Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه

  
 
شاطر
 
  
سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه Empty2011-10-03, 08:11
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه   






پيغه‌مبه‌رمان
(صلي الله عليه‌ وسلم) ده‌فه‌رمويت:( عَليكُم بقيام الليل، فإنه دأبْ
الصالحين قبلكم، وقٌربةٌ إلى الله تعالى، ومنهاةٌ عن الإثم، وتكفير للسيئات
ومطردةٌ للداء عن الجسد). له‌م فه‌رمووده‌ پيرؤزه‌ي سه‌روه‌رمانه‌وه‌
گرنگيي و سووده‌كاني شه‌ونويژمان چ له‌ رووي ئيمانيي، چ له‌ رووي
ته‌ندروستييه‌وه‌ بةده‌رده‌كه‌ويت، بؤيه‌ له‌م ليكؤلينه‌وه‌يه‌دا سووده‌
ته‌ندروستييه‌كاني شه‌ونويژ ده‌خه‌ينه‌روو:

خه‌و
به‌شيكي گه‌وره‌ي ژياني مرؤف پيكده‌هينيت‌و پيويستي مرؤف بة خه‌و به‌پيي
ته‌مه‌ن ده‌گؤريت، له‌ سه‌ره‌تاي ته‌مه‌ندا نزيكه‌ي 18 كاتژمير ده‌بيت، له‌
لاويدا نزيكه‌ي 8 كاتژمير‌و دواتر نزيكه‌ي 6-7 كاتژمير ده‌بيت. خه‌و
ده‌كريت به‌ دوو قؤناغي سه‌ره‌كييه‌وه‌: • قؤناغي نه‌بووني جوله‌ي خيراي
چاو: ئه‌م قؤناغه‌ش له‌سه‌ره‌تاي نووستنه‌وه‌، نزيكه‌ي 90 خوله‌ك
ده‌خايه‌نيت. • قؤناغي جوله‌ي خيراي چاو: به‌وه‌ جياده‌كرؤته‌وه‌، كه‌ چاو
به‌خيرايي ده‌جوليت. قؤناغي يه‌كه‌م ده‌كريت به‌ چوار پله‌وه‌: پله‌ي
يه‌كه‌م: نزيكه‌ي له‌ 2% - 5%ي خه‌وي شه‌و پيكده‌هينيت‌و مرؤف له‌ نيوان
خاوبوونه‌وه‌‌و به‌ئاگاييدايه‌‌و زؤر به‌ ئاساني به‌خه‌ر ديت، هه‌نديك جار
نكولي له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نوستبيت. وه‌ك ئه‌وه‌ي له‌ كاتي سه‌يركردني
ته‌له‌فزيوندا بؤ چه‌ند چركه‌يه‌ك، يان خوله‌كيك خه‌و ده‌يباته‌وه‌. پله‌ي
دووه‌م: نزيكه‌ي له‌ 45% -55%ي خه‌و پيكده‌هينيت، له‌م قؤناغه‌شدا مرؤف به‌
ئاساني له‌ كاتي بووني هه‌ر ده‌نگه‌ ده‌نگيكدا به‌ ئاگاديته‌وه‌. پله‌ي
سييه‌م و چواره‌م: كه‌ پييان ده‌لين خه‌وي شه‌پؤلي خاو، يان له‌سه‌رخؤ.
نزيكه‌ي له‌ 10% - 23%ي خه‌و پيكده‌هينيت، له‌م قؤناغه‌دا مرؤف به‌ئاساني
به‌ئاگا نايه‌ت، خه‌و قورس ده‌بيت و زينده‌چالاكييه‌كاني له‌ش
خاوده‌بنه‌وه‌و پله‌ي گه‌رمي له‌ش داده‌به‌زيت، شه‌پؤله‌كاني ده‌لتا
به‌ده‌رده‌كه‌ون و له‌ 50% زياتري له‌ قؤناغي چواردا ده‌بيت.

قؤناغي
دووه‌م (قؤناغي جوله‌ي خيراي چاو) ئه‌م قؤناغه‌ نزيكه‌ي له‌ 20%- 25% ي
خه‌و پيكده‌هينيت‌و قؤناغي خه‌وي قورسه‌ و ماسولكه‌كان له‌ باري پشوو دان،
به‌لام ميشك زؤر چالاكه‌ و بريكي زؤر خويني بئ ده‌چيت و پله‌ي
گه‌رمييه‌كه‌ي به‌رزده‌بيته‌وه‌. ئه‌م قؤناغه‌ به‌وه‌ جياده‌كريته‌وه‌، كه‌
مرؤف تيدا (جه‌سته‌يه‌كي ئيفليج و ميشكيكي به‌ ئاگا)ي هه‌يه‌. له‌ سئ
يه‌كي يه‌كه‌مي شه‌ودا زياتر قؤناغي يه‌كه‌مي خه‌و هه‌يه‌ و له‌ سئ يه‌كي
كؤتايي شه‌ودا زياتر قؤناغي دووه‌م هه‌يه‌، له‌ ماوه‌ي 8 كاتژمير خه‌ودا
نزيكه‌ي (4 - 5) جار ئه‌م سوره‌ دووباره‌ ده‌بيته‌وه‌، واته‌
گؤرانكارييه‌كاني جه‌سته‌ زياتر له‌ سئ يه‌كي كؤتايي شه‌ودا رووده‌ده‌ن.
گرنگترين سووده‌كاني شه‌ونويژ: • كاريگه‌ري له‌سه‌ر سيستمي به‌رگري:
دله‌راوكئ‌ و فشار ده‌بنه‌ هؤي وروژاندني ژيرلانكه‌ رژين، كه‌ ئه‌ميش
كارده‌كاته‌ سه‌ر رژيني سه‌ر گورچيله‌ و ده‌بيته‌ هؤي زؤرده‌رداني ماده‌ي
كؤرتيزؤل، ئه‌ميش كاريگه‌ريي گه‌وره‌ي له‌سه‌ر جه‌سته‌، به‌ تايبه‌ت سيستمي
به‌رگري هه‌يه‌، كه‌ رئ له‌ رؤيشتني خرؤكه‌ سپييه‌كان بؤ شويني هه‌وكردن
ده‌گريت (واته‌ ئه‌و شوينه‌ي كه‌ ته‌ني بياني تيدايه‌)، هه‌روه‌ها ده‌بيته‌
هؤي كه‌متر رژاندني ماده‌ي لايزؤزايم، كه‌ بكوژي به‌كتريايه‌ و كار
ده‌كاته‌ سه‌ر چالاكيي (ماكرؤفه‌يج)، كه‌ يه‌كيكه‌ له‌ خرؤكه‌ سپييه‌
گه‌وره‌كان و ئه‌ركي سه‌ره‌كيي قوتداني ته‌نه‌كانه‌. دياره‌ نويژكردن
ده‌بيته‌ هؤي ئارامي و هيمني ده‌روون (الا بذكر الله تطمئن القلوب)،
به‌مه‌ش مرؤف له‌ فشار رزگاري ده‌بيت، سيستمي به‌رگري به‌ توانايه‌كي
باشه‌وه‌ كارده‌كات، له‌ نه‌خؤشي به‌دوور ده‌بيت‌و گه‌ر توشيشي بوو ئه‌وه‌
زوو چاكده‌ب?ته‌وه‌. گؤرانكارييه‌كاني سئيه‌كي كؤتايي شه‌و:

گؤرانكارييه‌كاني
كؤئه‌ندامي سوران: به‌رزبوونه‌وه‌ي په‌ستاني خوين و ناريكيي له‌ ليداني
دلدا: دياره‌ گه‌ر مرؤف له‌ خه‌وهه‌لسا و به‌ زكرو نويژكردن دلي خؤي ئاودا،
ئه‌وا له‌به‌رزبوونه‌وه‌ي په‌ستاني خوين‌و ناريكيي ليداني دل به‌دوور
ده‌بيت، به‌هؤي ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌ سنگه‌ كوژئ و جه‌لته‌ به‌دوور ده‌بيت.

گؤرانكارييه‌كاني
كؤئه‌ندامي هه‌ناسه‌: زيادبووني ژماره‌ي هه‌ناسه‌ له‌ خوله‌كيكدا و
ناريكيي له‌ هه‌ناسه‌داندا، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ي جووله‌ي ئه‌و
كوركانه‌ي بؤرييه‌كاني هه‌وايان ناوپؤش كردوه‌، كه‌ به‌رپرسيارن له‌ ريگرتن
له‌ كؤبوونه‌وه‌ي تؤزو به‌كتريا له‌ سييه‌كاندا. هه‌روه‌ها
ته‌سكبوونه‌وه‌ي بؤرييه‌كاني هه‌واو زيادبووني ده‌ردراوه‌كاني ناوپؤشي بؤري
هه‌واو سييه‌كان. بؤيه‌ ئه‌وانه‌ي كه‌ نه‌خؤشي ره‌بؤ يان هه‌يه‌ له‌
سئيه‌كي كؤتايي شه‌ودا زياتر ئه‌گه‌ري نه‌وبه‌يان هه‌يه‌، به‌ به‌راورد به‌
سئيه‌كي يه‌كه‌مي شه‌و. هه‌روه‌ها گه‌ر مرؤف ده‌ستنوئژي گرت و ئاوي
له‌ده‌مي داو به‌لووت ئاوي هه‌لمژي و كرديه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌،كه‌ پئي
ده‌گوتريت "استنشاق"، ئه‌وا به‌شئكي زؤر له‌و مادده‌ زيانبه‌خشانه‌
ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ هه‌وكردني سييه‌كان و گيرفانه‌ هه‌واييه‌كاني لوت
به‌دوور ده‌بئت.

گؤرانكارييه‌كاني
كؤئه‌ندامي هه‌رس: له‌ كاتي خه‌وتندا به‌ تايبه‌تي له‌ قؤناغي خئراي چاودا،
ترشه‌لؤكي گه‌ده‌، به‌هؤي ده‌رداني هه‌ردوو ترشي (هايدرؤكلؤرايد و
گاسترين)ه‌وه‌، زؤر ده‌بئت و ده‌گاته‌ لوتكه‌. به‌ له‌خه‌وهه‌لساني مرؤف
له‌و قؤناغه‌دا، بؤي رژاني ئه‌و ترشه‌ كه‌م ده‌بئته‌وه‌، به‌مه‌ش گه‌ده‌و
دوانزه‌ گرئ له‌ هه‌وكردن و برينداري به‌دوور ده‌بن. هه‌روه‌ها ترشي ناو
گه‌ده‌ ناگه‌ريته‌وه‌ بؤ سورئنچك، كه‌زؤرجار ده‌بئته‌ هؤي برينداربوون و
هه‌وكردني سورئنچك. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ خه‌ويش، ئه‌و خه‌وانه‌ي له‌
قؤناغي يه‌كه‌مي خه‌ودا ده‌بينرئن، زؤربه‌ي وه‌بير نايه‌نه‌وه‌، به‌لام
ئه‌و خه‌وانه‌ي له‌ قؤناغي دووه‌مدا ده‌بينرئن، زؤربه‌يان دئنه‌وه‌ ياد،
گه‌ر ناخؤش بن مرؤف بئزار ده‌كه‌ن و تووشي هه‌ناسه‌ ته‌نگي و خيرا لئداني
دل و ترسي ده‌كه‌ن.

له‌ ئه‌بو
هوره‌يره‌وه‌ (ره‌زاي خواي لئبئت) ده‌ليت: پئغه‌مبه‌ر (درودي خواي له‌سه‌ر
بئت) فه‌رمويه‌تي: (يعقد الشيطان على قافية رأس أحدكم إذا هو نام ثلاث
عُقَدْ يضرب على كل عُقْدَة :عليك ليل طويل فارقد، فإن استيقظ فذكر الله
انحلت عُقْدة، فإن توضأ انحلت عُقْدة، فإن صلى انحلت عُقَدُهُ كلها فأصبح
نشيطاً طيب النفس، وإلا أصبح خبيث النفس كسلان) (رواه البخاري ومسلم).
واته‌: (كاتئك ده‌خه‌ون، شه‌يتان له‌سه‌ر سه‌رتان سئ گرئ ده‌دات و له‌سه‌ر
هه‌ر گرئيه‌ك ده‌لئت شه‌وئكي درئژت هه‌يه‌ راكشئ هه‌ر كاتئك له‌خه‌وهه‌لسان
و زكري خواتان كرد گرئيه‌ك ده‌كرئته‌وه‌، گه‌ر ده‌ستنوئژتان گرت گرئيه‌كي
تر، گه‌ر نوئژتان كرد هه‌موو گرئكان ده‌كرئنه‌وه‌، به‌مه‌ش چالاك و ده‌روون
دروست ده‌بن، ئه‌گه‌ر نا ته‌مه‌ل و ده‌روون پيس ده‌بن.

ئه‌مانه‌ي خواره‌ش هه‌ندئك ئايه‌تن، كه‌ باس له‌ گرنگيي و خؤري شه‌ونوئژ ده‌كه‌ن:
خواي
گه‌وره‌ له‌ سوره‌تي (الاسرا‌ء)دا ده‌فه‌رموئت: (وَمِنَ اللَّيْلِ
فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا
مُّحْمُودًا) (الإسراء: 79). واته‌ (له‌به‌شئكي شه‌وگاردا خؤت به‌
ده‌وركردنه‌وه‌ي قورئانه‌وه‌ ماندووبكه‌ له‌ شه‌ونوئژدا، كه‌ زياده‌
ئه‌ركئكه‌ له‌سه‌ر تؤ، ئه‌ي پئغه‌مبه‌ر بؤ ئه‌وه‌ي په‌روه‌ردگارت بتخاته‌
شوئن و جئگه‌ي به‌ريزه‌وه‌، كه‌ تيايدا سوپاسكراوبيت. هه‌روه‌ها خواي
به‌خشنده‌ ده‌فه‌رموئت:(تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنِ المَضَاجِعِ يَدْعُونَ
رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ . فَلا
تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّا أُخْفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا
كَانُوا يَعْمَلُونَ) (السجدة: 16 ، 17). (ئه‌و ئيمانداره‌
به‌خته‌وه‌رانه‌) نئوانيان له‌گه‌ل راكشان خؤش نييه‌، له‌ جئگه‌و رؤگه‌ي
گه‌رم و نه‌رمدا (واته‌ به‌ نوئژو خواپه‌رستي به‌شئكي شه‌و ده‌به‌نه‌ سه‌ر)
هه‌ميشه‌ نزاو پارانه‌وه‌يان روو به‌ په‌روه‌ردگاريانه‌ له‌ خه‌شم و قين و
دؤزه‌خ ده‌ترسن، ئاواتي ره‌زامه‌ندي و به‌هه‌شتيان هه‌يه‌ و له‌و رزق و
رؤزي و و زانيارييانه‌ي پئمان به‌خشيوون ده‌به‌خشن. جا هيچ كه‌س له‌و
به‌خته‌وه‌رانه‌ نازانئت چي بئ هه‌لگيراوه‌ و شاراوه‌ته‌وه‌ له‌
نازونيعمه‌تي جؤراوجؤر لاي په‌روه‌ردگاري ، كه‌ چاوان پئي گه‌ش ده‌بنه‌وه‌ و
به‌ ديتني شاد ده‌بن ، له‌ پاداشتي كاروكرده‌وه‌ي چاك و پاكياندا كه‌
ئه‌نجاميان داوه‌).

هه‌روه‌ها( له‌
ئايه‌تي 1-6 سوره‌تي المزمل)دا ده‌فه‌رموئت: (يا أَيُّهَا المُزَّمِّلُ .
قُمِ اللَّيْلَ إلاَّ قَلِيلاً . نِّصْفَهُ أَوِ انقُصْ مِنْهُ قَلِيلاً .
أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ القُرْآنَ تَرْتِيلاً . إنَّا سَنُلْقِي
عَلَيْكَ قَوْلاً ثَقِيلاً. إنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا
وَأَقْوَمُ قِيلاً . (المزمل: 1 -6) واته‌ (ئه‌ي ئه‌و كه‌سه‌ي خؤت
داپؤشيوه‌، شه‌و هه‌سته‌ نوئژ بكه‌، مه‌گه‌ر كه‌مؤكي نه‌بئت، نيوه‌ي، يان
كه‌متر له‌ نيوه‌ي كه‌م بكه‌ره‌وه‌، ياخود زياتري بكه‌و به‌ وردي و
له‌سه‌رخؤ ده‌وري قورئان بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ به‌ راستي ئيمه‌ فه‌رمووده‌و
گوفتاريگي سه‌نگين داده‌به‌زئنينه‌ سه‌رت به‌ راستي خؤ پئگه‌ياندن له‌
شه‌ودا قورستره‌ له‌رووي كرداره‌وه‌و و باشتره‌ له‌رووي ره‌فتاره‌وه‌

بةداخةوة
زؤر كةس بئ ئاگان لة سوودو باداشتي شةو نوئژ تا سعات 3 ي شةو لة ناو جات و
رومه بئ كةلكةكانن بس خةريكي گالته و قسةي بئ مانان كةچي نازانن هةموو
كردةوةكانيان رؤژ لةدواي رؤژ تؤمار دةكرئيت .. دانيشة تا بةربةيان بةلام
شةوت رووناك بكة ئةگةر بة 2 ركعةت سونة تيش بيت







 الموضوع الأصلي : سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه , سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه , سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه ,سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه ,سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه , سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ سووده‌كاني شه‌ونوێژ له‌ رووي ته‌ندروستييه‌وه ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة