زۆرجار به‌هۆی تێكچوونی سیستمی ویندۆزی كۆمپیوته‌ره‌كانمان ناچار ده‌بین په‌نا بۆ فۆرماتكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ببه‌ین، له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان وا تێگه‌یشتبین كه فۆرماتكردنی زۆر زیانی هه‌یه بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانمان كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه وانییه، به‌بڕوای من فۆرماتكردن هیچ زیانێكی نییه بۆ كۆمپیوته‌ر، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كاتێكی زۆرمان لێده‌بات تاوه‌كو سه‌ر له‌نوێ هه‌موو به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان دابنێینه‌وه.
بۆیه هه‌ركاتێك زانیت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێویستی به‌فۆرماتكردن هه‌یه به‌بێ دوودڵی یه‌كسه‌ر فۆرماتی بكه‌و سه‌ر له‌نوێ سیستمی ویندۆز دابمه‌زرێنه‌وه، ڕه‌نكه ئێستا زۆرێكتان بڵێن ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه‌و لانی كه‌م شاره‌زایی ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره یان له‌وانه‌یه بڵێن كۆمپیوته‌رێكی به‌لاشمان لانییه تاوه‌كو خۆمانی له‌سه‌ر فێر بكه‌ین، بۆیه من به‌پێویستمزانی ئه‌م پرۆگرامه‌تان پێ ئاشنا بكه‌م تاوه‌كو ئێوه بتوانن به ئاسانترین شێوه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی فۆرماتكردن شاره‌زاببن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیت به‌یه‌كێك هه‌بێت فێرت بكات یان پێویستیت به كۆمپیوته‌رێك هه‌بێت خۆتی له‌سه‌ر فێربكه‌یت. له‌ناو ئه‌م به‌رنامه هه‌موو قۆناغه‌كانی فۆرماتكردن به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ تۆمار كراوه، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت تۆ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵی بڕۆیت واته كرداره‌كان زۆر له ڕاستییه‌وه نزیكن و وه‌ك ئه‌وه وایه كه به‌ڕاستی فۆرمات بكه‌یت، له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كردارێك به‌هه‌ڵه ئه‌نجام بده‌یت پرۆسه‌ی فۆرماتكردنه‌كه به‌رده‌وام نابێت بۆیه ده‌توانم بڵێم وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ش وایه بۆ فێربوونی فۆرمات. ئه‌م فۆرماتكردنه ڤیدۆییه چه‌ند جارێك دووباره بكه‌ره‌وه پاش ئه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م له‌دوای ئه‌مه گرفتت بێته پێش له كاتی فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
داگرتنی به‌رنامه‌که
پاش داگرتنی پرۆگرامه‌كه، فۆڵده‌ره‌كه له‌ناو زیپ ده‌ربهێنه له‌ناو فۆڵده‌ره‌كه ده‌بینیت چوار فایل هه‌یه وه‌ك له‌م وێنه‌یه دیاره
تۆ كلیك له‌سه‌ر ئه‌و فایله بكه كهلهشێوهی لۆگۆی ویندۆزه به‌مه‌ش كاری فۆرماتكردنه‌كه ده‌ست پێده‌كات و تۆش به‌رده‌وامبه له‌گه‌ڵی تاوه‌كو به ته‌واوی فێر ده‌بیت. به‌هیوای سوود وه‌گرتن.
سه‌رچاوه /سی فۆر كورد
|
| |