Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌

  
 
شاطر
 
  
جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌  Empty2011-10-08, 06:29
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌    






جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌











كه‌
دیار بوو به‌ پىَ ى جوگرافیاى شار گه‌رِه‌كه‌كان له‌ خه‌ڵكى لادێكانى
ده‌ور و به‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ئه‌بوون، زۆربه‌ى خه‌ڵكى كانى عاشقان و
ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ خه‌ڵكى گونده‌كانى كۆكۆیى و چنار و مۆردین و تریفه‌ و
سه‌رچاوه‌ى باوه‌ كۆچه‌ك بوون ، هه‌رچى له‌ گه‌رِه‌كى رِێگه‌ى بامۆك و كانى
شێخ هه‌یه‌ خه‌ڵكى گونده‌كانى (سازان و لمه‌ و پێگه‌ و كۆساوا و
نه‌یجه‌ڵه‌ و بۆینه‌)، هه‌رچى له‌ گه‌رِه‌كى رِێگه‌ى عه‌نه‌ب و ته‌قته‌قانن
خه‌ڵكى گونده‌كانى (عه‌نه‌ب و بیاوێڵه‌ و ده‌ره‌شیش و تاوێره‌ و هاوار و
گونده‌كانى هه‌ورامان ) بوون . گه‌رِه‌كى (جێگه‌ ته‌یاره‌ و كانى كوێره‌ و
خوارى هه‌ڵه‌بجه‌) خه‌ڵكى گونده‌كانى شاره‌زوورن. گه‌رِه‌كى شێخ سمایل كه‌
به‌ناوى سه‌رقه‌برانى شێخ سمایله‌وه‌ ناو نراوه‌ خه‌ڵكى گونده‌كانى
نه‌ورۆڵین وه‌كو گونه‌ و سه‌را و هانه‌ سوره‌ و پریس و هانه‌ ژاڵه‌ و
حه‌سه‌ن ئاوا .


خانوه‌كانى
هه‌ڵه‌بجه‌ى كۆن زۆریان به‌ شێوه‌یه‌كى هه‌نده‌سى و رِێك و پێك دروست
نه‌كرابوون، رِووپێوى خانووه‌كان زۆربوون ، ماڵى وا هه‌بووه‌ چه‌ند
خێزانێكى تیا هه‌بووه‌ ، ماڵ هه‌بووه‌ خۆیان و چه‌ندین كرێچى له‌
حه‌وشه‌یه‌كدا بوون . ئه‌و كاته‌ پانكه‌ و موبه‌رِیده‌ و سه‌لاجه‌ نه‌بوو
له‌ عه‌بابه‌یلێ وه‌ به‌فریان ئه‌هێنا چونكه‌ به‌ زستان چاڵه‌ به‌فره‌كانى
سه‌ر شاخه‌ به‌رزه‌كانیان پرِ ئه‌كرد له‌ به‌فر به‌ هاوین به‌ قاڵبى
گه‌وره‌ به‌سوارى ووڵاخ ئه‌یان هێنا بۆ ناو شار.


له‌
باتى سه‌لاجه‌ گۆزه‌ شه‌ربه‌ و هه‌رزاڵه‌یان به‌كار ئه‌هێنا. هاوین
هه‌موو خێزانه‌كان هه‌ریه‌كه‌ له‌ ناو (چیخ)ى خوَیدا ئه‌خه‌وتن گوێیان له‌
ده‌نگى یه‌كترى بوو ، له‌ كاتى كاره‌سات و رِووداوى ناخۆش و نه‌خۆشیدا به‌
ده‌م یه‌كه‌وه‌ بوون. ژیانى ئه‌و كاته‌ تام چێژێكى تایبه‌تى هه‌بوو.
خه‌ڵًكى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌موو به‌ گشتى دڵفراوان و دڵ ئارا بوون بۆ میوان دارى
خه‌ڵكێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وه‌ هاتبێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش
بووه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ زۆر كه‌س له‌ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئێستا له‌
بنه‌رِه‌تدا خه‌ڵكى شاره‌كانى ترى كوردستان بوون ، به‌هۆى وه‌زیفه‌ و
پۆلیسى و كاسبى یه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و بارو دۆخه‌
كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ رِۆمانسى یه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ واى لىَ كردوون كه‌ له‌
هه‌ڵه‌بجه‌ بمێننه‌وه‌ و پاش خانه‌نشین بوونیش خه‌ریكى كه‌سابه‌ت بن له‌
هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ به‌ هۆى ژن و ژن خوازى یه‌وه‌ ئه‌وانه‌ بوون به‌ خه‌ڵكى
هه‌ڵه‌بجه‌ى ئه‌سڵ.


هه‌میشه‌
ده‌رگاى ماڵه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رِووى میواندا ئاوه‌ڵه‌ بووه‌ ،هه‌میشه‌
له‌ پێشوازى میواندا بوون له‌كاتى خۆشى و ناخۆشى دا ، رِووداوه‌كانى
مێژووى شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان به‌ڵگه‌ى زیندووى ئه‌م رِاستى یه‌ن هه‌ر له‌
به‌ر ئه‌وه‌شه‌ هه‌تا ئێستا (ئوتێل) له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ركه‌وتوو
نه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ توشى شكست هاتووه‌. چه‌ندین ئوتێل كراونه‌ته‌وه‌ له‌
هه‌ڵه‌بجه‌ له‌وانه‌ (ئوتێلى كه‌ریم شاسوار ، ئوتێلى موسته‌فاى حاجى حه‌مه‌
رِه‌ش ، ئوتێلى حاجى فه‌ره‌ج ، ئوتێلى حاجى حه‌مه‌ ێاڵح) ئه‌مانه‌ هه‌مووى
هه‌رچه‌نده‌ نیشانه‌ى پێشكه‌وتنى شارستانى یه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌یان پێوه‌ دیار
بوو به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا هه‌موویان ناچار ئه‌بوون دایبخه‌ن.


كاره‌با
زۆر دره‌نگ هاته‌ هه‌ڵه‌بجه‌. له‌ بیرم دىَ له‌ سه‌ر جاده‌ى گشتى كه‌
به‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌رِوات به‌ره‌و سه‌را و دائیره‌كانى ئێستا له‌م
به‌رو ئه‌وبه‌رى جاده‌كه‌ دره‌ختى گه‌وره‌ هه‌بوو زۆر له‌و دره‌ختانه‌
(توو) بوون، ئێواران(كه‌نناسه‌كان) چراى فانۆزیان به‌ دره‌ختاكاندا
هه‌ڵئه‌واسى بۆ ئه‌وه‌ى شار رِووناك ببێته‌وه‌، مه‌سروفى چراكان له‌ سه‌ر
دائیره‌ى شاره‌وانى بوو وه‌ له‌ ساڵى په‌نجاكاندا كاره‌با هاتووه‌ته‌
هه‌ڵه‌بجه‌ .


له‌
چله‌كان و له‌ په‌نجاكاندا كۆمه‌ڵى كورده‌وارى له‌ قۆنافى (فیۆداڵیدا) بوو
یانى له‌ قۆناغى ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا بوو ، بارى ئابوورى ووڵات زۆر نزم بوو
، پاره‌ له‌ده‌ستى هه‌موو كه‌سدا نه‌بوو ، ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و هه‌ندىَ
خانه‌دان ۆ كاسبى ناوشار ئابوورى ووڵاتیان قۆرخ كردبوو . ماشێن و سه‌یاره‌
و تراكتۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌بینرا، هاتووچۆ له‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ ووڵاخ
بوو، كه‌م جاده‌ هه‌بوو قیرتاو كرابێت ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كى كۆن و شپرزه‌ و
نارِێك و پێك. میوانانى ده‌ره‌وه‌ى شار زۆربه‌یان له‌ ماڵه‌ به‌گزاده‌كان و
له‌ مزگه‌وت ئیسراحه‌تیان ئه‌كرد. باوى حه‌یوان دارى و مه‌رِو ماڵات و
ووڵاخ دارى بوو له‌ باتى سه‌یاره‌ى ئێستا (گوىَ درێژ و ئێستر و ئه‌سپ)یان
به‌كار ئه‌هێنا بۆ شاره‌كانى وه‌كو خانه‌قین و كرماشان و سنه‌ و سه‌قز
....هتد


كرِین
و فرۆشتنى دار و خه‌ڵووز و قامیش بره‌وى هه‌بوو. چونكه‌ هه‌موو ماڵىَ بۆ
خۆى نانى ئه‌كرد وه‌كو ئێستا نانه‌وا زۆر نه‌بوو بۆ زستانیش سۆپاى دار
به‌كار ئه‌هات ، له‌ ساڵى 1956 كاتىَ عمر على موته‌سریفى سلێمانى بوو بۆ
یه‌كه‌م جار نانه‌واخانه‌ى حكومى و دائیره‌ى (اعاشه‌)له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
كرایه‌وه‌.



نوسینى : شێخ على
هه ڵه بجه







 الموضوع الأصلي : جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌ , جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌ , جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ,جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ,جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌ , جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة