەش توانی زامنی پاراستنی سنووری وڵاتەكەی لەلای رۆژئاواوە بكات لە ساڵی (1508) شارەكانی بەغدا و موسڵ و باشووری رۆژئاوای ئێرانی گرت.لە ساڵی (1509) هەرێمی شێروانی گرت ساڵی (1510) هەرێمی خوراسانی گرت (ئۆزبەكیەكانی) لێدەركرد چووە شاری (هراە) بەڵام نەیتوانی سنوورێك بۆ هەڕەشەكانی ئۆزبەكیەكان دابنێت كە هێرشیان دەكردە سەر سنوورەكانی دەوڵەتی صەفەوی لەلای رۆژهەڵات.
لە ئەنجامی فراوان خوازیەكانی دەوڵەتی صەفەوی لەسەر حسابی ناوچەكانی دەوروبەر ئەمە وای كرد كە پێكدادانی سەربازی لەگەڵ عوسمانیەكان ببێتە شتێكی بەڵگە نەویست و حەتمی بەتایبەتی دوای دەسگرتنی شا ئیسماعیل بەسەر پاشماوەی دەوڵەتی ئاق قۆینلۆ، ئەمەش وای كرد هەردوو دەوڵەت سنووریان لێك نزیك ببێتەوە و پێكدادانی سەربازی لەنێوانیان روبدات.
مێژوونووسان باسی كۆمەڵێك هۆكار دەكەن بۆ ناكۆكیەكانی نێوان هەردوولا دەتوانین ئاماژە بە هەندێكیان بكەین لەوانە:
بوونی جیاوازی مەزهەبی و دەمارگیری صەفەویەكان بۆمەزهەبی شیعەو هەوڵدانیان بۆ بڵاوكردنەوەی مەزهەبەكەیان لە ئەنازۆڵ ئەو قەسابخانەیەی كە لەساڵی 1508ز شا ئیسماعیل لە كاتی گرتنی بەغدا بۆ سوونەكانی داناوە ئەوانە وایان كرد كە دەوڵەتی عوسمانی خۆی بە پارێزەری سوونەكان بزانێ‌.
هەندێكی تر رقی كەسەیتی (حقد الشخصی) دەكەنە هۆكارێك چونكە كاتێك سوڵتان سەلیمی یەكەمی عوسمانی لە ساڵی (1512) دەسەڵاتی وەرگرت شا ئیسماعیل پیرۆزبایی لێنەكردووە هەندێكی تر داڵدەدانی شا ئیسماعیل بۆ ئەو میرە عوسمانیانەی كە رایان دەكرد لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت بە هۆكارێكی تری ململانێیەكە دەزانن لە راستیدا ئەو دوو هۆكارەی كەنووسیمان بەس نەبووە بۆ ملاملانێی هەردوو لا سەبارەت بە هۆكاری جیاوازی مەزهەبیش ئەوە دەتوانین بڵێین هۆكاری سەرەكی نەبووە لەو ململانێیەیە بەبەڵگەی ئەوەی شا اسماعیلی صەفەوی هاوپەیمانی دەوڵەتی (مەملوكی مەمالیك) بووە لە میسر و شام وەمیرنشینی (ژوالقدر) لە باكوری وڵاتی شام حوكمرانیان دەكرد لە كاتێكدا هەردوولایەن مەمالیك و ژولقەدر لەسەر مەزهەبی سوونەبوونە بەڵام دەتوانین بڵێن هۆكاری سەرەكی فراوان خوازی و دەسەڵات فراوانكردن بەهۆكاری راستەوخۆ دابنێین لەو ململانێیە ئەمەش بەروونی لەو نامەیە بەدیاردەكەوێت كە سوڵتان سەلیمی یەكەمی عوسمانی بۆ سوڵتانی مەملوكیەكانی لە میسر و شام ناردووە كە ناوی (تۆمان بای) بووە ئەوەتا دەنووسێ‌ (ئارەزوو دەكەم ببم بە حاكمی رۆژهەڵات و رۆژ ئاوا لەسەر شێوازی ئەسكەندەری گەوەرە) هەروەها هۆكاری ئابووریش كاریگەری هەبووە لەو ململانێیە ئەوەبوو عوسمارنیەكان هەوڵیان دەدا كەوا دەست بگرن بەسەر ئەو رێگا بازرگانیە گرنگانەی كە لەژێر دەسەڵات و سەروەری دەوڵەتی صەفەویدابوون لەوانە رێگای بازرگانیكردن بە (حەریر) كە لە تەورێزەوە بەرەو شاری ئەرزەرۆم و تۆقات و بۆرسە دەچوو لە ئەنازۆل هەروەها رێگای بازرگانی كردن بە بەهارات كە لەبەسرەو بەغداوە بەرەو حەلەب دەچوو سەرەتای بەدیاركەوتنی پێكدادانی سەربازی لەنێوان هەردوولا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی كە سوڵتان سەلیمی یەكەم ساڵی (1512- 1520) دەسەڵاتی وەرگرت لە سەرەتادا توانی دژی نەیارەكانی لەناوخۆ بوەستێ‌ بەتایبەتی ئەوانەی كە لەناوچەی ئەنازۆڵ سۆزیان هەبوو بۆ صەفەویەكان وەهەندێكی تری دوور خستنەوە بۆ ئەو هەرێمانەی كەلەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوون لەبەشی ئەوروپا دواتر لە 23ی ئابی 1514 لە دۆڵی چاڵدێران لە باكووری رۆهەڵاتی دەریاچەی وان لە هەرێمی ئازربایجان شەری چاڵدێران رویدا لە ئەنجامدا عوسمانیەكان سەركەوتن و شا ئیسماعیل بەبرینداری رایكرد لێرەدا سوڵتان سەلیم چووە پایتەختی صەفەویەكان لە 5ی ئەیلولی 1514 ماوەی هەشت رۆژ لەوێ‌ مایەوە دواتر كشایەوە بۆ شاری (ئەماسیا) لە ئەنازۆل ماوەی وەرزی زستانی لێ‌ بەسەر برد دواتر سەركردە سەربازیەكانی سوڵتان رەتیان كردەوە كەلەناوشار بمێننەوە چونكە دەورەدرابوون بە دوژمنەكانیان ئەمە و جگە لەكەمی زەخیرە زەحمەتی گەیشتنی كۆمەكە سەربازیەكان بۆ سوپای عوسمانی.
شەڕی چاڵدێران یەكەم شكست بوو بۆ شائیسماعیل یەكێك لە ئامانجە راستەوخۆیەكانی ئەم شەرە ئەوەبوو عوسمانیەكان توانیان دەست بگرن بەسەر شاری دیاربەكر و كۆتییان هێنا بە خەونی شا ئیسماعیل كەدەیویست ئاراستەی فراوانخوازیەكانی بەرەو ئەنازۆڵ بەرێ‌ هەروەها لەدوای ئەم شكستە ورە و متمانەی قزلباشەكان بەشا ئیسماعیل لاوازبوو چونكە ئەوانە وا سەیری شا ئیسماعیلیان دەكرد كە پاشاو سەركردەیەكی رۆحیە و هەرگیز نابەزێت لەشەڕ بەڵام ئەو شكستە كۆتایی بەو بیروبۆچوونەی قزلباشەكان هێنا دوای شەڕەكەش شا ئیسماعیل جلی رەشی پۆشی ئاڵای صەفەویەكانیش رەشكرا لەسەریشی نووسرابوو تۆڵە (القصاص) هەروەها دەشگوترێ‌ یەكێك لە ژنەكانی شا ئیسماعیل كوڕێكی بوو ناوی (قصاص)یان لێنا پاشان بە (قصاص میرزا) ناوبانگی دەركرد هەروەها دەگوترێ‌ دوای ئەو شەڕە شا ئیسماعیل هەرگیز پێنەكەنیوە چیتریش بۆ خۆی سەرپەرشتی هەڵمەتە سەربازیەكانی نەكردووە هەروەها خۆشی كێشایەوە لە بەڕێوەبردنی راستەوخۆی كاروباری دەوڵەت هەروەها دوای ئەوەش ناوچەكانی بەڵغ و قەندەهار لە دەوڵەتی صەفەویوەرگیرانەوە لەبواری سیاسەتی دەرەكیش دوای ئەو شكستە شا ئیسماعیل لە هەوڵی ئەوەدابوو كە چەند پەیمانێكی سەربازی لەگەڵ هەندێك دەوڵەتی ئەوروپی دژی عوسمانیەكان ببەستێ‌ بەڵام دەتوانین بڵین لەوبوارەدا سەركەوتنی بەدەست نەهێنا دواتر لە 23ی ئایاری 1524 كۆچی دوایی دەكات.

ئێران لەسەردەمی شا تەهماسب
دوای مردنی شا ئیسماعیل كوڕەكەی تەهماسب شوێنی دەگرێتەوە تەمەنیشی لەوكاتە 10 ساڵ بووە نزیكەی 52 ساڵ حوكمرانی كردووە لە 14ی ئایاری 1576 مردووە هەرچەندە لەبەر بچووكی تەمەنی نەیتوانیوە دەسەڵات بەكرداری بگرێتە دەست ئەوەبوو قزلباشەكان ئەو هەڵەیان قۆستەوە وەلەماوەی 10 ساڵی یەكەمی تەهماسب كە بەماوەی قزلباش ناسراوە دەسەڵاتێكی زۆریان پەیداكرد دوای ئەوەی لەسەردەمی شا ئیسماعیل دەسەڵاتیان سنوور داركرابوو قزلباشەكان مردنی شا ئیسماعیلیان قۆزتەوە ئەوەبوو لە سەرەتادا هۆزەكانی (ئیستاجلۆ و رۆملۆ و تكلۆ) دەستیان بەسەر كاروباری دەوڵەتدا گرت ئەو هۆزانەش ململانێ‌ و ناكۆكیان لەناودا هەبوو بەڵام كە تەمەنی تەهماسب گەیشتە بیست ساڵ هەوڵیدا دەسەڵاتی بەهێز بكاتەوە ئەمەش بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ دسەڵاتی قزلباشەكان دابنێت لەو چوارچێوەیەدا هەڵسا بە لە سێدارەدانی سەرۆك هۆزی شاملۆ كەناوی (حوسێن خان) بووە لەو چوارچێوەیەشدا پۆستی جێگری شای دووبارە دایەوە بە رەگەزەكانی فارس چونكە قزلباشەكان دوای مردنی شا ئیسماعیل ئەو پۆستەیان بۆخۆیان دانابوو.
ئەوەهەنگاوانەی تەهماسب رۆڵ و دەسەڵاتی قزلباشەكانی زۆر كەمكردەوە وە ئەو سنوورداركردنەی دەسەڵاتی قزلباشەكان ماوەی چل ساڵی خایاند بەڵام دوای ئەوەی تەهماسب لە ساڵی 1574ز نەخۆش دەكەوێ‌ دەسەڵاتیان زیاتر دەبێتەوە لە بواری سیاسەتی دەرەوەش دەوڵەتی صەفەوی لەسەردەمی شا تەهماسب دووچاری دوو مەترسی دەرەكی بوونەوە.
1- عوسماینەكان لە باكووری رۆژ ئاوا.
2- ئۆزبەگەكان لە رۆژهەڵات.
دەوڵەتی عوسمانی لەو سەردەمەدا لەوپەڕی بەهێزیدابوو لە ماوەی حوكمرانی كردنی سوڵتان سلێمانی قانوونی ساڵی 1520- 1566 هەروەها ئۆزبەگەكانیش یەكێك لە بەهێزترین سەركردەیان كەوا (عوبێد خان) بوو ساڵی 1539- 1540 فەرمانڕەوایدەكردن ئەوەبوو لە چوار هێرشی گەوەرە بۆ سەر ئازربایجان لەساڵی 1534 عوسمانیەكان توانیان بەغدا بگرن هەروەها زیاتر لە جارێك تەورێزی پایتەختی صەفەویەكانیان گرت بۆیە تەهماسب بەناچاری بریاری گواستنەوەی پایتەختی دا بۆ قەزوین دواتر لە ساڵی 1555ز پەیمانی (ئەماسیا) لەنێوان هەردوو لا دەبەسترێ‌ كە ئاشتیەكی سی ساڵی لێكەوتەوە لەنێوان هەردوولا لەماوەی 1524- 1538 ئۆزبەكیەكان پێنج هێرشی گەوەرە دێنن بۆ خوراسان.
دەوڵەتی صەفەوی دوای شا تەهماسب
لە چواردەی ئایاری ساڵی 1576 (تەهماسب) كۆچی دوای دەكات دوای خۆیشی كوڕەكەی ئیسماعیل كە بە ئیسماعیلی دووەم ناسراوە دێتە شوێنی بۆماوەی 18 مانگ حكومرانی دەكات هەرچەندە ئیسماعیل یەكێك بوو لە سەركردە دیارەكانی صەفەویەكان كە لە جەنگەكانی دژ بە عوسمانیەكان بەشداری كردووە و لە ساڵی 1574 كراوەتە حاكمی شێروان لە ناوچەكانی قەوقاز و ئەنازۆڵ چالاكی سەربازی سەركەوتووی دژ بە عوسمانیەكان ئەنجامدابوو لە ساڵی 1556 كرایە حاكمی خوراسان بەڵام باوكی گومانی لێی هەبووە بۆیە لە قەڵایەك دەست بەسەری دەكات ئەمەش كاریگەری دەروونی و جەستەیی لەسەر كەسایەتی ئیسماعیلی دووەم دروست دەكات بۆیە كەسایەتیەكی توندرەوی لێ‌ دەردەچێت لەسەرتای حكومڕانیدا چەند براو خوشكی و خەڵكی نزیكی خۆی دەكوژێت، بەڵام لە بارودۆخێكی نادیاردا دەكوژرێ و لاشەكەی لە 24ی تشرینی یەكەم 1577 دەدۆزرێتەوە.
دوای ئیسماعیلی دووەم براكەی شا محەمەد خودابەندا دەسەڵات وەردەگرێ‌ و ئەم پاشایەش كاروباری وڵاتی پشت گوێ‌ خستبوو خەریكی رابواردن و ژیانی تایبەتی خۆی بووە، وەلە كۆتایی تەمەنیشیدا چاوەكانی لەدەستدا وەلەوبارودۆخەشدا خێزانەكەی (خەیرول نیساْ بیكۆم) كە ناسراو بوو بە (مەهدی عولیاْ ) كە لە خێزانێكی دیاری ناوچەی مازندەران بوو، دەسەڵات وەردەگرێ‌ بەڵام دواتر لە پیلانێكی سەربازیدا (قزل باشەكان) تیرۆری دەكەن، هەروەها شا محەمەدیش ناچار دەكەن كە واز لە دەسەڵات بهێنێت بۆ كوڕەكەی كە ناوی عەباس بوو لە تشرینی یەكەمی 1588.



س_سه‌رچاوه‌_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران به‌وانه‌گوتراوه‌ته‌وه‌







 الموضوع الأصلي : مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدهه‌ريري




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م , مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م , مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م ,مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م ,مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م , مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ مێژووی ئێرانی نوێ _ئه‌ڵقه‌ی يه‌كه‌م ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة