2010-12-26, 03:31
رسالة بيانات كاتب الموضوع
فه‌توایه‌ك به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زایینییه‌وه المعلومات الكاتب:
اللقب:
عضو نشيط
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 134 تاريخ التسجيل : 24/10/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: فه‌توایه‌ك به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زایینییه‌وه
فه‌توایه‌ك به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زایینییه‌وه به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان فه‌توایه‌ك به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زایینییه‌وه: ئاهه‌نگێران – به هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه – كه‌له‌ئیسلامدا جێی نه‌بوبێته‌وه، حه‌رام و یاساغه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا ... قل یا أهلَ الكِتابِ تَعالَوْا إلی كَلِمَة‌ٍ سَوا‌ءٍ بَیْنَنا وَ بَیْنَكُمْ الا نَعْبُدَ الا اللهَ وَ لانُشْرِكَ بِهِ شَیْئا وَلاێتَخِذَ بَعْضُنا بَعْضاً أرْباباً مِنْ دونِ الله فَإِنْ تَوَلوا فَقولوا اشْهَدوا بِأَنا مُسْلِمون آ‌ل عمران/ 64 * به‌رله‌وه بچینه ناو باسه‌كه‌وه ، ده‌بێ بزانین كه‌له‌دایكبوون وژیانی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان – له‌ئاده‌مه‌وه بۆ خاته‌م دروودیان له‌سه‌ر بێت – لای ئیسلام و موسوڵمانان پیرۆز‌و نرخێنراوه ، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری په‌یامێكی خوایی بووه بۆ ئیصلاح وچاكسازیی نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیی و بێ ئۆقره بووه به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانیان . * وه هه‌ریه‌كه‌یان به راست و ره‌وان بوون و تاك و ته‌نیایی خوای بۆ خه‌ملاَندوون ، ئه‌وانیش بوویانه قبوڵیان كردووه‌و ته‌سلیم بووه، بووشیانه هه‌ر چه‌له‌حانێ و ده‌مبازی و قڕه قڕی بووه، هه‌تا خواش سزا‌و جه‌زره‌به‌ی داون و كردوونی به په‌ندو عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆیان. * لای موسڵمانان هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك نیه له‌نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كاندا – وه‌ك ئه‌وه كه‌پێغه‌مبه‌رن – وه ئیمان و باوه‌ڕیان به هه‌مووان هه‌یه، وه‌كو ده‌فه‌رموێ: قولوا آ‌منا بالله وما أنزل إلینا وما أنزل إلی إبراهیم وإسماعیل وإسحاق ویعقوب والأ‌سباط وما أوتی النبیون من ربهم لانفرق بین أحد منهم ونحن له مسلمون به‌قه‌ره /136، واته: بڵێن: ئه‌ی ئیمانداران! ئێمه باوه‌ڕمان به‌خواو به‌و په‌یامه هێناوه داه‌به‌زێنراوه بۆمان (قورئان) و به‌و (صحوف)ـانه‌ش بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی هاتوون ، وه به‌و په‌یامه‌ش به مووسا و به‌عیسا دراوه ، به‌وه‌ش به‌پێغه‌مبه‌ره‌كانی تردراوه له‌لایه‌ن خواوه‌ندیانه‌وه ، وه ئێمه له‌ناو هیچ كامێكیاندا فه‌رق وجیاوازی ناكه‌ین و گوێرایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانی خواین ؛ دینی ئیسلام – كه‌كۆتا ئایينی ئاسمانیه‌و كورته‌و پوخته‌ی هه‌موانه‌و ، جگه له‌وه‌ش په‌یامێكی هه‌تا هه‌تایی‌یه- گشت ئه‌ندام ورۆڵه‌كانی له سه‌ر برایه‌تیی و ته‌بایی و یه‌كتر خۆشویستن په‌روه‌رده ده‌كات ، له‌سه‌ر ته‌وحید و ئولوهیه‌ت و ربووبیه‌تێكی راسته‌قینه تێده‌گه‌یه‌نێت ، له‌سه‌ر ئیمان ورێز بۆهه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێ هیچ فه‌رق وسوونێك له نێوانیاندا, له سووره‌تی ئالی عیمران: ئایه‌تی (84- 85 ) یشدا هاتووه: قل آ‌منا بالله وما أنزل علینا وما أنزل علی إبراهیم وإسماعیل وإسحاق و یعقوب والأ‌سباط وما أوتی موسی وعیسی والنبیون من ربهم لا نفرق بین أحد منهم ونحن له مسلمون* ومن یبتغ غیرالإسلام دینا فلن یقبل منه وهو فی الآخرة من الخاسرین ، ده‌كرێ هه‌ندێ له‌پێغه‌مبه‌ران ماندووتر بووبن و پتر توشی ئازار‌و بێزار بووبن و به( أولوالعزم ) ناویان هاتووه له قورئاندا ، جا له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌شێ هێندێكیان لای خوا سه‌رخرابن له رێز‌و پله‌دا: تلك الرسل فضلنا بعضهم علی بعض منهم من كلم الله.. سووره‌تی( به‌قه‌ره: 253). دینی ئیسلامی پیرۆز پێغه‌مبه‌ران گشت به‌پێغه‌مبه‌ری خوا داده‌نێ‌و، ئیمانیشی به‌تاكه تاكه‌یان فه‌رزكردووه‌و، سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتووه‌كانیان به برای موسڵمانان داده‌نێت، وه له‌گه‌لێ ئایه‌تی قورئاندا داوای ئاخافتن وحیواریان لێده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامه‌كانی خوا‌و وه‌لانانی هه‌ركێشه‌و نیزاعێكی نێوانیان ، به‌ڵێ له‌دایكبوونی هه‌رپێغه‌مبه‌رێك له‌پێغه‌مبه‌ران- سلاَویان لێ‌بێت- سه‌ركه‌وتن وژیانه‌وه‌یه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه، وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه پێویسته موسڵمانان شوكرانه بژێریی خوا بكه‌ن به عیباده‌ت و خوا په‌رستیی وپتر روو له خوا كردن ، نه‌ك به ئاهه‌نگ وفیستیڤاڵ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كاری ناشه‌رعیی و گوناح وتاوانی تێدا حه‌لاَڵ بكرێت، وه‌كو ئێستا كه به‌ناوی له‌دایكبوونی (عیسا) پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌زاران میهره‌جانات وئیحتیفالات ده‌به‌سرێ و، هه‌زاران هه‌زار جۆر تاوان وگوناحی تێدا ده‌كرێت: عاره‌قخواردنه‌وه‌و تێكه‌ڵبوونی كچان وكوڕان ، بێگومان ساڵیادو یاد كردنه‌وه‌ی ئاوا له دینی ئیسلامدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه و نابێ رێی پێبدرێ، كه‌وابوو هه‌ر شتێك له شه‌ریعه‌ت ودینی ئیسلامدا رێی پێنه‌درابێت ، نابێ موسڵمانانیش به هی خۆیانی بزانن و بیكه‌نه جه‌ژن وجه‌ژنه پیرۆزه‌ی تێدا بكه‌ن, له ئیسلامدا ته‌نها ئه‌و دوو جوژنه(قوربان) و(ره‌مه‌زان) رێ‌یان پێدراوه, ئیتر بۆ له دایكبوونی هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌تی پێغه‌مبه‌رانیش ئاهه‌نگگێڕان نیه. ئێمه له دایكبوونی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ده‌نرخێنین و حورمه‌ت ورێزی بۆ داده‌نێین, عیسایش- علیه السلام- یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و، هه‌م خۆیی و هه‌م خاتوو( مه‌ریه‌م) دایكی واته‌ماشا ده‌كه‌ین كه قورئان وه‌صفی كردوون ؛ داهێنان وجه‌ژنگێران – به‌هه‌ربۆنه‌یه‌كه‌وه – كه‌له‌ئیسلامدا جێی نه‌بوبێته‌وه ، خۆ ئاماده‌كردن بۆئه‌و بۆنه‌و جه‌ژنانه قه‌ده‌غه‌یه ، چ جای ئه‌وه جه‌ژنی تیا بگێردرێ، من وا ده‌زانم گرنگیدان به‌م جۆره جه‌ژن وبۆنانه‌و، پشتگوێخستنی بۆنه‌و جه‌ژنه ئیسلامییه‌كان ، - بۆ نموونه : كاتێ ساڵی كۆچی نوێ ده‌بێته‌وه – كوا ئه‌وه‌نده باسی هه‌یه ؟! كوا راگه‌یاندن شتێكی له‌سه‌ر بڵێت ؟ ته‌نانه‌تی له‌سه‌ر میمبه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌نده چڕ ناكرێته‌وه ! بێگومان (عیسا) پێغه‌مبه‌ر - سلاَوی له‌سه‌ر بێت – كاتێ له دایك ده‌بێ ، هه‌ر موجیزه‌یه ، چونكه ده‌سه‌لاَت و توانایی خوای بالاَ ده‌ست نه‌بێ ، ژن بێ مێرد چۆن حامیله ده‌بێ و منداڵی ده‌بێ .. ؟ وه كاتێكیش جووله‌كه پیلانیان دارشت بۆ كوشتنی و هێرشیان كرده سه‌ریی و خوا پاراستی لێیان و یه‌كێ له خۆیانیان كوشت وایان زانی عیسایه ! هه‌ر موعجیزه‌یه .. وه كه خوا رزگاری ده‌كاو به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆلای خۆی و بۆدوایی دێته خواره‌وه هه‌رموعجیزه‌یه ، قورئانی پیرۆز چه‌نده رێز له‌خاتوو مه‌ریه‌م ده‌گرێت و پاكانه‌ی بۆده‌كات ، كاتێ جووله‌كه بوختانیان بۆ كرد : و بكفرهم و قولهم علی مریم بهتانا عظیما سووره‌تی (نیسا‌ء : 156) یان چۆن به درۆیان ده‌خاته‌وه كاتێ ده‌ڵێن له (سێداره) ماندا : وقولهم إنا قتلنا المسیح عیسی ابن مریم رسول الله وما قتلوه وما صلبوه ولكن شبه له‌م وإن الذین اختلفوا فیه لفی شك منه ما له‌م به من علم إلا اتباع الظن وما قتلوه یقینا بل رفعه الله إلیه و كان الله عزیزا حكیما وإن من أهل الكتاب إلا لیؤمنن به قبل موته ویوم القیامة یكون علیهم شه‌یدا 4/157 – 159 ، هیوادارم شوێنكه‌وتووه‌كانیشی دوای ئامۆژگارییه‌كانی بكه‌ون و به به‌نده‌ی خوای دابنێن و نه‌یكه‌نه كوڕی خوا ! لقد كفر الذین قالوا إن الله هو المسیح ابن مریم و قال المسیح یا بنی إسرائیل اعبدوالله ربی و ربكم إنه من یشرك بالله فقد حرم الله علیه الجنة و مأواه النار و ما للظالمین من أنصار 5/72 ، باوه‌ڕ به وته‌و ئامۆژگارییه‌كانی بكه‌ن : و إذ قال عیسی ابن مریم یا بنی إسرائیل إنی رسول الله إلیكم مصدقا لما بین یدی من التوراة ومبشرا برسول یأتی من بعدی اسمه أحمد .. 61/6. هیوادارم ئه‌م ساڵه‌یان بكه‌نه ساڵی گۆرانكاریی و هێمنی و ئاسوده‌یی و جیهان و ئه‌وه‌نده زه‌برو زۆر و زوڵم و سته‌م له‌جیهانی ئیسلامییه‌ت نه‌كه‌ن ، وه به‌پێی مه‌فهووم و چه‌مكی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بكه‌ن كه‌ده‌فه‌رموێ : .. ولتجدن أقربهم مودة للذین آ‌منوا الذین قالوا إنا نصاری .. 5/82 . وه ده‌ڵێین : ذلك عیسی ابن مریم قول الحق الذی فیه یمترون 19/34 . له كۆتاییدا : ( و سلام علیه یوم ولد و یوم یموت و یوم یبعث حیا ) . * بۆ وه‌لاَمی تێر‌و ته‌سه‌لتری ئه‌م بابه‌ته سه‌یرێكی (مجموع الفتاوی) ی (ئیبن ته‌یمیه) بكه ، به‌رگی / 13 جوزئی ( 25 ) لــ175 ، چاپی ( 2 )ی ساڵی 1419 ك به‌رامبه‌ر 1998 ز . ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود 29/11/1426 ك 1/1/2006 ز
الموضوع الأصلي : فه‌توایه‌ك به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زایینییه‌وه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: كوردستان