2011-09-27, 05:02
رسالة بيانات كاتب الموضوع
زۆرینەی عەرەب ئینتەرنێت بۆ چات كردن بەكاردەهێنن المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 227 تاريخ التسجيل : 02/02/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: زۆرینەی عەرەب ئینتەرنێت بۆ چات كردن بەكاردەهێنن
زۆرینەی عەرەب ئینتەرنێت بۆ چات كردن بەكاردەهێنن لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە زۆرینەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە وڵاتە عەرەبیەكاندا ئینتەرنێت بەكاردەهێنن بە مەبەستی چاتكردن لەگەڵ هاوڕێكانیاندا,یان بۆ گەڕان بە دوای هاوڕێی نوێدا,بە بە راورد كردن بە بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆ مەبەستەكانی تر وەك فێربوون لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە یان بازاڕكردنی ئەلكترۆنی یان گەڕان بە دوای كاردا. ئەم لێكۆڵینەوە تایبەتە كە لەلایەن سایتی "بیت.كوم" بە ئەنجام گەیەندراوە,كە یەكێكە لە گەورەترین سایتەكانی كار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا, ڕوونی دەكاتەوە كە هۆكاری سەرەكی بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە وڵاتە عەرەبیەكان دەگەڕێتەوە بۆ بەژداری كردن لە چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر تۆڕە ئەلكترۆنییەكان,كە بەشێوازێكی بەردەوام 3 كاتژمێر یان زیاتر پەیوەندی پێوە دەكەن,ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوەی ئاشكراكرد كە لە %67 ی ئەوانەی كە شمولی لێكۆڵینەوەیەكەیان كردووە ئینتەرنێت بەكاردەهێنن لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان,وە لە 36% یان ئینتەرنێت بەكاردەهێنن بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ هاوڕێكانیان لە ڕێگەی نامەی ئەلكترۆنی,وە هەروەها لە 31% یان ئینتەرنێت بەكاردەهێنن بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ هاوڕێكانیان لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك "فەیسبوك و تویتەر و ئەوانی تر..". هەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەوەی كە سەیركردنی ڤیدیۆ و گویگرتن لە مۆسیقا لەو چالاكییانەن كە شوێنێكی كرنگ داگیردەكەن لەنێو ئەو چالاكییە ڕۆژانەییانەی كە پەیوەستە بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە, وە ڕێژەیەكی دیاریكراوی ئەم چالاكییانە لەسەر تۆڕری ئینتەرنێت پەیوەستە بە گەڕان بە دوای كاردا,هەربۆیە لە میانەیدا ڕێژەی لە 36% ئەوانەی كە بەژداریان كردووە ئینتەرنێت بە كاردەهێنن بۆ مەبەستی گەڕان بەدوایكاردا, وە لەو چالاكییانەی كە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت كەمتر ئەنجامی دەدەن وەك دابەزاندنی(پۆداكت) بە ڕێژەی لە 47% , وە بەژداری كردن لە خولەكانی فێربوونی ئەلكترۆنی بە ڕێژەی لە 42%,و یاری ئەلكترۆنی بە ڕێژەی لە 40%,وە ئەپلەود كردنی ڤیدیۆ بۆ سایتە ڤیدیۆیەكان بە ڕێژەی لە 37%,وە دابەزاندنی وێنە بە ڕێژەی لە 32%, ئاژانسی هەواڵی كوێت باس لەوە دەكات كە ئەم لێكۆڵینەوەیە ئاڕاستەیەكی ڕوونی هەیە لە ناوچانەی كە شمولی لێكۆڵینەوەكەیان كردووە. لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست,دەربارەی ئەوەی كە ئینتەرنێت بەكاردەهێنرێت بۆ مەبەستی كۆمەڵایەتی,وەبواری گەڕان بە دوای كاردا,وە ئەوەی كە پەیوەستە كە پسپۆڕیەكەیەوە,وە هەروەها لێكۆلێنەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە وەڵامی بەژداربووەكان لە لێكۆڵینەوەكەدا ئەوە دەسەلمێنن كە تۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبوك"زۆرترین بەژداربووی هەیە. هەروەها یەكێك لەو خاڵانەی كە لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی پێدەكات ئەوەیە كە ڕێژەی لە 14% لە 236 هاوڵاتی یان پەنابەری كوێت هیچ حسابێكیان نییە لە "فەیسبوك",وە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی تر لە پلەی دووەمدا دێن بە ڕێژەی لە 31%,وە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتر"بە پلەی سێهەم دێت بە جیاوازییەكی كەم بە ڕێژەی لە 30%,بەڵام ڕێژەی لە 10% لەبەژداربووەكات هیچ حسابێكیان نییە لە هیچ تۆڕێكی كۆمەڵایەتییدا,هەروەها ڕوونی دەكاتەوە كە فەیسبووك ڕێژەیەكی بەرزی هەیە لە بەكارهێنەران ئەویش بە ڕێژەی لە 67% كە ڕۆژانە سەردانی دەكەن,بە ڵام تویتەر بە ڕێژەی لە 36% . هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە كوێت یەكێكە لەو دەوڵەتانەی كە زۆرترین چالاكی هەیە سەبارەت بە تویتەر بەراورد بە وڵاتەكانی تر كە لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە,هەروەها كۆتا شت كە لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی پێ داوە ئەوەیە كە ڕێژەی 43% بەژداربووەكان لە شوێنی كار ئینتەرنێت بەكاردەهێنن,هۆكاری سەرەكی بۆ ئەمەش نەبوونی كاتی تەواوە كە ئەمەش ڕێژەكەی لە 63%یە,بەڵام هەندێكی تر پێیان وایە كە ئەو سایتانەی كە ئەوان دەیانەوێت بلۆك كراوە لە شوێنەكانی كاردا ئەویش بە ڕێژەی لە 16%.
الموضوع الأصلي : زۆرینەی عەرەب ئینتەرنێت بۆ چات كردن بەكاردەهێنن // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran