2011-09-29, 14:29
رسالة بيانات كاتب الموضوع
هۆیسهرنهكهوتنی موسڵمانان چییه؟ المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: هۆیسهرنهكهوتنی موسڵمانان چییه؟
حه‌مزه به‌رزنجی سه‌رخستنی خوایی بۆ موسڵمانان به‌خشش و دیارییه‌كه خوای گه‌وره خۆی ده‌یبه‌خشێ به‌و كۆمهلاَنهی كه شیاون, وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا) الفرقان 31 بهلاَم ئه‌م سه‌رخستنه كه مه‌رج و بنه‌مای هه‌یه به نه‌بونی یه‌كێك له‌م بنه‌مایانه سه‌ركه‌وتن دواده‌كه‌وێت ئه‌ویش تا گرۆی موسڵمانان به‌خۆیاندا بچنه‌وه. په‌روه‌ردگار ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا كۆكردۆته‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (45) وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (46) وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (47))الانفال 45-47 واته: ئه‌ی گرۆی بڕواداران كاتێ ده‌گه‌ن به كۆمه‌ڵێك له بێبڕوایان و ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵیان : 1-سه‌قامگیربن و دامه‌زراوبن. 2-وه زۆر یادی خوای گه‌وره بكه‌ن تا سه‌ركه‌وتووبن. 3-وه به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ن. 4-وه دووبهرهك و په‌رته‌وازه مه‌بن گه‌رنا ده‌دۆڕێن و هه‌یبه‌ت و هێزتان نامێنێ. 5-وه ئارامگرن خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه. 6-وه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه مه‌بن (كه مه‌به‌ست بێباوه‌ڕه‌كانه) كه له ماڵه‌كانیان ده‌رچوون به فیزو ڕوپامایییهوهو به‌ربه‌ستی ڕێگای خوایان ده‌كرد. خوای گه‌وره‌ش ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. جا ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بنه‌مان پێویسته هه‌رده‌م له‌به‌رچاومان بن و پاشان بێ‌ئومێد نه‌بین له سه‌ركه‌وتنی خوایی كاتێ ده‌بینین موسڵمانان ته‌واو لاواز‌و بریندارن, چونكه له‌و كاتانه‌دا سه‌ركه‌وتنی خوایی وه‌ك گزنگی خۆری به‌ره‌به‌یان هه‌ڵدێت و دڕ به شه‌وه زه‌نگی زوڵم ده‌دات و چاوی هه‌وادارانی ڕۆشن ده‌كاته‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (حَتَّى إِذَا اسْتَيْئَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا..) يوسف/ 110 واته: هه‌تا كاتێ پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) بێ ئومێد بوون له وهلاَمدانهوهی گه‌له‌كه‌یان و زانیان كه به درۆخرانه‌وه ئا ئه‌و كاته سه‌رخستنی ئێمه‌یان پێده‌گات. بهلاَم پرسیارێك زۆرجار وه‌ك زه‌نگێك ده‌دات له هۆشی موسڵمانان و كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی توش نه‌بوبێت, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: بۆچی سه‌رناكه‌وین؟ بۆچی سه‌رخستنی خوایی دواكه‌وت؟ خۆ هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتنیش كه‌م تا زۆر له‌به‌رچاون, ئه‌بێ حیكمه‌تی ئه‌م دواكه‌وتنه چی بێت؟ جا وه‌رن با گوێ بگرین له سه‌ید قوتب(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) بزانین چۆن وهلاَمی ئه‌م حاڵه‌ته‌مان ده‌داته‌وه: سه‌ید ده‌فه‌رموێت:( ئه‌گونجێ سه‌ركه‌وتنی خوایی دوابكه‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سته‌میان لێكراوه‌و له ماڵ و حاڵی خۆیان وه‌ده‌رنراون به بێ هیچ هه‌ق و گوناهێك, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتوویانه "الله په‌روه‌ردگارمانه " جا ئه‌م دواكه‌وتنی سه‌رخستن و نه‌صره له‌به‌ر حیكمه‌تێكه كه خوای گه‌وره خۆی ویستی لێیه‌تی: ئه‌گونجێ دواكه‌وتنه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه بێ كه بناغه‌ی ئومه‌تی موسڵَمانان هێشتا كامڵ نهبوبێو پێ نهگهیشتبێو ووزه‌و تواناكانی كۆنهكردبێتهوهو خانه‌كانی نه‌خستبێته كار‌و هێزو خۆئاماده‌كارییه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌یان سه‌ركه‌وتنیان بداتێ هه‌ر زوو له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن, له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای پاراستنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان نییه. یان ئه‌گونجێ له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ تا ئوممه‌تی ئیماندار كۆتا هێزو ووزه‌یه‌ك كه هه‌یه‌تی بیبهخشێو هیچ كالاَیهكی خۆشه‌ویست و گرانبه‌ها نه‌هێڵێته‌وه ئیلا به ئاسانی له‌پێناوی خوادا سه‌رفی بكات. وهسهركهوتن دوا ده‌كه‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیماندار كۆتا هێزی خۆی تاقیبكاته‌وه‌و بۆی ڕوون ببێته‌وه كه ئه‌م هێزه‌ی ئه‌م هه‌یه‌تی به ته‌نهاو به‌بێ پاڵپشتی خوایی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات, به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن له‌لای خوای پهرهردگارهوه كاتێ داده‌به‌زێ كه كۆتا ووزه‌و تواناكان ببهخشرێو پاشان ده‌رئه‌نجامی كاره‌كه بدرێته ده‌ست خوای گه‌وره. وه له‌وانه‌یه دواكه‌وتنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له‌به‌رئه‌وه‌بێ تا نه‌ته‌وه‌ی ئیماندار په‌یوه‌ندی پته‌وتر بكات له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا, له كاتێكدا تووشی ئازار‌و ناڕهحهتیدێت و دهبهخشێو جگه له‌خوای گه‌وره هیچ پشتیوانێك نابینێته‌وه‌و جگه له‌و له كاتی ناڕه‌حه‌تیدا كه‌س شك نابات. جا ئه‌م په‌یوه‌ندییه یه‌كه‌م گرنتییه بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئیسلام دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتن ده‌به‌خشێ. ئه‌وكاته یاخی نابێت و لانادات له هه‌ق و دادپهروهریو ئه‌و خێر‌و چاكه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره به هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی پێبه‌خشیوون. وه له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ تا ئێستا ئومه‌تی ئیماندار له تێكۆشان و قوربانیدانیدا به‌ته‌واوی یهكلانهبووبێتهوه بۆ خوا‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی. وه له پێناوی به‌ده‌ست كه‌وتنی غه‌نیمه‌ت یان ده‌مارگیری یان ئازایه‌تی ده‌رخستن به‌رامبه‌ر دوژمنانی بجه‌نگێ, له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ جیهادكردن بۆ ئه‌و و له‌پێناوی ئه‌ودا بێت دوور له هه‌موو هه‌ستێكی تر كه تێكه‌ڵی ده‌بێت. جا پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) :پیاو هه‌یه بۆ ده‌مارگیری ده‌جه‌نگێ, هه‌یه له‌به‌ر ئازایه‌تی, هه‌یه له‌به‌ر ڕوپامایی, كامیان له‌پێناوی خوادایه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (هه‌ر كه‌سێك بجه‌نگێت له پێناوی ئه‌وه‌ی كه ووشه‌ی خوای گه‌وره به‌رزو بڵند بێت ئه‌وه له پێناوی خوادایه./رواه الشیخان. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن دواده‌كه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕو خراپه‌یه‌ی كه ئوممه‌تی ئیماندار دژی ڕاوه‌ستاوه‌و خه‌بات ده‌كات پاشماوه‌ی خێری هێشتا تێدایه. خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ خراپه‌كه‌ی لێجیابكاتهوه تا به ته‌نها به‌ره‌و تیاچوونی ببات و زه‌ڕه‌یه‌ك خێری تێكه‌ڵ نه‌بێت و به‌هه‌ده‌ر بڕوات. وه ئه‌گونجێ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و به‌تاڵه‌ی كه ئوممه‌تی ئیماندار دژی ده‌جه‌نگێ ناشرینی‌و ساخته‌یی به ته‌واوی بۆ خه‌ڵك ڕون نه‌بوبێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ئیمانداران سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ریدا ئه‌وا هه‌ندێ كه‌سی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو پێی پشتیوانی ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی كه هێشتا قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست نه‌بووه به‌خراپه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه به‌تاڵه‌و بێویستی لابردنی. ئه‌وكاته‌ش هه‌ر ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له ده‌رونی كه‌سانێكی بێ خه‌تادا كه هێشتا ڕاستیان بۆ ڕوون نه‌بوه‌ته‌وه ده‌مێنێته‌وه. جا خوای گه‌وره ویستی وایه ئه‌و باتڵه بمێنێته‌وه هه‌تا عه‌یب و عاری بۆ خه‌ڵكی ڕۆشن و به‌دیار ده‌كه‌وێت, تا دوای له‌ناوچوونی كه‌س داخ و په‌ژاره‌ی بۆ هه‌ڵنه كێشێ.. له‌وانه‌شه ئه‌و دواكه‌وتنه له به‌ر ئه‌وه بێ ئه‌و ژینگه‌یه هێشتا نه‌شیاوبێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و حه‌ق و خێر‌و دادپه‌روه‌ریه‌ی ئوممه‌تی ئیمانداران نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. جا ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا سه‌ربكه‌وێ ئه‌وا ژینگه‌كه به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و زه‌مینه‌ی مانه‌وه‌ی نامێنیێ, بۆیه خوای گه‌وره ململانێكه ده‌هێڵێته‌وه تا ده‌روونه‌كانی چوارده‌ور ده‌سازێنێ بۆ وه‌رگرتنی حه‌قی سهرخراوو مانه‌وه‌ی. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆرێك هۆكاری تر كه خوای گه‌وره خۆی ده‌یزانێ سه‌ركه‌وتن دوا ده‌كه‌وێت و زۆر قوربانی دهدرێو ئازاره‌كان چه‌ند جاره ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگرییه‌ی خوای گه‌وره له ئیماندارانی ده‌كات و له كۆتایشدا سه‌ركه‌وتنیان پێ ده‌به‌خشێ. سه‌ركه‌وتنیش چه‌ند ته‌كلیف و كارێكی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌یبه‌خشێ له‌پاشا هۆكارو بهجێهێنانهكانیو سازاندنی جه‌وی چوارده‌وری بۆ وه‌رگرتن و هێشتنه‌وه‌ی: (ولينصرن الله من ينصره ان الله لقوى عزيز. الذين ان مكناهم فى الارض اقاموا الصلاة واتو الزكاة وامروا بالمعروف ونهوا عن المنكر ولله عاقبه الامور)(الحج /40ـ41 جا به‌ڵێنی چه‌سپاوی بێ‌گومانی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه هه‌ركه‌سێ دینه‌كه‌ی سه‌ربخات سه‌ری ده‌خات, جا كوان ئه‌وانه‌ی دینی خوا سه‌رده‌خه‌ن ئه‌وا شایه‌نی سه‌رخستنی خوای به‌توانان كه هه‌ركه‌سێك ئه‌و پشتی بگرێت هه‌رگیز ژێرناكهوێت و نادۆڕێت
الموضوع الأصلي : هۆیسهرنهكهوتنی موسڵمانان چییه؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam