Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌

  
 
شاطر
 
  
جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌  Empty2011-10-08, 06:28
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌    






هه‌ڵه‌بجه‌
به‌ دوورى 75 كم كه‌وتووه‌ته‌ خواروى رِۆژهه‌ڵاتى شارى سلێمانیه‌وه‌ و تا
كاتى كیمیابارانه‌كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى پتر له‌ 70000 كه‌س ئه‌بوو 726 م
له‌ ئاستى ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و رِووبه‌رى خاكه‌كه‌ى 1532كم ئاو و هه‌واى
مام ناوه‌ندى یه‌ ، ته‌نیا چله‌ى زستانى سارده‌ و چله‌ى هاوینى گه‌رمه‌ ئتر
رِۆژه‌كانى ترى ساڵ كه‌ش و هه‌واى خۆش و له‌ بارى هه‌یه‌ و ناوچه‌یه‌كى
باراناى یه‌ له‌ ساڵدا (750)ملم بارانى لىَ ئه‌بارێت. له‌ چله‌ى زستاندا
چه‌ند جارێك به‌فرى لىَ ئه‌بارێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نامێنێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك
هه‌راسان بكات .


به‌پىَ
ى هه‌ندێك شوێنه‌وارى كۆن وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دێر
زه‌مانه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندى ژیان بووه‌ ، به‌ڵام چه‌ندین جار وێران كراوه‌ دوا
جار له‌ ده‌ور و به‌رى ساڵى 1650 دا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه‌ و وورده‌ ووده‌
گه‌شه‌ى كردووه‌ و بووه‌ به‌ شار . به‌هۆى ئه‌و ئاو و هه‌وا خۆش و له‌
باره‌یه‌وه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى خه‌ڵكى تریش له‌ ناوچه‌ و
مه‌ڵبه‌نده‌كانى تره‌وه‌ بۆى هاتوون و تیایدا گیرساونه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌
چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ى تیابوو كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ دانیشتوى(قه‌ره‌اغى، پێنجوێنى،
مه‌ریوانى ، بانه‌یى ، سلێمانه‌یى ، سنه‌یى ، جوانرِۆیى ، پاوه‌یى ،
كامیارانى ، به‌رزنجى) بوون .


یه‌كه‌مین
ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ دواى وێرانكردنى له‌ ده‌وروبه‌رى ساڵى
1650دا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى حه‌مه‌ چاوه‌ش شیوه‌كه‌ڵیه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خۆى
و كورِ و كورِه‌زاكانى له‌ ناوچه‌ى خۆیان گرفتیان بۆ پێش هاتووه‌ سه‌رى
خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گیرساونه‌ته‌وه‌ . (حه‌مه‌ چاوه‌ش)
سىَ كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى (پیرۆت،سڵێمان،عه‌بدوڵا) . سڵێمان چوار كورِى
هه‌بووه‌ به‌ ناوى (ئه‌مین ، محه‌مه‌د ، قادر ، فه‌ره‌ج) . عه‌بدوڵا شه‌ش
كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى ( حه‌مه‌ ساڵه‌ح ، عه‌بدوالره‌حمان ، ئه‌حمه‌د ،
مه‌حموود ، سه‌عید ، ئه‌مین) . پیرۆتیش هه‌ر به‌ لاوى مردوه‌ ئیتر ئه‌م
سیانزه‌ ماڵه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى (ته‌كیه‌)دا نیشته‌جىَ بوون و بۆ
خواردنه‌وه‌ و كشتوكاڵ سودیان له‌ سه‌رچاوه‌ى (كانى نه‌واڵه‌) وه‌رگرتووه‌
كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ سه‌راوێكى گه‌وره‌ بووه‌ و ئێستا ئه‌كه‌وێته‌ ناو (باخى
گشتى) شاره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ جێگه‌ى مزگه‌وتدا كانیه‌ك
هه‌بووه‌ حه‌مه‌ى باول كه‌ خۆى له‌ نه‌وه‌ى (حه‌مه‌ چاوش)ه‌ به‌ ده‌ماو
ده‌م بیستویه‌تى و ئه‌ڵىَ "ئه‌م سیانزه‌ ماڵه‌ ده‌ستێكى باڵایان هه‌بووه‌
له‌ به‌رهه‌م هێنانى كشتوكاڵ و باخ و بێستاندا ، گنم و جۆ و چه‌ڵتوكیان
چاندووه‌ و داره‌ى هه‌ڵوژه‌ و قیسى و قۆخ و سێو و تویان رِواندوه‌ ، بم
كاره‌ شوێنه‌كه‌یان ته‌واو بوژاندوه‌ته‌وه‌.


دواى
ئه‌م سیانزه‌ نزیك به‌ بیست ماڵ جووله‌كه‌ى تىَ هاتووه‌ كه‌ به‌ ته‌نیشتى
ئه‌وانه‌وه‌ ماڵیان دروست كردووه‌ پاشان له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى (محمد
پاشاى جاف)دا ژماره‌یه‌ك ماڵه‌ به‌گزاده‌ى جافى تىَ هاتووه‌ و له‌ شوێنى
خۆیاندا كه‌ئێسته‌ش پىَى ئه‌وترێت گه‌رِه‌كى پاشا رِه‌شماڵیان هه‌ڵداوه‌ و
چه‌ند ماڵێكیشیان دروست كردووه‌ " دواى ئه‌مانه‌ له‌ سه‌رده‌مى ژیانى مه‌لا
عه‌بدوڵاى خه‌رپانیدا گه‌رِه‌كى (پیر محمد)یش كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ى (مزگه‌وتى
جامیعه‌) بووه‌ ، ئاوه‌دان ئه‌كرێته‌وه‌ .


ئیتر
وورده‌ وورده‌ خه‌ڵكى ده‌وروبه‌ر رِووى تىَ ئه‌كه‌ن و گه‌وره‌ ئه‌بێت
میسته‌ر رِیچ له‌ گه‌شت نامه‌كه‌یدا كه‌ ساڵى (1920) نوسیویه‌تى واى دیارى
ئه‌كات كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شار بووه‌(برِوانه‌ لاپه‌رِه‌ 124)
كه‌چى سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر نزیك به‌م مێژووه‌ى رِیچ مێژوویه‌كى ترمان
هه‌یه‌ كه‌ مێژووى كۆچى یه‌ نه‌ك زاینى واى دیارى ئه‌كات كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌
ئه‌و ده‌مه‌ دىَ بووه‌. له‌ سه‌ر نوسراوى ( حاشیه‌ السید شریف الجرجانى على
كتاب المگول فى البلاغه‌)دا نوسراوه‌: كتبه‌ السید رسول ابن السید محمد
سنه‌ 1240 بقریه‌ حلبجه‌ واته‌ : سید رسوڵى كورِى سید محمد له‌ ساڵى1240ه
ئه‌مه‌ى نوسى له‌ گوندى هه‌ڵه‌بجه‌ ، من پێم وایه‌ مێژووه‌كه‌ى رِیچ راسته‌
، چونكه‌ رِیچ گه‌شته‌وه‌رێكى شاران دیده‌ بووه‌ به‌ڵام كۆلكه‌ مه‌لاكه‌ى
لاى خۆمان هه‌ر به‌ یادى پێشتر كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دىَ بووه‌ كه‌ بووه‌ به‌
شاریش هه‌ر به‌ دىَى داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م. شایانى باسه‌ له‌ ساڵى 1889دا له‌
(كوه‌یت)دا پێكه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ قه‌زا.


گه‌رِه‌كه‌كان:
1- كانى شێخ
2- مۆردانه‌3- گوڵان
4- كانى عاشقان
5- شێخ سمایل
6- پیر محمد
7- جووله‌كان
8- پاش
ا9- سه‌را
10- شه‌هیدان
11- مامۆستایان
12- تۆوشك
13- كانى قوڵكه‌
14-قه‌سابخانه‌







 الموضوع الأصلي : جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ , جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ , جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ ,جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ ,جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ , جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة