Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت

  
 
شاطر
 
  
ئه‌مه‌ (محمد)ه  درووی خودای له‌سه‌ر بێت Empty2010-11-24, 07:02
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
عبدالمجيدهه‌ريري

البيانات
عدد المساهمات : 39
تاريخ التسجيل : 02/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت   






ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت


له‌م ڕۆژگاره‌دا گاڵته‌كردن به‌خوداو ئايه‌ته‌كانی و(پێغه‌مبه‌ر د.خ)ه‌كه‌ی بوه‌ته‌ كارێكی ئاسان و ساده‌.
زۆربه‌ی زۆری ئه‌م گاڵته‌يه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ دێت كاتێك ئه‌م بێ باوه‌ڕانه‌ بانگه‌وازی دواكه‌وتوويی و ترسناكی و نه‌فامی ئاينی پيرۆزی ئيسلام ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌م ئايينه‌ به‌كه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نايه‌ت.
كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی نێت هه‌ڵده‌ده‌يته‌وه‌ ده‌بينی كه‌ به‌ گاڵته‌ كردن و وێنه‌ی ناشياو ڕازاونه‌ته‌وه‌ ،ئه‌مانه‌ش هه‌موو له‌ژێر ناونيشانی ئازادی بيرو ڕاو ،ئازادی ڕاده‌ربڕين هتد...........،يه‌كێك له‌م سته‌مكارانه‌ش ئه‌م كاريكاتێرسته‌ دانيماركيه‌ بێ فامه‌ بوو كه‌به‌م دواييانه‌ سوكايه‌تی به‌ خۆشه‌ويستمان كرد.
گه‌وره‌يی بۆخودا ئازادی وای لێهات سوكايه‌تی به‌ گه‌وره‌ترين دروستكراوی خوای مه‌زن بكرێت.
ئه‌مه‌ نيشانه‌ی ئه‌وه‌يه‌ كه‌ئه‌وان هيچ به‌ڵگه‌يه‌كی ئاشكراو ڕوونيان له‌سه‌ر لاوازی ئيسلام و كه‌م و كوڕيه‌كانی نيه‌ و ناتوانن ڕه‌خنه‌ له‌ قورئان بگرن ناچار به‌و وشه‌ بێ مانايانه‌ سوكايه‌تی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش نيشانه‌و به‌ڵگه‌ی مايه‌پوچيانه‌.
ئێمه‌ش مافی ئازادی ڕاده‌ربڕينمان هه‌يه‌ به‌ڵام ئێمه‌ تاهه‌تايه‌ وه‌كو ئه‌وان سوكايه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ركانی ئه‌وان وه‌كو(موسی)وه‌(عيسی)_سڵاوی خودايان_ له‌سه‌ر بێت ناكه‌ين،چونكه‌ هه‌موويان به‌ڕێزن و پێغه‌مبه‌ری خودای مه‌زنن.
به‌ر له‌هه‌موو شتێك با گوێبيستی ئه‌م ئايه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بين له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌و هاوشێوه‌كانيان(إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُهِينًا * وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا)الأحزاب: 57-58
واتا ( بێگومان ئه‌وانه‌ى ئازارى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌ده‌ن (مه‌به‌ست ئازاردانى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم) يان ئه‌وانه‌ى كه‌ هاوه‌ڵَ بۆ خوا بڕيار ده‌ده‌ن‏ و كوفر ده‌كه‌ن‏ و جوێنى پێ ده‌ده‌ن) خوا نه‌فرينى لێ كردون له‌ دنيا و قيامه‌تدا سزايه‌كى زۆر خه‌جاڵه‌ت‏ ئاوه‌رو سه‌رشۆڕِكه‌ريشى بۆ ئاماده‌كردوون، ( ئه‌وانه‌ش كه‌ ئازارى پياوانى ئيماندار و ئافره‌تانى ئيماندار ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ى تاوانێكيان ئه‌نجامدابێت، ئه‌وه‌ به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ بوختان‏ و گوناهو تاوانێَكى ئاشكرا ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ(بێگومان به‌سه‌ريانه‌وه‌ ناچێَت تۆڵه‌يان لێَ ده‌سێنرێَت).

ئه‌وان هه‌رچی بڵێن و بيكه‌ن له‌دژی خۆشه‌ويستمان ته‌نها خه‌ياڵه‌و هيچی به‌ڵگه‌داريان نيه‌،به‌ڵام ئێمه‌ باسی خوڕه‌وشته‌ جوان و پڕبه‌هانی ئه‌م سه‌روه‌ره‌ ده‌كه‌ن وه‌كو وه‌ڵام دانه‌وه‌يه‌ك بۆيان.،چونكه‌ ئه‌وان و گه‌و‌ره‌كانيشيان له‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌يان تێدا نيه‌،باسی ئه‌م ڕاستيانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ به‌ر 14سه‌ده‌ ئه‌و كه‌سه‌ باسی كردوه‌ كه‌ ئێوه‌ ناپاكانه‌ سوكايه‌تی پێ ده‌كه‌ن.
به‌‌و وڵاتانه ده‌ڵێين كه‌‌ شانازی به‌پێشكه‌وتنيان و دادپه‌روه‌ری و ديموكراتی و زانستيان ده‌كه‌ن ،و باوه‌ڕيان به‌دادپه‌روه‌ری و مافه‌كان هه‌يه‌ ئه‌و قورئانه‌ی ئێوه‌ سوكايه‌تی پێ ده‌كه‌ن ئه‌و يه‌كه‌م په‌رتوك بوه‌ كه‌باسی زانست و دادپه‌روه‌ری كردوه‌ ،ئه‌وان دوو پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌موو شارستانيه‌كن.
يه‌كه‌م وشه‌ی ئه‌م په‌رتوكه‌ پيرۆزه‌ كه‌به‌سه‌ر (پێغه‌مبه‌ر د.خ)هاتۆته‌ خواره‌وه‌ بريتی بوو له‌ وشه‌ی(اقرأ)ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌كی به‌هێزه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئيسلام ئاينی زانسته‌،دوايين وشه‌ش كه‌ دابه‌زيبێت وشه‌ی(لا يُظلمون)بوو ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی دادپه‌روه‌رێتی ئاينی ئيسلامه‌،كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئێستا شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وا خۆشه‌ويستمان به‌چه‌ندين سه‌ده‌ به‌پێشيان كه‌وتوه‌.
ئێوه‌ ده‌ڵێن كه‌گوايه‌ يه‌كه‌م كه‌س بوونه‌ باسی لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ مێژووی بونه‌وه‌رتان كردوه و شانازی ده‌كه‌ن ،به‌ڵام ئێمه‌ تكا ده‌كه‌ين ئه‌م ئايه‌ته‌ی خودای مه‌زن به‌باشی بخوێننه‌وه‌ كه‌بانگه‌وازێكی ئاشكرايه‌ بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌سه‌ر دروست بوونی بونه‌وه‌ر(قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنْشِئُ النَّشْأَةَ الْآَخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)العنكبوت: 20‌
واتا ( (ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)) پێيان بڵێ: با بگه‌ڕێن به‌ زه‌ويدا، ته‌ماشا بكه‌ن‏ و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته‌ دروستكراوانى به‌ديهێناوه‌، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌رله‌نوێ به‌رپايان ده‌كاته‌وه‌ (به‌ شێوه‌و شێوازێكى تر ئاسمانه‌كان‏ و زه‌وى و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه‌ كايه‌) به‌ڕِِاستى خوا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌يه‌.)،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌كه‌ بۆ گرنگی دانی ئيسلام به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ و بير كردنه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای بونه‌وه‌ر.
(پێغه‌مبه‌رمان د.خ)بناغه‌يه‌كی زانستی بۆ ديارده‌كانی بوونه‌وه‌ر وزانستی گه‌ردوون دانا ،كاتێك خه‌ڵكی ده‌يانگوت خۆر له‌به‌رمردنی ئيبراهيمی كوڕی(پێغه‌مبه‌ر د.خ)گيراوه‌ له‌وكاته‌دا خۆشه‌ويست فه‌رمووی(إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله تعالى لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته)رواه البخاري ومسلم.
واتا(خۆر و مانگ دوو نيشانه‌ی خودان له‌به‌ر ژيان و مردنی كه‌س ناگيرێن)ئه‌مه‌ وته‌ی پێغه‌مبه‌ری به‌زه‌يين له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌وا ئێوه‌ واتان ده‌زانی خۆر يان مانگ له‌به‌ر مردن يان له‌دايكبوونی فلان يا دۆڕانی ئه‌م جه‌نگه‌ گيراون.
كاتێك ئه‌وروپا ته‌ژی ببو له‌ فاڵگره‌وه‌و ئه‌ستێره‌ناسی ساخته‌ كه‌خه‌ڵكانێكی يه‌كجار زۆر باوه‌ڕيان پێ بوو ،له‌و كاته‌ خۆشه‌ويستمان سه‌ردانكردنی ئه‌م فێڵبازانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردوو فه‌رمووی(من أتى كاهناً أو عرافاً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد)رواه أحمد واتا(هه‌ركه‌سێك بچێته‌ لای فاڵچيێك يان كاهينێك و باوه‌ڕی كرد به‌وه‌ی پێی وت ئه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وايه‌ كه‌بێ باوه‌ڕ بێت به‌وه‌ی به‌سه‌ر محمد دا هاتۆته‌ خواره‌وه‌).
كاتێك ئێوه‌ گومانتان ده‌برد كه‌زه‌وی ڕاوه‌ستاوه‌و جوڵه‌ی نيه‌،له‌وكاته‌دا قورئانی پيرۆز ڕاستيێكی زانستی دوپات كرده‌وه‌ به‌وه‌ هه‌موو شتێك له‌ بونه‌ردا له‌ شوێنێكی دياركراوی خۆي دا ده‌سوڕێته‌وه‌ ،ئه‌م ڕاستيه‌ش تا ئه‌م دواييانه‌ نه‌بێت نه‌زانرا،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(وكل في فلك يسبحون) [يس: 40واتا(هه‌ريه‌كه‌يان له‌ خولگه‌ى تايبه‌تى خؤياندا مه‌له‌ ده‌كه‌ن‏ و به‌ ئاسانى ده‌سورِيَنه‌وه)‌.
سه‌رده‌مانێك ئه‌وروپا باوه‌ڕی به‌ خودای باران و خودای ڕه‌شه‌باو خودای بروسك و هتد........هه‌بوو ،له‌م كاته‌دا قورئانی پيرۆز بناغه‌يه‌كی زانستی بۆ هه‌ر يه‌ك له‌م دياردانه‌ دانا كه‌ تا ماوه‌يه‌ك به‌ر ئێستا كه‌س نه‌يزانيبوو،گه‌ر ويستتان ئه‌م ئايه‌ته‌بخوێننه‌وه‌(وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ)الحجر: 22 واتا ( (يه‌كيَك له‌ به‌خششه‌كانى خوا ئه‌وه‌يه‌) ئێمه‌ شنه‌بامان ناردووه‌ كه‌ پيتێنه‌رى رووه‌ك‏ و دارو دره‌خته‌، هه‌روه‌ها بارانمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ باراندووه‌ و ئێوه‌ى پىَ تێَراو ده‌كه‌ين (سه‌ره‌رِاى كشتوكاڵَ‏ و زينده‌وه‌ران) بێ ئه‌وه‌ى ئێوه‌ ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خيره‌ كردبێَت (ئێمه‌ له‌ ژێر زه‌ويدا بۆمان دابين كردوون، به‌هۆى كانى، ياخود بيره‌وه‌ ده‌ستتان ده‌كه‌وێت)

ئايا تا قورئان باسی نه‌كرد ئێوه‌ به‌ ئامێره‌كانتان كاريگه‌ري و ڕۆڵی شنه‌بايه‌كانتان له‌ پيتاندنی ڕوه‌ك و باراندنی بارانتان زانی بوو؟؟!!.

ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ئامێری ئه‌ندازه‌يی بۆ دروست بوونی بروسكتان ده‌ستكه‌وێت ،كه‌ تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌زانراو بوو ئه‌وا فه‌رموون ئه‌م فه‌رمايشته‌ی سه‌روه‌رمان بخوێننه‌وه‌ (ألم تروا إلى البرق كيف يمرُّ ويرجع في طرفة عين؟)رواه مسلم واتا(ئايا بروسك نابينن كه‌ له‌ چاوتروكانێك ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌)ئايا به‌ كامێرا ژماره‌ييه‌كانتان وێنه‌ی بروسكتان نه‌گرتوه‌ نه‌تان بينيوه‌ ئه‌م بروسكه‌ چۆن ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ،تاكو ئێستا هه‌روازاندرابوو بروسك ته‌نها ده‌ڕوات و ناگه‌ڕێته‌وه‌،به‌ڵام به‌ر له‌ 14سه‌ده‌ باسی كردوه‌.
بێ گومان(پێغه‌مبه‌ر د.خ)مان يه‌كه‌م مرۆڤ بووه‌ له‌ مێژوودا كه‌ له‌ڕێگای فه‌رمايشته‌كانيه‌وه‌ بانگه‌وازی لێكۆڵينه‌وه‌ی پزيشكی كردوه‌ كه‌ بوه‌ته‌ هۆكارێك بۆ بناغه‌ی پزيشكی سه‌رده‌م، خۆشه‌ويستمان ده‌فه‌رموێت(ما أنزل الله داء إلا أنزل له شفاءً) [رواه البخاري]. واتا خوای گه‌وره‌ هيچ نه‌خۆشيێكی دانه‌به‌زاندوه‌ تاكو ده‌رمانه‌كه‌يشی بۆداناوه.كه‌واته‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ هاندانێكی گه‌وره‌يه‌ بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ی پزيشكی،مرۆڤه‌كان دڵنيا ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا له‌ هه‌وڵدان سڵ نه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشيانه‌ی تاكو ئێستا بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه‌.
‌ئايا تا ئێستا به‌م مانايه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ت خوێندۆته‌وه‌؟؟!!.‌
ئه‌م فه‌رموده‌ دوپاتی هه‌موو ده‌رمانێك ده‌كاته‌وه‌ واتا مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌دوای ده‌رمان دا بگه‌رێت ده‌يدۆزێته‌وه‌ ،ئايا زاناكانتان له‌لێكۆلينه‌وه‌كانيان ڕه‌چاوی ئه‌م فه‌رمايشته‌يان نه‌كردوه‌؟ كاتێك ئێوه‌ بڕواتان وابوو زۆرێك نه‌خۆشی چاره‌سه‌ريان نيه.

(پێغه‌مبه‌رمان د.خ) يه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌باسی ته‌ونی بونه‌وه‌ری كردوه‌ cosmic web به‌ ئايه‌تی(والسماء ذات الحُبُك) الذاريات: 7 واتا ( سويَند به‌ ئاسمانى خاوه‌ن ته‌ون و ريَگه‌و ڕێك و پێك‏ و ڕازاوه‌.)
خۆشه‌ويستمان(محمد د.خ)
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌سه‌دان به‌ڵكو هه‌زاران ڕاستی زانستی ڕوونكراوه‌ی سه‌رده‌می ده‌ژمێرين،كه‌هه‌موويان له‌ قورئانی پيرۆزو فه‌رمايشته‌كانی(پێغه‌مبه‌ر د.خ)بوونيان هه‌يه‌،ئايا به‌ر له‌وه‌ی بزانن ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ كێ يه‌ ده‌تانه‌وێت شتێك له‌م باره‌وه‌ بخوێننه‌وه‌وه ‌؟ئه‌و ئه‌وكه‌سه‌يه‌ كه‌وا خودای گه‌وره‌ به‌ (رحمةللعالمين)باسی كردوه‌،بۆيه‌ تكامان وايه‌ له‌هه‌موو كه‌سانه‌ی گوێچكه‌كانيان له‌هه‌مبه‌ر ڕاستی دا كه‌ڕه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كان نه‌گرن چونكه‌ به‌خۆيان كه‌ڕن خۆشی ئه‌م ده‌نگه‌ نازانن،وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ڕاستيه‌كان دا كوێرايه‌تی له‌چاويان داهه‌يه‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر وێنه‌ جوانه‌كان چونكه‌ چاويان جوانيه‌كان نابينن،ئه‌وكه‌سانه‌ش كه‌وا هه‌ڵاماته‌يان هه‌يه‌ ڕه‌خنه‌ له‌بۆنه‌خۆشه‌كان مه‌گرن.
له‌كورده‌واري خۆمان به‌يه‌كچواندنێكی يه‌كجار جوان هه‌يه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌هه‌مبه‌ر ڕاستيه‌كان دا ناڕاستن كه‌بريتي يه‌ له‌وه‌ی:
قالۆچه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌شتايی ته‌نها به‌بۆنی پيسايی و پاشماوه‌ی گيانله‌به‌ران قه‌ڵه‌و ده‌بن واتا هه‌موو هيوايه‌تيان بۆنی پيساييه‌،ئه‌گه‌ر تۆ بچيت شوشه‌ گوڵاوێك به‌سه‌ريان دابڕێژی يه‌كسه‌ر بێ هۆش ده‌بن و ناتوانن به‌ڕێگادا بڕون،كه‌واته‌ بێ باوه‌ڕه‌كانيش وه‌ك قالۆچه‌وان به‌شتی چاك و ڕێگای چاك بێ هۆش ده‌بن و لاساری ده‌كه‌ن،به‌ڵام به‌ بێ باوه‌ری و بڕوا نه‌بوون به‌ئيسلام قه‌ڵه‌و ده‌بن

وێنه‌ی (پێغه‌مبه‌ر د.خ)و كه‌سايه‌تيه‌ به‌رزه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند بێ باوه‌ڕان هه‌وڵی ناشرين كردنی بده‌ن ئه‌وا تاهه‌تايه‌ وه‌كو ڕۆژی ڕۆشن به‌‌دره‌وشا‌وه‌يی ده‌مێنێته‌وه‌،فه‌رمايشته‌ پيرۆزه‌كانی(پێغه‌مبه‌ر د.خ)به‌ شيرينترين وته‌ ده‌مێننه‌وه‌ ،هه‌رچه‌ند بێ باوه‌ڕان له‌دژي دا هه‌وڵی ناپاكانه‌ی خۆيان بده‌ن،هه‌روه‌ها ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌كانی قورئانيش ‌نوری خودان وهه‌رچه‌ند بێ باوه‌ڕان به‌ فوی ده‌مه‌ گڵاوه‌كانيان هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی بده‌ن هه‌ر به‌گه‌شاوه‌يی ده‌مێننه‌وه‌ ،خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت﴿يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ * هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ﴾التوبة: 32-33
واتا(ئه‌وانه‌ به‌‏و بير‏وباوه‌رِه‌ پووچانه‌يانه‌وه‌) ده‌يانه‌وێت نوورو ئاينى خوا به‌قالَه‌ى ده‌ميان بكوژێننه‌وه‌‏ و خامۆشى بكه‌ن (به‌لاَم خه‌يالَيان خاوه‌) خوا ناهێڵێت ئاواتيان بێته‌ دى و هيچ شتێكى ترى ناوێت جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت ئاين و نوورى خۆى سه‌ربخات و نوورى خۆى ته‌وا‏و بكات ‏و ده‌ري بخات، هه‌رچه‌نده‌ كافر‏و بێَ باوه‌رِان پێى سه‌غلَه‌ت ‏و دڵَته‌نگ بن،هه‌ر ئه‌و زاته‌ بۆيه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى هاورِىَ له‌گه‌ڵَ هيدايه‌ت‏ و ڕێنموويى‏ و ئايينى ڕاست‏ و دروستدا ڕه‌وانه‌ كردووه‌ تا سه‌رى بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه‌‏ و ئاينه‌كانى تردا، هه‌رچه‌نده‌ موشريك ‏و هاوه‌ڵگه‌ران پێى سه‌غلَه‌ت ‏و دڵته‌نگ بن)
خوايه‌ گيان تۆ له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ‌له‌هه‌موويان به‌هێزتری،هه‌روه‌ها تۆ له‌هه‌موويان باڵا ده‌ست تری ئه‌گه‌ر ڕێنمۆيی ئه‌وان چاكتره‌ ڕێنمۆييان بكه‌ بۆ ئايينی ئيسلام ،ئه‌گه‌ر نا ئوا به‌ده‌سته‌ڵاته‌ له ‌بن نه‌هاتوه‌كه‌ت وه‌ڵاميان بده‌وه‌ و لێپرسينه‌وه‌ی خۆتيان له‌گه‌ڵ ئه‌وان و پشتوپه‌ناكانيان دا بكه‌ تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌قورئانی پيرۆزدا فه‌رمووته‌(إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُهِينًا) [الأحزاب: 57].
واتا ( بێگومان ئه‌وانه‌ى ئازارى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌ده‌ن (مه‌به‌ست ئازاردانى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم) يان ئه‌وانه‌ى كه‌ هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕيار ده‌ده‌ن‏ و كوفر ده‌كه‌ن‏ و جوێنى پێ ده‌ده‌ن) خوا نه‌فرينى لێ كردون له‌ دنيا و قيامه‌تدا سزايه‌كى زۆر خه‌جاڵه‌ت‏ ئاوه‌رو سه‌رشۆرِكه‌ريشى بۆ ئاماده‌كردوون.)
هه‌روه‌ك خودای گه‌وره‌فه‌رموويه‌تی ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ پێيان ده‌ڵێين(قُلِ اسْتَهْزِئُوا إِنَّ اللَّهَ مُخْرِجٌ مَا تَحْذَرُونَ....)واتا (پيَيان بڵێ: گالَته‌ بكه‌ن! بێگومان ئه‌وه‌ى لێى ده‌ترسن خوا هه‌ر ئاشكراى ده‌كات (بۆ خؤتان و بۆ خه‌ڵَكيش).


وه‌ڕگێڕانی له‌ عه‌ره‌بيه‌وه‌(عبدالمجيد هه‌ريری)

به‌پێنوسی ئه‌ندازيار(عبد الدائم الكحيل)

س_مجلة الابتسامه‌







 الموضوع الأصلي : ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدهه‌ريري




 

  
ئه‌مه‌ (محمد)ه  درووی خودای له‌سه‌ر بێت Empty2010-12-24, 05:30
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
أحمد عماد أحمد

البيانات
عدد المساهمات : 36
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت   






:oops:
:)






 الموضوع الأصلي : ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: أحمد عماد أحمد




 

  
ئه‌مه‌ (محمد)ه  درووی خودای له‌سه‌ر بێت Empty2010-12-31, 11:48
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت   






🐰






 الموضوع الأصلي : ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت , ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت , ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت ,ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت ,ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت , ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ئه‌مه‌ (محمد)ه درووی خودای له‌سه‌ر بێت ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة