Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

سه‌لمانی فارس

  
 
شاطر
 
  
 سه‌لمانی فارس Empty2011-09-29, 05:48
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
سه‌لمانی فارس
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: سه‌لمانی فارس   







سه‌لمانی فارسی نــاوی : ابو عبدالله الفارسی ،
سابق الفرس الی الاســلام ،،، پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌فه‌رمووێ : که‌ سه‌لمان له‌
یه‌که‌مه‌کانی
فارسه‌ که‌ هاتووه‌ته‌ ناو دینی ئیسلامه‌وه‌...وه‌ له‌
خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا بووه‌ و خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوای کردوه‌ و
فه‌رمووده‌ی لێوه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌،
وه‌ کۆمه‌ڵه‌ هاوه‌ڵانێکی به‌ڕێز
حه‌دیسیان له‌ سه‌لمانی فارسییه‌وه‌ ڕیوایه‌ت کردووه‌ .له‌وانه‌ { ابن عباس
،انس بن مالک ،ابو طفیل، وه‌ ابو عثمان الهندی،شرحبیل بن السمط ،،، وه‌ چه‌نده‌های
تریش ،،،، }
سه‌لمانی فارسی ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای له‌رسه‌ر بێ کۆمه‌ڵێ
حه‌دیسی ریوایه‌ت کردووه‌ ...که‌ 60 حه‌دیسی گێڕاوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ موسنه‌دی
ئیمامی ئه‌حمه‌ددا‌
وه‌ 4 حه‌دیسیشی له‌ سه‌حیحی بوخاریدا و وه‌ 3 حه‌دیسیش
له‌ سه‌حیحی موسلمدا.


له‌و فه‌رموودانه‌ی که‌ سه‌لمانی فارسی
ده‌یگێڕێته‌وه‌ :
1.فترة بین عیسا و محمد سل الله علیهما و سلم ستمائة سنة (.بخاری)
واته‌ : ماوه‌ی نێوان عیساو محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت 600 ساڵه‌
2. عن سلمان
الفارسی انه تداوله بضعة عشر من رب الی رب (بخاری) واته‌: سه‌لمانی فارسی
ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ ده‌ست به‌ ده‌ستی پێکراوه‌ له‌ 13 بۆ 19 خاوه‌ن
.
3.ئه‌فه‌رمووێ:{ رباط یوم و الیلة ،کصیام شهر و قیامه ، و من مات مرابطا اجیر من
فتنة القبر ،و جری له‌ صالح عمله‌ الی یوم القیامة} اخرجه‌ مسلم 1913.

واته‌:
ئه‌گه‌ر که‌سێک شه‌و ڕۆژێ پاسه‌وانی بکا له‌سه‌ر سنوره‌کان له‌به‌ر خوا وه‌کو
ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ مانگێک ڕۆژه‌کانی به‌ڕۆژووبێت و شه‌وه‌کانیشی شه‌ونوێژی
کردبێ . وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌کاتی ئه‌و پاسه‌وانیه‌دا بمرێت ئه‌وا له‌
تاقیکردنه‌وه‌ی ناوگۆڕ پارێزراو ده‌بێ .وه‌ هه‌موو کرده‌وه‌ چاکه‌کانی بۆ
ده‌گوێزرێته‌وه‌ هه‌تاوه‌کوو ڕۆژی دوایی}
چیرۆکی موسڵمانبوونی سه‌لمانی
فارسی


،،،سه‌لمانی فارسی ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ چیرۆکی خۆیمان
بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌،که‌ چۆن موسڵمان بووه‌ ،،،،
ابن عباس { } ئه‌فه‌رمووێ :
{سه‌لمانی فارسی بۆی گێڕامه‌وه‌ که‌ چۆن موسڵمان بووه‌ )
{سه‌لمانی فارس
ئه‌فه‌رمووێ :
من کوڕی پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووم له‌ دێ ی {جه‌ی} له‌
ئه‌صبه‌هان ،،،باوکم
سه‌رۆکی جووتیاره‌کانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ بوو وه‌
کابرایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ..زه‌وی و زارێکی زۆری هه‌بوو له‌و ناوچه‌دا وه‌
باوکم زۆری خۆش ده‌ویستم هه‌روه‌ک کچه‌ بچکۆله‌یه‌ک ئاگاداری ده‌کردم و
نه‌یده‌هێشت بچمه‌ ده‌رێ و ماڵه‌وه‌ی بۆ کردم به‌ به‌ندیخانه‌ و
وه‌به‌رده‌وام به‌دیار ئاگره‌وه‌ بووم وه‌ نه‌مده‌هێشت بۆ ته‌نها ساتێک
ئاگره‌که‌ خامۆش بێ ، تا ڕۆژێک له‌ ڕۆژان باوکم به‌کاری بیناکردنه‌وه‌ سه‌رقاڵ
بوو ، وه‌ داوای لێکردم که‌ هاریکاری بکه‌م و ئه‌مڕۆ له‌ بری ئه‌و بچمه‌ سه‌ر
کاره‌که‌ی تری ،،،منیش بۆ سه‌رکاره‌که‌ی به‌ڕێ که‌وتم له‌ ڕێگادا به‌لای
که‌نیسه‌یه‌کی گاوورکاندا تێپه‌ڕیم .گوێم له‌ ده‌نگیان بوو که‌
خواپه‌ره‌ستییان ئه‌کرد و منیش چوومه‌ ژوورێ و گوێم لێگرتن.
ئه‌وان نوێژیان
ده‌کرد و په‌رستشی خوایان ده‌کرد ، په‌رستشه‌کانیانم به‌لاوه‌ جوان بوو
،،،بۆیه‌ منیش له‌گه‌ڵیاندا مامه‌وه‌ هه‌تاوه‌کو ڕۆژ ئاوا بوون.
حه‌زم له‌
دینه‌که‌یان ده‌کرد و ووتم : والله ئه‌م دینه‌ له‌ دینه‌که‌ی ئێمه‌ باشتره‌ وه‌
پرسیم لێیان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دینه‌ له‌ کوێیه‌ ؟ ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا ووتیان :
له‌ شامه‌ پاشان بۆلای باوکم گه‌ڕامه‌وه‌ وه‌ له‌هه‌مان کاتتدا باوکیشم
خه‌ڵکانێکی به‌دوودا ناردبووم.
کاتێک گه‌شتمه‌ ماڵ باوکم لێ ی پرسیم و ووتی :
ئه‌ی کوڕیی خۆم له‌ کوێ بوویت ؟ ئه‌ی تۆ په‌یمانت پێ نه‌دام که‌ کاره‌کانم بۆ
ئه‌نجام بده‌یت ؟!!!
منیش باسی چیرۆکه‌که‌ی خۆمم بۆ کرد. که‌ ئه‌و به‌سه‌رهاته‌
بووه‌ هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌م ،،که‌ چومه‌ لای گاووره‌کان له‌ که‌نیسه‌که‌ی
خۆیاندا نوێژیان ده‌کرد و خوا په‌رستیان ده‌کرد ،،،به‌لای منه‌وه‌ جێگای
سه‌ره‌نج پێدان بوو وه‌ حه‌زم کرد بمێنمه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیاندا .
باوکم ووتی :
ئه‌و دینه‌ی ئه‌وان خێری تێدا نیه‌ ،،،ئاینی تۆ و باو باپیرانت له‌ هی ئه‌وان
باشتره‌ ...منیش ووتم : هه‌رگیز وا نیه‌ به‌ڵکوئاینی ئه‌وان له‌ هی ئێمه‌ باشتره‌
هه‌رکه‌ باوکم گوێ ی له‌م قسانه‌ بوو توڕه‌ بوو .
{ئازیزانم به‌ جوانی
سه‌ره‌نجی ئه‌م هاواڵه‌ به‌ڕێزه‌ بده‌ن بزانن چۆن دڵه‌وه‌ دوای ڕاستییه‌کانه‌
،،،(نه‌ک هه‌ندێ که‌س خۆی ڕاستی ئه‌زانێت که‌چی دڵی له‌ ئاستی دا ڕه‌شه‌ و
نایه‌وێ گوێ ی له‌ ڕاستی بێ و وه‌ چاوه‌کانی نایه‌وێ ڕاستی ببینێ خوا په‌نامان با
امــین اجمــعین،،،،)
ئه‌م ها‌واڵه‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌فه‌رمووێ که‌ ئه‌م شتانه‌م
بۆ باوکم گێڕایه‌وه‌ و وه‌ ووتم که‌ دینه‌که‌ی ئه‌وان له‌ دینه‌که‌ی ئێمه‌
باشتره‌ ئه‌ویش ووتی نه‌خێر دینه‌که‌ی ئێمه‌ باشتره‌ و لێم تووڕه‌ بوو ...وه‌
پێوه‌ندێکی کرده‌ پێم و به‌ستمیه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ،،،،بۆیه‌ منیش
هه‌ستام
به‌وه‌ی‌ هه‌واڵم نارد بۆ لای گاووره‌کان پێمڕاگه‌یاندن ئه‌گه‌ر هاتوو
که‌سانێک له‌ بازرگانه‌ گاووره‌کان له‌ شامه‌وه‌ هاتنه‌ لاتان هه‌واڵم پێ
بده‌ن ،،،ئه‌وانیش ئه‌م کاره‌یان بۆ ئه‌نجامدام ،،،کاتێک کۆمه‌ڵێک له‌
بازرگانه‌کانی شام هاتن ..هه‌واڵیان پێدام، که‌ به‌مه‌مزانی به‌ بازرگانه‌کانم
ووت هه‌رکاتێک وویستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ووڵاتی خۆتان(واته‌: شام) هه‌واڵم پێبده‌ن
من به‌ دووتاندا دێم ،،،ئه‌وانیش ڕازی بوون هه‌ربۆیه‌ کاتێک بازرگانه‌کان
گه‌ڕانه‌وه‌
پێوه‌نده‌که‌م شکاند و به‌ دوویان که‌وتم (دایک و باوک و
نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی خۆی به‌ جێهێشت و له‌گه‌ڵیاندا به‌ڕێکه‌وت به‌ره‌و شام
)،،،کاتێک گه‌شته‌ شام ، فه‌رمووی کێ باشترین که‌سه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌{واته‌
دینی گاووره‌کان} ئه‌وانیش فه‌رموویان ئه‌و قه‌شه‌یه‌یی که‌ له‌ که‌نیسه‌یه‌
ئه‌و باشترین که‌سه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌،،،بۆیه‌ منیش ڕووم تێکردوو چوومه‌
خزمه‌تی قه‌شه‌که‌و ووتم: من حه‌زم له‌م دینه‌ کردووه‌ و وه‌ حه‌ز ده‌که‌م
شاره‌زا بم و له‌ خزمه‌تتدا بم تۆیش فێری دینه‌که‌تم بکه‌ ،،،وه‌ له‌تۆه‌وه‌
فێر ده‌بم و وه‌ نوێژیش ده‌که‌م له‌گه‌ڵتدا ،،،قه‌شه‌که‌ش فه‌رمووی باشه‌

ئه‌م قه‌شه‌یه‌ هانی خه‌ڵکی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خێر و چاکه‌ بکه‌ن ،به‌ڵام
هه‌مووی بۆ خۆی به‌لا ده‌خست و به‌شی هه‌ژارانی لێ نه‌ده‌دا هه‌تاوه‌کو حه‌وت
کوپه‌ڵه‌ ئاڵتون و زیوی بۆ خۆی وه‌لادابوو ،منیش که‌ ئه‌م کاره‌م لێبینی زۆر
نیگه‌ران بووم . (ئه‌م ڕه‌ووشته‌ له‌ قه‌شه‌کانی سه‌رده‌می خۆمانیشدا هه‌یه‌
.من براده‌رێکی گاوورم هه‌بوو به‌ڵام ئێستا موسڵمان بووه‌ وه‌ پۆڵۆنی بوو ئه‌یووت
: قه‌شه‌کانی لای ئێمه‌ پاره‌یان له‌خه‌ڵک وه‌رده‌گرت به‌ناوی که‌نیسه‌و
خێره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌مبینی له‌سه‌ر مه‌کینه‌کان قووماریان پێده‌کرد و بۆ
خۆیان وه‌لا ده‌نا).
کاتێک ئه‌م قه‌شه‌ مرد گاووره‌کان هاتن بۆلای بۆ ئه‌وه‌ی
بینیژن منیش ووتم ئه‌مه‌ پیاوێکی خراپ بوو
،،ئه‌و ماڵ و سه‌روه‌ته‌ی که‌ ئێوه‌
ده‌تانداپێ ی بۆ ئه‌وه‌ی بیدا به‌ فه‌قیر و هه‌ژاره‌کان ،هیچی لێ نه‌ده‌دا به‌
فه‌قیر و هه‌ژاره‌کان و هه‌مووی ده‌برد بۆ خۆی وه‌ هه‌موو پاره‌کانیشی له‌و
شوێنه‌دا هه‌ڵگرتووه‌ که‌ نزیکه‌ی حه‌وت کوپه‌ڵه‌ ئاڵتوونه‌ ،،، وه‌
شوێنه‌که‌شم پێ نیشاندان و تا ئێستاش ده‌ستم لێ نه‌داون.
سه‌لمانی فارسی
فه‌رمووی: کاتێک زانیان ڕاستم کرد و شوێنه‌که‌م پێ نیشاندان وه‌ بۆیان ئاشکرا بوو
که‌ ئه‌م قه‌شه‌یه‌ کابرایه‌کی خراپه‌ ، وه‌ دانیان نا به‌وه‌ی که‌ من ڕاست
ده‌که‌م . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش کابرای قه‌شه‌یان ده‌فن نه‌کرد واته‌
نه‌یانناشت به‌ڵکو له‌بری ئه‌و خراپه‌کاریه‌ی که‌ ئه‌م قه‌شه‌ کردبووی
ڕه‌جمیان کرد و له‌ خاچیاندا به‌ مردوویی .(ئه‌وه‌ش عاقیبه‌تی ئه‌و
پاره‌خۆرانه‌یه‌ ئازیزانم،،هه‌رکه‌س ‌غه‌در له‌ میله‌ت بکا ئاوها ڕوو ڕه‌ش
ده‌بێ و ناوی ئه‌چێته‌ نێو مێژووی گه‌نده‌ڵکارانه‌‌وه‌)
بۆیه‌ که‌سێکی تریان
هێنا له‌ شوێنی ئه‌م قه‌شه‌یه‌ دایاننا ...به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌م قه‌شه‌
تازه‌یه‌ سه‌لمانی فارسی ئه‌ڵێت :ئه‌م کابرایه‌ کابرایه‌کی قسه‌ ڕاست بوو وه‌
له‌ خواترس و چاکه‌کار بوو وه‌ ئه‌فه‌رمووێ له‌ ژیانی خۆمدا که‌سێکم نه‌دیبوو
وه‌کوو ئه‌م قه‌شه‌یه‌ وابێ که‌ ته‌نها چاوی له‌ دوارۆژ بووه‌ وه‌چاوی له‌
دوونیا نه‌بوو، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک زوهد و وه‌رع و ته‌قوای هه‌بوو ،خوا په‌رست
بوو وه‌ خه‌ریکی به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌ بوو جل جلاله‌،،،وه‌ ئه‌فه‌رمووێ
شتانێکی زۆری لێوه‌ فێربووم ،تا ئه‌وکاته‌ی سه‌ره‌مه‌رگی هات که‌ کاتێک
سه‌ره‌مه‌رگی هات پێم ووت تۆ ئێستا گه‌یشتویته‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌و خواش قه‌ده‌ری
وایه‌ وه‌ به‌ کێ وه‌سیه‌تم ده‌که‌ی ؟ {واته‌ بچم بۆ لای کێ پاش تۆ ؟ }ئه‌ویش ووتی
ئه‌وکه‌سه‌ی که‌من بزانم و‌ وه‌کوو من وابێ و له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ بێ که‌ منی
له‌سه‌رم ،ته‌نها که‌سێکه‌ له‌موسڵ (ئازیزانم سه‌یری ئه‌م ها‌واڵه‌ به‌ڕێزه‌
بکه‌ن که‌ چه‌ند ڕێگای بڕیووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگا به‌ڕاستی ،،، بۆیه‌ ئێمه‌
ده‌بێت زۆر سووپاسگوزاری الله بین که‌ هه‌ر له‌دایکبوین له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌
پاکه‌ په‌روه‌رده‌ی کردووین ،،ئه‌م هاواڵه‌ به‌ڕێزه‌ له‌ دێ ی {جه‌ی} له‌
ئه‌صبه‌هان که‌ باسمان لێوه‌ کرد هات بۆ شام پاشان ئێستاش له‌ پێناوی
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای ڕاستیدا ئاماده‌یه‌ بڕوات بۆ موسڵ)،

وه‌ ووتی ئه‌م
قه‌شه‌یه‌ وه‌سیه‌تی بۆ کردم که‌ بڕۆم بۆلای ئه‌و کابرایه‌ که‌ له‌ موسڵه‌
بۆیه‌ منیش خۆم ئاماده‌ کردو به‌ره‌و موسڵ که‌وتمه‌و ڕێ .تا چومه‌ ئه‌و شوێنه‌
فڵانه‌ که‌سم دوزییه‌وه‌ .که‌ وه‌سفی بۆکردبوم ..منیش چوم بۆ خزمه‌تی و ووتم من
له‌ لایه‌ن فڵانه‌ قه‌شه‌وه‌ وه‌سێتم بۆ کراوه‌ بێم بۆلای جه‌نابت و له‌
خزمه‌تتدا بم ..بۆیه‌ ڕێگای پێدام هه‌تاماوه‌یه‌ک لای بمێنمه‌وه‌ ئه‌میش
پیاوێکی ساڵح بوو هه‌روه‌ک هاوڕێکه‌ی کابرایه‌کی له‌ خواترس وعابد و سه‌رڕاست
بوو ...وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌شه‌یه‌ش مامه‌وه‌ هه‌تا ئه‌جه‌لی هات و گه‌شته‌
سه‌ره‌مه‌رگ وه‌ کاتێک گه‌شته‌ سه‌ره‌مه‌رگ پێم ووت فڵانه‌که‌س وه‌سیه‌تی
پێکردم بۆلای جه‌نابت و وه‌ تۆیش ئێستا خه‌ریکه‌ ده‌گه‌یته‌ کۆتای ژیانی دوونیات
،،،به‌کێ وه‌سێتم بۆ ده‌که‌ی؟ بچم بۆلای کێ دوای تۆ ؟

قه‌شه‌که‌ش فه‌رمووی
:ته‌نها که‌سێک شک ده‌به‌م که‌ وه‌ک من وابێ ئه‌ویش له‌ نووصه‌یبینه‌. بۆیه‌
دوای ناشتنی، خۆم گه‌یانده‌ لای قه‌شه‌که‌ی نووصه‌یبین به‌هه‌مان شێوه‌
پیاوێکی له‌ خواترس و چاکه‌کار بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌شه‌ش مامه‌وه‌ هه‌تا
سه‌ره‌مه‌رگی هات و ئه‌میش وه‌سێتێکی بۆ کردم و ووتی :ته‌نها که‌سێک که‌ من
بزانم که‌ باشه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا ئه‌ویش کابرایه‌که‌ له‌ عه‌موورییه‌
له‌ ڕۆم که‌ له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ی من به‌پاکی مابێت و وه‌کو من وابێ .
(بۆیه‌
ئه‌م ها‌واڵه‌ به‌ڕێزه‌ به‌ره‌و ڕۆم که‌وته‌ ڕێ وه‌ چووه‌ عه‌موورییه‌ له‌
ڕۆم و له‌ وێ مایه‌وه‌و کابرای دۆزییه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م کابرای قه‌شه‌ش
مایه‌وه‌ هه‌تا کاتی سه‌ره‌مه‌رگی هات و به‌هه‌مان شێوه‌ به‌م قه‌شه‌یه‌شی
ووت ئه‌و پیاوه‌ی پێشوو وه‌سیه‌تی کردم بۆ لای تۆ وه‌ جه‌نابت وه‌سێتم به‌کێ
ده‌که‌یت ؟
کابرای قه‌شه‌ش فه‌رمووی: که‌سێک نه‌ماوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌وییه‌ که‌ له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ بێ که‌ منی له‌ سه‌رم .
قه‌شه‌که‌ ووتی :
وه‌سێتت پێده‌که‌م که‌ بچی بۆ ووڵاتێک که‌ هه‌مووی دارخورمایه‌و سه‌وزییه‌
،،چونکه‌ له‌وێ کاتی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتا پێغه‌مبه‌ر له‌ ئارادایه‌و کاتی
هاتنی نزیک بووه‌ته‌وه‌ له‌و شوێنه‌دا ،،،ئه‌گینا که‌سێک نه‌ماوه‌ له‌سه‌ر
ئه‌م زه‌ووییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ی من مابێت .
وه‌ نیشانه‌کانی ئه‌م
پێغه‌مبه‌ره‌ش{ صلی للە علیە وسلم} ئه‌وه‌یه‌ که‌ صه‌ده‌قه‌‌ وه‌رناگرێت جگه‌
له‌ هه‌دییه‌ نه‌بێ وه‌ لای چه‌پی ناوشانی مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێوه‌یه‌
....
سه‌لمانی فارسی فه‌رمووی : ئیتر دوای وه‌فاتی ئه‌م قه‌شه‌ش من خۆم
ئاماده‌کرد و هه‌ندێک مه‌ڕو ماڵات و پاره‌م پێکه‌وه‌ نا و به‌ یه‌کیک له‌
بازرگانه‌ عه‌ره‌به‌کانم ووت : ئایا ده‌مبه‌ی له‌گه‌ڵ خۆتدا تا خاکی عه‌ره‌ب؟
وه‌ له‌ بری ئه‌مه‌ مه‌ڕ و ماڵات و پاره‌که‌مت پێ ده‌ده‌م ...ئه‌ویش ڕازی بوو
وه‌ له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵی گرتم هه‌تا گه‌یاندمیه‌ وادی القراء
کاتێک
دارخوورماکانم دی دڵم خۆش بوو وامده‌زانی ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ قه‌شه‌که‌م بۆی
وه‌سف کردبووم ،،،به‌ڵام ئه‌م بازرگانه‌‌ عه‌ره‌به‌ زووڵمی لێکردم و کردمییه‌
کۆیله‌،،، به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌وه‌ هه‌تا جووله‌که‌یه‌کی تر له‌ به‌نی
قوره‌یزه‌وه‌ هات بۆ وادی القراء وه‌ منی کڕی له‌ خاوه‌نه‌که‌م و له‌گه‌ڵ خۆی
بردمیه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌
سوێند به‌ خوا که‌ مه‌دینه‌م بینی زانیم ئه‌و
شووێنه‌یه‌ که‌ قه‌شه‌که‌م بۆی وه‌سفکردبووم.
(ئازیزانم سه‌رنج بده‌ن ئه‌م
ها‌واڵه‌ به‌ڕێزه‌ چۆن هات له‌ {جه‌ی} له‌ ئه‌صبه‌هانه‌وه‌ بۆ شام
له‌وێشه‌وه‌ بۆ موسڵ له‌موسڵیشه‌وه‌ بۆ نووصه‌یبین له‌ نووصه‌‌یبینه‌وه‌ بۆ
عه‌مووریه‌ له‌ ڕۆم له‌ ڕۆمه‌وه‌ بۆ وادی القراء له‌ وێشه‌وه‌ به‌ کۆیله‌ی
فرۆشرا به‌ کابرایه‌کی جووله‌که‌ پاشان ئه‌میش فروشتی به‌ کابرایه‌کی
جووله‌که‌ له‌ نه‌وه‌ی قوره‌یزه‌ و ئه‌میش به‌ کۆیله‌ی بردی بۆ مه‌دینه‌
)
سه‌لمانی فارسی ئه‌فه‌رمووی : ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ کۆیله‌یی مامه‌وه‌ له‌م
کاته‌ش دا خوای گه‌وره‌ موحه‌ممه‌دی نارد بۆ مرۆڤایه‌تی له‌ مه‌ککه‌ .تا ڕۆژێک
له‌ ڕۆژان له‌سه‌ر کاره‌که‌م بووم،،،
تاوه‌کو له‌ ساته‌وه‌ختێک دا کوڕه‌
مامی خاوه‌نه‌که‌م هات و یه‌کسه‌ر ووتی : قاتل الله بن قیلة {واته‌
پشتیوانان}،،،واته‌ : خوا ئه‌م ئه‌نساڕانه‌ له‌ناوبه‌رێ و بیان کوژێ ،،ئه‌وا
کۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌ قوباء له‌گه‌ڵ کابرایه‌کدا که‌ له‌ مککه‌وه‌ هاتووه‌
ئه‌ڵێ من پێغه‌مبه‌رم (سبحان الله ئازیزانم سه‌ره‌نج بده‌ن ئه‌م هاواڵه‌
به‌ڕێزه‌ ئه‌م پیاوه‌ مووباره‌که‌ له‌ کوێوه‌وه‌ دێت !!! به‌هه‌موو جۆره‌
ڕێگایه‌ک خۆی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ڕاستی ده‌بێ موسڵمان نموونه‌ی ئه‌م هاواڵه‌
به‌ڕێزه‌ بێت ،،،سه‌ره‌نج بده‌ ئه‌م هاواڵه‌ کوڕی پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو
ئێستاش بووبه‌ به‌نده‌یه‌ک ته‌نها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م
په‌یامبه‌ره‌ ‌ بێت. الله اکبر ،،،سبحان الله ئازیزانم ئه‌م دینه‌ چه‌ند شرینه‌
وه‌ ئێمه‌ش به‌ خۆڕایی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک خوای گه‌وره‌ پێ ی داوین که‌چی
قه‌دری ناگرین ،،،،به‌ڕاستی جێگای خۆیه‌تی هه‌موو که‌س هه‌ڵویستێک له‌گه‌ڵ خۆی
بکا به‌رامبه‌ر به‌م چیرۆکه‌ سه‌ره‌نج ڕاکێشه‌)

سه‌لمانی فارسی
ئه‌فه‌رمووێ کاتێک که‌ کوڕی مامی خاوه‌نه‌که‌م ئه‌م هه‌وه‌ڵه‌ی ووت منیش
هاتمه‌ خواره‌وه‌ ،،،که‌ هه‌واڵه‌که‌م بیست یه‌کسه‌ر ته‌زوویه‌ک به‌ هه‌موو
گیانمدا ڕۆشت ...من چه‌ند ته‌منێکم بڕیوه‌،ئای بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ چه‌نده‌ به‌سۆم
!!!،،،هه‌ر خه‌ریک بوو بکه‌ومه‌ خواره‌وه‌ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌م دا
به‌په‌له‌ هاتمه‌ خواره‌وه‌و ووتم ئه‌وه‌ چی بووه‌ ؟!!! خاوه‌نه‌که‌م یه‌ک
مستێکی پێیا کێشام به‌ هه‌موو هێزی خۆی و ووتی : بڕۆ خه‌ریکی کاری خۆت به‌ تۆ چیت
داوه‌ له‌م هه‌واڵه‌ ،،، منیش ووتم : من حه‌زم کرد ڕاستێتی ئه‌م هه‌واڵه‌ بزانم و
ئیتر هیچم نه‌ووتو ده‌ستم کرد به‌ کاری خۆم و به‌ کۆیله‌یا‌تی مامه‌وه‌و له‌
جه‌نگی به‌در و ئوحودیش دوا که‌وتم به‌هۆی کۆیله‌یه‌تیه‌وه‌.

وه‌ ئه‌م
هاواڵه‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌ڵێ که‌ کاتێک ئه‌م هه‌واڵه‌م بیست ئیتر خۆم پێ نه‌گیرا
هه‌تا ئێواره‌ داهات (ئه‌م به‌ڕێزه‌ تینیوی ئیمانه‌ عه‌وداڵ و په‌رێشانی ئه‌و
شته‌یه‌ که‌ له‌ناخی دا چه‌نه‌ها ساڵه‌ ،وه‌ ووڵات به‌ ووڵات به‌دوای
عه‌وداڵه‌ )
سه‌لمانی فارسی ئه‌ڵێ کاتێک ئێواره‌ داهات کۆمه‌ڵێ خواردن و شت و
مه‌کم پێچایه‌وه‌و به‌ره‌وه‌ لای ره‌سورل الله به‌ڕێکه‌وتم له‌
قوباء،
که‌ چوومه‌ خزمه‌تی سه‌لامم لێ ی کردو ووتم : ئه‌ڵێن تۆ پیاوێکی
چاکه‌کاری و بۆیه‌ منیش هه‌ندێ شتم هێناوه‌ که‌ ئێوه‌ غه‌ریبن و شیاوترین
که‌سانێکن که‌ ه‌له‌م خواردنانه‌ بخۆن وه‌ک و صه‌ده‌قه‌ (بۆیه‌ ئه‌م
هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ویستی بزانێت ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری
خوایه‌ یان نا بۆیه‌ ووتی فه‌رموو ئه‌م صه‌ده‌قه‌یه‌شم لێ وه‌ربگره‌ چونکه‌
پێشتر قه‌شه‌که‌ بۆی ڕوونکردبوه‌وه‌ که‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ صه‌ده‌قه‌‌
وه‌رناگرێ جگه‌ له‌ هه‌دییه‌ نه‌بێ و وه‌ مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌ لای
چه‌پی ناوشانی دایه‌ ...سه‌ره‌نج بده‌ن ئه‌م پیاوه‌ به‌ڕێزه‌ چه‌ند زیره‌ک و
لێهاتوو بووه‌ وه‌ له‌ وه‌سفی ئه‌م پیاوه‌ به‌ڕێزه‌ ئیمامی عه‌لی ئه‌فه‌رمووێ
:سه‌لمان زانستی سه‌ره‌تاو کۆتای زانییوه‌ و وه‌کوو بیریکی له‌ بننه‌هاتووه‌
له‌ زانستدا )...

ئه‌م پیاوه‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌ڵێ :رسورل الله { صلی للە علیە وسلم}لێ
ی وه‌رگرتم به‌ڵام خۆی هیچی لێ نه‌خوارد و هه‌مووی یا به‌ هاوه‌ڵه‌کانی و
پێییانی ووت فه‌رموون ئێوه‌ بیخۆن ،
سه‌لمان فه‌رمووی: که‌ ئه‌م نیشانه‌م دی
دڵم خۆش بوو (ئازیزانم ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا کۆمه‌ڵێک شتیان له‌سه‌ر
حه‌رام بووه‌ که‌چی بۆ ئومه‌تکه‌ی حه‌ڵاڵ بووه‌ وه‌ کۆمه‌ڵێ شت هه‌یه‌
له‌سه‌ر ئومه‌ت حه‌رامه‌ بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌ بۆ نمونه‌ .پێغه‌مبه‌ری خوا بۆی
حه‌ڵاڵ بووه‌ زیاتر له‌ چوار ژن بهێنێ به‌ڵام بۆ ئومه‌ته‌که‌ی نیه‌ له‌ چوار ژن
زیاتر بهێنن ،،وه‌ صه‌ده‌قه‌‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌رام بووه‌ به‌ڵام بۆ
ئومه‌ته‌کی حه‌ڵاڵه‌ بووه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ئ بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ران پاکن
وه‌ صه‌ده‌قه‌ش پیسی مرۆڤه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی لێ پاک بکاته‌وه‌ )

سه‌لمانی
فارسی ئه‌فه‌رمووێ : که‌ نیشانه‌ی یه‌که‌مم بینی دڵم ئاسووده‌ بوو دوایی ڕۆشتم
پاش ماوه‌یه‌کی تر که‌ پێغه‌مبه‌ر ڕوویکرده‌‌ مه‌دینه‌ منیش وه‌ک جاری پێشوو
چووم بۆلای به‌ کۆمه‌ڵێ خواردنی تره‌وه‌ ووتم یا رسورل الله ئه‌مه‌ هه‌دێیه‌ و
رسورل الله لێمی وه‌رگرت و لێشی خواردو به‌شی هاوه‌ڵه‌کانیشی لێدا ..منیش ووتم
سووپاس بۆ خوا ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دووه‌م هاته‌دی ،،،، سه‌لمانی فارسی
ئه‌فه‌رمووێ : ته‌نها کۆتا نیشانه‌ مابوو بێته‌ دی ئه‌ویش مۆری
پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوو ڕۆژێک له‌ ڕۆژان رسورل الله له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌یه‌کدا
به‌ڕێکه‌وتبوو بۆیه‌ هه‌ر به‌ده‌ورووخولی رسورل الله ده‌سووڕامه‌وه‌ بۆ
ئه‌وه‌ی بزانم مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌ پشتیدا هه‌یه‌ ؟!(ئازیزانم رسورل الله
له‌زۆر ساتدا له‌ مه‌به‌ستی به‌رامبه‌ره‌که‌ی تێگه‌یشتووه‌ پێش ئه‌وه‌ی
داوای شتێکی لێ بکا وه‌ بۆی ده‌رکه‌وت که‌ سه‌لمانی فارسی له‌ دوویی نهێنییه‌ک
وێڵه‌ ) هه‌ربۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا زانی ئه‌م پیاوه‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌یه‌وێ شتێک
بسه‌لمێنێ بۆیه‌ کراسه‌که‌ی تۆزێک هێنایه‌ خواره‌وه‌و سه‌لمانی فارسیش
ئه‌فه‌رمووێ مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تیم له‌ ناوشانیدا بینی ،،،ئیتر منیش خۆمدا
به‌سه‌رپێغه‌مبه‌رداو ده‌ستم کرد به‌ گریان ،،به‌ کوڵ گریام ،،، و ووتم اشهد ان
الا اله الله و اشهد انک لرسورل الله ،پێغه‌مبه‌ری خواش پێ ی فه‌رمووم وه‌ره‌
ئێره‌وه‌ چیرۆکی تۆ چیه‌ ؟ منیش به‌سه‌رهاته‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه‌
...
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلی للە علیە وسلم} که‌ چیرۆکه‌کی سه‌لمانی بیست زۆری پێ
خۆش بوو،،،،
وه‌ پێشی فه‌رموو :که‌ بۆ هاوه‌ڵه‌کانی بیگێڕێته‌وه‌ بۆیه‌
سه‌لمان که‌ ئه‌چو بۆ هه‌رشوێنێک خه‌ڵکی پرسیاریان لێ ده‌کرد که‌چۆن موسڵمان
بوویت ئه‌میش به‌رسه‌رهاتی خۆی بۆ ئه‌گێڕانه‌وه‌.
به‌مجۆره‌ ئه‌م پیاوه‌
به‌ڕێزه‌ هه‌ر به‌ به‌ندایه‌تی مایه‌وه‌ هه‌تا مه‌وه‌یه‌ک . بۆیه‌ پێغه‌ری
خوا فه‌رمووی :کاتب یا سلمان } واته‌ : خۆت بکڕه‌ره‌وه‌ له‌ خاوه‌نه‌که‌ت ئه‌ی
سه‌لمان.)بۆیه‌ سه‌لمانیش ئه‌فه‌رمووی به‌مه‌به‌ستی خۆکڕینه‌وه‌م چومه‌‌
لای خاوه‌نه‌که‌م بۆیه‌ خاوه‌نه‌که‌م داوای سێ سه‌د دارخورمای لێکردم له‌گه‌ڵ
چل ئوقیه‌ ئاڵتون (سه‌لمانیش هیچی نه‌بوو له‌و کاته‌ دا به‌ڵام سبحان الله
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی کرد ووتی :یارمه‌تی هاوه‌ڵه‌که‌تان بده‌ن ) بۆیه‌
فه‌رمووی یه‌کێک پانزه‌ دارخورمای بۆ ئه‌هێنام وه‌ یه‌کێک بیست هه‌تا گه‌شته‌
سێ سه‌د دارخورما ، سه‌لمان فه‌رمووی پێغه‌مبه‌ری خوا پێ ی فه‌رمووم :اذهب یا
سلمان ففقر لها فاذا فرغت فآتنی اکون انا اضعها بیدی... واته‌ : بڕۆ ئه‌ی سه‌لمان
چآڵیان بۆ هه‌ڵکه‌نه‌ بۆ هه‌ر سێ سێسه‌د دانه‌که‌ دووایی من دێم به‌ده‌ستی خۆم
ئه‌یانێژم} وه‌ ڕۆشتم چاڵم بۆیان هه‌ڵکه‌ند به‌ یارمه‌تی هاوه‌ڵه‌کانم کاتێک
ته‌واو بووم هاتمه‌وه‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا پێم ڕاگه‌یاند ئاماده‌یه‌
..ئه‌ویش له‌گه‌ڵمدا هات و هه‌مووی به‌ده‌ستی خۆی ناشت وه‌ هیچی لێ ووشک نه‌بوو
هه‌مووی سه‌وز بوو ...دارخورماکانم به‌ خاوه‌نه‌که‌م دا به‌ڵام ماڵه‌که‌م
له‌سه‌ر مایه‌وه‌ . له‌ ده‌ستکه‌وتی یه‌کێک له‌جه‌نگه‌کاندا به‌شێوه‌ی
هێلکه‌یه‌ک ئاڵتوونیان بۆ پێغه‌مبه‌ر هێنا وه‌ ئه‌ویش فه‌رمووی : ما فعل الفارسی
المکاتب ؟ واته‌: سه‌لمان چی کرد له‌ خۆ کڕینه‌وه‌ی ؟ ..بانگکرام بۆ لای
پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌ پێ ی ووتم : ئه‌مه‌ بگره‌و قه‌رزه‌که‌تی پێ بده‌وه‌ منیش
ووتم : ئه‌مه‌ جێگه‌ی چی ده‌گرێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ واته‌: زۆر که‌مه‌
...فه‌رمووی : بیگره‌ خوای گه‌وره‌ بۆت ئه‌بژێرێ منیش لێم وه‌رگرتو حه‌قی
خاوه‌نه‌که‌م پێدایه‌وه‌ وه‌ .. له‌ کۆیلایه‌تی ئازاد بووم }(ئه‌م
فه‌رمووده‌یه‌ پیاوه‌کانی جێگای متمانه‌ن)...
وه‌ سه‌لمانی فارسی
ئه‌فه‌رمووی : له‌ دوای ئازادکردنم هیچ جه‌نگێک له‌جه‌نگه‌کانم له‌ده‌ست
ده‌رنه‌چوو هه‌تا له‌ ژیانا مابووم وه‌ ئه‌فه‌رمووی : هه‌ر له‌وکاته‌شدا
به‌ژداری جه‌نگی خه‌نده‌قم کرد که‌ له‌ ساڵی پێنجی کۆچیدا بوو ،
(وه‌ ووتراوه‌ :
له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ جه‌مادی یه‌که‌م له‌ کۆیلایه‌تی ئازاد بوو وه‌
خاوه‌نه‌که‌شی ناوی عوثمان بن اشهل القرضی الیهودی بوو )
ئازیزانم ئه‌مه‌ ژیانی
ئه‌م پیاوه‌ به‌ڕێزه‌ بوو که‌ ابن عباس ریوایه‌تی کردووه‌ وه‌ زیاتر له‌ حه‌وت
ریوایه‌تی تر هاتووه‌ که‌ به‌کورتی هه‌مووی له‌م ریوایه‌ته‌ی ابن عباس ده‌چێ
به‌ڵام ڕاسترینیان ئه‌م ریوایه‌ته‌ی ابن عباس بوو که‌ بۆتانم هێناوه‌وه‌
وه‌
له‌ ریوایه‌تێک دا هاتووه‌ که‌ ئاخیر قه‌شه‌ فه‌رمانی پێکردبوو که‌ بچێ بۆ
ئه‌وشوێنه‌{واته‌ مه‌دینه‌ } وه‌ هه‌موو نیشانه‌کانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌شی بۆ
باسکردبوو ووتی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نیشانه‌کانی بوو ئه‌وه‌ ئه‌وکه‌سه‌
پێغه‌مبه‌ره‌ سه‌لمانی فارسیش فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر فه‌رمانی پێکردم واز له‌
دینه‌که‌ی تۆ بهێنم واز بهێنم ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی به‌ڵێ ...چونکه‌ ئه‌و فه‌رمان
ناکا به‌شتێک که‌ ڕاست نه‌بێ ،،،


چه‌ند به‌سه‌رهاتێک له‌ ژیانی سه‌لمانی
فارسی :

ڕۆژێک ئه‌بوسوفیان به‌لای (سه‌لمان و بیلال و سوهه‌یب ) تێپه‌ڕی
،،،به‌ ئه‌بوسوفیانیان ووت: ما اخذت سویوف الله من عنق عدو الله مآخذها واته‌:وه‌ک
چۆن بڵێ ئاه کاتی خۆی شمشێری خوای په‌روه‌ردگار ملی ئه‌م کابرایه‌ی نه‌په‌ڕاند
}...بۆیه‌ ئه‌بووبه‌کری ڕاستگۆ له‌و کاته‌دا گوێی له‌ قسه‌کانیان بوو فه‌رمووی :
تقولون هذا لشیخ قوریش و سیدها ؟واته‌: چۆن وا به‌ گه‌وره‌و ڕیش سپی قوره‌یش
ده‌ڵێن ؟!!! }،،،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بوبه‌کر چوو بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا
پێ ی ڕاگه‌یاند ووتی : یارسورل الله ئه‌و سێ که‌سه‌ وایان به‌ ئه‌بوسوفیان
ووتووه‌.
رسورل الله فه‌رمووی : یا ابابکر لعلک اغبضتهم لئن کنت اغبضتهم لقد
اغبضت ربک واته‌: ئه‌ی ئه‌بو به‌کر ئه‌ترسم توڕه‌تکردبێتن ؟(واته‌: ئه‌ترسم
سه‌لمان و بیلال و سوهه‌یبت توڕه‌ کردبێتن ) ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وانت توڕه‌ کردبێ
ئه‌وه‌ خوای په‌روه‌ردگارت تووڕه‌کردووه‌ } ،،،
\(سبحان الله ئازیزانم پله‌ی
ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ چه‌ند به‌رزبووه‌ له‌ لای خوای باڵا ده‌ستدا ،،،ئێستاش خه‌ڵکی
وا هه‌یه‌ که‌ پله‌و پایه‌ی نیه‌ یاخود ناوبانگی نیه‌ که‌س حسێبی بۆ ناکا
به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌ جل جلاله له‌سه‌روو هه‌موو
خه‌ڵکانێکه‌وه‌ بێ ،،،ئازیزانم والله زۆر گرنکه‌ یه‌کێک له‌ پیاو چاکان له‌
سه‌له‌فی ساڵح له‌ که‌ناری ڕووبارێک‌ لای غززه‌ له‌ فه‌له‌ستین شه‌وێک تا
به‌یانی خه‌وی لێ نه‌که‌وت ده‌زانن ئه‌یووت چی ؟!!ئه‌یفه‌رموو : خوایه‌ گیان :ما
اسمی عندک واته‌:ئه‌بێ ناوی من چی بێ لای تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ؟!!! سبحان الله
توخوا ئازیزانم ئێمه‌ ئاوهای له‌خۆمان پرسیووه‌ بزانین ناومان چیه‌ لای خوای
په‌روه‌ردگار ؟ ئایا له‌ موسڵمانانین یان له‌ دووڕوانین یان له‌ ڕاستگۆیانین ؟
سبحان الله والله زۆر گرنگه‌ ئازیزانی من که‌ ئێمه‌ بزانین لای خوای په‌روه‌ردگار
ناومان چیه‌ ؟ هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش پله‌ی ئه‌و پیاوانه‌ لای خوای
په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌نده‌ مه‌زن بوو بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا به‌و جۆره‌
وه‌ڵامی ئه‌بوبه‌کری دایه‌وه‌ )

هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بوبه‌کر
گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلایان چونکه‌ ده‌ترسا خوای گه‌وره‌ لێ ی توڕه‌ ببێتن

گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلایان و فه‌رمووی : یا اخوانی اغبضتکم ؟ :واته‌: ئه‌ی براینه‌
ئه‌وه‌ من توڕه‌م کردن ؟ دڵتان ئێشا ؟
ئه‌وانیش ووتیان : لا یا ابابکر،واته‌:
نه‌خێر ئه‌ی ئه‌با به‌کرد ..یغفرالله لک ..واته‌: خوا لێت ببورێ ...(مسلم و ئیمامی
ئه‌حه‌مه‌د ئه‌م فه‌رمووده‌یان گێڕایه‌ته‌وه‌....)

(ئازیزانم ژیانی
سه‌لمانی فارسی زۆره‌و له‌چه‌ندان ریوایه‌تی تردا باسی لێوه‌کراوه‌ هه‌روه‌ها
رافیزه‌ش کۆمه‌ڵێک درۆ له‌سه‌ر ئه‌م هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌ بڵاو کردۆته‌وه‌
بۆنموونه‌ :
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووییه‌تی{ صلی للە علیە وسلم} : خوای گه‌وره‌
له‌ ناو هاوه‌ڵه‌کانمدا ته‌نها چوار که‌سی خۆش ده‌وێ ئه‌وانیش عه‌لی و
ئه‌بووزه‌ڕ سه‌لمان و میقداد ...ئازیزانم ئه‌م فه‌رموودانه‌ بنه‌مای نیه‌
...وه‌ یاخوود ده‌ڵێن : به‌هه‌شت په‌رۆشی سێ که‌سه‌ عه‌مار و عه‌لی و سه‌لمانی
فارسی ،،، ئه‌م فه‌رموودانه‌ لاوازن و کاریان پێ ناکرێت )
وه‌‌ پێغه‌مبه‌ری خوا
دان به‌ ڕاستێتی سه‌لمانی فارسیدا ده‌نێ،،،وه‌‌ پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌موو
هاوه‌ڵه‌کانی کردبوو به‌ برا وه‌ سه‌لمانی فارسیشی کردبوو به‌ برا له‌گه‌ڵ
ئه‌بو ده‌ردا دا بۆیه‌شه‌وێک له‌شه‌وان سه‌لمانی فارسی ئه‌چێ بۆ ماڵی ئه‌بوو
ده‌ردا که‌ ئه‌بینێ خێزانی ئه‌بوو ده‌ردا تۆزێک باری ته‌واو نیه‌ ئه‌ڵێ : دایکی
ده‌ردا چیه‌ حاڵت ؟ ئه‌ویش ئه‌فه‌رمووێ باوکی ده‌ردا وازی له‌ دونیا هێناوه‌
(مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و هه‌ر خه‌ریکی عیباده‌ته‌و ئێمه‌ی پشت گوێ
خستووه‌ )باوکی ده‌ردا هات و خواردنی بۆ هێناو فه‌رمووی ئه‌ی سه‌لمان بخۆ من
به‌ڕۆژووم سه‌لمانیش فه‌رمووی من ناخۆم هه‌تاوه‌کوو تۆ نه‌خۆیت ئه‌ویش ووتی :
باشه‌ ئه‌خۆم که‌شه‌و هات باوکی ده‌ردا هه‌ستایه‌وه‌ بۆ شه‌ونوێژ وه‌ سه‌لمان
پێ ی ووت بخه‌وه‌ وه‌ جارێکی تریش دووباره‌ی کرده‌وه‌و سه‌لمانیش پێ ی ووت
بخه‌وه‌ کاتێک کۆتای شه‌وهات سه‌لمان پێ ی فه‌رموو هه‌سته‌ نوێژ بکه‌ وه‌ پێ ی
ووت : خوای په‌روه‌ردگار حه‌قی له‌سه‌رته‌ وه‌ نه‌فسی خۆت حه‌قی له‌سه‌رته‌
وه‌ خێزانت حه‌قی له‌سه‌رته‌ وه‌ هه‌موو خاوه‌ن حه‌قێک حه‌قی خۆی پێ بده‌
پاشان چوونه‌ خزمه‌تی رسورل الله وه‌ ئه‌م ڕووداوه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر
گێڕایه‌وه‌ وه‌ فه‌رمووی :صدق سلمان ..واته‌: سه‌لمان ڕاستی فه‌رموو.(بوخاری
گێڕایه‌تیه‌وه‌)
وه‌ له‌ ریوایه‌تێکی تریش دا هاتووه‌ که‌ پێغه‌به‌ری خوا
به‌ باوکی ده‌ردای فه‌رموو : یا عمیر سلمان اعلم منک لا تخص لیلة الجمعة بقیام ولا
یومها بصیام.واته‌ :ئه‌ی باوکی ده‌ردا سه‌لمان له‌ تۆ شاره‌زاتره‌، شه‌وی
هه‌ینی تایبه‌ت مه‌که‌ بۆ شه‌ونوێژ وه‌ ڕۆژه‌که‌شی بۆ ڕۆژوو گرتن )
معمر له‌
قتادة وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ ...شتێک له‌ نێوان سه‌عدی کوڕی ابی وقاص و سه‌لمانی
فارسیدا هه‌بوو بۆیه‌ سعد به‌ سه‌لمانی ووت : ناوی باوکت بڵێ سه‌لمان فه‌رمووی :
نازانم که‌ باوکێکم هه‌بێت له‌ ئیسلامدا به‌ڵام من سه‌لمانی کوڕی ئیسلامم
ئه‌م
ڕووداوا گه‌شته‌وه‌ ده‌می خه‌لیفه‌ عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب بۆیه‌ کاتێک عومه‌ر
گه‌یشت به‌ سه‌عد پێ ی فه‌رموو : ناوی باوکت بڵێ ئه‌ی سه‌عد .سه‌عد فه‌رمووی :
سوێندت ده‌ده‌م به‌ خوا ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌ڕداران هه‌روه‌کو درکی کردبێ که‌
عومه‌ر به‌ڕووداوه‌که‌ی زانیبێ ...وه‌ عومه‌ر وازی لێنه‌هێنا هه‌تاوه‌کو ناوی
باوکی خۆی ووت ...پاشان عومه‌ر ووتی : قوره‌یش ئه‌زانێ که‌ خه‌تتاب باشترین پیاویان
بووه‌ له‌سه‌رده‌می نه‌فامییدا؟ به‌ڵام من عومه‌ری کوڕی ئیسلامم وه‌ برای
سه‌لمانی کوڕی ئیسلامم ،،،ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شتێک نه‌بووایه‌ سزام ده‌دایت
...ئه‌گه‌ر که‌سێک نۆ پشتی هه‌بوایه‌ له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا ده‌هه‌میان
ده‌چوه‌ ئاگر ؟ (ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ عبد الرزاق ریوایه‌تی کردووه‌ له‌ ڕێگای
معمر له‌ قه‌تاده‌وه‌ وه‌ علی بن زید بن جدعان فه‌رموویه‌تی : پچڕ پچڕه‌
....

له‌ موطائی ئیمامی مالیکدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌رباره‌ی سه‌لمانی
فارسی ریوایه‌ت کراوه‌ که‌ ئه‌فه‌رمووێ کاتێک ؛ئه‌بووده‌ردا له‌ به‌یتو
ئه‌لمه‌قدیس بوو نامه‌یه‌کی نارد بۆ سه‌لمانی فارسی پێ ی فه‌رموو : هلم الی الارض
المقد س :واته‌ : وه‌ره‌ بۆ زه‌وی موباره‌کی قودس ،،،که‌ ئه‌بوده‌ردا له‌وێ قازی
بوو ...بۆیه‌ سه‌لمانی فارسی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و فه‌رمووی : ان الارض لا تقدس احدا
،،،واته‌: زه‌وی که‌س پیرۆز و موباره‌ک ناکا ئاگات له‌خۆ بێ ئه‌ی ئه‌بوو ده‌ردا
..،،، و انما یقدس المراء عمله‌ ..واته‌: به‌س کاری چاک پیرۆزت ده‌کا ،،،وه‌ پێم
گه‌شتووه‌ که‌ کراوی به‌ ته‌بییب واته‌ : دادپه‌روه‌ری نێوان خه‌ڵک ده‌که‌یت
ئاگات له‌ خۆت بێ ئه‌گه‌ر هاتوو قازییه‌کی باش بی ئه‌وه‌ خه‌ڵکی شیفاء ده‌ده‌یت

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌زۆر کرا بی به‌ قازی ئه‌وا خه‌ڵکی ده‌کوژیت
...ئه‌بووده‌ردا که‌ ئه‌م نامه‌ی پێ گه‌شته‌وه‌ ،،،ئیتر ئه‌بووده‌ردا
هه‌رکاتێک : حوکمی نێوانی دووکه‌سی بکردبایه‌ پاشان دووکه‌سه‌که‌ بڕۆشتنایه‌
دووباره‌ بانگی ئه‌کردنه‌وه‌و به‌جوانتر گوێ ی لێیان ده‌گرت چونکه‌ ئه‌ترسا
له‌وه‌ی دادپه‌روه‌ر نه‌بووبێ .....



وه‌فاتی سه‌لمانی فارس
:

بوقه‌یره‌ی خێزانی ئه‌یگێڕێته‌وه‌: کاتێک سه‌لمانی فارسی گه‌شته‌
سه‌ره‌مه‌رگ و بانگی کردم و فه‌رمووی : وه‌ره‌ ئه‌و چوار ده‌رگایه‌ بکه‌ره‌وه‌
چونکه‌ ئه‌مڕۆ میوانانێکم دین نازانم له‌ چ ده‌رگایه‌که‌وه‌ دێنه‌ لام ئه‌وجا
داوای میسکی کرد و پێ ی ووتم که‌ جێگاکه‌ی بۆ بۆن خۆش بکه‌م که‌ سه‌یرم کرد وا دیم
گیانی ده‌رچووه‌ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌وتبێت .(ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌بو
نه‌عیم له‌ حیلیة دا گێڕایویه‌تیه‌وه‌)
وه‌ له‌ ریوایتیکی تر هاتووه‌
هه‌رله‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگی دا زۆر ئه‌گریا به‌کوڵ پێیان فه‌رموو : ئه‌وه‌ بۆ
ده‌گری ؟
ئه‌ی له‌یادت نایه‌ تۆ هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بوویت ؟ بیرت
نایه‌ته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا دا بوێت ؟ بۆ
به‌وشێوه‌یه‌ ده‌گریت ؟
فه‌رمووی : بۆئه‌وه‌ ده‌گریم که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا
فه‌رموویه‌تی : ئه‌بێ له‌م دوونیایه‌دا به‌قه‌د تێشوویی سوارێک خۆراک هه‌ڵبگرن
به‌ڵام ئێمه‌ زۆرمان هه‌ڵگرتووه‌،


(سبحان الله له‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌
سه‌ره‌نج بده‌ن‌ چۆن بیری کردۆته‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌ نه‌ ماڵی بوو نه‌ هیچ
ته‌نانه‌ت کۆیله‌ش بوو کاتی خۆی هه‌ر هه‌موو ژیانی به‌ هه‌ژاری به‌ڕێ کرد و وه‌
ئه‌م پیاوه‌ له‌ سێبه‌ری دره‌خته‌کاندا ده‌خه‌وت. ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 70 بۆ 80
ساڵێک بووه‌ وه‌ ده‌فه‌رموون له‌سه‌رده‌می عوسمانی کوڕی عه‌ففاندا له‌
مه‌دایین وه‌فاتی کردووه‌ به‌ڵام هه‌ندێک ریوایه‌تی جیاواز هاتووه‌ که‌
هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ساڵی 33ی کۆچی وه‌فاتی کردووه‌ هه‌ندێکیشیان ئه‌ڵێن ساڵی 36 ی
کۆچی وه‌فاتی کردووه‌ ..وه‌ وا پێده‌چێت له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵی یان که‌متر
هاتبێته‌ حیجاز...وه‌ ئه‌ڵێن له‌سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی خه‌تابدا سه‌ردانی
ئه‌صبه‌هانی کردووه‌ وه‌ برایه‌کیشی هه‌بووه‌ ناوی به‌شیر بووه‌ وه‌ کچێکی
هه‌بووه‌ له‌ ئه‌صبه‌هان وه‌ دوو کچی تریشی هه‌بووه‌ له‌ میسر وه‌ کوڕێکیشی
هه‌بووه‌ ناوی که‌ثیر بووه‌ )

سه‌عیدی کوڕی موسه‌ییه‌ب ده‌ڵێت سه‌لمان و عبد
الله کوڕی سه‌لام به‌یه‌ک گه‌یشتن یه‌کێکیان به‌وی تریانی ووت : ئه‌گه‌ر پێش من
چویته‌وه‌ خزمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار (واته‌ : ئه‌گه‌ر پێش من مردی) هه‌واڵم پێ
بده‌ که‌چیت لێ به‌سه‌رهاتووه‌
یه‌کێکیان وه‌فاتی کرد ئه‌وی تریان له‌خه‌ودا
بینی پرسیاری لێ کرد فه‌رمووی : موژده‌بێ و پشت











 الموضوع الأصلي : سه‌لمانی فارس // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
سه‌لمانی فارس , سه‌لمانی فارس , سه‌لمانی فارس , سه‌لمانی فارس , سه‌لمانی فارس , سه‌لمانی فارس
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ سه‌لمانی فارس ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة