Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)

  
 
شاطر
 
  
فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)  Empty2011-10-05, 07:14
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)    






فەزڵ و گەورەیى سوورەتى (الفَاتِحَە)


بێ گومان، گەر تەماشای كیتابی فەرموودەكان بكەین ئەو كاتە دەبینین، كە لە
پێغەمبـەرى ئازیزو خۆشەویستەوە (صلى الله عليه وسلم) كۆمەڵێك فەرموودەی
ڕاستی زۆر هاتووەو ڕیوایەت كراوە، سەبارەت بـە فەزڵ و گەورەیی ئەم سوورەتە
پیرۆزو پڕ لە خێرو بەرەكەتە، بەڵام ئێمەش لەبەر زۆر درێژ نەبوونەوەی
تەفسیرەكەمان، تەنها دوو فەرموودەیان باس دەكەین، كـە ئەمـانەن:
1 ـ هاوەڵى خۆشەویست (أنس)ى كوڕى (مَالِك)(1) (ڕەزاى خواى لێبێت) دەفەرمووێت:
{كَـانَ
النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) فِي مَسِيرٍ، فَنَزَلَ فَمَشَى رَجُلٌ
مِنْ أَصْحَابِهِ إِلَى جَـانِبِهِ، فَالتَفَتَ إِلَيهِ فَقَالَ: «أَلاَ
أُخْبِرُكَ بَأَفْضَلِ الْقُرآنِ؟» قَالَ: فَتَلاَ عَلَيْهِ {الْحَمْدُ
لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}
(2)
واتە: پێغەمبـەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بـە ڕێگادا لـە ڕۆیشتن و
سەفەردابوو، پاشان لـە جێگایەك لایدا، پیاوێك لـە هاوەڵانى (ڕەزاى خواى
لێبێت) بـە تەنیشتیدا تێپەڕی، پێغەمبـەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) لاى
كردەوە بـەلاى ئەو هاوەڵەی تەنیشتیدا و پێى فەرموو: ئـایـا هەواڵت پێ بدەم
بـەوەی، كـە گەورەترین سوورەت لـە قورئانی پیرۆزدا، كـام سـوورەتـەیـە؟
هاوەڵى خۆشەویست (أنس)ى كوڕى (مَالِك) (ڕەزاى خواى لێبێت) دەفەرمووێت: پێغەمبـەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) [الْحَمدُ للهِ رَبِّ الْعَالَمِين] ی بـۆ خـوێنایـەوە.
خوشك و برای بەڕێزم تەماشاكەن پێغەمبـەری خۆشەویست (صلى الله عليه وسلم)
چەندە دڵسۆزو بەوەفایە بۆ ئێمەو فێری هەموو خێرو چاكەیەكمان دەكات و لە
گەیاندن و فێركردنی خێردا كەمتەرخەمی ناكات.
دڵنیابن لەوەی، كە بەختەوەری ئادەمیزاد تەنها لە شوێن كەوتنی سوننەتی
پێغەمبـەری خۆشەویستدایە (صلى الله عليه وسلم) نەك لە شوێن كەوتنی ئەم و
ئەودا.
پێشەوای فەرموودەنــاس (ابْنُ حِبَّـان) (3) (ڕەحمەتى خـواى لێبێت)
دەفــــەرمووێت: (أَرَادَ بِهِ: بِأَفْضَلِ الْقُـرآنِ لَكَ، لَا أَنَّ
بَعْضَ الْقُرآنِ يَكُونُ أَفْضَلَ مِنْ بَعْضٍ، لِأَنَّ كَلامَ اللهَِ
يَسْـتَحِيلُ أَنْ يَكُونَ فِيهِ تَفَاوتُ التَّـفَـاضُلِ)(4)
واتە: پێغەمبــەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) مەبەستی بـە گەورەترین سوورەت
ئەوەیە: بـە نیسبەتی تۆوە، كـە بیخوێنیت و پاداشتی گەورەی لەسەر وەربگریت،
نەك ئەوەی، كە فەرمایشتی خوای گەورە، جیاوازی هەیەو هەندێكی فەزڵی بەسەر
هەندێكی تریدا هەیە، چونكە بێ گومان لـە فەرمایشتی خوای پەروەردگاردا، بە
هیچ شێوەیەك جیاوازی نییە بەوەی، كـە هەندێكی فەزڵی بەسەر هەندێكی تریدا
هەبێت.
بەڕاستی ئەم ووتە جوانەی ئەم زانا بەڕێزە، لەوپەڕی ڕێزو حورمەتدایە، بۆ فەرمایشتی خوای گەورە.
2 ـ هاوەڵی خۆشەویست (أَبُو هُرَيرَة)(5) (ڕەزاى خـواى لێبێت) دەفەرمووێت:
پێغەمبــەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بـە ئیمامی (أُبَىِّ)ى كوڕى
(كَعْبِ)(6)ی (ڕەزاى خـواى لێبێت) فەرموو: {...وَالَّذِى
نَفْسِى بِيَدِهِ، مَـا أُنْزِلَتْ فِى التَّوْرَاةِ، وَلاَ فِى
الإِنْجِيلِ وَلاَ فِى الزَّبُورِ وَلاَ فِى الْفُرْقَانِ، مِثْلُهَا،
وَإِنَّهَا سَبْعٌ مِنَ الْمَثَانِى، وَالْقُرْآنُ الْعَظِيمُ الَّذِى
أُعْطِيتُهُ »}
(7)
واتە: سوێند بەو خوایەی، كە گیانی منی بەدەستە، هاوشێوەی ئەم سوورەتە
نەهاتووەء دانەبەزیوە، نـە لـە تەورات و نـە لـە ئینجیل و نـە لـە زەبوور و
نـە لـە قورئاندا، بێ گومان ئەم سوورەتە ئەو حەوت ئایەتە پیرۆزەیە، كـە
زۆر دەخوێنرێتەوەء خوای پەروەردگار لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا بـە منى بەخشیوە.
ئەم دوو فەرموودە پیرۆزە بەڵگەن لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئەم سوورەتە پیرۆزە،
بەلإم بەداخەوە كەسانێكی زۆر هەیە لەم ڕۆژەدا، كە ئەم سوورەتە پیرۆزە
بەشێوەیەكی شەرعی بەكاری ناهێنن و وادەزانن، كە ئەم سوورەتە پیرۆزە تەنها
بۆ ناو تەعزێ و سەر قەبرسان دابەزیوە.
وَصَلَّى اللَّهُ عَلَى مُحَمَّدٍ خَاتَمِ النَّبِيِّينَ وَعَلَى جَمِيعِ الْأَنْبِيَاءِ وَالْمُرْسَلِينَ
تەفسیرى سوورەتى(الفَاتِحَة)


(بسم الله الرحمن الرحيم)
بـەناوى خواى بـەخشندەی میهرەبان
[الْحَمْدُ] سوپــــاس و ستــایشی بێ پایان [ لِلَّهِ] بـــۆ زاتـی پیــرۆزی ئــــەو خــوایـەى، كــە: [رَبِّ الْعَالَمِينَ ] پەروەردگارى هەموو جهانیانە و بـە تەنهــا هێناویەتیە بوون.
[الرَّحْمَنِ]
ئـەم زاتـــە پـــــاك و پیــرۆزە، خــــوایــەكـــى
بـــــەخـــشنــــدەیـــە و نازو نیعمەتی خۆی بە هەموو دروست كراوەكانی
دەبەخشێت.
[الرَّحِيمِ] خوایەكى بـە ڕەحم و میهرەبانە، لــە بەرامبەر بەندە باوەڕدارەكــانیدا.
[مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ] ئەم زاتە پاك و پیــرۆزە، پادشاى ڕۆژى قیامـەتــە.
[ إِيَّاكَ نَعْبُدُ] ئەى پەروەردگارمان، وەعدو پەیمانت پێ دەدەین بـەوەى، كـە بـە تەنها تـۆ دەپەرستین و هاوبـەش و شەریكت بـۆ بڕیار نادەین.
[ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ] هەروەها وەعدو پەیمانت پێ دەدەین بـەوەى، كە بە تەنها داواى یارمەتى لـە تۆ دەكەین لە هەموو تەنگانه و ناخۆشی و ناڕەحەتییەكدا.
[اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ] خوایە هیدایەتمان بدە وڕێنموویمان بكـە، بــۆ سەر ڕێگـاى ڕاست، [صِرَاطَ الَّذِينَ] ڕێگــاو ڕێبازی ئەوانەى، كە: [ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ]
نازو نیعمەت و فەزڵی خۆتت بـەسەریاندا ڕژاندووە وەك: پێغەمبـەران (سەلامی
خوایــان لەســەر بێت) هەروەها ڕاستگــۆیــان و پیاو چــاكـان و شــەهیدان،
(ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت)، بەڵام [غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ] داوات لێ دەكەین، كە نەمانخەیتە سەر ڕێگا و ڕێبازى ئەو كەسانەى، كە غەزەبو خەشمى خۆتت بـەسەریاندا ڕژاندووە وەك: جوولـەكەكان. [وَلا الضَّالِّينَ]
هەروەها نەمانخەیتە سەر ڕێگا و ڕێبازى ئەو كەسانەشى، كـە بـەهۆى تاوان و
خراپە و سەركەشێكانیانەوە، گومڕا و سەرلێ شێواوت كردوونە، وەك: گاورەكـان.
وَصَلَّى اللَّهُ عَلَى مُحَمَّدٍ خَاتَمِ النَّبِيِّينَ وَعَلَى جَمِيعِ الْأَنْبِيَاءِ وَالْمُرْسَلِينَ
===========================
(1) لـە سـاڵـی (93)ی كـۆچـیـدا لـە پارێزگـای بـەسرە وەفـاتی كـردووە (ڕەزای خـوای لێبێت).
(2)حَدِيثٌ صَحِيـحٌ: أَخْرَجَهُ الإِمـَامُ ابن حِِبَّانَ (رَحِمَهُ الله)
فِـي (صَحِيحِهِ) بِـرَقَم (774) وَقـَالَ مُحَقِّقُـهُ الشَّيخُ شُعَيْبُ
الأَرْنَـؤُوط: إِسنادُهُ صَحِيـحٌ. وَالإِمـَامُ الْـحَاكِمُ (رَحِمَهُ
الله) فـِي (الْمُـسْتَدْرَك) بِـرَقَم (2056) وَقـَالَ: هذا حَدِيثٌ
صَحِيـحٌ عَلى شَرْطِ مُسْلِمٍ وَلَمْ يُخَرِّجَاهُ. وَصَحَّحَهُ
إِمَامُـنَا الأَلْبـَانِيّ (رَحِمَهُ الله) فـِي (سِلسِلَةِ الأَحَادِيثِ
الصَّحِيحَة) بِـرَقَم (1499) وَ (صَحيحِ الَّترْغِيبِ وَالَّترْهِيبِ)
بِـرَقَم (1454).
(3) لە ساڵی (272)ی كۆچیدا لە دایك بووە لـە ساڵی (354)ی كۆچیدا لەتـەمـەنی (82) ساڵیدا وەفاتی كردووە (رَحِمَهُ الله).
(4) (صَحيـح ابن حِبـَّان) (3/51) فەرموودەی ژمارە (774).
(5) لـە سـاڵـی (57 یا 58 یا 59)ی كـۆچـیـدا لە تەمەنی (78) ساڵیدا وەفـاتی كـردووە (ڕەزای خـوای لێبێت).
(6) لـە سـاڵـی (22)ی كـۆچـیـدا وەفـاتی كـردووە (ڕەزای خـوای لێبێت).
حَدِيثٌ صَحِيـحٌ: أَخْرَجَهُ الإِمـَامُ التِّرْمِذِي (رَحِمَهُ الله) فِي
(سُنَنـِهِ) (3115) وَقَالَ: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. وَالإِمَامُ
الْبَيْهَقِيّ (رَحِمَهُ الله) فِي (سُنَنـِهِ الْكُـبْرى) (3769).
وَالإِمـَامُ الْبَغَـوِيّ (رَحِمَهُ الله) فِي (شَرْحِ السُّنةِ) (1/289)
وَقـَالَ: هَذَا حَـدِيثٌ صَحِيحٌ. وَصَحَّحَهُ إِمَامُنَا الأَلْبَانِي
(رَحِمَهُ الله) في (صَحيحِ الَّترْغِيبِ) (1453) وَ (صَحِيحِ الْجَامِع)
(5806). (7)




ba8






 الموضوع الأصلي : فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)  Empty2011-10-10, 06:07
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
emran

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)    






::1444:






 الموضوع الأصلي : فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) , فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) , فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) ,فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) ,فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) , فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة) ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة